شێرزاد شێخانى: جيلى ئه‌ڵماسى. جيلى ئاڵتونى .. جيلى پاقر!
نامه‌وێ زۆر بچمه ناو مێژووه‌وه، چونكه ئه‌وه پسپۆرى خۆى هه‌يه و كارى من نيه. به‌ڵام بۆ ناسينى قۆناغه‌كانى مێژوو و ئه‌حواڵى كۆمه‌ڵگه، حه‌ز ده‌كه‌م باسى ئه‌و سێ زه‌مانتان لۆ بكه‌م كه خۆم تێيدا ژياوم و راوبۆچوونى خۆميش ده‌ربخه‌م له‌سه‌ر ئه‌و سێ زه‌مه‌نه جياوازه. ئه‌وانيش زه‌مه‌نى باوك و باپيرانمان، له‌گه‌ر زه‌مه‌نى خۆمان و، سه‌رده‌مى ئێستا.
پێموايه زه‌مه‌نى باب‌و باپيرانمان زه‌مه‌نێك بووه رێك ده‌توانم بڵێم زه‌مه‌نى ( ئه‌ڵماسى ) بوو. چونكه له‌و زه‌مه‌نه‌دا مرۆڤه‌كان زۆر ساده ژياون، قييه‌م و ئه‌خلاق وپه‌يوه‌ندى مرۆڤه‌كان زۆر ته‌ندروست بوه. كاروكاسبى زۆر پاك و بێ غه‌ل و غه‌ش بوه. سيله‌ى ره‌حم و عيلاقاتى خزمايه‌تى لهترۆپكدا بوه.
ده‌ستپاكى و دڵپاكى و داوێنپاكى خوورهوشتى گشت كۆمه‌ڵگه بوه. قه‌ناعه‌ت و باوه‌ڕدارى خه‌سڵه‌تى هه‌موو مرۆڤه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه بوه. پياو خراپ زۆر ده‌گمه‌ن بوه، جياوازى له‌نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندو فهقيردا نه‌بوه، ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ستى بهئازارى هه‌ژاره‌كان كردوه. هيچ ده‌وڵه‌مه‌ند و كاربه‌ده‌ستێك خۆى به گه‌وره‌تر له‌خه‌ڵكى ئاسايى نهزانيوه، بچوك رێزى له‌گه‌وره گرتوه، پياو رێزى له‌ئافره‌ت گرتوه، به‌گشتى كۆمه‌ڵگه، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ته‌ندروست بوه، ئه‌خلاق به‌رزى و پياوه‌تى و ديندارى ئه‌و سه‌رده‌مه وا ده‌كات ئه‌و جيلهى پێش خۆمان بهجيلى ئه‌ڵماسى وه‌سفيان بكه‌م له‌هه‌موو روويه‌كى ژيانه‌وه.
جيلى دواى ئه‌وانيش كه ئێمهيهن، خوورهوشتى هه‌مان جيلى پێشووترى له‌لاى ماوه، جيلهكه له‌سێبه‌رى مه‌دره‌سه‌ى ئه‌خلاق و لهخواترسى و كارى باش و ره‌فتارى جوان‌دا گه‌وره بوون. رێزمان له باب و دايكمان ده‌گرت. خزمايهتيمان گه‌رم بوو، له‌گه‌ر جيرانهكان يه‌ك ماڵ بووين. براده‌رايه‌تى زۆر به‌هێز بوو. كارى خراپمان نه‌ده‌كرد. دزى نه‌بوو. بێ ئه‌خلاقى نه‌بوو. ته‌نانه‌ت پياوه عارهقخۆرو سهرخۆشهكانيش به‌ئه‌خلاق بوون، لهپهنايهك دهيانخواردهوه و كه‌سيان ئيزعاج نه‌ده‌كرد و تهعهدايان له‌كه‌س نه‌ده‌كرد. شێته‌كانى شاريشمان ئينسانى بێ زه‌ڕ بوون، پياوى موساليم بوون.
كاتهكى ژنه‌ك يان ئهختيارهك به‌سه‌ر ئامانه بكهتبايه، يهكسهر كوڕه گه‌نجه‌كان هه‌ڵده‌ستان و جێى خۆيان لۆ چۆڵ ده‌كرد. خه‌ڵكى ئه‌وه‌نده شعووريان هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌ناو پاسيش جغارهيان نه‌ده‌كێشا. مه‌لاكانى مزگه‌فت خه‌ريكى خواپه‌رستى خۆيان بوون، له خوتبه‌ى جومعه باسى ئيشى باش و خێر‌و سه‌ده‌قه و يارمه‌تى فه‌قيرو ههژارانيان ده‌كرد، كه‌س باسى سياسه‌ت و ئه‌فغانستان و فه‌له‌ستينى نه‌ده‌كرد. كوڕانى گه‌ڕه‌ك له‌هه‌ر شوێنيك بوونايه شه‌ڕه‌ف و نامووسى كچ و ژنانينى گهڕهكهكانيان ده‌پاراست، ئاماده بوون خۆشيان لهسهريان به‌كوشت بده‌ن.
گه‌نجى ئه‌و زه‌مان نه‌يده‌وێرا له‌پێش بابى يان براى گهورهيدا جغاره بكێشى. يان بچته چايخانهيهك كه بابى يان مامى يان خاڵى لێى داده‌نيشت. له‌مه‌كته‌ب مامۆستاكان وه‌كو باوكمان وابوون، وه‌كى منداڵى خۆيان مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ر ده‌كردين. له دائيرهكان قانون سه‌روه‌ر بوو، كه‌س داواى لهحهقى خۆى زياترى نه‌ده‌كرد، مهسئووليش له‌بۆ هيچ كه‌سه‌كى ته‌جاوزى قانونى نه‌ده‌كرد ئه‌گه‌ر بابيشى بايه. ته‌له‌به‌ى مه‌كته‌ب ئه‌وه‌نده زيره‌ك و خوێنهرهكى باشبوون، جگه له مهناهجى مه‌كته‌ب هه‌ر يه‌كه‌و ده‌يان و سه‌دان كتێبى خاريجى دهخيند. ئێستا ده‌رچووى زانكۆيه نازانى يه‌ك نامه بنووسى. خواردنى بازار هه‌مووى پاك وبێگه‌رد بوون، خاوه‌ن مه‌تعه‌م لۆ سومعه‌ى خۆى باش‌ترين و پاكترين و خۆشترين خواردنى ئاماده ده‌كرد.
ته‌نانه‌ت ئاو و ههواشمان پاك و ساف و بێگه‌رد بوو. هاوينانان زۆر گه‌رم نه‌بوو، به ئاوڕشێنهكى حه‌وشه ماڵه‌كانمان فێنك ده‌بوون. زستانيش زۆر سارد نه‌بوو، به‌يه‌ك سۆبه‌ى عه‌لائه‌دين يان مهنقهرهيهكى رهژووو ژووركانمان گه‌رم ده‌بون.
جيلى ئێستاش به جيلى پاقر ناو ده‌به‌م، چونكى زۆربه‌ى ئه‌و قييه‌م و ئه‌خلاقه‌ى باب‌و باپيرانيان له‌ده‌ست داوه. جيلێكى سه‌رلێشێواو نه‌خۆش، نيوه‌ى گه‌نجه‌كان خه‌ريكى حهشيشه و نێرگه‌له و تلياكن، نيوه‌كه‌ى تريشيان خه‌ريكى شتى پڕووپووچى ناو فه‌يسبووك و ئينستگرامن. نه قييمهتى خزمايه‌تى ده‌زانن، نه ئيحترامى جيرانهتى، نه گه‌وره‌يى و گچكاتى. كه ده‌چنه ميواندارى پێش هه‌موو شته‌ك داواى پاسفۆردى خه‌تى ئه‌نته‌رنێت ده‌كه‌ن، ئيدى بهمۆبايلهكهيان مه‌شغول ده‌بن ئاگاىان له‌دونيا نامينێ. جيلێكى فارغ له‌هه‌موو رۆشنبيريهك، نه كتێب دهخيننهوه، نه لهمهكتهبيش فێرى عيلم ده‌بن. نه لهتاريخ ده‌زانن نه له جوغرافيا، جيلهكى به‌رژه‌وه‌ندخواز ته‌نها هه‌ر خۆى ده‌بينى و دونياش وێران بى ته‌قه‌ى سه‌رى دێ. كێشه‌ى ئێمه‌ش ئه‌وه‌يه كه كهتينه بهينى ئه‌و دوو جيلهوه، جيلى ئه‌ڵماسى و جيلى ته‌نه‌كه! باقى وه‌لسه‌لام.
- Latest Posts by شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts