چیرۆکی هاوسەرگیری فاتیمە.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانی : قەهـار حەسەن كەپەنكی
ئەم بووكە ناوی فاتیمە عید سـویلمە، خەڵکی یەكێک لە گوندەكانی سەر بە شاری مەنسوورە بوو لە پارێزگای دقهلیەی میسڕ ، فاتیمە دایك و باوكی نەبوو، خاڵێكی لەبەرئەوەی هیچ نەوەیەكی نەبوو ئەركی بەخێوكردنی فاتیمەی گرتەخۆی، كاتێك فاتیمە گەورە بوو گەیشتە تەمەنی هاوسەرگیری ، یەكێك لە كوڕی گوندەكەیان چووە خوازبێنی، بەڵام دایكی كوڕەكە ڕەتی كردەوە کوڕەكەی هاوسەرگیری لەگەڵ فاتیمە بكات، بە بیانووی ئەوەی فاتیمە كچێكی بێ كەسوكارە.
ئەم ڕەفتارە فاتیمەی تووشی خەمێكی قوڵ كرد، بۆیە بەناچاری چووە لای کوێخای گوندەكەیان تاوەكو ببێتە وەلی ئەمری لە كاتی مارەكردنی، بەڵام کوێخای گوندی گاڵتەی پێ كردو داواكەی ڕەتكردەوە. ئەمجارە فاتیمە چووە لای بەرپرسێكی ناوچەكە، بەڵام ئەویش داواكەی ڕەتكردەوە.
دوای بێ ئومێدبوونی لە خەڵكی ناوچەكەی، فاتیمە نامەیەكی بۆ سەرۆكی میسر جەمال عەبدولناسر نارد، لە نامەكەدا چیرۆكی خۆی بە ووردی بۆ سەرۆكی میسر نووسیبوو، وە داوای لێ كردبوو کوێخای گوندەكەیان ناچار بكات ببێتە وەلی ئەمری.
جەمال عەبدولناسر عادەتی وابوو خۆی ئەو نامانەی دەخوێندوە كە لەلایەن خەڵكیەوە بۆی دەهاتن، دواتر داوای لە سكرتێرە تایبەتیەكەی محمود الجیار دەكرد چارەسەرێك بۆ كێشەكان دابنێت. بەڵام ئەمجارە كاتێک نامەكەی فاتیمەی خوێندەوە بڕیاریدا خۆی چارەسەری ئەم كێشەیە بكات، دەستبەجێ تەلەفۆنی بۆ پارێزگار كرد خۆی بچێتە ئەو گوندەی فاتیمەی لێ نیشتەجێیە، وە چەندین كەسایەتی تری پارێزگا لەگەڵ خۆی بەرێت، وە کوێخای گوندەكەی ئاگاداركردەوە ئامادەباشی تەواو بكەن، چونكە كۆمەڵێک نێردراو لە سەرۆكایەتی كۆمار پاش نوێژی نێوەڕۆ سەردانی گوندەكەیان دەكەن. جەمال عەبدولناسر داوای لە شێخی ئەزهەریش كرد لە كۆشكی کۆماری ئامادەبێت لە هەمان ڕۆژی دیاریكراو.
محمود الجیار پارچە زێڕێکی بە بەهای 25 جونەیهی میسری كڕی، جەمال عەبدولناسر لە گیرفانی خۆی پارەی زێڕەكەی دا، لە هەمان ڕۆژی دیاریكراو هەر یەك لە جەمال عەبدولناسرو شێخی ئەزهەرو محمود الجیار گەیشتنە ماڵی کوێخای گوندەکە، کاتێك جەمال عەبدولناسر لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزی، دەستبەجێ داوای لە کوێخای گوندەكە كرد بچێت هەر یەك لە فاتیمەو كوڕەكەو دایكی کوڕەکە بهێنێت، دوای هاتنیان بۆ ماڵی کوێخا جەمال عەبدولناسر بەرامبەر کوڕەكە وەستاو گوتی” من وەلی ئەمری فاتیمەم ئایا تۆ ئامادەی هاوسەرگیری لەگەڵ فاتیمە بكەی.؟
كوڕەكە گوتی” بەڵێ ڕازیم “.
گرێبەستەكە كرا، وەلی ئەمر جەمال عەبدولناسر بوو، شایەتەكان هەریەك لە محمود الجیارو پارێزگاری مەنسوورە بوون، وە ڕێگەپێدراوی هاوسەرگیریەكەش شێخی ئـەزهەر بـوو.

پەند/
كاتێك خەڵكی پشتیان تێكردی، بزانە خودایەك هەرگیز پشتت تێناكات ، كاتێك خودا شتێكت لێ وەردەگرێتەوە چاوەڕوانت نەكردووە ، شتێكت پێ دەبەخشێ لەبەرامبەردا هەرگیز چاوەڕوان

 

تێبینی/ لەبەشی وەرگێر لە فەیسبووک وەرگیردراوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت