عیماد عه‌لی: كه‌یسه‌كه‌ی ئامانج بابانی و قه‌یرانی غاز و هێلكه.
قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه نیه، كه به‌های مرۆڤ و خه‌ڵكی ئه‌م كوردستانه بگاته ئه‌و راده‌یه‌ی، خوێنی چه‌ندین كه‌س بكرێته كه‌ره‌سته‌ی ململانێی كه‌سی و حزبی و كۆمپانیا و پاره‌و پول، كه له مێژووی وڵاتاندا كه‌م شتی وا روویداوه. به‌وانه‌ی، كه به خوێنرشتن و دژه مرۆڤایه‌تی و فاشیست و شۆفینیش ناسراون. كه‌س هه‌یه له بێویژدانی له‌و ئاسته‌دا بێت كه گومانی له كوشتنی سێ گیانی بێگه‌ردی په‌پوله‌یی هه‌بێت و قسه نه‌كات و له‌كاتی ناكۆكی له‌گه‌ڵ لایه‌ن و كه‌سی گومانلێكراودا بێته ده‌نگ و هه‌ندێك به‌ڵگه بخاته‌روو، كه قسه‌یه‌كی یه‌كجار مه‌ترسیدار هه‌ڵده‌گرێت و، ده‌كرێت كه‌یسه‌كه ژێره‌وژوور بكات. بۆ به‌دبه‌ختی فه‌رمانگه‌یه‌كی هه‌ستیار و گرنگی وه‌ك به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌ی تاوان ببێته دارده‌ستی حزب و لایه‌ن و به پێی ره‌وش و داواكاری حزب بریار بدات و به فه‌رمانی لایهنیتر بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت یان قسه‌یه‌ك بكات، كه گومانی گه‌وره بخاته سه‌ر رێڕه‌وی كهیسهكی هه‌ستیاری له‌م جۆره. به‌ڵكوو قسه‌ی ترسانك و ویژدان هه‌ژێن له‌سه‌ر كه‌یسێكی روودانی تاوانی تێدا بێت و كوردستانی هه‌ژاندبێت و هه‌ر نه‌بێت روحی منداڵێكی په‌پوله ئاسای تێدا به‌هه‌ده‌ر چووبێت به‌جیا له ژن و پیاوێك.
ئه‌وه‌ی له‌م كوردستانه روورودهدات زۆر ناخ هه‌ژێنه و بێ وێنه‌یه:
* ئه‌گینا كه‌یسه‌كه‌ی ئامانج بابانی، كه وا بۆ چوار مانگ ده‌چێت ئه‌و تاوانه روویداوه، داخراو له‌م ماوه درێژه‌دا كه‌س نه‌بوو قسه‌ی ترسناكی له‌م جۆره‌ی ئه‌مرۆی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڵگه‌ی تاوان بكات، بۆچی له‌م كاته‌دا باس له‌م گومانه‌كه ده‌كرێت؟
* له‌م ماوه‌یه‌دا، بۆچی باس له كه‌سانی له‌دووره‌وه تۆمه‌تباركراو به راشكاوی نه‌كراو، كه‌س نه‌یوێرا ئاماژه‌ی روون و دروست به ئاشكرا باس بكات، به‌تایبه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌ی تاوان، كه ده‌بێت ویژدان سه‌نگی مه‌حه‌كی كاركردن و راستگۆییان بێت. به‌داخه‌وه به‌م قسه‌كردنه و گومانكردنه زۆر دره‌نگ و به‌مه‌به‌ست دواخراوه و، ئه‌م بێده‌نگیه‌ی له‌م ماوه دوورودرێژه‌دا ده‌كرێت به‌خۆیانیش له‌گه‌ل ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه تۆمه‌تبار بكرێن. بۆچی له تاوانێكی ئاوها بێ هه‌ڵوێست بوون و پێیان به‌سه‌ر ویژدانی خۆیاندا ناوه و بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه؟
* بۆچی له‌م قه‌یرانی غازه‌ی ئه‌مرۆ و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به كۆمپانیا و ته‌نده‌ر و ململانێی حزبی و پاره‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له رووی كه‌سیه‌وه به ئاماژه‌ش بێت په‌یوه‌ندی به‌م كێشه و قه‌یرانه‌وه هه‌یه و كتومت له‌م كاته‌دا باس له كه‌یسه‌كه‌ی ئامانج بابانی ده‌كرێت؟
* مه‌عقوله لای ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حزبانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، خوێنی سێ په‌پوله‌ی بێ‌تاوان به‌قه‌د كۆمپانیا و پاره و قه‌یرانی غاز و هێلكه و مریشك به‌های نه‌بێت؟
بۆیه ده‌كرێت خه‌ڵكی كوردستان به قووڵی بیر لهوهبكاتیهوه و باش ئه‌م ده‌سه‌لاته به حزب و فه‌رمانگه هه‌ستیاره حكومه‌تیه مرۆڤایه‌تیه دارده‌سته‌كانی حزبه‌كان بناسێت و بزانێت، كه ئه‌وانه‌ی ئه‌م پۆستانه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه چه‌ند ملكه‌چی حزبه‌كانن و ویژدانیان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی سواوه به خۆیان بونه‌ته خزمه‌تكاری كه‌سی ده‌سترۆیشتووی نێو حزبه‌كان. به‌راستی زوڵم له‌م ئاسته‌دا و به‌م جۆره بێوێنه‌یه له لایه‌ن خه‌ڵك و ده‌سه‌لاتی خۆته‌وه له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی خۆت. له مێژووی مه‌غۆل و عوسمانی و توركیشه‌وه دژ به ئه‌رمه‌ن و كوردیش نه‌كراوه.