رزگار شێخ حه‌سه‌ن: جێبه‌جێكردنی سیستمی بریتش كانسڵ، گرفت و چاره‌سه‌ر.
له‌سه‌رتاى ده‌سپێكى سیسته‌مى بریتش كاونسڵ، خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنی خۆمان به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه زانستیه‌كان له‌باره‌ی ئه‌م سیستمه‌وه خسته‌روو، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی بوونی ئه‌م سیسته‌مه‌م به‌لاوه گرنگ بوو، به‌ڵام دیسان ترسی خۆم له گرفته‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى ئه‌م سیسته‌مه نه شارده‌وه، گرنگ بوو ببێته هۆكارێك بۆ پێشخستنى ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان، له ڕاستیشدا هه‌موو ئاماژه‌كان له‌وه‌دا خۆى ده‌بینیه‌وه، كه ته‌واوى سیسته‌مه‌كه ئامانجى گرنگ ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، گۆڕانكاریه‌كی پۆزه‌تیف به‌رهه‌م دێنێت كه ئه‌كرێت جێگای بایه‌خی په‌روه‌رده‌كاران و كه‌سانی تایبه‌تمه‌ندی بواری په‌روه‌رده‌یی بێت.
خوێندكار و قوتابخانه له دوو گرنكترین بایه‌خه په‌روه‌رده‌ییه‌كانه له سیسته‌مى بریتش كانسڵ كه ناكرێت هیچ یه‌كێك له‌م دوو ته‌وه‌ره فه‌رامۆش بكرێت، پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان به ئامانجى پێشخستنى توانا زانستیهكانى قوتابی چربكرێته‌وه، بۆ ئه‌م كاره‌ش سیسته‌مه‌كه به‌لایه‌وه گرنگه سه‌رجه‌م هۆیه‌كانى قوتابخانه، مامۆستا، سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردن، چاودێریكردن، بخاته گه‌ڕ له پێناو به‌ده‌ستخستنى قوتابیه‌كى ئاماده‌كراو به پرۆگرامه زانستیه‌كان، به‌ڵام لێره‌دا پرسی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ئایا جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیستمه له واقعی په‌روه‌رده‌یی هه‌رێمی كوردستاندا چ ئاكامێكی هه‌بوه؟ تا چه‌ند توانیویه‌تی خوێندكارێكی پشت به ستوو به فكر و دیدی زانستی ناو پرۆگرامه‌كان ئاماده بكات؟ هه‌لومه‌رج و چوارچێوه بابه‌تییه‌كانی ى جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه چۆنه و له چ ئاستێكدایه؟ كێشه و گیروگرفته‌كان چین و چۆن بتوانین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین؟ خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زانستی بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه زۆر گرنگه، ههڵسهنگاندنیك له ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تی رهفزكردن و ستایشكردن، به‌ڵكو له روانگه‌یه‌كی بابه‌تی و زانستییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بكات.
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی دروست دیدی خۆم له میانه‌ی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌دا روون ئه‌كه‌مه‌وه، هه‌وڵئه‌ده‌م ده‌ستنیشانی گرفته‌كان و ئاسۆكانی چاره‌سه‌ر بكه‌م له پێناو سه‌رخستنی سیسته‌مه‌كه:
یه‌كه‌م: كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌كى دارایی
یه‌كێك له گرفته دیاره‌كانی به‌رده‌م به ئاكام گه‌یشتنی ئه‌م سیستمه په‌روه‌رده‌ییه بریتیه له نه‌بوونی كۆمه‌كی حكومی بۆ قوتابخانه‌كان ، ئه‌مه‌ش وایكردوه قوتابخانه‌كان ناچار بكات به‌رده‌وام هاوكاریی دارایی له كه‌س و كاری قوتابیان كۆبكه‌نه‌وه، به‌رده‌وام هاوكاریه داراییه‌كان كه به‌هۆى كۆمه‌ككردن له كهسو كارى قوتابیی كۆدهكریتهوه، بۆته بارگرانى بۆ قوتابی و كهسو كارى، كه‌له‌ڕاستیدا ده‌گمه‌نه ئه‌م داراییه بۆ پێشخستنه زانستیه‌كان به‌كاربێت، دیاره نیشاندهرهكانى جوانكارى و ڕزاندنهوهى ژوره تایبه‌ته‌كانى سه‌رپه‌رشتیاران تا نیشاندهرێكى بینراو بێت ڕێگه نادات ئه‌م كۆمه‌كانه به‌كاربێت له‌پێشخستنى توانا زانستیه‌كاندا.
دووه‌م: تیمه‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندن.
بڕوام وایه تیمه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌ونده‌ى وه‌ك تیمێكى ئاسایشى ده‌ور ده‌بینن ئه‌ونده وه‌ك تیمێكى په‌روه‌رده‌كار ڕۆڵ نابینن، له كاتێكدا ئه‌مانه ئه‌ونده‌ى به‌دواى ڕه‌خنه‌ن، به‌دواى چاره‌سه‌ر نین، ڕاپۆرته‌كان ڕاپۆرتى تێر‌و ته‌سه‌ل له نیشانده‌رو چاره‌سه‌ر نین كه به نوسین و ڕاهێنان ئاماژه پێكراو بێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له گرفته كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیستمه، زۆر گرنگه بهرێزانى تیمه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن به ته‌واوی به ره‌چاوكردنی پره‌نسیپه په‌روه‌رده‌ییه‌كان كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، ئامانجی ئه‌وان ده‌ستنیشان و له هه‌مانكات چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بێت.
سێیه‌م : بانكى زانیارى
یه‌كێك له ئامانجه گرنگه‌كانی سیستمی بریتش كانسڵ ده‌سته‌به‌ركردنى په‌روه‌رده‌یه‌كى پیشكه‌وتووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه واقعی په‌روه‌رده‌یی وڵاتی ئێمه زۆر لاوازه له ئاڵوگۆرى زانیارى له نێو ناوه‌نده‌كانى خوێندندا، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته پێویسته بانكێكی زانیاری په‌یوه‌ستكراو به تۆرێكی ئه‌لكترۆنییه‌وه پێكبهینرێـت، گرنگه ئه‌م ئه‌ركه له ئه‌ستۆى سه‌رپه‌رشتیاران بێت كه تیمێك پێك بهێنن له پسپۆڕه جیاوازاكان پاشان ئه‌م بانكه به‌رده‌وام ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت و له قوتابخانه‌كان به پاسوهردى تایبه‌ت بكرێته‌وه ،كه دیاره هۆكارێكى گرنگ ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى مامۆستا، گه‌یشتن به ئانجه گرنگه‌كه‌ى سیسته‌مى بریدش كاونسڵ ، له رێی ئه‌م بانكه‌وه ئه‌توانرێت ئه‌بده‌یتی نوێترین زانیاری و ئه‌زموونی په‌روه‌رده‌یی بكرێت و سودی زۆر بگه‌یه‌نریت به جێبه‌جێكردنی سیستمه‌كه.
چواره‌م: گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كان یان خاڵبهندیهكان
خاڵێك كه پێویسته وه‌ك وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ سه‌رخستنی سیستمه‌كه كاری له‌سه‌ر بكرێت بریتیه دیاریكردنى لاوازیهكانى قوتابخانه پاشان دروستكردنى تیمێك له قوتابخانه به سه‌رپه‌شتى به‌رێوبه‌رو ئه‌ندامێتى یاریده‌ده‌رو مامۆستاى ده‌سنیشانكراو تا له ڕیگهیهو ڕاهێنانیان پێبكرێت ، تابتوانن ئاستیان بگه‌یینه ئاستێكی باڵا، ئه‌م پرۆسه‌یه دوو ئامانجى گرنگی ده‌بێت، یه‌كه‌م: گیانى هاوكارى بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى قه‌یران و پێشهاته خراپه‌كان، دووه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى بهڕیِوبهرى لاواز.
پێنجه‌م : ئالوگۆرى زانیارى نێوان مامۆستایان .
یه‌كێك له خاڵه نێگه‌تیفه‌كان له پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی سیتسمی بریتش كانسڵ بریتی له پێشكه‌شكردنی وانه‌ی نموونه‌یی، له كاتێكدا پیشكه‌شكردنى وانه‌ى نمونه‌یى زۆر تو دوباره و كه‌م ده‌سكه‌وته به هۆى ئاماده‌كارى لاى مامۆستا‌و هه‌ڵبژاردنى قوتابى، واتا پرۆسه‌ى فێركارى تیایدا پرۆسه‌یه‌كی ئاماده‌كراوی پێشوه‌خته و به جۆرێك له جۆره‌كان وه‌ك كارێكی راهێنراو دێـته به‌رچاو، به‌ڵام به هۆى به‌رده‌وامى سه‌ردانكردن له نیوان مامۆستایان له نیو دوو قوتابخانه جیاواز ده‌بێته هۆكارى گواستنه‌وه‌ى زانیار و ڕاهێنانێكى بی تێچوه بۆ مامۆستایان، كه سیسته‌مه‌كه به‌لایه‌وه گرنگه هه‌ڵسه‌نگاندن له پێناو ده‌ستخستنى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى مامۆستادا بێت، واتا گرنگه به‌لایه‌وه مامۆستاى ئاماده‌كراو له‌نێو قوتابخانه ئاماده‌بێت.
شه‌شه‌م : پسپۆرى وانه‌كان
سیسته‌م له پێناو ئامانجێكدا جێبه‌جێده‌كرێت كه به‌رزكردنه‌وه‌ى توانا زانستیه‌كانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه لێره‌دا به هۆى قۆرخكارى ئه‌م سیسته‌مه له نێو به‌ڕێوبه‌رایه‌تى سه‌رپه‌رشتیاراندا و دابه‌شكارى له نیوان خۆیان، نه‌یانتوانى بیرله وهبكهنهوه كه ئه‌م سیسته‌مه ته‌نها پێویستى به پسپۆریهكانى سه‌رپه‌رشتیاری نیه به ڵكو ده‌توانن سود له تواناى به‌ڕێوبه‌ره سه‌ركه‌وتوه‌كان وه‌رگرن بۆ داخڵكردن له پرۆسه‌كه، هه‌روه‌ك چۆن هاوریی ره‌خنه‌گر به‌شێكی گرنگه له پرۆسه‌كه وه‌ك، دیاره له‌نیوان دوو به‌رێوبه‌ر هاوكارى و كاركردن دوو ده‌رئه‌نجامى ده‌بیت، یه‌كه‌م هه‌ماهه‌نگى و تیم دروستكردن له‌دوو ئیداره‌ى جیاواز، دووه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆر بۆ چاودێریه پهروهردیهكان كه گرنگترینى كارى فێركردنه.
ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا
ئه‌وه‌ى گرنگه وه هه‌موان له پێناویدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌سته‌به‌ركردنى ئاستێكی زانستی به‌رزه بۆ خوێندكار، به‌جۆرێك سیستمی په‌روه‌رده توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت مرۆڤی بیركه‌ره‌وه و ره‌خنه‌گر دروست بكات، مرۆڤێك دروست بكات توانای به‌كارهێنانی توانسته عه‌قڵییه‌كانی خۆی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئامانجه به‌دی نه‌یه‌ت ئه‌وا دڵنیام له ئاینده خویندن و په‌روه‌رده ده‌بینه بارگرانى له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و به‌رده‌وام مرۆڤى خاوه‌ن بڕوانامه‌ی بێ زانست ده‌خه‌ینه بازارى كار، دواجار ئێمه له هه‌وڵه‌كانمان كهبهردهوام به سه‌رمایه‌ى ده‌وڵه‌ته‌وه له‌كارداین به‌هه‌مان نامێنێت، ته‌واوى هه‌وڵه كانمان ئاكامێكى سودبهخشى نه‌بێت، ناتوانین ئه‌م سیسته‌مه له خوێندن كه ده‌وڵه‌ت سپۆنسه‌ری ده‌كات بهێلینه‌وه، كه‌رتى تایبه‌ت جێگره‌وه‌مان ده‌بێت، به‌هیوام هه‌موان هه‌ست به‌به‌رپرسیاری بكه‌ین به‌رامبه‌ر به منداڵ و نه‌وه‌كانمان، پاشان نیشتمان.