عیماد عه‌لی: مرۆڤایه‌تی چیه؟
وه‌ك سه‌ڵاح چاهین ده‌ڵێت : (ئه‌ی ده‌رگای داخراو كه‌ی بێینه ژووره‌وه؟
چه‌ندێك ئارامم گرت و ئه‌وه‌ی ئارام ده‌گرێت ده‌یباته‌وه.
ساڵانم به‌رێكرد. وه‌ڵامم درایه‌وه و وتیان : ئه‌وه كێیه؟
منیش له‌گه‌ڵ خۆمدا وتم ئه‌گه‌ر بزانم من كێم پێم ده‌وتن، ئای له‌و سه‌رسوڕمانه! )
په‌رتوكی چۆن ده‌بیت به مر‌ۆڤم به وردی خوێنده‌وه
دیاره ئه‌م په‌رتوكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گفتۆگۆ له‌سه‌ر چه‌مكی مرۆڤ به هه‌موو پێكهاتنهكانیهوه و به‌تایبه‌تی له رووی گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆڤایه‌تیه‌وه و هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنهبوونیهوه ده‌كات و هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات واتایه‌ك بۆ به‌ڕیكردنی ژیانی مرۆڤ بدۆزێته‌وه. له زۆر به‌شی تایبه‌تی و بێ وێنه پێكهاتووه كه شایانی ئه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی له بیر و زیهن‌و هۆشی مندا هێنا كه پێشتر به‌و شێوه‌یه بیرم نه‌كرده‌وه و ئایدیۆلۆجیا و فه‌لسه‌فه و قورسایی ژیان كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ره‌وتی ژیانم هه‌بوو.
له به‌شی ئایینداری ده‌ڵێت؛ ده‌یسه‌لمێنێت كه هه‌موو شارساتێنێتیهكان ئایینیان زانیوه و ناسیوه. له چۆنێتی وه‌رگرتنی ئایین به شێوه‌ی زانستیه‌كه‌ی نه‌ك وه‌ك بۆماوه‌یی و نه‌ریتێك، لێكدانه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مرۆڤ پێویستی به ئاماده‌باشی سایكۆلۆجیانهی خۆی هه‌یه بۆ باوه‌ڕداری به هه‌ر شتێك بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گفتوگۆ له‌سه‌ر بیری هه‌ندێك له زانایان ده‌كات له‌و ئه‌گه‌ره‌ی كه چیان له شتی ووێگیان و ره‌قدا هه‌یه كه باوهرداریهكی ناهۆشیارانه‌یه و تا ئێستاش پاشماوه‌كانی له عه‌قڵ و ئاوه‌زی هه‌مووماندا تاوه‌كو ئه‌مڕۆش ماوه، دانه‌ری په‌رتوكه‌كه باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئاینداری له جینو بۆهێلهكانی مێشكمان به‌وه‌ی كه پێی دوترێت جینی په‌روه‌ردگاردا هه‌یه، ئه‌وه‌ش شتێكه په‌یوه‌سته به شكۆیی خود و هه‌ستكردن به یه‌كێتیی بوون و خود له‌ده‌رچون و بیركردنه‌وه‌یه‌كی داهێنه‌رانه.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر نه‌بوونی پهیوهیندیهكی ئه‌وتۆ له نێوان جینی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداری به خوداوه ده‌كات، به‌ڵكو ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیه‌كه به هه‌ندێك سیمای ئیخلاقی و ره‌فتاره‌وه هه‌یه و ئه‌م په‌رتوكه ئاماژه به بوارێكی زانستی نوێ ده‌دات كه ئه‌ویش زانستی ده‌مار ( اعصاب)ی ئایینیه. ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو كه بیری مرۆڤی كۆن نه‌یتوانیوه لێكدانه‌وه بۆ دیارده‌ی گه‌ردوون بكات و شیكردنیهوهی خۆی بۆ خوداوه‌ند و روح و شتی غه‌یبی كردووه، ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه كه ئایینداری بۆشایی نه‌زانی مه‌عریفه‌ت پرناكاتهوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه زۆرێك له زانایان باوه‌ڕیان به بوونی هێنهرهبوون یان هێنانه‌بوون( خالق) هه‌یه، ئاینشتاین ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه بڵێت كه گه‌ردوون كارێكی ههڕهمهكیه و وتویه‌تی: (خودا یاری زار ناكات) به‌واتای ئه‌وه‌ی خودا گه‌ردوون به یاسای توندوتۆڵ و دوور له هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌بات به‌ڕێوه.
دانه‌ری كتێبه‌كه باس له په‌رگیری ئایینی ده‌كات و راوبۆچونی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م وشه‌یه هه‌ڵه‌یه و ئایینێكی ئاسمانی یان روحانی نیه كه هانی ڵێبورده‌یی نه‌دات!!، بۆیه په‌ڕگیری و توندڕه‌وی هه‌ندێك سیفه‌تی كه‌سایه‌تیه و هه‌ر كه‌سێك له دایكده‌بێت ئاماده‌یی بۆماوه‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه لاده‌ر وپهرگیر بێت و ئه‌گه‌ر دوای هه‌ر مه‌زهه‌بێكی توندڕه‌وی بكه‌وێت چ سیاسی بێت یان ئایینی یان كۆمه‌ڵایه‌تی بێت ئه‌وه‌ی لێده‌رده‌كه‌وێت.
توێژینه‌وه سایكۆلۆجیه جۆراوجۆره‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌تین له نێوان ته‌ندروستی سایكۆلۆجی مرۆڤ و باوه‌ڕدا هه‌یه و هه‌ر یه‌كه و به پێی باوه‌ڕی خۆی و ئاسووده‌یی سایكۆلۆجیانهی و یان چۆنێتی به‌سه‌ربردنی ژیان په‌یوه‌ندییان به باوهڕداریهوه هه‌یه.
به‌شی تایبه‌ت به كرانه‌وه‌ی زیهن، زۆرێك له فكر له‌خۆ ده‌گرێت، به‌وه‌ی كه ئێمه بۆ یه‌كترناسین و هاوسۆزی هاتوینه‌ته بوون و لاته‌ریكی ده‌بێته هۆكاری له‌ناوچونی خانه‌كانی مێشك كه كاریگه‌ریی له سه‌ر یادكردنه‌وه و فێڕبوون و جه‌ختكردن هه‌یه و مرۆڤ توشی بێ توانایی و بێئومێدی و متبوون ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ی تێكه‌ڵبون كه خانه‌كانی مێشك زیاتر ده‌كات و خۆشحاڵی ده‌به‌خشێت و ماده‌ی (دوبامین)ی مێشك كه به‌رپرسه له چێژ به‌خشین و خۆشحاڵی وخۆشنودی، زیاد ده‌كات.
رادیكاڵیهت و په‌ڕگیری و تاكڕایی له ده‌رئه‌نجامی وشكی و رهقهڵاتی زیهنیه وه‌كو رای خۆی ده‌ڵێت؛ ( هه‌ركه‌سێك گومان نه‌كات سه‌یرناكات و ئه‌وه‌ی سه‌یر نه‌كات نابینێت و ئه‌وه‌ی نه‌بینێت له بێ هیوایی و رێگهبێكۆتاكان ده‌مێنێته‌وه).
مه‌عریفه‌ت و زانیاری خۆراكی مێشكن، بۆیه تا رۆشنبیری و مهعریفهتت زیاتر بێت مێشكت له حاڵه‌تی نه‌رمونیانی و ئه‌ویتر قبوڵكردندایه، فه‌یله‌سوف براتراند راسڵ ده‌ڵێت ئاساییه كه ئه‌وه‌ی گێل و گهوجهكان چێژ له یهقینبونی رای خۆیان ده‌بینن به پێچه‌وانه‌ی ژیره‌كان كه هه‌میشه له گوماندان و رای ئه‌ویتر قبوڵ ده‌كه‌ن. به داخه‌وه كه زۆرێك له‌دونیای ئێمه گێل و گهوجهكان حوكمی ده‌كه‌ن!
دانه‌ری كتێبه‌كه پوخته‌یه‌ك له سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی ئه‌رێنی و چۆنێتی پێگهیشتنیمان پێ ده‌به‌خشێت. به ڵام له به‌شی جوانی،كه به‌شێكه به كرده‌یی جوان و چێژ به‌خشه، چونكه هه‌ر كه‌سێك تامی جوانی بكات چێژ له دروستی سایكۆلۆجی و لاشه‌یی باشتر ده‌كات و بڕێكی زۆرتر له رازیبون به ژیان لای تۆمار ده‌بێت و نیگه‌رانی و متبونی كه‌م ده‌بێته‌وه.
دانه‌ری ئه‌م كتێبه ئه‌و هه‌نگاوه پێویستانه‌ی بۆ چێژوه‌رگرتن له جوانی وه‌سف ده‌كات و ته‌نانه‌ت باس له تاقیكرنه‌وه‌ی گیانیی بۆ خه‌مڵاندن و دیاریكردنیی ئاستی هه‌ر كه‌سێك بۆ چێژوه‌رگرتن له جوانی ده‌كات!
به‌شی ئه‌خلاق چێژ به‌خش و قووڵه، ئێمه ده‌زانین كه خوڵق و سیمهتی كه‌سایه‌تی دوو سیمهت و سیفه‌تن كه مرۆڤ پێوه‌ی له‌دایكده‌بن، به‌ڵام ئه‌خلاق پشت به ژینگه و كۆمه‌ڵگه ده‌به‌ستێت، كۆمه‌لگه‌ی گه‌نده‌ڵ ئه‌خلاق گه‌نده‌ڵ ده‌رده‌خات و به‌رهه‌مدێنێت، ئه‌رستۆ باس له‌وه ده‌كات كه خۆشحاڵێ پابه‌ندبونه به چاكه‌خوازی و چاكهخوازییش ره‌حمه‌ته، دادپه‌روه‌ری له خودی مرۆڤ ده‌په‌رێته‌وه و یارمه‌تیدانی ئه‌ویتره، راستگۆیی” خۆشه‌ویستی ئه‌ویتر” به‌خشین و… تد.
بۆیه روشنبیریی زانستی ئه‌خلاقی باش و جوان ده‌رده‌خات كه بریتیه له:
1- راستگۆیی و به‌رپرسیارێتی و دیسپلین و رێك و وردزانین و راستی له مامه‌ڵه و رێگرتن له یاسا.
2- هاوكاری و كاركردن به روحی كۆكاری و لێبورده‌یی.
3- تێپه‌ڕین له خود وبیركردنه‌وه له‌ئه‌ویتر و به‌خشین له وه‌ی پێویسته بۆ خود نه‌ك له زێده‌بوون.
له به‌شی مرۆڤایه‌تی و هاوسه‌رگیری دانه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو كه رۆڵی هاوسه‌رگیری له تێربونی غه‌ریزه‌ی سیكسی گه‌وره‌تره، ئارامی گیانی و باوه‌ربون و به‌شداری و ئارامی پاڵپشتی دێنێته‌دی و، با هه‌ڵبژاردنی راستمان له‌بیر نه‌چێت، له‌وانه هاوسه‌رگیری شكستخواردوو سه‌رچاوه‌ی خه‌مباری و به‌دبه‌ختی بێت! دانه‌ر هه‌ندێك خاڵ ده‌رباره‌ی رێگه‌ی پهرسهندنتر بۆ دیاریكردنی لایه‌نی تر له هاوسه‌رگیری ده‌خاته‌سه‌ر، هه‌روه‌ها باس له‌و رێگایانه ده‌كات كه پاڵپشتی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه ده‌كه‌ن.
به‌ڵام له به‌شی ویست و ئیراده” گفتوگۆی ئه‌و بابه‌ته هه‌تاهه‌تاییه ده‌كات كه ئایا مرۆڤ له ژیانیدا خۆی ره‌وتی ژیانی هه‌ڵده‌بژێرێت یان به‌ڕێكراوه واته (مخیر) ه یان ( مسیر)؟ ئایا ئازادی ویستی هه‌یه یان ئه‌و شوێنگه‌یه كه تێیدا ده‌ژێت سنوری بۆ داده‌نێت؟ له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه ئه‌رێنیه‌كانی به‌هێزكردنی ویست و ئیراده.
به‌ڵام له به‌شی خۆشحاڵی” زانایان و فه‌یله‌سوفه كۆن و نوێكانیش سه‌ریان سورماوه له پێناسه‌كردنی خۆشبه‌ختی” دانه‌ر شیكردنه‌وه‌ی جیاواز له‌سه‌ر راو پێناسه‌ی ئه‌رستۆ ده‌كات كه پێشتر باسمان كرد” كه ئه‌وه جوانترینه لێی تێبگه‌یت، ئه‌وه‌ش ده‌خه‌مه روو كه ده‌سكه‌وت له به‌خشین واتایه له ژیانماندا، واته بۆچی ده‌ژین و له پاش مردن چی رووده‌دات؟!
به‌ڵام له به‌شی نه‌سته‌كان ده‌مانگوازێته‌وه بۆ ژیری سوۆزدارانه، كه توانای مرۆڤه له تێگه‌یشتنی نیاز و هه‌ستی ئه‌وانیتر و، ئه‌م بهشهباسكردنه له بناغه‌ی نه‌خۆشیه سایكۆلۆجیه‌كان، له‌و نهۆخشیه سایكۆلۆجیانهی كه توشی هه‌ست و نه ستهكان ده‌كات: وشكبونی سۆزه‌كان و هاوته‌ریب بونی له‌گه‌ڵ خه‌فه‌ت و ناخۆشی و بێ توانایی و بێهوده‌یی، تاوه‌كو خۆشنودی و خۆشحاڵی و هه‌ست به گه‌وره‌یی. بێگومان ئه‌م به‌شه باس له چه‌مكی زانستی ده‌كات به‌ڵام ئاماژه به سه‌ركه‌وتنی گرنگبونی هه‌سته‌كان لای مرۆڤ ده‌كات.
پیڕۆزبایی له نوسه‌ر ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و هیلاكیه گه‌وره‌یی له خوێندنه‌وه‌ی سه‌رچاوه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ و ژیان و چۆنێتی زالبون له‌سه‌ر بێئومێدی و بێتوانایی و چۆنێتی بره‌ودان به هه‌ستی ئه‌رێنی و رازیبونی گیانی و خۆشی و باشی ژیان كێشاویه‌تی و به زمانێك باسی كردووه كه خۆشحاڵی به نوسه‌ر ده‌به‌خشێت و وای لێده‌كات كه تێڕامان له فه‌له‌سه‌فه و واتای ژیان بكات.
ئه‌م په‌رتوكه گفتوگۆ له‌سه‌ر سۆزی ئه‌رێنی له جیاتی سیلاوی سۆزداری ئه‌رێنی ده‌كات، بێگومان خوێندنه‌وه‌ی زۆرێك ده‌به‌خشێت بۆ گه‌یشتن به رازیبونی سایكۆلوجۆیانهی مرۆڤ به ژیان له ژیاندا.