شێرزاد شێخانى: له‌باره‌ى سيسته‌مى هاوسه‌رۆكى يه‌كێتييه‌وه.
تێناگه‌م ئه‌م هه‌موو هه‌ڵاو به‌زموڕه‌زم و، ره‌خنه‌و توانجانه له‌پاى چى دژ به‌و چارهسهرييهى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى به‌هه‌ڵبژاردنى دوو هاوسه‌رۆك بۆ قۆناغى داهاتووى!. هه‌ندێكيان ئه‌م مهسهلهيه به شێوه‌يه‌ك وێنا ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ى عاجباتى هه‌زاره‌ى سێيه‌م بێت. بيريان چۆته‌وه خودى حوكمڕانى له‌هه‌رێمى كوردستاندا بووه‌ته عاجباتى، نه‌وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنى حزبێك له‌لايه‌ن دوو كه‌سه‌وه. ئه‌وه‌ى رووشيداوه شتێكى تازه نيه به‌م شێوه‌يه‌ى خه‌ڵكى نيگه‌ران كردووه، نه هاوسهرۆكيهكه شتێكى تازه‌يه، نه ده‌ستگرتنى بنه‌ماڵه‌يه‌ك به‌سه‌ركردايه‌تى حزبێكه‌وه.
پارتى ديموكراتى كوردستان جگه له‌وه‌ى لهدامهزراندنيهوه تاكو ئه‌مڕۆش, كه ته‌مه‌نى گه‌يشتۆته حه‌فتا ساڵه‌وه له‌لايه‌ن يه‌ك بنه‌ماڵه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ، به ويراسهتيش سهرۆكايهتيهكى لهباوكهوه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كۆڕهكانيان. جيا له‌وه‌ش ساڵانێكى زۆريش له‌لايه‌ن دوو براوه سه‌ركردايه‌تى ده‌كرا ئه‌وانيش كاك مه‌سعودو كاك ئيدريس بارزانى بوون. ئه‌گه‌رچى سهرۆكايهتيهكهشيان به‌ده‌ر بوو له‌په‌يڕه‌وى ناوخۆى پارتيش, به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزى واقيعدا هه‌ردووكيان سه‌رۆكى پارتى بوون. ئيدى ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وان حه‌ڵال بێ سه‌رۆكايه‌تى حزب له‌ناو بنه‌ماڵه‌كه‌يان بهويراسه بكرێ و دوو هاوسه‌رۆك حزبه‌كه به‌ڕێوه ببه‌ن و، ئێستاش جووت ئامۆزا ده‌سه‌ڵاتى حوكمڕانى له‌كوردستان به‌سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم وحكومهوه به‌ڕێوه ببه‌ن، بۆ يه‌كێتيش ده‌بێ حه‌ڵال بێ, كه جووت ئامۆزا ببنه هاوسه‌رۆكى يه‌كێتى.
جگه له‌وه‌ش، هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه‌ى يه‌كێتى له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى سهركردايهتيهوه هه‌ڵبژێردراون، شه‌رعييه‌تى كۆنگرهشيان له‌گه‌ڵه، له‌ناو كۆنگره‌ش زۆرترين ده‌نگيان هێناوه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌يه, كه ئه‌م دوو كه‌سايه‌تيه له‌لايه‌ن زۆرينه‌ى يهكێتييهكانهوه يهسندكراون.
دانانى سيسته‌مى هاوسه‌رۆكى زۆربه‌ى كێشه‌كانى يه‌كێتى چاره‌سه‌ركرد، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌بوايه يه‌كێتى جارێكيتر ده‌كه‌وته‌وه ناو گێژاوى مڵملانێى باڵه‌كان، ره‌نگه زۆر تووندتريش له‌ساڵانى پێشتر، چونكه هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه تازه‌كه خاوه‌ن پێگه‌و جه‌ماوه‌رى بهرفرهوانن له‌ناو يه‌كێتيدا، هه‌ر رووبه‌ڕوو بوونهوهيهكيان بێگومان چاره‌نووسى يه‌كێتى به‌ره‌و هه‌ڵدێر ئه‌برد. يه‌كێتيش پێش كۆنگره چى نه‌مابوو ببێته قهربانى ململانێى باڵه‌كانى، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه كۆنگره رێگرى لهرووخانى كرد و به‌هاتنى ئه‌م دوو زاته‌ش يه‌كێتى زۆر له‌پێشتر به‌هێزتر بووه.
ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ى بپرسين ئايا پارتى ديموكراتى كوردستان و به‌تايبه‌تيش بنه‌ماڵه‌ى بارزانى تا چه‌ند ئه‌م واقيعهيان قبووڵه؟
به‌ده‌ر له لێدوانه‌كه‌ى فازل ميرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى كه پێشوازى له‌هه‌ر بڕيارێكى يه‌كێتى كرد، ده‌بێ پارتى به‌فيعلى بيسه‌لمێنێ كه‌وا رێز له‌و گۆڕانكارييهى ناو يه‌كێتى ئه‌گرێ و، ئيدى ده‌ست هه‌ڵگرێ لهپێلانهكانى دژى يه‌كێتى به‌گشتى و، دژى ئه‌م دوو سه‌ركرده‌يه به‌تايبه‌تى.
پێش هه‌موو شتێك ده‌بێ سه‌رانى پارتى له‌و راستييه بگه‌ن كه ئيدى رۆڵى سه‌ركرده تهقليديه قوورمشكراوهكانيش به‌سه‌ر چووه، ئه‌گه‌ر له‌ئێستاوه ئه‌وانيش لهگۆنگرهى داهاتوودا گۆڕانكارى لهههيكهل و سياسه‌تى حزبهكيان نه‌كه‌ن بێگومان به‌مشێوه‌ى ئێستا زه‌حمه‌ته بتوانن له‌گه‌ل يه‌كێتى رێكبكه‌ون و پێكه‌وه حوكمڕانى هه‌رێم به‌ڕێوه ببه‌ن. بۆيه پێشتر ئه‌بێ بير له‌و گۆڕانكارييه بكه‌نه‌وه.
به‌ر له‌كۆنگره پێويسته پارتى خۆى له‌گه‌ل ئه‌م واقيعه تازه‌يه بسازێنێ، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌كات، گه‌وره‌ترين زه‌ره‌ر ئه‌كات و هيچ دوور نيه مه‌سه‌له‌ى دوو ئيدارهيى ببێته ئه‌مرى واقيع. ئه‌گه‌ر پێشتر مام جه‌لال له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ميللهتهكهى هه‌ندێ تهنازولاتى بۆ پارتى كردبێ، سه‌ركردايه‌تى ئێستاى يه‌كێتى ئه‌و ئامادهييهى ره‌نگه تيا نه‌بێت، به‌تايبه‌تيش ئێستا پارتى و حكومه‌ته‌كه‌ى پێويستى بهيهكێتييه نه‌وه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه.
نابێ لهبيريشمان بچێ كه‌وا زۆربه‌ى سامانى نهوتو غازى هه‌رێم له‌سنوورى يهكێتيدايه، له‌هه‌ر جيابوونهوهيهكدا حكومه‌تى هه‌رێم شكست دێنێت، چونكه نه ئه‌و داهاته‌ى نه‌وتى ئێستاى ئه‌مێنێ، نه ئه‌توانێ پشكى گه‌وره‌ش له بودجه‌ى عيراق وه‌ربگرێ.
ئه‌مه گه‌وره‌ترين هۆشدارييه كه ئه‌بێ پارتى زۆر به‌وردى بير‌ى لێبكاته‌وه، چونكه يهكيتيش ئيتر ته‌حه‌مولى ئه‌و وه‌زعه‌ى ئێستاى زۆنهكهى خۆى نه‌ماوه، ئه‌بێ سه‌رانى پارتى ئه‌زموونه‌كه‌ى شارى به‌سره‌ى عيراقيش له‌به‌رچاو بگرن ، كه ماوه‌يه‌ك دانيشتوانه‌كه‌ى هه‌وڵياندا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمێكى تايبه‌ت به‌خۆيان دروست بكه‌ن له داخى ئه‌و ئيهمالييهى ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا بۆ شاره‌كه‌يان ، ئه‌وان كه نانى هه‌موو عيراقيان ئه‌دا، به‌ڵام لهسادهترين خزمه‌تگوزارى بێبه‌ش كرابوون، يه‌كێتيش له‌مه‌ولا حيساب بۆ ئه‌وه ئه‌كات كه به‌سامانى زۆنهكهى ئه‌وه هه‌ولێرو دهۆك پێشئهكهون، خۆشيان له‌زۆربه‌ى خزمه‌تگوزارييه‌كان بێبه‌ش كراون.
پارتى ئه‌بێ تێبگات، كه ئيدى مام جه‌لال نه‌ما و، باڵباڵينيش ته‌واو، سه‌ركرده تهقليدييهكانيش رۆڵيان نه‌ما كه جارێكتر پارتى بتوانێ يارييان پێبكات، لهدۆڕانى ئه‌م هه‌موو هاوپهيمانهى پارتى پێويسته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مرى واقيعدا بكه‌ن، ئه‌گينا سنوورى دێگه‌ڵه به‌ته‌واوى ئه‌بێته سنوورى نێوان دوو هه‌رێمى له‌يه‌ك ترازاو.
- Latest Posts by شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts