كەمال محەمەد: عێراقی كۆمیۆناڵ یان پۆتانسێلێك بۆ دابەشكردنی.
لەم سەردەمەی مۆدێرنێتەی سەرمایەداریدا بەشێوەیەكە كۆمەڵگا لە نرخە پیرۆزەكانی دوور خراوەتەوەو، ڕێگای بۆبەرژەوەندیخوازی زلهێزەكان و تەنانەت كۆی ئەو حكومەتە یەك لە دوای یەكانە كردۆتەوە، كە ئێمە لێرەدا مەبەستمان لێی عێراقە، پەراێزخستن و دورخستنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگا لەئابورییەكی كۆمیۆناڵی دیموكراتیك هۆكارە بۆ ئەوەی ئیدی ئەو كاتانە بێتە ئاراوە، كە هەموو ئەو كێشانەی لەڕۆژی ئەمڕۆكەدا بە چارەسەر نەكراوی بمێنێتەوە. ئەمڕۆكە لە كاتێكدا، كە خۆپیشاندەرانی عێراق دەستیان بە تاوتوێكردن و دەرەنجامگیركردنی نرخاندنەكانی خۆیان كردوە و، دەركیان بەو راستییە كردوە، كە هەر كێشەیەك چارەسەری لەناخی خۆیدا هەڵگرتوە.بۆیە شەپۆلێكی نوێیان لە ناڕەزاییەكانیان دەست پێكردوەو پێیان وایە ئەوەی وایكردوە لە رابردو مافەكانیان لەدەست بدەن، ئەمڕۆكەشیان پێ لەدەست ئەدات و، كە مەبەست لێیان ئەو سیاسی و پارتە سیاسییانەن، كە بەشدار بوون لەدارشتن و بەرێوەبردنی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق و، دەستیان هەبوە لە نەژاد پەرەستی و نەتەوە پەرەستی گەلانی عێراق و نەگەشتن بە عێراقێكی كۆمیۆناڵ.
عێراقی ئەمڕۆ و كێشە كەڵەكەبوەكانی دەرخەری ئەوەیە، كە ئەم وڵاتە لە مێژە ئەو چانسەی خۆی لەدەست داوە، كە لە میانەی ریفۆرمەوە خۆی ڕاست بكاتەوەو، دووچاری وێرانكارییەكی درێژ خایەن بۆتەوە و، هاوێشتەیەكی ئازاد و یەكسانی نەكردوە بە حەقیقەتێك بە بەرگی كۆمەڵگادا و بەشێوەیەكی ئازاد و یەكسانی پەرە بە خواست و مافەكانیان بدرێت و هاوبەشێتیان پێ بكرێت. خۆپیشاندەرانی عێراقی ئەمڕۆ سەرەڕای ئەو هەمو قوربانییەی كە كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی پێداوە، ئەیانەوێت بە بەردەوامیدانیان ئەوە بسەلمێنن، شۆڕش و شۆڕشگێرێتییەكەیان بۆ بەدەست خستنی مافەكانیان نەمرەو، ئەمجارەیان ئەڵێت: كلتوری خۆرهەڵاتی ناوین كلتوری ئاوێتەكردنی فیكرو وتەو كردارە لەو لایەنەوە دەوڵەمەندن و بەگێڕانی ڕۆڵی مێژوویی خۆیان، خۆیان لەنێو كۆمەڵگایەكی حەقیقەتدا بنیادبنێن.
زەینی خۆپیشاندەرانی عێراق پڕە لە یۆتۆپیاكانی ئازادی، ئەمەش دەرهاویشتەی هەلومەرجە سەختەكانی ژیانیانە، كە ناعەدالەتی و نابەرابەرایی و فۆرمە جیاجیاكانی ستەم بوە، ستەمێكە دەرهاویشتەی فۆرمە دەسەڵاتخوازەكانی مۆبیلیزەكردنی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئایدۆلۆژی و ئابوری گەلانی عێراق بوە. ئەوەی گەلانی عێراقی لەم خۆپیشاندانانەدا كۆكردۆتەوە رەخنەكردن و بینینی نەهامەتییەكانیانە بەدەست ئەو هێزانەی كە جیاوازی ریشەیی خستۆتە نێوانی كۆمەڵگاوە.
روناكی خستنەسەر مۆركە عەقڵانییەدۆگماتیزمەكەی پارتەكانی عێراق و پێداگرییان لەسەر ئازادی وەك بەهایەكی وجودی راستەقینە لەفۆرم و رواڵەتدا ئەمە فەلسەفەی خۆپیشاندەرانی عێراقی ئەمڕۆكەیە بۆ گەشتن بە عێراقێكی كۆمیۆناڵی دیموكراتیك تەواو نزیك دەكاتەوە هەرئەمەشە دواجار دۆگمایی عەقڵی پارتە سیاسی وسیاسییە پۆپۆلیستەكانی لەسەبەتەی مێژوودا ئەنێت و دوبارە دینامیكییەت و ژیان و بزاوت و ئەنتی دیتێرمنیسم كۆیان ئەكاتەوە لە عێراقێكی كۆمیۆناڵی دا.
جیاكاری دروستكرن لەنێوان خەڵك و بەرجەستە كردنی جیاوازییە نەتەوەیی و ئایینزاو كلتورییەكان چەقۆیەكی ژەهراوی دەستی ئەو سەركردە سیاسی و پارتەسیاسیانەیە كەلەدژی گەلانی عێراق بەكاریان هێناوە و تاڕادەی ئامادەییان لەبۆتەی شەری نیابەتی وڵاتاندا، كەئامانج لێیان تەژی كردنی گیرفانە بازرگانیی و سیاسییەكانی وڵاتان و خۆیانن ،بۆیەگەشتن بە عێراقێكی كۆمیۆناڵ كاتێك بەدی دێت كە هەستی میسۆلۆژی و ئیرادەی ئازادی هەرگیز ڕام و دەستەمۆی ئەوانەی كەهۆكاری ئەمڕۆكە بون نەكریت كەئایینیان موتوربەی بەرژەوەندییەكانیان و نابەرابەرایی سیاسی و كۆمەڵایەتی مۆبیلیزەكردنی كۆمەڵگا بەكارهێناوە. بۆیە پێویستە و ئەركە چیدیكە گەلانی عێراق بەتەواوی پێكهاتەكانیەوە لەرێگەی هێزی باوەڕی خۆیەوە بۆ وەبەرهێنانی ڕۆحیانەتێكی ڕاستینەیی بەرەنگاری ئەو بیرە دروستكراوە ئۆرسۆدۆكسیانە ببێتەوە كە دەچێتە خزمەتی پەرتەوازەیی و زیاتر بەریەك كەوتنی سیاسی و چینایەتی و كۆمەڵایەتی و ستەمی كۆمەیەتیشەوە تاڕێگر بێت لە پۆتانسێلێك بۆ دابەشكردنی عێراق بەدەست ئەو هێزانەی كە بەرژەوەندییەكانیان عێراقی ئەمڕۆكەی هێناوەتە ئاراوە.