لوقمان غه‌فوور: ئه‌بێ هه‌ر فێر بیت!
من له كوردستانیش كۆلێژم ته‌واو كردووه و ئێستا له ئه‌مریكاش له كۆلێژم. زۆرجا هه‌ر به سه‌رده‌می كوردستان ئه‌ڕۆمه ئه‌و دنیایه‌ی كۆلێژی ئه‌مریكی، به‌ڵام له‌ناكاو له رێگه به‌خه‌به‌رم ئه‌هێننه‌وه.. براله ئێره ئه‌مریكایه.
خوێندن له ئه‌مریكا بزنسه، واته مامۆستا بزنسمانه (خاوه‌نی بزنس)هكه و خوێندكاریش كاستهمهره (كڕیاره) بۆیه ئه‌گه‌ر كڕیارێكی به‌سه‌لیقه نه‌بیت ئه‌وه له‌وانه‌یه دواجار پاره‌كه‌شت بفه‌وتێت و به‌ده‌ستبه‌تاڵی بێیته ده‌ره‌وه له كۆلێژ.
ئه‌مه خاڵێكه كه‌وتۆته سه‌ر خوێندكاره‌كه خۆی و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وانانه‌ی كه هه‌ڵیده‌بژێرێت، پسپۆرێتییهكهی من خوێندكار زیاتر له80 وانه‌ی له‌به‌رده‌مدایه كه هه‌ڵیبژێرێت كه تێكرا نزیكه‌ی 15 وانه خوازراوه. 15 وانه له 80 وانه هه‌لێكی گه‌وره‌یه. من حه‌زم له “مێژووی ئه‌مریكا”یه، كه‌سێكی تر حه‌زی له “ئه‌ده‌بی ژنانی ئه‌مریكی”یه، كه‌سێكی تر حه‌زی له “ئه‌ده‌بی منداڵانی ئه‌مریكا”یه. كه‌سێكی تر حه‌زی له‌وانه‌ی “دیزاینی گۆڤار”ه، كه‌سێكی تر حه‌زی له‌وانه‌ی “دیزاینی ماركێت”ه. كه‌سێكی تر حه‌زی له‌وانه‌ی “نوسینی وتاری شیكاری”یه، كه‌سێكی تر حه‌زی له‌وانه‌ی “دروستكردنی راپۆرت له‌مه‌یدانی جه‌نگدا”. كه‌سێكی تر حه‌زی له‌وانه‌ی “سه‌ركه‌وتن له سۆشیال میدیا”یه.
كه‌واته مه‌رج نییه له‌هه‌ر چوار ساڵه‌كه سێ خوێندكار یه‌كتر ببینن له سێ وانه‌ی چوون یه‌كدا. به‌ڵام له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه كه‌م خوێندكار هه‌یه له‌كاتی خوێندن، كار نه‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه. یه‌كه‌میان ئه‌و فرسه‌تی كاركردنه زۆره‌ی له ئه‌مریكا هه‌یه. دووه‌میان بۆ ئابووری سه‌ربه‌خۆی گه‌نجان له‌دوای ته‌مه‌نی شانزه ساڵییه‌وه كه ئازاده له‌گه‌ڵ دایك و باوك ئه‌ژی یان ئه‌ڕوات له‌گه‌ڵ هاوڕێ كوڕ یان كچه‌كه‌ی ئه‌ژی.
كه‌واته ئه‌ركه‌كه قورسه: خوێندن و زانكۆ به‌یه‌كه‌وه ئه‌سته‌نگی زۆره. بۆیه به‌شی زۆری خوێندكاران له پۆلدا ئاماده نابن. به‌ڵام مامۆستاكان زۆرجار ئه‌مه‌شیان به رێگه و فێلێكی تر چاره‌سه‌ركردووه.
یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ی مامۆستا جێنفێر ئێرلی مامۆستای وانه‌ی (نوسینی راپۆرت له‌مه‌یدانی جه‌نگدا) گرتوویه‌تییه به‌ر ئه‌وه‌یه، پێنج ده‌قیقه‌ی یه‌كه‌می وانه‌كه، كوێزێك (تاقیكردنه‌وه‌ی 5 ده‌قیقه‌یی) ئه‌كات كه تێكڕای ساڵه‌كه له 800 پۆینت-ی نمره، 100 بۆینتی له‌سه‌ر ئه‌و كویزانهیه. هه‌ر به‌ڕاستی 100 پۆینت زۆره تۆ ته‌نیا به ئاماده‌بوونت له وانه‌كه چنگت كه‌وێت، چونكه كویزهكان زۆر ئاسانه بۆنموونه كویزی ئه‌مڕۆ 7ی فێبریوه‌ری دوو پرسیار بوو (1-ئه‌مڕۆ چه‌ندی مانگه؟ 2- ئێستا له چین چ نه‌خۆشییه‌ك بڵاوه). كه‌واته مه‌به‌سته‌كه‌ی ئه‌م مامۆستایه ته‌نیا ئاماده‌بوونه له وانه‌كه نه‌ك هیچی تر.
كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و كه‌ڵه‌كه‌كردنی مه‌عریفه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌م زۆرداری و هه‌م به شێوه‌ی خواستراو یه‌كێكی تره له رێگه‌كان. مامۆستا مارك ئیرێیك (مامۆستای وانه‌ی به‌راوردكاری سیستمی حكومه‌ته‌كان) تێكڕای ساڵه‌كه 5 په‌یپه‌ری ئه‌وێت واته پێنج وتاری ئه‌وێت له‌سه‌ر پێنج بابه‌تی جیاواز. په‌یپه‌ری یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌یه كه له ماوه‌ی ئه‌م پێنج مانگه ده‌كرێت نزیكه‌ی 7 هه‌ڵبژاردنه له‌جیهاندا. من ویستم زوو كۆتایی به‌م په‌یپه‌ره بێنم رۆژی 27ی جێنیوه‌ری رابردوو هه‌ڵبژاردنی پیرۆ بوو. له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه پهیپهرهكهی خۆم كۆتایی هێنا. پێیوتم فۆكس بخه‌ره سه‌ر ئه‌وه‌ی چ سوپرایزێك رویدا له‌م هه‌ڵبژاردنه، چونكه خوێندكارێكی تریش له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه په‌یپه‌ری ئه‌نووسی، به‌وی وت فۆكس بخه‌ره سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی 26 جێنیوه‌ری 2020 هه‌ڵبژاردن ئه‌كرێت له پیرۆ؟.
مارك له‌م رێگه‌یه‌وه منی ناچاركرد هه‌موو مێژووی حزبه‌كانی پیرۆ و سێ هه‌ڵبژاردنی پێشووی پیرۆ و به‌شی زۆری سیستمی په‌رله‌مانی و سیاسی پیرۆ بخوێنمه‌وه.
یاخود هه‌فته‌ی پێشوو وتی: تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌متان 5 پرسیاره: پرسیاری یه‌كه‌م (ئایا كوردستان ده‌وڵه‌ته؟ بۆچی؟ ئایا كۆسۆڤۆ ده‌وڵه‌ته؟ بۆچی؟ ئایا باشوری سودان ده‌وڵه‌ته؟ بۆچی؟ ئایا چ چوونیهكییهك هه‌یه له‌كێشه‌ی ئه‌م سێ نه‌ته‌وه‌یه بۆ ده‌وڵه‌ت؟ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی به‌كاریان ئه‌هێنیت ریزیان بكه).
به‌رای ئێوه چه‌ند كاتت ئه‌وێت تۆ مه‌عریفه هه‌ڵچنیت له‌سه‌ر پرسیارانه؟ بۆ من له‌وانه‌یه قسه‌كردن له‌سه‌ر كوردستان ئاسان بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌مریكییه‌ك ئه‌بێت چه‌ند قورس بێت!. كه‌واته ئه‌مه فێركردنه به‌شێوه‌یه‌ك هیچ رێگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌متدا ناهێلێته‌وه بۆ گه‌ران به‌دوای زانیاری. من بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری كۆكه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م سێ شوێنه پێویستم به ده‌یان سه‌عات خوێندن هه‌بوو. كه‌واته من بیرم كرده‌وه وه‌ك له‌وه‌ی ئه‌و مه‌لزه‌مه‌یه‌ك بداته ده‌ست من بۆ تاقیكردنه‌وه و به‌سه‌ریه‌وه خه‌و بمباته‌وه.
مارك چوار هه‌فته‌یه وانه ئه‌ڵێته‌وه تا ئێستا 40 وشه زیاتری نه‌نوسیوه ته‌نیا قسه‌ئه‌كات و پرسیار ده‌كات و گفتوگۆ ده‌كه‌یت، وانه‌كه یه‌ك سه‌عات و 25 ده‌قیقه‌یه. هه‌ست به ماندوو بوون ناكه‌یت. ئه‌ڵێی له كوڕێكی سیاسی دانیشتویت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مارك هه‌موو وانه‌یه‌ك یه‌ك به‌شی كتێبێك ئه‌ڵێته‌وه كه 900 لاپه‌ره‌یه كتێبه‌كه. خوێندكاریش ئه‌خاته دۆخێكه‌وه ئه‌بێت به‌دوای زانیاری‌دا بگه‌ڕێت. ئه‌مه ئه‌و حاڵه‌ته‌یه رقت له وه‌ره‌قه‌و تاقیكردنه‌وه نابێت. كاره‌كه زۆری زۆری داری نییه به‌ڵكو ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه.