بزانە نه‌زهه‌ت حالی، لێپرسراوی پاراستنی پارتی لەسەر چ نوسینێک دووریان خستەوە.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
کۆتایی مانگی کانونی دووەمی ساڵی 1987، ئیدریس بەرزانی لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا کۆچی دوایی کرد.
نەزهەت حالی، لێپرسراوی دەزگای پاراستنی پارتی، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن مەسعوود بەرزانی سەرۆکی پارتی دوور خرایەوە. کۆمەڵێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەدەن: دوورخستنەوەکەی پەیوەندی بەو نوسینەوەیە بەناونیشانی {مانگ و ساڵ ناتوانن ئیدریس بارزانیمان له بیر به‌رن} بڵاویی کردۆتەوە. لەنوسینەکەیدا نەزهەت هەڵسەنگاندن و ئەدای ئیدریس بەرزانی زاڵ کردووە بەسەر هەموو لایەکداو، بوونی ئەوی بەگرنگ و فریاد ڕەس ناوزەند کردووە بۆ ئەمڕۆی کوردستان. لە نوسینەکەدا دەنوسێت: به باوه‌ڕی خۆم گه‌ر ئه‌و سه‌ركرده مه‌زن و دانا و به ئه‌زمونه له ئێستادا له ژیاندا بوایه حوكمڕانییه‌كی باشتر و نێوماڵی كوردیشمان یه‌كگرتووتر و باشتر ده‌بوو. دیارە خوودی ئاماژە کردنەکە بۆ ئەوە دەبێت، کە خوودی ئیدیریس لە ڕووی ئەدای ئیداری و دبلۆماسی و سیاسییەوە زاڵ کردووە بە سەر مەسعوود بەرزانی سەرۆکی پارتی ئەمڕۆ و، هەر ئەم هەڵسەنگاندنەشە مەسعود بەرزانی توورە کردووەو بڕیاری دوور خستنەوەی داوە.ئەمەی خوارەوە نوسینەکەی نەزهەت حالێ یە.
نه‌زهه‌ت حالی: مانگ و ساڵ ناتوانن ئیدریس بارزانیمان له بیر به‌رن.
ساڵانێكه به سه‌ر كۆچی دوای ئیدریس بارزانی تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه‌یان به دروستی ناسی بێت و خۆشه‌ویستی ئه‌و له ناخ و دڵیان ڕوو چووبێت، مانگ و ساڵان ناتوانن مه‌زنایه‌تی ،پاكی ، ساده‌یی، وه‌فا و زانایی و یادی ئه‌ویان له بیر بچێت.
ئیدریس ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه بوو، كه به بوونی ئه‌و كوردانی په‌نابه‌ر له ئێران هه‌ستیان به دووری له وڵات و غوربه‌ت و بێ كه‌سی نه ده‌كرد.
نه‌ك ته‌نیا كوری شه‌هید و كوری پێشمه‌رگه‌ی له سه‌نگه‌ر، هه‌ستیان به نه‌بوون و دووری باوك نه ده‌كرد، پێشمه‌رگه و ده‌روێشانی ڕێبازی بارزانیش زۆر كه‌م هه‌ستیان به نه‌مانی باوكی ڕوحیان مه‌لا مسته‌فای بارزانی ئه‌كرد، له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مووان ده‌یانتوانی ده‌ردی دڵی خۆیان لای ئیدریس باس بكه‌ن.
ئیدریس جگه له بیر‌و باوه‌ڕی خۆی، له‌و جیهانه ئه‌سیری هیچ شتێك نه‌بوو كه نه‌توانێت ڕۆژێك له ڕۆژان ده‌ست به‌رداری نه‌بێت ،هه‌ر بۆیه‌ش بۆ ئه‌و پۆست و پایه و ته‌نانه‌ت ژیانیش گرنگ نه‌بوو.
ئیدریس ڕوو ڕاست و ڕوخۆش، حه‌ق بێژ و شیرین گوفتار و ڕه‌وشت به‌رز، بارزانییه‌كی راسته‌قینه و به باوه‌ڕی مه‌یدانی خه‌باتی كوردایه‌تی بو. كه ساڵان دێن و ده‌چن ، زیاتر هه‌ست به‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ی كه به كۆچی ناواده‌ی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره مه‌زنه له بزاڤی رزگاریخوازی كورد كه‌وت ده‌كرێت.
به باوه‌ڕی خۆم گه‌ر ئه‌و سه‌ركرده مه‌زن و دانا و به ئه‌زمونه له ئێستادا له ژیاندا بوایه حوكمڕانییه‌كی باشتر و نێوماڵی كوردیشمان یه‌كگرتووتر و باشتر ده‌بوو .
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی ئیدریس بارزانی و گشت شه‌هیدان و قوربانیانی ڕێبازی كوردایه‌تی و كوردستان ، ڕوح و ڕه‌وانیان له ژێر ڕه‌حمه‌تی خوا به به‌هه‌شت شاد بێت.
خوای گه‌وره كوردستان و كوردستانیان له هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌و ناخۆشییه‌كان بپارێزێت .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە