لوقمان غه‌فوور: ئایا سه‌رۆك تره‌مپ یۆتۆپیا بۆ ئیسرائیل دروستده‌كات؟
سه‌رۆك تره‌مپ گه‌ر بتوانێت قه‌ناعه‌ت به مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستین بكات تا رازی بێت به (دهستخستنهناودهستی سه‌ده)، ئه‌وه مێژوویه‌كی گه‌وره بۆ ئه‌مریكا دهستبهردهكات، كه زۆر گه‌وره‌تره له‌و كاره‌ی كه سیدۆر رۆسڤێلد- سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا به راگه‌یاندنی (The Big Stick) له 1904 كۆنترۆڵی كه‌نداوی په‌نه‌ما-ی كرد. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا تره‌مپ وه‌ك رۆسڤێڵد نهمونیانه له قسه‌كردنی كاری دیپلۆماتی و له هه‌مانكاتدا هێزێكی ره‌قه لهپهرپهرچدانهوهدا؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره چه‌ند مانگێكی تر ده‌ره‌كه‌وێت.
ئێستا خاوه‌ن ماڵ كه فهلهستینییهكانن به تێكڕا رێكه‌وتنه‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و سه‌عاتێك دوای راگه‌یاندنیی، به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له‌كه‌رتی غه‌ززه كه‌وتنه سوتاندنی وێنه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ و بهلافیتهی گه‌وره (فه‌له‌ستن بۆ فرۆشتن نییه) به‌رپه‌رچی رێكه‌وتنه‌كه‌یان دایه‌وه. كه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی خراپه بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان. هه‌رچه‌نده سه‌رۆك تره‌مپ باسی له‌وه‌شكرد كه سه‌ره‌تا فه‌له‌ستینییه‌كان نیگه‌ران ده‌بن، به‌ڵام دواتر له‌باشی پرۆژه‌كه تێده‌گه‌ن.
بڕوام نییه ئه‌م قسه‌یه‌ی تره‌مپ له پرهنسپهوه بێت، چونكه چۆن قه‌ناعه‌ت به خاوه‌ن ماڵ ده‌كه‌ن (بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستی) كه ئه‌بێت هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێككه‌ون! خۆ ئه‌گه‌ر جارید كۆشنێر زاوا و راوێژكاره جووه‌كه‌ی تره‌مپ توانیبێتی به‌رپرسانی میسر و ئوردن و سعودیه و ئیمارات وا لێبكات، كه قهناغهت به فه‌له‌ستینییه‌كان بكه‌ن ئه‌وه ئه‌و قسه‌یه‌ی تره‌مپ جێبه‌جێ ده‌بێت كاتێك وتی: ئه‌گه‌ر جارید كۆشنێر نه‌توانێت ئه‌م كێشه چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وه كه‌س ناتوانێت كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات”.
پرسیارێكی تریش هه‌یه: ئایا ئیسرائیلییه‌كان هه‌موویان ئه‌مه‌یان به‌دڵه، بێگومان نه‌خێر، كێبڕكێكارهكانی نه‌تنیاهۆ ئه‌مه به‌باش نازانن. جێدیون لێچی نووسه‌ری رۆژنامه‌ی هارتز، نووسیویه‌تی:”تره‌مپ نه‌ك ته‌نیا ئیسرائیلێكی نوێی دروستكرد، به‌ڵكو جیهانێكی نوێی دروستكرد. جێهانێك به‌ده‌ر له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی، بێ رێزگرتن له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی، به‌بێ ره‌چاوكردنی عه‌داڵه‌ت.”
كاتێك رێكه‌وتنه‌كه له به‌حرین راگه‌یه‌نرا، عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر، له 3ی جون-ی 2019 وای خسته‌ڕوو كه میسر شتێك قبوڵ ناكات كه فه‌له‌ستینییه‌كان رهتیكهنهوه، تا مانگی دیسێمبه‌ر-یش هه‌موو لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی میسر دژی (ده‌ستخستنه ناو ده‌ستی سه‌ده) بوون، كه‌چی 28 جێنیوه‌ری 2020 هه‌موو بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد، به‌پێچه‌وانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر به سه‌ركه‌وتن بۆ فه‌له‌ستین-ی وه‌سفكرد، تۆبڵێی بۆ ئه‌وه بێت رێكه‌وتنی سه‌ده، له رێگه‌ی وشكانییه‌وه ئوردون به میسره‌وه ئه‌به‌ستێته‌وه.
ره‌نگه ئه‌م جووت مۆرالییهی عه‌ره‌ب بێت كه هێشتا فه‌له‌ستینییه‌كانی نیگه‌ران كردووه و رازی نین به رێكه‌وتنه‌كه و 70 ساڵه به‌ده‌ست كێشه‌ی (عه‌ره‌ب- ئیسرائیله‌وه) ده‌ناڵێنن، ئه‌گینا رێكه‌وتنه‌كه چه‌ند قازانجی ئیسرائیله، ئه‌وه‌نده قازانجی فهلهستنینه. چونكه به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه جگه له‌وه‌ی ئه‌مریكا 50 ملیار دۆلار دابینده‌كات بۆ 179 پرۆژه له كه‌رتی غه‌ززه و كه‌رتی خۆرئاوای ده‌وڵه‌ته نوێ-یه‌كه‌ی فه‌له‌ستین له‌بواری نیشته‌جێكردن و پیشه‌سازی و دروستكردنی پرد و چه‌ند پرۆژه، له‌هه‌مانكاتدا بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی له كه‌رتی خۆرئاوا ده‌وه‌ستێنێت.
ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین-ی نوێ (كه‌رتی خۆرئاوا و كه‌رتی غه‌ززه به پرد‌و و تونێل به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه)، ده‌وڵه‌تێكه له‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا كه رووبه‌ره‌كه‌ی له‌وه‌ی ئێستا زۆر زیاتر ده‌كات، چونكه دۆڵی ئوردون و ناوچه‌ی جۆلان-ی سوریا به‌ره‌سمی ده‌بێته به‌شێك له‌خاكی ئیسرائیل. به‌مه‌ش ئه‌مریكا كۆنترۆڵی ئه‌منی سنووری خۆرهه‌ڵاتی ئوردون ده‌كات به‌ته‌واوی له‌رێگه‌ی ئیسرائیله‌وه.
رۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست نووسیویه‌تی گه‌وه‌رترین فرسه‌ت دراوه به فه‌له‌ستن، له‌ناو دنیای عه‌ره‌بیدا جگه لههاوسۆزه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیران، كه سوریا و عیراقه هه‌موو عه‌ره‌ب بێده‌نگه. ماكینه‌ی سه‌ره‌كی (دهستخستنهناودهستی سه‌ده-رێكه‌وتنی سه‌ده) سعودیه و ئیمارات و ئوردنه، میسریش دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌كه‌وێت ئه‌گینا له‌رووی پره‌نسیپه‌وه له ده‌نگی ناڕه‌زایی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی ده‌ترسێت.
نهێنییه‌كه‌ش له‌وه‌دایه بۆ رازیكردنی فه‌له‌ستینییه‌كان، سعودییه هاوكارییه داراییه‌كانی له 7 ملیۆن دۆلاره‌وه كردووه به 20 ملیۆن دۆلار زیاتر له مانگێكدا. ئه‌مه‌ش له پێناوی ئه‌وه‌ی كه له رێكه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه كه كه‌رتی غه‌ززه له چه‌ك داده‌ماڵدرێت و ئاسایشی كه‌رته‌كه ده‌درێته ده‌ست پۆلیس كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ی فه‌له‌ستینیدا ده‌بێت.
كێشه‌یه‌ك له‌نێو رێكه‌وتنه‌كه هه‌یه فه‌له‌ستین سوپای نییه له هیچ یه‌كێك له‌كه‌رتی خۆرئاوا و كه‌رتی غه‌ززه به‌ڵكو تێكرای ده‌وڵه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای ئیسرائیل-دا ده‌بێت. كه به‌شێك له شیكه‌ره‌وانی سیاسی پێیانوایه كه بۆ هه‌تاهه‌تایه عه‌ره‌بی فه‌له‌ستین پارێزراو ده‌بن.
كێشه‌یه‌ك نامێنێت به‌ناوی قودس چونكه ده‌بێته پایهتهخیتی هاوبه‌شی ده‌وڵه‌ته نوێ-یه‌كه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل. سه‌رجه‌م كاره ئیدراییه‌كانی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل‌دا ده‌بێت.
پرسیارێك كه زۆر وروژێنه‌ره ئایا روسیا و چین هه‌ڵوێستیان چییه؟ هه‌ڵوێستی روسیا و چین ئه‌رێنییه، چونكه دروستكردنی چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی پرد و تونێل ده‌درێت به وه‌به‌رهێنه‌رانی چین بۆ دروستكردن، گرنگترینیان: (له‌رێگه‌ی هه‌ردوو پردی ئه‌میر محه‌مه‌د “پردی دامیا” و پردی مه‌لیك حسێن “پردی نه‌بی” ئۆردۆن به كه‌رتی خۆرئاوا-ی فه‌له‌ستینه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. له‌رێگه‌ی تونێلێكه‌وه كه‌رتی خۆرئاوا‌و كه‌رتی غه‌ززه بهیهكدهبهسترێتهوه كه درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 40 كیلۆمه‌تره، به‌مه‌ش له رێگه‌ی به‌رزه پرد‌و و رێگای وشكانی و تۆنێلهكهوه وڵاتی ئوردون به درێژی زیاتر له 120 كیلۆمه‌تر ده‌به‌ستێته‌وه به میسر و ده‌ریای مردووه. كه هه‌موو رێگاكه‌ش له‌ژێر كۆنترڵی میسر و ئیسرائیل‌دا ده‌بێت).
له‌رێگه‌ی ئه‌و تونێله‌وه ئه‌و دابڕانه‌ی له‌نێوان كه‌رتی خۆرئاوا‌و كه‌رتی غه‌ززه‌دایه نامێنێت، عه‌ره‌بی فه‌له‌ستین ئه‌توانێت له كه‌رتی خۆرئاواوه به‌سه‌لامه‌تی بچێت بۆ كه‌رتی غه‌ززه.
میسر هیچ زیانێك ناكات، 720 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له‌خاكه‌كه‌ی له سینا ئه‌دات به كه‌رتی غه‌ززه، له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل 720 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ئه‌دات به میسر له باكوری كه‌نداوی عه‌قه‌به. كه له ناوچه‌ی سینا فرۆكه‌خانه‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و پرۆژه‌ی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی بۆ ئیسرائیلییه‌كان به بری 10ملیار دۆلار دروستده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر (دهستخستنهناودهستی سه‌ده) یۆتۆپیا تێپه‌ڕێنێت و ببێته به شاری جوانی، ئه‌وا فه‌له‌ستینییه‌كان له شه‌ڕ و ململانێ رزگاریان ده‌بێت. له‌هه‌مان كاتدا ئه‌بێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كان بۆ تره‌مپ و چه‌كێكی كوشنده‌ش ده‌بێت بۆ كێبڕكێكاره‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 2020، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستین و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌م رێكه‌وتنه ره‌تكه‌نه‌وه ئه‌وا جه‌نگێكی نوێ ده‌قه‌ومێت و ئه‌مریكاش به ره‌سمی پشتگیری ئیسرائیل ده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر پێكه‌وه رهتیكهنهوه ئه‌وا سزای ئابووری تره‌مپ ئاماده و له‌سه‌ر پێیه له‌سه‌ر هه‌ردوو رێكخراوه‌كه.
تێبینی: له نه‌خشه‌كه‌دا دیاره سه‌وزه تۆخه‌كه ده‌وڵه‌تی نوێی فه‌له‌ستینه ( كه‌رتی خۆرئاوا‌و كه‌رتی غه‌ززه كه له‌رێگه‌ی تونێل و پرد به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.