دکتۆر محەمەد ئەمين گەناوی: دیموکراسی راسته‌وخۆ له‌شه‌قامه‌وه.
به‌ماناکه‌ی دیموکراسی واته ده سهڵاتی خه‌لک، وه له بواری کرداریدا مادام دەسهڵات هی خه‌لک بێ، ئه بێ خه‌لکیش بریاربدات له سه‌ر سه‌رنه‌ویشتی ژیانی خۆی، وه داهاتووه‌ی خۆی له هەموو روویه‌که‌وه. له‌گه‌ل ده‌ست پێکردنی سه‌رده‌می ریسانس له سه دده‌ی 14 له رۆژئاوا له بواری فه‌رهەنگی، زانستی، فکری وه فه‌لسه‌فی، ئه‌مجار دروست بوونی جوڵانه‌وه‌ی فکری سیاسی وه چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی شۆڕشی پیشه‌سازی وهدهورانی رۆشه‌نگه‌ری به‌رهەم هێنا، که ئه‌مه‌ش له خۆ‌یا جوڵانه‌وه‌ی کرێکاری و چینایه‌تی وه وشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی لێ که‌وته‌وه.
له گه‌ڵ شۆرشی پیشه‌سازی گۆڕانکاری گه‌وره له بواری چینایه‌تی دروست بوو، له وانه دروست بوون و به‌هێز بوونی چینی بۆرژوازی شاری و چینی کرێکار، که شێلگیرانه له خه‌باتی سه‌ختا بوون بۆ گۆڕانکاری ریشه‌یی له بواری سسته‌می سیاسی، ئابووری وه کۆمه‌ڵایه‌تی، هەر ئه‌م خه‌باته شێلگیرانه‌ی چینی بۆرژوایە، کرێکار وه برسیه‌کان بوون، که بووه هۆی دروست بوونی شۆرشه‌کانی بۆرژوا وه جوڵانه‌وه‌ی چاکسازی له هه‌موو ئه‌وروپا، بووه هۆی په‌یدا بوونی پارتی سیاسی، وه ههرچینیک پارتیکی سیاسی خۆی دروه‌ست کرد تا ره‌نگ دانه‌وه‌ی دنیابینی خۆی بێ بۆ پاریزگاری له بوون و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی. شۆرش و شه‌پۆله‌کانی چاکسازی له رۆژئاوا بوه هۆی گۆڕانی سسته‌می سیاسی له پاشایەتی تاکرهوییهوه بۆ سسته‌می دیموکراسی پارله‌مانی، که تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه یه.
یه‌کترقبوڵ کردن، ئازادی بیروڕا، ئازادی تاکی وه به‌شداری تاک له بریاردان له ڕێگه‌ی ده‌نگدان له سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه ده‌وله‌تیه‌کان له گه‌ڵ مافی خاوه‌نداریه‌تی بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی دیموکراسی رۆژئاوان، هەروه‌ها چه‌مکی ده‌وڵه تی خۆشگووزاران / Welfare state بۆ سسته می دیموکراسسی زیاد کرا، چونکه دیموکراسی بێ دادی کۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانێ به‌رده‌وام وپایه داربێ، وه هیچ که‌سێ ناتوانێ ته‌نها به ئازادی قسه‌کردن بژی، ئه‌گه‌ر لایه‌نی هەرهکهمی ژیانێکی شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌ی بۆ فه‌راهەم نه‌کرێ. یه‌که‌مجارله ئیمپراتۆری ئه ڵمان (۱۸۷۱-۱۹۸8) باس له‌ده‌وڵه‌تی خۆشگوزاران کراوه. هەروه ها له ساڵی 1889 بۆ یهکەمجاریش باس له ئاسایشی کۆمەڵایه‌تی/ Social security کرا. له سه‌دده‌ی بیستا که‌م یا زۆر ده‌وڵه‌تی خۆشگوزاران بوو به ناسنامه‌ی سسته‌می سیاسی له ئه‌وره‌پای رۆژئاوا، وه ئاسایشی کۆمه‌ڵایاتی، که له به خۆرایی خزمه‌ت گوزاری ته‌ن دروستی وه خوێندن و فیرکردن له هه مووقۆناغهکانی خوێندن تا زانکۆش له گه‌ل هاوکاری دارایی له‌کاتی بێکاریا به‌رچه‌سته ئه‌بێ، بوو به میکانیزمی ده‌وڵه‌تی خۆشگوزاران. ئه‌م دادی کۆمه‌ڵایه تیه‌ی به شێوه‌یه‌کی رێژه‌یی، که تا ئێستا له ئه‌وره‌پا هه یه. جگه له ره‌هەنده سیاسیه‌که‌ی ره‌هەندی فه‌رهه نگی، شارستانی، مێژووویسشی وه تا ئاینیشی هەیه. بۆ نمونه بوونی رێکخراوه خێرخوازیه‌کان له وه‌لاتانی ئه‌ورووپا، مێژویه‌کی درێژی هەیه. به‌ڵام له سه‌دده‌ی بیسته‌ما له به‌ر گه‌لی هۆکاڕ، که باسی بابه‌تی ئێستامان نیه، رههەندێکی سیاسی وه کۆمه‌ڵایه‌تی وه رگرت. بههه رحاڵ هۆکار هه‌رچیه‌ک بێت، ئه‌وه‌ی ڕاستیه ئه‌مه‌یه، که تا ئێستاش یاسای ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی، که له‌سه‌ره‌وه باسکرا، نه‌ک هەر خه‌لکی ئه‌وره‌پی لێی سودمه‌ند بووه، به‌ڵکوو به ده‌یان ملیونان خه‌ڵکی تریش تریش لهدهرهوە هاتوون لێی سودمه‌ند بوون.
سۆسیال دیموکراته‌کان، که خۆیان به پارێزه‌ری ده‌وڵه‌تی خۆشگوزاران ئه‌زانن له رۆژئاوا، وه له‌م ڕێگه‌وه رۆڵی سه‌ره‌کیان بینی له سنوردارکردنی گه شهی جوڵانه‌وه‌ی سۆسیالیستی و کۆمه‌نیستی رادیکاڵانه به تایبه‌ت له سه‌رده‌می یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت، به‌ڵام دوای رمانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت وه ره‌واج بوونی ئابووری لیبرالی له ریگه‌ی بازاری ئازاد، به‌رده‌وامی ده‌وڵه‌تی خۆش گوزارا‌ن که‌وتۆته ژێر پرسیار به تایبه‌ت له‌کاتی ئێستادا که رۆڵی ده‌وڵه‌ت که‌مترو کهمترئهبێت/ وه که‌م ئه‌کرێته‌وه له ئابووریدا به تایبه‌ت له لایه‌ن پارته لیبراله کانه‌وه. له کۆتایی سادده‌ی 19 وه له سه دده ی 20بزاڤی دیموکراسی وه دادخوازی گه‌شه‌یه‌کی مێژوویی بێ وێنه‌یان به خۆوه بینی، که له هەموو مێژووی مرۆڤایه‌نی وێنه ی نه‌بوو. به‌ڵام له هەمان کاتا دیموکراسی په‌ڕله‌مانی وه ده وڵهتی خۆشگوزاران، چاره‌ی هەمووگرفتهکانیان نه‌کرد وه ناکه‌ن. نمونه‌ش قه یرانه گهوهرهکەی ساڵانی 30 ه کانی سه‌دده‌ی رابردوو، وه هەروه‌ها بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاران له ساڵانی60 ه‌کان دژی ده‌سه‌ڵات، وه هه روهها بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تان له 60ه کان و70 کانی سادده ی رابردوو.
به‌هۆی گۆڕانکاری له سسته‌می سیاسی و ئا بووری، وههەروهها له جیۆستراتیجی، وه جیۆسیاسی له سه‌رئاستی جیهانی له م 20- 30 ساڵه‌ی دوایدا گۆڕانکاری له سه‌ڕ ره‌وشی دیمۆکراسی وه دادخوازیدا کردووه، به جۆری، که ورده ورده په‌ڕله‌مانه‌کان وه نوینه‌رانی خه‌لک له په‌ڕڵه‌مان بێ ده‌سه‌ڵات تر و ده‌سته‌وه‌ستان تر ئه‌بن له‌مه‌ڕ چاره‌ی گرفته‌کان. وه له بهرگهڵیک هۆکار نوینه‌ران له‌په‌ڕڵه‌مان ناتوانن ئه‌وه‌ی خه‌ڵک راسپارده‌ی بۆکردوون به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن. هه ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه، که خه‌لک بێ هیوا ئه‌بێ له کاریی بریکاران، ناچار خۆیان دێنه شه‌قام. نمونه‌ی تازەش بۆ ئه‌مه بزوه‌تنه‌وه‌ی ئێلک زه‌رده‌کانی فه‌ره‌نسا وه ئێستا له لوبنان و عێراق. که به دلنیایی سبه‌ی نه‌ک هه ر له شوێنێ تر به‌ڵکو زۆر شوێنی تریش هەمان ڕه‌وشی عێڕاق و لوبنان دوباره ئه‌بێته‌وه. واته نوینه‌ران له پهڕلهماناکان ته‌نها وه‌ک بریکاری ده‌نگده‌ران کار ئه‌که‌ن، تا ئه‌گه‌ر باشترین نوینهریش بن، ئه‌مجارە ناتوانن نوینه‌رایه‌تی هەموو خواست و ئاره‌زوه‌کانی ده‌نگده‌ران بکه‌ن. ئه‌مه جگه لهوهیە که نه‌که‌ونه ژیر کاریگه‌ری لۆبی به‌رژه‌وه‌ندیه جۆراو جۆره‌کانه‌وه. دیمۆکراسی ناراسته‌وخۆ له بریاردانا له ڕێگه‌ی بریاکارهکانهوه، نوینه‌رانی په‌ڕله‌مان له دابه‌زینی به‌رده‌وامی متمانه دایه به‌هۆی سه‌رگه‌رمی هەندێ، وه له هەندێ شوێن زۆربه‌ی بریاکاره‌کان به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و تێوه گلانیان له لۆب بازی، وه له بیرکردنی ئه‌م په‌یامه‌ی، که پێ راسپێراون. هەر له به‌ر ئه‌مه‌شه له هه‌موو شوێنێ له‌دنیا ئه‌م وته‌یه ئه‌وترێته‌وه: سیاسیه‌کان راست ناکه‌ن. له هەر شوێنێ بریاکاره‌کان، به ناویی نوێنه‌رانی خه‌لک له په‌ڕلامان ناتوانن به ئه‌رکی خۆیان هه لسن، به پیاده‌کردنی بنه‌مه‌کانی دیموکراسی که بریتیه له ده‌سه‌ڵات بۆ گه‌ل و برایار له‌لایه‌ن گه‌له‌وه. ئه‌وا گه‌ل راسته‌وخۆ له شه‌قامه‌وه داوای پیاداکردنی بنه‌ماکانی دیموکراسی ئه‌کات هەروه‌ک ئێستا له گۆره‌پانه‌کانی شاره‌کانی عێراق و لوبنان ئه‌بینرێ، که ئه‌بێ ده‌سه‌لات بۆ گه‌ل بێ وه بریار له گه‌له‌وه بێ، له‌سه‌ر هەموولایهنه چاره‌نوس سازه‌کانی ئێستا‌و داهاتوو، تا ێاسایش به‌هەموو ره‌هه‌نده‌کانیه‌وه بۆ وڵات و گه‌ل فه‌رراهه‌م بێ.
له‌م کاتاندا که شه‌قام ئه‌بێته بریارده‌ر، ئه‌وا ده‌سه‌ڵات 2 ڕێگه‌ی له به‌رده‌مه بۆ مامڵه‌کردن، یان ئه‌وه‌تا مل که‌چی بریاره‌کانی شه‌قام بێ، وه ئامادەی گواستنه‌وه و راده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات بێ به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه وه له شه قامه‌وه حکومه‌ت دروست بێ، یان ئه‌وه‌تا دژی داخوازی دیموکراسی راسته‌وخۆی شه‌قام ئه‌وه‌ستێته‌وه. له ره‌وشی حاڵه‌تی دووه‌ما واته، که ده‌سه‌ڵات دژی شه قام بوه‌ستێته‌وه به‌هەمان جۆر دوو ره‌وش دروست ئه‌بێ/ یا ئه وه‌تا له شه‌قامه‌وه شۆڕش دروست ئه‌بێ یان شه‌ڕی ناوخۆ به تایبه‌تی له وه‌ڵاتانی جهانی سێ یەم ، وه به‌تایبه‌ت تریش وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، که دامه‌زراوه‌ی دیموکراسی وه ده‌وله‌تی یا هه‌ر نیه یا لاوازه. بههه ر حاڵ، بۆ ره‌وشی ئێستای عێڕاق/ عێڕاق به‌ره‌و ئاراسته‌ی ره‌وش/حاڵه‌تی دووه‌مان ئه‌ڕوات یاشۆرش یا شه‌ڕی ناوخۆ مه‌گه‌ر معجزه‌یه‌ک ئاراسته‌که بگۆڕی.