شێرزاد شيخانى: مه‌ترسييه‌كانى گه‌شه‌كردنى سه‌له‌فييه‌ت له‌كوردستاندا.
ئيسلامى سياسى، به واتايهكى روونتر، بازرگانيكردن به ئايينى ئيسلامه‌وه له‌دواى روخانى سيسته‌مى خه‌لافه‌ى راشدينهوه ده‌ستى پێكردوه، كاتێك معاويهى كوڕى ئه‌بو سفيان قورئانى پيرۆزى كرده حه‌كه‌م لهململانێكهى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌نێوان خۆى و عه‌لى كوڕى ئه‌بو تاڵيب. دواى كۆتايى شه‌ڕه‌كه‌ش كه سيسته‌مى خه‌لافه‌تى گۆڕى به سيسته‌مى پاشايه‌تى ئهمهوييهكان، ئيدى ئيسلامى سياسى له‌و ساوه گه‌شه‌ى كردوو تاكو ئه‌مڕۆش رهواجى هه‌يه. چونكه معاويه ته‌نها به‌وه نه‌وه‌ستا كه سيسته‌مى خه‌لافه‌ى راشيدى بگۆڕێ به پاشايه‌تى، به‌ڵكو له‌رێگه‌ى كڕينى ويژدانى زۆربه‌ى ئهسحابهكانى پێغه‌مبه‌رو به‌شێك لهزانايانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش توانى ته‌نانه‌ت مێژووش بگۆڕێ، ئه‌ويش بهدهستكاريكردنى ده‌يان و سه‌دان فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام كه زاناكان خستيانه خزمه‌تى چه‌سپاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى و دواتريش به ويراسه كردنى حوكمى ئيسلامى بۆ نه‌وه‌كانى. مه‌مله‌كه‌تى عهباسييهكان و دواى ئه‌وانيش هۆزو قهبيلهكانيترو تا ده‌گاته عوسمانييهكانيشهوه هه‌ميشه پياوانى ئايينى به‌كار هێنراون بۆ شهرعييهتدان به ده‌سه‌ڵات و حوكمهكانيان.
بازرگانيكردن بهئايينهوه رهگو رييشهى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى فيرعه‌ونه‌كان و پاشاكانى سه‌رده‌مى كۆنى سومهرى و ئهكادى و بابليهكانهوه، كه پادشاى وڵاتيان به خوا زانيوهو، كاهينهكانى پهرستگاكانيش بهوهكيلى خوا. له‌سه‌ردمى ده‌ركه‌وتنى ئايينى جووله‌كه‌ش، ئهحباڕهكانى يههود هه‌مان رۆڵيان گێڕاوه، ته‌نانه‌ت بۆ دياريكردنى پاشاكانيان هانايان بۆ ئهحباڕهكان بردوه، كه ته‌نها ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتيان هه‌بوه پادشا له‌سه‌ر كورسى لاببه‌ن و كهسێكيتر له‌شوێنى دانێن، ئه‌مه‌ش له‌چيرۆكى شاوولى پادشاى يههودو داوود پێغه‌مبه‌ردا له‌كتێبى ته‌وراتى جوله‌كه‌دا لهسفرى سامۆئيلدا باسى لێكراوه. له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئايينى مهسيحييهتيش له ئه‌وروپا، ديسان پياوانى ئايينى به‌نوێنه‌رايه‌تى پاپاى فاتيكان، هه‌مان رۆڵيان گێڕاوه، هيچ وڵاتێك نه‌يتوانيوه شه‌رعييه‌ت بداته پاشاكه‌ى به‌بێ ره‌زامه‌ندى پاپاى رۆما. ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ى پاپاكان ته‌نانه‌ت بيتاقه‌ى چوونه بهههشتيشيان ئهفرۆشته خه‌ڵك به ناوى ( صكوك الغفران ) كه ئه‌مه‌ش ته‌نها ده‌سه‌ڵاتى خوا بوو، به‌ڵام ئه‌وان خۆيان بهوهكيلى خوا ئه‌زانى و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌يان دايه خۆيان.
له‌سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاستدا، كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌وروپى به هۆى بانگه‌شه‌كانى مارتين لۆسه‌رى پياوى ئايينى ئه‌و سه‌رده‌مه لهئهڵمانيا شۆرِشێكى فيكرى گه‌وره‌ى به‌رپاكرد، دواتر شۆڕشه‌كه كڵپه‌ى سه‌ندو زۆربه‌ى وڵاتانى كيشوهركهى گرته‌وه به‌شێوه‌يه‌ك گه‌وره‌ترين زه‌برى له‌رۆڵى پياوه ئاينيهكان دا. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش به سه‌رده‌مى رێنسيانس ناسراو ، به تێپه‌ڕينى زه‌مه‌ن رۆڵى كه‌نيسه لاواز بوو، چه‌مكى جياكردنهوهى ئايين لهسياسهتو حوكمڕانى بوه واقيعێكى تازه له ئايينى مهسييحيهتدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى ئيسلاميش هه‌مان نه‌خۆشى تووش هاتبوو له‌لايه‌ن پياوه ئاينييهكانيهوه، به‌ڵام كاريگه‌رى ئه‌و شۆڕشه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى ئيسلاميدا زۆر كه‌مبوو، ياخود هه‌ر نه‌بوو. هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵه كه‌سانێكى كه‌م هه‌وڵياندا گۆڕانكارييه‌ك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى ئيسلاميشدا بێننه كايهوه به‌تايبه‌تى هه‌وڵه‌كانى جهمالهدين ئه‌فغانى و ئيمام موحه‌ممه‌د عه‌بده له‌كۆتايى سه‌ده‌ى نۆزده‌م و سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى رابردوودا، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه هيچ كاريگهرييهكيان نه‌بوو، هه‌ر زوو شكستيان هێنا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاوپه‌يمانييه‌كى ستراتيژى تووندوتۆڵ له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و پياوه ئاينييه‌كانى ئيسلام‌دا هه‌بوو كه رێگربوو له‌هه‌ر هه‌وڵێكى گۆڕانكارى له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.
له ناوه‌ڕاستى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو ته‌وژمێكى گه‌وره‌ى ئيسلامى سياسى ناوچه‌كه‌ى گرته‌وه كه ناويان نابوو ( سه‌حوه‌ى ئيسلامى ). ئه‌ويش به كاريگه‌رى رۆڵى وههابيهكانى سعوديه‌و دواتر ههڵگيرسانى شه‌ڕى ئه‌فغانستان و چوونى ژماره‌يه‌كى زۆرى گه‌نجانى وڵاتانى ئيسلامى بۆ ئه‌فغانستان و شه‌ڕكردن به‌ناوى جيهادهوه دژ به شيوعييهتى روسيا. دواى ته‌واو بوونى شه‌ڕه‌كه‌ش ئه‌و گه‌نجانه‌ى له‌ئه‌فغانستان بهفيكرى جيهادى و سه‌له‌فى گۆشكرابوون گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كانيان به‌هه‌مان فيكرهوه ده‌ستيان به‌چالاكى كرد دژى ده‌سه‌ڵاتى وڵاته‌كانيان، سعووديه‌ش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى فيكرى وه‌هابى و سه‌له‌فييه‌ت يارمهتيهكى زۆرى ئه‌وانه‌ى دا‌و ده‌يان رێكخراوى بۆ دروستكردن و به قازانجى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى خۆى به‌كارى هێنان.
سه‌له‌فييه‌ت له‌كوردستان رهگورييشهكهى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه، چونكه به‌شێكى زۆرى سه‌ركرده ئيسلاميه‌كانى كوردستان له‌و كه‌سانه بوون كه به‌شدارييان لهجيهادى ئه‌فغانستان كردوه، ياخود كه‌وتونه‌ته ژێر كاريگه‌رى فيكرى جيهادهوه، كه له‌لايه‌ن سعودييهكانهوه ئاراسته ده‌كران. به‌مه‌ش شه‌پۆلى سهلهفييهتى سعودى زۆربه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ى گرته‌وه، ئيدى حزبى ئيسلامى و بزووتنه‌وه‌ى سه‌له‌فى سه‌ريهه‌ڵدا و، كوردستانيش بێبه‌رى نه‌بوو له‌م شه‌پۆله‌و، كۆمه‌ڵێك گه‌نجى كورديش به‌ناوى ئيسلامخواز و بانگخواز ده‌ركه‌وتن به‌تايبه‌تيش له‌م ساڵانه‌ى دواييه‌دا. هه‌ڵبه‌ت زهميينهيهكى لهباريش بۆ ده‌ركه‌وتنى ئه‌و گه‌نجانه هاته ئاراوه، كاتێك ده‌سه‌ڵاتى حيزبى له‌كوردستاندا كه‌وته ناو زه‌لكاوى گه‌نده‌ڵى و حوكمى ديكتاتۆرييانهوه، ئيدى بۆ پاراستنى بهرژهوهندهى خۆى، ده‌سه‌ڵات رێگاى كرده‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و گه‌نجانه بێنه سه‌ر شاشه‌كان و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا شوێنپێى خۆيان جێگيير بكه‌ن، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نجانى كوردستان تهخدير بكه‌ن، هه‌ميش بۆ كاتى پێويست به‌كاريان بێنێ. ئه‌گينا ده‌ركه‌وتن و رێگه‌دان به‌م شه‌پۆله هيچ مهنتقێكى تێدا نه‌بووه.
پێشتريش وتومه مه‌سه‌له‌ى بانگخواز له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ديندارى وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى كه له‌ئه‌ساسدا له‌زۆربه‌ى گه‌لانى دونيا ئيماندارترن، هيچ مانايهكى نيه. چونكه بانگخوازى بۆ ميللهتانى بێباوه‌ڕى وه‌كو دارستانه‌كانى ئه‌مازۆن و لادێكانى هيندستان و بيابهنهكانى ئه‌فريقيا زه‌روورتره كه زۆربه‌يان سه‌گ و گا‌و داروبه‌رد ئه‌په‌رستن، شوێنى تهبيعى ئه‌و بانگخوازانه ئه‌وێيه نه‌وه‌ك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ديندارى وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆيان به‌ڕاستى به‌نوێنه‌رى خودا ئه‌زانن، با بچن له‌وێدا بانگخوازى بكه‌ن نه‌ك له‌سه‌ر شاشه‌ى تهلهفزيۆنهكان و له‌ژێر هه‌واى سپليتى ناو ستۆديۆكان!. كاتى خۆى تا ئێستاش سه‌دان وهه‌زاران حه‌مله‌ى تهبشيرى دينى مه‌سيحى له‌وڵاتان هه‌يه، كۆمه‌ڵه كه‌سانێك كه خۆيان به‌دڵسۆزى حه‌زره‌تى مه‌سيح ده‌زانن ده‌چنه ناو ئهقوامى بێباوه‌ڕو خوانه‌ناس تهبشيرى دينى مه‌سيحى ئه‌كه‌ن، با ئه‌و بانگخوازه ئيسلامييانهش وابكه‌ن.
بازرگانيكردن به ئايين بووه بهدياردهيهكى زۆر ناشرينى ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان، ئه‌وانه‌ى ئێستا له‌مزگه‌وت له‌پشت مێزهوهو له‌سه‌ر شاشه‌ى تهلهفزيۆنهكانهوه ده‌رئه‌كه‌ون، هيچ شتێكى ئه‌وتۆيان له‌باردا نيه. كۆمه‌ڵه كه‌سانێكن ته‌نها شتێك له‌زمانى عه‌ره‌بى ئه‌زانن، به ته‌رجه‌مه‌كردنى هه‌ندێ فه‌رمووده‌و كتێبه ئايينيه‌كان خه‌ڵكى هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنن گوايه زاناى هه‌ژده عيلمن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدايه كه به‌درێژايى ته‌مه‌نى خۆم تا ده ساڵێك پێش ئێستا مامۆستاى ئايينى و مه‌لاو خهتيبى مزگه‌وتم نه‌بينيوه كه ريشى سپى نه‌بێت. پێشان مه‌لا ده‌بوايه سي چل ساڵێك خوێندنى ئايينى ته‌واو كردايه تا ئيجازه‌ى مه‌لايه‌تى پێئهبهخشرا، ئێستا ته‌مه‌نى ناگاته بيستوپێنج ساڵه‌وه دێته سه‌ر مينهرى پێغه‌مبه‌رو خوتبه ئه‌دات! ته‌نانه‌ت خۆيشى ئه‌كات به موفتى، كه مه‌رجى ئيفتا زۆر زۆر قوڕستره له‌وه‌ى مناڵێك بيدات و كۆمه‌ڵگه‌ى پێوه پابه‌ند بكات.
له ئهساسيشدا ته‌نانه‌ت بوونى حيزبى ئيسلاميش له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌واريدا به ئاسايى نازانم، چونكه خه‌باتى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى خه‌باتێكى نه‌ته‌وه‌ييه نه‌وه‌ك جيهادى كافران، كه‌واته هيچ پێويست ناكات حزبى ئيسلاميمان هه‌بێ، چونكه ئه‌مه خۆى له‌خۆيدا ئه‌و ئيسلامه سياسيهيه كه زۆربه‌ى وڵاتانى ئيسلامى وێران كردوه. نمونه‌ى حيزبى ئيخوان موسلمينى ميسرمان بينى كه چۆن خه‌رێك بوو كۆمه‌ڵگه‌ى ميسرى له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و بيگه‌ڕێنێته‌وه هه‌زارو چوارسه‌د ساڵ بۆ دواوه. هه‌مان مه‌ترسى له‌سه‌ر ئه‌و كۆمهڵگانهشدا هه‌يه كه ئيسلامى سياسى تێيدا رۆڵ ده‌بينن.
لێره‌وه ده‌توانم بڵێم، كه‌وا كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى به‌تايبه‌تيش ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى پێويسته كارێك بكات بۆ رێگرتن لهبهسهلهفيكردنى كۆمه‌ڵگه، ده‌سه‌ڵات ده‌بێ له‌وه تێبگات كه بڵاوكردنه‌وه‌ى فيكرى وه‌هابى و هێنانى گه‌نجى نا هوشيارى سه‌له‌فى بۆ سه‌ر شاشه‌كانه‌وه كاره‌ساتى به‌دواوه دێت، چونكه ئه‌مانه گه‌ر بيت و بتوانن پێگه‌ى خۆيان قاييم بكه‌ن، ئيدى ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى زۆر گه‌وره به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و دهسهڵاتيشهوه، ئه‌وسا ئه‌بێ له‌پێناو خهلافهتێكى وه‌همى ئيسلاميدا ده‌ستبه‌ردارى ته‌نانه‌ت خه‌ونه نهتهوهييهكانيشمان بين.
- Latest Posts by شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts