ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: ڕۆڵی باشووری كوردستان لە ڕاپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهریدا.
بارودۆخی ناله‌باری ده‌وڵه‌تی عوسمانی و قاجاریی
نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م بۆ هه‌ردوو ئیمپڕاتۆری ئێران و توركیا قۆناغی هه‌ره‌س هێنان و داته‌پین بوو، ئاشوب سه‌رانسه‌ری ئیمپڕاتۆری ته‌نی بۆوه، هه‌ردوو ئیمپڕاتۆری له‌سه‌ره مه‌رگ دابوون، به ئه‌ندازه‌یه‌ك گیرۆده‌ی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی سیاسی و نائارامی ببوون سه‌ریان لێ شێوا بوو، نهدهپهڕژانه سه‌ر هیچ شتێك.
كوردستان له‌نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا له‌ناو ڕه‌وشێكی تا دوا ڕاده به‌ربادو وێراندا ده‌ژیا، جه‌نگ و شوێنه‌واره‌كانی جه‌نگ هه‌موو گۆشه‌یه‌كی ئاوه‌دانی كوردستانی وێران كردبوو، باجی زۆر و زوڵمی باجگرهكانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی، جوتیارانی هه‌ردوو دیوی سنووریان دادۆشیبوو، قورسایی زۆری بودجه‌ی جه‌نگه‌كانی عوسمانی و سه‌ربازگیری كورده‌كان بڕستی له كورده‌كان بڕیبوو، داڕزانی ئابووری ئیمپڕاتۆری عوسمانی و قاجاری هێنده‌ی دیكه بینی له ئابووری كوردستان گیركردبوو، زۆربه‌ی جار سوپای ناوه‌ند به‌سه‌ر نێزه و چه‌ك باجی زۆریان بۆ خه‌زێنه‌ی بهتاڵبوویان كۆده‌كرده‌وه و گوند و شارۆچكه‌كانیان خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرد، ڕه‌نگه ڕووداوی كانوونی یه‌كه‌می (1872)ی مه‌رگه‌وه‌ڕ كه سوپای ئێران بۆ باج سه‌ندن و ماڵیات وه‌رگرتن ئاگریان له‌و ناوچه‌یه به‌ردا و ڕانه مه‌ڕیان ده‌دزی نموونه‌یه‌كی زۆر بچوك بێت.
له كاتی جه‌نگی ڕووسی – عوسمانی (1877) سوڵتان عه‌بدولحه‌مید بانگی جیهادی دا، بۆ به‌شداری موسڵمانان له غه‌زای ڕووس دا، شێخ عوبه‌یدوڵڵا له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌د كه‌س له موریده‌كانی خۆی، به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه چوو بۆ قۆڵی بایه‌زید، كه له‌لایه‌ن سوپای ڕووسه‌وه داگیركرابوو، له ڕۆژانی شه‌ردا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كورد، كهلهسهرانسهری كوردستانه‌وه هاتبوون، له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی ئه‌ودا كۆبوونه‌وه.
له بانگەوازی جیهاد، كوردان لەهەموو لایەكەوە بەدەوری شێخ عوبەیدوڵڵای نەهریدا كۆبوونەوە، چونكە ئەم شێخە ناوی (سوڵتان ئەلعەشایر)ی لە خۆینابوو، كەوتبووە سەر كەڵكەڵەی سەروەری و سەربەخۆیی، لەهەموو لایەكەوە، خەریكی كۆكردنەوەی كەرەستە و چەك و چۆڵی شەڕ و سەربازی بوو، لەساڵی (1294ك – 1877ز) كە دەوڵەتی عوسمانی هەرا و پشێوی تێكەوت شێخ عوبەیدوڵڵا شێخانی ئالی عوسمانی چوونە لای و فەرماندە و سەرانی لەشكری عوسمانیش ئامادەبوونی ئەمیان بەهەلزانی و بەوپەڕی ڕێزەوە هێنایانە ناو (شار) و هاتنی ئەویان بەتەلگراف بەسوڵتانی عوسمانی ڕاگەیاند و لە (بابی عالی)شەوە فەرمان بە سەركردەكانی لەشكر درا، تا چادر و كەرەستەی شەڕی بۆ ئامادە بكەن و سوروساتی خۆیان بەگوێرەی پێویست بۆ دابین بكەن.
كورده‌كان حه‌زیان نه‌ده‌كرد به‌شداری ئه‌و جۆره كرده‌وه جهنگهڵیانه بكه‌ن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه ناڕه‌زایی و مل نه‌دانی خۆیان پیشانی سه‌رۆكه شێخه‌كانیان دا‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی هه‌لیان بۆ هه‌ڵكه‌وت مه‌یدانی شه‌ڕیان به‌جێ هێشت.له‌بروسكه‌ی فایق پاشا له (17)ی ته‌موزی ساڵی (1877) بۆ موختارپاشای ناردبوو، ئاشكرا ئه‌و ترسه گه‌وره‌یه‌ی ده‌رده‌خات چۆن كورده‌كانی سه‌ر به شێخ عوبه‌یدوڵڵا به‌هۆی كه‌می ئازوقه و نه‌بوونی چادره‌وه نیازی بڵاوه لێ كردنیان هه‌یه و چه‌كه كۆنه‌كانیان فڕێ ده‌ده‌ن و چه‌كی نوێ تر و شتی تر كۆ ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یبه‌ن. زۆری نه‌برد كورده‌كان كه‌وتنه ئه‌وه‌ی ده‌سته ده‌سته وازبێنن، ئه‌مه‌ش شێخ عوبه‌یدوڵڵای ناچار كرد واز له‌و هێزه بێنێ كه ئابڵۆقه‌ی بایه‌زیدی دابوو به‌ره‌و (بارگیر) بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی هێزه‌كانی میلیشیای كورد له‌لابه‌لا كردنی چاره‌نووسی ئه‌م جه‌نگه‌دا ده‌ورێكی كاریگه‌ر یا باشی نه‌گێڕا، جه‌نگ به‌سه‌ركه‌وتنی ڕووسیا و تێشكانی عوسمانی دوایی هات، به‌ڵام پایه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵا له‌ناو كوردا له‌جاران زیاتر به‌هێز و جێگیر بوو، هوشیاری سیاسی زیاتر قوڵ بوو، چاكتر شاره‌زای دیوی ناوه‌وه‌ی ئیمپڕاتۆری عوسمانی و لاوازیه‌كانی و گیروگرفته‌كانی بوون، سروشتی دینیی ده‌وڵه‌ت و جیهاد و غه‌زای عوسمانی ناسی، نفوزی كاریگه‌ری بێگانه و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تان تێگه‌یشت، ناسیاوی زۆرتری له‌گه‌ڵ گه‌وره پیاوه‌كانی كورد و ناوچه‌كانی په‌یداكرد، چاك تر ئاشنای هه‌لومه‌رجی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان بوو، هه‌ندێك چه‌ك و تفاقی جه‌نگی ده‌ستكه‌وت، ئه‌زموونی جه‌نگی به‌ده‌ست هێنا. شوێنی شێخ عوبه‌یدوڵڵا له‌ناو كوردا، ناوبانگی له‌ناوچه‌كه‌دا، نه‌ك وه‌كو شێخێكی ته‌ریقه‌ت، به‌ڵكو وه‌كو ڕابهرێكی ناسراوی دینی، سیاسی، سوپایی دره‌وشایه‌وه.
به‌درێژایی ساڵه‌كانی (1878- 1880) ئابووری كوردستان له دوا باری تێكچوون و وێرانه‌یی دابوو، برسێتی بڕستی له خه‌ڵكی كوردستان بڕیبوو، به‌نموونه ته‌نیا له‌ناوچه‌یه‌كی وه‌ك هه‌كاری ده هه‌زار كه‌س له‌برسان مردن، برسێتی كورده كۆچه‌ره‌كان و نیمچه كۆچهرهكانیشی گرتبۆوه، هه‌زاران كه‌س له ڕه‌وشێكی بێ هوودهیدا دابوون و به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكوور بۆ سه‌ر سنووره‌كانی ڕووسیا ڕایانده‌كرد، به‌و هیوایه‌ی نه‌وایه‌ك و ژه‌مه خواردنێك له ڕووسیا به‌ده‌ست بخه‌ن، ڕه‌وشی كوردستانی بنده‌ستی ئێران له كوردستانی بن ده‌ستی عوسمانی چاكتر نه‌بوو، ڕۆژنامه‌ی ” مشاك” له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه:
” برسێتی له زۆر ناوچه‌دا وایان له خه‌ڵكه‌كه كردووه هۆش و گۆشیان له‌ده‌ست بده‌ن و باكیان به‌سیستم و یاسا نه‌ماوه و به‌كۆمه‌ڵ په‌لاماری ئه‌نباره‌كانی دانه‌وێڵه ده‌ده‌ن، بۆ تاڵان كردنی” له‌ناو ئه‌م ڕه‌وشه پڕ برسێتی و تێكشكانه سیاسی و ڕۆحییه‌دا شێخ عوبه‌یدوڵڵا وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی كارسماتیكی ڕۆحی و دونیایی به دیاركه‌وت. دۆخی قورس و ناهه‌موار كورده‌كانی هان ده‌دا پشتگیری هه‌وڵ و تهقهللاكهی شێخ عوبه‌یدوڵڵا بكه‌ن، ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌للایه‌ی بۆ لێدانی موچه‌خۆر و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ته‌رخان كردبوو، ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كار و پیشه‌یان ڕووتاندنه‌وه‌ی خه‌ڵك بوو.
شێخ عوبه‌یدوڵڵا به‌و دادپه‌روه‌ریه‌ی ده‌ینواند، به‌و ژیانه ساكار و خاكی و خۆبه‌كه‌م زانینه‌ی هه‌یبوو، خه‌ڵكه‌كه‌ی ژێرده‌ستی ناچاركردبوو ڕێزێكی زۆری لێ بگرن، ” قه‌ت ڕهشوهتی وه‌رنه‌ده‌گرت، ڕێگای نه‌ده‌دا خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌وروپشتیشی وه‌ری بگرن، ئه‌وه‌ی لای بدایه به‌شی كوشتن بوو، مرۆڤێكی ڕۆشنبیر بوو، به‌پێی توانا هه‌وڵی ده‌دا له بیروباوه‌ڕ و جۆری ژیانی كۆمه‌ڵگای خاوه‌ن شارستانیه‌تی وردبێته‌وه، دژی دزی و جه‌رده‌یی و تاڵان كردن بوو، حه‌زی ده‌كرد نه‌ته‌وه‌كه‌ی ببێته نه‌ته‌وه‌یه‌كی دامه‌زراوی پێشكه‌وتوو، ڕێزێكی زۆریان لێ ده‌گرت، وه‌ك سه‌رۆكێكی دادپه‌روه‌ر و مرۆڤ خواز سه‌یریان ده‌كرد، ناوداری و پایه‌به‌رزی شێخ عوبه‌یدوڵڵا گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك كورده موسڵمانه‌كان پاش سوڵتان و شه‌ریفی مه‌ككه به‌پیرۆزترین كه‌سی دابنێن.
شێخ عوبه‌یدوڵڵا به‌هۆی ناو و شۆره‌تی له‌ڕووی پاكی و لهخواترسیهوه، به‌هۆی توانای شه‌خسیه‌وه، وه به‌هۆی حه‌ماسه‌تی لایه‌نگره‌كانیه‌وه، توانی ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر فراوان و به‌رین به‌سه‌ر كورده‌كاندا وه‌ده‌ست بێنێ. له‌به‌رئه‌وه سه‌رخێڵ و هۆزه جۆراو جۆره‌كان ئاماده‌بوون گوێ ڕایه‌ڵی بكه‌ن. وروژاندن و هه‌ستێكی زۆر له‌ناویاندا به‌گشتی خوڵقێندرا به‌و واته‌واته‌ی له‌ئارادابوون، سه‌باره‌ت به‌و ئیمتیازاتانه‌ی درا به ئه‌رمه‌نیه‌كان، گریمانێكی زۆریش هه‌یه شێخ سوودی له‌مه وه‌رگرتبێ، ده‌ستنیشانی یه‌كێتی نێوكوردهكانی كردبێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خودی خۆیان. ئامانج و نیازی شێخ یه‌كگرتنی هه‌موو كورد بوو، له‌هه‌ردوو خاكی توركیا و ئێران‌دا، بۆ ئه‌ماره‌تێكی سه‌ربه‌خۆ یا نیمچه سه‌ربه‌خۆ به‌سه‌رۆكایه‌تی خۆی.
له‌و ماوه‌یه‌دا شێخ چه‌ندین نامه و بانگه‌وازی بۆ سه‌رۆك هۆزه كورده‌كان نارد تا هاوكاری بكه‌ن، بۆ وه‌ده‌رنانی ده‌سه‌ڵاتداره عوسمانیه‌كان له كوردستان، گومانی تێدانیه ئامانجی شێخ له‌و نامه و وتارانه‌دا له‌م ماوه‌یه‌دا ناردوونی بۆ سه‌رخێڵه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان ڕێكه‌وتون له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كوردستانێكی یه‌كگرتوو بۆئه‌وه‌ی له دۆخێك‌دا بن بتوانن خۆیان كاروباری خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا یان ئێران.
سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی ڕاپه‌ڕینه‌كه
شێخ عوبه‌یدوڵڵا له بارودۆخی ناله‌باری وڵات و په‌رۆشی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی له‌هه‌وڵی بێ وچان دابوو، بۆ یه‌كخستنی كورد و ئاراسته كردنیان بۆ ڕاپه‌ڕینێكی سه‌رتاسه‌ری، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌ستماندایه چه‌ند زانیاریه‌كی كه‌من ده‌باره‌ی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینه‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه شێخ عوبه‌یدوڵڵا هه‌ر له‌به‌هاری ساڵی (1979) ده‌ستی كرد به ئاماده‌كاری بۆ به‌رپاكردنی بزوتنه‌وه‌یه‌كی كوردی هاوبه‌ش له ئێران و توركیا، هه‌روه‌ها كاری كرد بۆ ڕاكێشانی ئه‌و سه‌ركرده و شێخانه‌ی خاوه‌نی زۆرترین ده‌سه‌ڵاتن، له‌سه‌ر هه‌ردوولای سنووری نێوان توركیا و ئێران. بۆئه‌وه‌ی لابده لای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی.
له‌هه‌مان كاتدا شێخ هه‌وڵی ده‌دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ك و یارمه‌تی ده‌ره‌كی بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌ی له‌مه‌شدا زیاتر شێخ له‌مه‌یدانی سیاسهتكاریدا پشتی زیاتر به ڕووسیا ده‌به‌ست نه‌ك به‌ریتانیا، كه ده‌هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ڕوون بكاته‌وه ده‌یوت: “باشتر وه‌هایه لایه‌نگیری شێر بیت نه‌ك هی ڕێوی”.
بۆ گه‌شه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵا له‌وه گه‌یشتبوو هه‌تا سه‌رۆكه كورده‌كان یه‌ك نه‌گرن كورد سه‌ركه‌وتن به خۆیه‌وه نابینێ، مه‌رجی هه‌ر گه‌وره و به‌ئامانج گه‌یشتن، ته‌نیا له ڕێی یه‌كێتیه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی كورده‌كان و خۆ ئامادهنێكی قایم و پته و بۆ پێكهێنانی ڕاپه‌ڕینێك ده‌هاته‌دی، له‌به‌ر ئه‌وه نوێنه‌رانی خۆی نارده هه‌ر چوارقوڕنه‌ی وڵات و داوای له سه‌رۆكه كورده‌كان كرد به‌یه‌كه‌وه له ڕووی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئێرانییه داگیركه‌ره‌كان ڕاست ببنه‌وه.
شێخ عوبه‌یدوڵڵا له نامه‌كانیدا ئه‌و ڕاسیتیهی ده‌ست نیشان ده‌كرد تا چ ڕاده‌یه‌ك میلله‌ت له دۆخێكی قورس و تاڵ دا ده‌ژی، ئه‌وه‌شی دووپات ده‌كرده‌وه ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئێران كه‌م و زۆر مافی ئه‌وه‌یان نیه سه‌ردارێتی كورد بكه‌ن، كه ده‌هاته سه‌ر ڕاپه‌ڕینی چه‌كداریش شێخ له‌وه ده‌دوا ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌موو سه‌رۆكه كورده‌كان پشتگیری ڕاپه‌ڕینه‌كه بكه‌ن، سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ره و گومانی تێدا نییه، شێخ له‌ته‌ك نامه ناردنیشدا نوێنه‌ری شاره‌زا و قسه‌زانی خۆی نارده لای سه‌رۆكه كورده‌كان، به‌و نیازه‌ی مه‌به‌ستی شێخیان بۆ ڕوون بكاته‌وه و به‌لای بزووتنه‌وه‌كه‌دا ڕایان بكێشن، ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی شێخ گه‌یشتنه ڕووسیاش، به‌ناوی شێخه‌وه داوایان له كورده‌كانی ئه‌وێ كرد بده‌نه ته‌ك ڕاپه‌ڕینه گشتیه‌كه‌ی كورد.
له هه‌مووان زیاتر سێ كەس لە سەردارانی كورد بوونە سۆنگەی بزواندنی شێخ عوبەیدوڵڵا، هەمزاغای مه‌نگوڕ و عەبدوڵڵاخانی زەرزا و محەمەد ئاغای ڕەوەند و سەرانی تری عەشایریش پشتیوانیان كرد.
دوای ئەوەی هەمزاغا چووە لای شێخ عوبەیدوڵڵا هانیدا دەبێ ڕاپەڕێت، ئەویش كە هەستی بە پێویستی بارودۆخەكە كرد، سەرانی خێڵەكانی بۆ ڕاپەڕین بانگهێشتن كرد. لەهەموو لایەكەوە كوردێكی زۆر لەدەوری شێخ عوبەیدوڵڵا كۆبوونەوە.