شێرزاد شێخانى: ئه‌تككردنى منداڵێك ، تاوانێكه لهمهرتهبهى كوفر.
تيرۆركردنى رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان بهنوێژى نێوه‌ڕۆ له‌سه‌ر بابه‌تێكى رۆژنامه‌وانى، كوشتنى گه‌نجێك له‌سه‌ر فوول لايت، ته‌قه‌كردن لهپۆليسى هاتوچۆ له‌سه‌ر راگرتنى سهيارهيهكى سهرپێچيكار، ئيبادهكردنى خێزانێكى رۆژئاوا له‌سه‌ر قه‌رزى هه‌زار دۆلار، سهرتاشينى پێشمه‌رگه‌يه‌ك له‌سه‌ر ناڕه‌زايه‌تى له‌ده‌سه‌لات، سووتاندنى ريشى مامۆستايه‌كى ئايينى له‌سه‌ر خوتبه‌دان، تێههڵدانى مامۆستايه‌كى به‌ساڵاچوو له‌سه‌ر خۆپيشاندان، گرتنى سه‌دان گه‌نج و ئهشكهنجهدانيان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سياسى، برسيكردنى ميللهت و بهخشينى ده‌يان دۆنم زه‌وى به ميدياكارانى سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات، بڕينى كاره‌با و نه‌دانى نه‌وتى سپى ودروستكردنى قه‌يرانى غاز، باج وسه‌رانه سه‌پاندن به‌سه‌ر كاسب و دوكانداران. ئه‌مانه به‌گشتى واقيعى رۆژانه‌ى ئه‌و زۆنه ده‌رده‌خه‌ن كه پارتى به‌ڕێوه‌ى ده‌بات له‌م هه‌رێمه‌ى كوردستان.
له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش جهرگبڕترو كاره‌ساتبارتر سته‌مى ته‌عه‌داى شه‌ڕه‌فه كه كرايه سه‌ر منداڵێكى ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ له‌لايه‌ن كه‌سانێكى سه‌ر بهپارتى ده‌سه‌ڵاتدار له‌هه‌ولێر. لهويش كاره‌ساتتر كه ده‌گاته مه‌رته‌به‌ى كوفر، هه‌ڕه‌شه‌ى پۆليسى هه‌ولێر بوو له‌باوكى قوربانييه‌كه به كوشتن ئه‌گه‌ر قسه بۆ راگه‌ياندنه‌كان بكات!. به‌لێ. پۆليس كه ئه‌ركى پاراستنى شه‌ڕه‌ف ونامووسى خه‌ڵكه، ئه‌و خۆى هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن لهقوربانى ئه‌كات، نه‌وه‌ك له‌تاوانبار!. نموونه‌ى تريش زۆرن، كه ده‌يان و سه‌دان تۆمهتبارو حوكمدراو به ياساى تايبه‌تى لێبووردن ئازادكراون، ياخود بهسوڵحى عه‌شايه‌رى كۆتايى به دۆسييه‌كانيان هێنراوه.
تێبه‌ردانى ئه‌م هه‌موو كاديرو ئه‌ندامانى پارتى بۆ گيانى هاوڵاتيان و ، محاسه‌به نه‌كردنى تاوانباران و، بێدنگى ده‌زگاكانى دادوه‌رى و پۆليس و ده‌زگا ئه‌منيه‌كان له تاوانباران، وامان لێده‌كات رۆژانه پێڵاوى پارتييهكانى شار ماچ بكه‌ين كه له‌مه زياتر تاوانمان له‌دژ ناكه‌ن!.
له‌هه‌ر وڵاتێك ياسا خرايه ژێر پێ، ئيدى ده‌بێ ده‌ست له‌م كۆمهڵگهيه بشۆين.
كاراكته‌ره‌كانى تاوانه قێزه‌ونه‌كه‌ى ئه‌مدواييه‌ى هه‌ولێر به ئه‌تككردنى منداڵيكى حه‌وت ساڵه، سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتن، لهسهرووشيانهوه پياوێكه هه‌م سه‌ركرده‌ى ئه‌م حزبه بووه ، هه‌ميش بڕوانامه‌ى دكتۆراى هه‌يه و، پلهكهشى سهفيره بهحيساب ديبلۆماسيه و نوێنه‌رى وڵاتێكه.
ئێمه قوربانى ده‌ستى رژێمێكين، كه له‌مێژووى هيچ وڵاتێكى دونيادا بوونى نه‌بوه به رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حوسێنى ديكتاتۆريشهوه. چونكه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى پياوه‌كانى به‌عس له‌مانه دڕندهتريش بوون و ده‌يان و سه‌دان تاوانى كۆمه‌ڵكوژييان ئهنجامئهدا، به‌ڵام رۆژێك له‌رۆژان ده‌ستيان بۆ شه‌ڕه‌ف و نامووسى ئه‌م كورده نه‌برد.
جا ئێستا ته‌نيا پرسياره‌كه ئه‌وه‌يه: دواى ئه‌تككردنى منداڵه‌كانمان چيتر ماوه بيكه‌ن؟!.
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts