عیماد عه‌لی: به ته‌كتیكێك دووباره روحی به‌ره‌نگاریتان كزنهكهنهوه.
كه ناڕازیبون له نێو خه‌ڵكدا گه‌یشته چڵه‌پۆپه، ته‌نها پێویستی به مه‌شخه‌ڵه‌كه بوو بۆ ده‌ربڕینی راوبۆچون و روحی ئۆپۆزسیۆنبونی خه‌ڵكی به‌ش مینه‌ت و ناڕازی كوردستان. هه‌ر له‌و كاته‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئاسانی و له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی ئاماده ئه‌و هه‌له‌ی قۆسته‌وه و، زۆرێنه‌ی ده‌نگی ناڕازی بۆ خۆی فه‌راهه‌م كرد‌و، به‌ڕاستی سواری روحی ناڕازیبونی خه‌ڵك بوو. به‌ڵام، كه بوو به‌حزب و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی فه‌رزكرد و تموحی شه‌خسی زاڵبوو، ئه‌و روحه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی كوژراو وای لێهات، كه خه‌ڵك باوه‌ڕی به هه‌مووان و به خودی ناڕازیش كز بێت و، گۆڕانیش شكستێكی گه‌وره‌ی خوارد و ئه‌وه‌تا تا دێت پاشه‌كشه ده‌كات. به‌ڵام ئه‌و زیانی به گه‌لی كوردستان گه‌یاند و روحی ناڕازیبون و به‌ڕه‌نگاری و متمانه به خۆبونی خه‌ڵكی كوشت.
ئه‌مڕؤش وا خه‌ڵكی ناڕازی رق و كینه‌ی گه‌یشتۆته بیناقاقای و، بێگومان له كاتێكی تایبه‌ت و زه‌مینه ره‌خساو هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گۆڕانكاریه‌كی ریشه‌یی ده‌دات و، تاسه‌ر قبوڵی ئه‌م گه‌نده‌لێ و ماڵ ویرانییه ناكات و، هه‌میشه گه‌ل رێ راستكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌كردنی حزب و، كه‌سایه‌تیه‌كان بووه له مێژوودا و كوردستانیش له‌وه به‌ده‌ر نیه.
به‌ڵی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناحه‌قی دروست بێت ناحه‌قیه، بۆیه ده‌بێت (مابُني على الباطل فهو باطل)وه‌كو پهندهعهرهبیهكه ده‌ڵێت:
هاوڵاتیانی كوردستان ئاگادار بن، وه‌كو چۆن باوه‌ڕتان به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌لی كوردستان نیه، ئاواش باوه‌ڕتان به هیچ كه‌س و لایه‌نێك و هیچ په‌یمان و قسه‌ی پۆچه‌ڵ و بهرژهوهندیخوازانهیهك نه‌بێت، به‌تایبه‌تی، كه بزانن له بنه‌چه‌دا ئه‌وانیش فێڵیان كردووه له میله‌ت و، ئه‌وه‌ی یه‌كجار ساخته له خه‌ڵك بكات، هه‌رچه‌ند بێت و له هه‌ر كوێیه‌كدا بێت ههزارجاری تریش ده‌یكات بۆ خۆی و حزبه‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی و ته‌كتیكی رۆژانه ئه‌م جموجوڵه ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت كۆمپانیا و حزبه‌كانیان له‌سه‌ر حسابی ئێوه بۆ قازانجه بازرگانیه تایبه‌تیه‌كانیان ده‌بێت و ئه‌مانه قوتابی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و فێڵوفرتهكانین.
بۆیه، ده‌بێت هاوڵاتیانی به‌ڕێز به‌خۆیان چاوه‌رێی زه‌مینه‌سازی و كاتی له‌بار بن بۆ خۆی پاڵدهنیت بۆ دروستبونی ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه‌ی راستگۆی هه‌ڵقوڵاوی هه‌ناوی گه‌ل و هاولاتیان خۆیاندا و له زه‌مه‌ن و زه‌مانی تایبه‌ت و هه‌ر به سه‌ركردایه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه به خۆیان فشاری خۆیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بكه‌ن ومافی خۆیان وه‌ربگرن و خۆیان نه‌كه‌نه دارده‌ستی هیچ گه‌نده‌ڵێك، سیاسی بێت یان بازرگان. ئه‌وه‌ی خۆی له خۆیدا هیچ نه‌بێت ناتوانێت هیچ ببه‌خشێت، بۆیه ئه‌م جموجوڵانه‌ی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نێك له‌به‌ر چاوی كاڵی میله‌ت نیه و ته‌نها له پیناو ئامانجی سیاسی و بازرگانی ته‌سكی كه‌سی و حزبی خۆیان و حزبه‌كه‌یانه به تاق و ته‌نها و به‌م جموجوڵانهیان ته‌نانه‌ت گڕی ناخی خه‌ڵكی ناڕازی كپ ده‌كاته‌وه و هیچ به‌رئه‌نجامێكی نابێت. بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكی هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێش و كه‌م ده‌رامه‌ت كوڕانی خۆیان نه‌كه‌ن به‌قوربانی ئه‌و مه‌به‌سته ته‌سكانه و مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی بۆ به‌كار بێنن، ئه‌مه‌ش هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به مافه‌كانی خه‌ڵكه‌وه نیه و به‌ڵكو دووباره به هه‌مان ره‌فتاره‌كه‌ی گۆڕان روحی به‌ره‌نگاری و ئۆپۆزسیۆنبونی خه‌ڵك ئه‌گه‌ر نه‌كوژن ئه‌وا كزی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و كهلێنانهیان لای ده‌سه‌ڵات پر ده‌كرێته‌وه، بێ یه‌ك و دوو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ملكه‌چی ئه‌م ده‌سه‌لاته گه‌نده‌ڵ و ساخته‌چیه‌ی وه‌كو خۆیان ده‌بن..