لوقمان غه‌فوور: چیرۆكه ناخۆشه‌كانی وۆهان و فاشیستێتی چین بخوێنه‌وه، تا ئه‌مبولانس گه‌یشت، په‌رستیاره‌كه مرد.
رۆژنامه‌نووس و پارێزه‌رێكی مافه‌كانی مرۆڤ له چین، فاشستی به‌رپرسانی چین له رۆژانی یه‌كه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا باس ده‌كات. رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی چین (تشن تشیوشی) رۆژی 24ی جێنیوه‌ری ده‌چێته شاری وۆهان، و سه‌نته‌ری پشكنین و چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا. راپۆرتێكی ورد له‌سه‌ر شكستی به‌رپرسانی چین ده‌كات و دواتریش قسه‌كانیشی له‌رێگه‌ی ڤیدیۆیه‌كی 26 دهقیقهییهوه بڵاوده‌كاته‌وه.
وێرای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 8ی دیسێمبه‌ری 2019(8-12-2019) ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌چی میدیای ره‌سمی حكومه‌تی چین له 31ی دیسێمبه‌ر روماڵی هه‌واڵی نه‌خۆشییه‌كه‌یان كرد. له‌كاتێكدا له 20 دیسێمبه‌ر كاتێك دكتۆر تشوینگ ژۆوان نانشنگ پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی سی، قه‌باره‌ی هه‌قیقی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، نه‌خۆشییه‌كه له مرۆڤه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ مرۆڤ و كۆنترۆڵی له‌ده‌ست بواری پزیشكدا نه‌ماوه. دواتریش په‌كین له 23ی دیسێمبه‌ر رایگه‌یاند كه دیوارێكی ته‌ندروستی به‌چوارده‌وری شاره‌كه‌دا داده‌نێت. كه بووه هۆی نائارامی گروپی رۆژنامه‌نووسانی ئازاد له چین كه‌سیش ئاماده‌نه‌بوو راپۆرتێك بگوازێته‌وه له‌و شاره داخراوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار.
تشن تشیوشی رۆژنامه‌نووس وێرای ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی چین-ه‌وه رێگری بۆ دروستده‌كرێت، له مانگی ئۆگۆست بۆ روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كانی هۆنگكۆنگ خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌وێ. كاتێك رۆژی 24 ی دیسێمبه‌ر خۆی ده‌گه‌یه‌نێته شاری وۆهان بۆ روماڵكردنی رووداوه‌كان، راپۆرته‌كه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی بیره‌وه‌ری تا 2ی فێبریوه‌ری بڵاوده‌كاته‌وه:
24ی دیسێمبه‌ر: كاتێك سه‌عات 10ی شه‌و گه‌یشتمه شاری وۆهان به خوێنه‌رانم وت دۆخی هه‌قیقی شاره‌كه‌تان بۆ ده‌گوازمه‌وه. پێشبینیكراو بوو، پیاوانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی چین و پۆلیس به‌دوامه‌وه بوون و به‌ڵێنیان لێوه‌رگرم و پێیان وتم:
1- پروپاگه‌نده بڵاونهكهیتهوه و شتێك نهخوڵقێنی و بڵاونهكهیتهوه ببێته هۆی پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی.
2- خۆت بپارێزه و مه‌چۆره لای نه‌خۆش له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ترسناكه.
3- له ۆوهان ناچیته ده‌ره‌وه تا پشكنینت بۆ نه‌كه‌ین و دڵنیا نه‌بین كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه نیت.
به‌ڵام من پێموتن هه‌مان هه‌ڵه دووباره ده‌كه‌نه‌وه كه 17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی سارس كردتان، خه‌ڵكتان ئاگادار نه‌كرده‌وه تا زیانی گه‌وره‌ی گیانی گه‌یاند.
25ی دیسێمبه‌ر: سه‌عات 19ی سه‌رله‌به‌یانی به ده‌مامك و ماسكه‌وه چووم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی وۆهان، به‌شی فریاكه‌وتن تا راده‌یه‌ك قه‌ره‌باڵغ نه‌بووه ته‌نیا 30 نه‌خۆش له‌سه‌ر قه‌ره‌وێله‌كان بوون. به پزیشكه‌كه‌م وت قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م وتی: چاوپێكه‌وتن قه‌ده‌غه‌یه. ویستم ئینكاری بكه‌م، ته‌له‌فۆنی بۆ پیاوانی ئاسایش و پۆلیس كرد. گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌و شوقه‌یه‌ی كه به‌كرێم گرتبوو بۆ هه‌فته‌یه‌ك. به‌ڵام دوانیوه‌ڕۆ دوو كه‌س خۆیان كرد به ژووردا وتیان بۆت نییه له‌م دهقیقهیهوه بێیته ده‌ره‌وه له شوقهكهت.
ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ به‌بێزارییه‌وه رۆیشتم بۆ لای هاوڕێیه‌كم كه له ماڵه‌وه ماسكێكی سه‌یری دروستكردبوو له ده‌به‌ی ئاو. بۆم گێرایه‌وه وایان پێوتووم، ئه‌ویش وتی:”ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه هه‌ر هه‌یه.. به‌رده‌وامبه”
26ی دیسێمبه‌ر: سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی چووم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی جێنینتان، به‌رێوه‌به‌ره‌كه به‌ترسه‌وه رێگه‌یدام چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان بكه‌م نه‌خۆشی ژماره 11م دواند وتی: “له‌چاو ئه‌و هه‌زاران كه‌سه باشترم كه رۆژانه ده‌مرین له‌به‌رچاوم”. له‌م قسانه‌دا بووم په‌رستیارێك هاته‌لامه‌وه و وتی: “كه ته‌واو بووی له ژووری 38، چاوه‌ڕێتم”. كاتێك چووم وتی: ده‌نگم تۆمار مه‌كه، به‌ڵام بنووسه هیچ ئامێرێكی پزیشكی نییه، حكومه‌ت هیچ هاوكاریی و پێداویستی پزیشكی ناگه‌یه‌نێته ده‌ست نه‌خۆشخانه‌كه”.
وتیشی: “خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی ته‌ندروستی ئاگاداركه‌ره‌وه. تیمێك بگه‌نه ئێره بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتێكیان پیشان بده‌م كه ئێستا ئه‌ڕۆین تۆ ئه‌یبینی”. به‌رێكه‌وتین بۆ هۆڵێك زیاد له 200 نه‌خۆش له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتبوو به بێ چاره‌سه‌ر. وتی: “به‌په‌له بابڕۆین بۆ شوێنێكی تر”. چوینه ژێر زه‌مینی نه‌خۆشخانه‌كه. له‌سه‌ر ده‌رگاكه نوسرابوو “جێگه‌ی مردووان”. كاتێك چوینه ژووره‌وه 30 سه‌لاجه كه هه‌ره سه‌لاجه‌و 5 جه‌سته‌ی مردووی تێ خزێنرابوو. ئه‌وه‌نده‌ی پێوتم:”رۆژانه مردوو ده‌هێنرێت بۆ ئێره‌و راناگه‌یه‌نرێت.. تكایه ئیتر ئێره جێبێڵه”.
27ی دیسێمبه‌ر: بڕیارمدا ئه‌مڕۆ بچمه ناو بازار. چه‌ند كه‌سێكم دواند. له‌گه‌ڵ ئیحبات و نائارامی، هیچ ئاماده‌گییه‌ك له هاووڵاتیاندا نه‌بوو بۆ یارمه‌تی یه‌كتر. ئه‌وه‌ی ته‌نیا له‌خۆبووردوانه كاریده‌كرد له‌و چه‌ند رۆژه‌دا بینیم، په‌رستیار و دكتۆره‌كان بوون. تێكڕای خه‌ڵك دابه‌شبوو بوو، بێزاری و توڕه‌یی به‌رامبه‌ر بێباكی حكومه‌تی چین كه ناهێڵێت خه‌ڵك له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌وه هاوكاری بگه‌یه‌نێته وۆهان.
28ی دیسێمبه‌ر: وۆهان وه‌ك جه‌هه‌نه‌می لێهاتبوو. سه‌رله‌به‌یانی سه‌عات 9 چووم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی یونیه‌ن وۆهان كه بڕیاره به 10 رۆژ ته‌واو كرێت. كرێكاره‌كان له‌كاركردندا بوون بێئه‌وه‌ی بترسن له ڤایرۆسه‌كه. كرێكارێك وتی: 14 سه‌عات كارده‌كه‌ین. وه‌ك ئه‌وه‌یه مردبین. بۆ هه‌مان شه‌و چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ چه‌ند هاووڵاتییه‌ك كرد كه له‌ماڵه‌كانی خۆیاندا بوون و به‌شێكیان ژورێكیان دانابوو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه تووش ده‌بێت. كه‌لوپه‌لی پزیشكیان كڕیوه و خۆیان چاره‌سه‌ری خۆیان ده‌كه‌ن، چونكه ئاماده‌نه‌بوون بچن بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه پێداویستی تیا نه‌بێت.
29ی دیسێمبه‌ر: شه‌و هیلاك بووم. بۆ به‌یانی سه‌عات 10 سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی وۆهان-ی ژماره 5م كرد، په‌رستیارێك ئه‌گریا، كاتێك پێیانوتبوو تووشی نه‌خۆشه‌كه بووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كه جێگه نه‌بوو بۆ مانه‌وه‌ی داوای ئه‌مبولانسیان كردبوو بیبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر، به‌ڵام به‌ده‌م گریان و ناڵه‌وه تا سه‌عاتێك ئه‌مبولانس نه‌هات و پهرستیارهكهش مرد.
30ی دیسێمبه‌ر: له وۆهان 20 هه‌زار ته‌كسی هه‌یه، 6 هه‌زار یان له‌ناو بازنه‌ی داخراوی ته‌ندروستیدا كه حكومه‌ت بۆی كێشابوون كاریانده‌كرد، سه‌عات 11 به شوفێری ته‌كسییه‌كم وت: بمبه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی وۆهان-ی گشتی. خۆم پێناساند، وتی: “ئه‌تبه‌م بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تۆنگجی، سه‌یرێكی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی ئه‌وێ بكه‌و دواتر به‌راوردی بكه به نه‌خۆشخانه‌كانی تر و لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه”. كه گه‌یشتم دنیایه‌كی تر بوو، هه‌رچی خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو كه تووش ئه‌بوون به‌ڤایرۆسه‌كه سه‌ردانی ئه‌وێیان ده‌كرد. كه‌مترین ژماره‌ی مردن له‌وێ تۆماركرابوو.
31ی دیسێمبه‌ر: به‌یانی زوو ویستم سه‌ردانی خێزانێك بكه‌م 4 كه‌س بوون، هه‌ر چواریان تووشی ڤایرۆسه‌كه بوو بوون. دایكیان ته‌مه‌نی 80 ساڵ بوو له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان، مرد بوو، كوڕه‌كانیشی له رۆژانی 24ی دیسێمبه‌ره‌وه تووشبووبوون. كاتێك نزیكبوومه‌وه له‌ناوچه‌كه، ناوچه‌كه به پۆلیس ته‌نرابوو، رێگه‌یان نه‌دا نزیك ببمه‌وه وتیان ئه‌مه ترسناكترین ناوچه‌ی وۆهانه. ته‌نانه‌ت ده‌رگای هه‌ندێك له‌ماڵه‌كانیان قفڵ لێدابوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
1 ی فێبریوه‌ری: له ئه‌پارتمانه‌كه نه‌هاتمه ده‌ره‌وه خه‌فه‌تی ئه‌و ماڵانه دایگرتم كه قفڵ درابوو لهدهرگاكانیان.
2ی فێبریوه‌ری: به‌یانی چوومه ده‌ره‌وه بینیم له‌به‌رده‌م ده‌رمانخانه‌یه‌ك ریز به‌ستراوه بۆ ده‌رمان، كه ده‌رمانێكی ده‌فرۆشت به‌ناوی ” شوانگ هوانگ لیان” كه ئه‌كادیمیای چین بۆ زانست بڵاویكردبۆوه كه ده‌رمانێكه توانای رێگری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی هه‌یه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر. به‌ڵام كاتێك پزیشكه‌كانم ده‌دواند ئهیانویت هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ریری نییه بۆ كاریگه‌ری ئه‌م ده‌رمانه له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه. وتیشیان: “ئه‌وه‌ی ئێمه تێبینیمان كردووه هه‌رچی ده‌رمانی گه‌نجینه‌كانی چین هه‌یه له‌م ماوه‌یه له‌سه‌ر هاووڵاتیان ساغیان كرده‌وه”.
بۆ شه‌وی 2ی فێبریوه‌ری كاتێك چووم بۆ به‌رێوه‌به‌رێتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی چین تا بهرێكهومهوه بۆ كه‌رتی تێبی. له‌وێ ڤانگ وتشن-ی رۆژنامه‌نووسێك ده‌ستگیر كرابوو به بیانووی ئه‌وه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه. له‌كاتێكدا له‌بنه‌ڕه‌تدا وا نه‌بوو له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك له به‌شی چینی كه‌ناڵی دی ده‌بلیو ده‌ستگیر كرابوو.