ئارام هادی: ئیدلب لە ستراتیژی قوڵی ئەردۆغاندا.
ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه سوپای سوریا به‌هاوكاری (ئیران و ڕوسیا)، به‌چڕی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پارێزگای ئیدلب له باكوری وڵاته‌كه‌ی ده‌دات، ئه‌م پارێزگایه چه‌ند ساڵێكه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه تیرۆرستیه‌كانی سه‌ر به توركیادایه و توركیا و خودی ئه‌ردۆغان وه‌ك ناوه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی گروپه تیرۆرستیه‌كان له‌و پارێزگایه‌ی سوریا ده‌ڕوانن، (ئیدلب) بۆ توركیا سه‌نته‌ری كۆكردنه‌وه‌ی گروپه تیرۆرستیه‌كانه و له‌م پارێزگایه ئاماده‌یان ده‌كات و دواتر له پارێزگای هاتای توركیا مه‌شقیان پێده‌كات و له‌وێشه‌وه هه‌نارده‌ی (لیبیا و ڕۆژئاوای كوردستان و باشوری كوردستان)یان ده‌كات، ڕزگاركردنی ئه‌م پارێزگایه له‌ژێر چنگی هێزه‌كانی نزیك له توركیا به واتای ئه‌وه‌دێت، كه ئیتر توركیا ناتوانێت له سیاسه‌تی (عوسمانیه نوێ)یه‌كان به‌رده‌وام بێت.
(له‌ده‌ستدانی ئیدلب واتای شكست هێنانی سیاسه‌تی داگیركاری توركیایه ئه‌ردۆغانیش له هه‌موو كه‌س باشتر له‌وه ده‌گات)، ئه‌مه‌ش وایكرد سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئیدلب ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ وتی “ئێمه ده‌زانین ئه‌وانه‌ی سوریایان دابه‌شی سه‌ر سێ پارچه‌كرد، هیچ ڕێزێك له یه‌ك پارچه‌یی وڵاتمان ناگرن و بۆیان بكرێت توركیاش دابه‌ش ده‌كه‌ن، هۆكای دهستوهردانیشمان له سوریا له‌یه‌ككاتدا بۆ ڕێگه‌گرتنه له‌و دابه‌شكاریه‌ی توركیا و هاوكات له‌سه‌رداوای هاوڵاتیانی سوریاش لهوڵاتهین و تا دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام ناكشێینه‌وه”.
شه‌ڕی ئه‌مجاره‌ی ئیدلب به‌جۆرێك ئه‌ردۆغانی ناچاركردوه تا په‌نا به‌رێته به‌ر به‌كارهێنانی كارتی په‌نابه‌ران و ده‌رگای سنوره‌كانی به‌ڕووی ئه‌وروپادا له‌سه‌ر كۆچبه‌ران كرده‌وه، له‌ڕاستیشدا ئه‌مه سهرئێشهیهكیتره بۆ ئه‌وروپیه‌كان چونكه ئه‌وان باشتر ده‌زانن كه ئه‌و په‌نابه‌رانه خه‌ڵكانی ئاسایی نین، به‌ڵكو خانه‌واده‌ی تیرۆرستهكانن و به چونهناوهوهیان بۆ ئه‌وروپا ده‌بنه هۆكاری چه‌ندین ڕووداوی تۆقێنه‌ر و له‌وێش سیاسه‌تی توركیا جێبه‌جێده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان له‌یه‌ككاتدا به كردنه‌وه‌ی سنوره‌كانی له‌به‌رده‌م كۆچبه‌راندا به‌نیازی فشار دروستكردنه له‌سه‌ر ئه‌وروپا تا له ڕه‌وشی ئیدلب له‌وه‌ستاندنی (ئیران و ڕوسیا)هاوكاری بكه‌ن، هاوكات ڕاشیگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری ڕوسیابێت و وه‌ك ڕابردوو كارلهگهڵ ئه‌مریكا بكات، له‌ده‌ستچونی ئیدلب بۆ توركیا واتای ئیفلیجكردنی سیاسه‌تی ئه‌ردۆغانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌كاتێكدا خه‌ونی زیندوبونه‌وه‌ی ئیمپراتۆری عوسمانیه‌كانی هه‌یه و جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش به مانه‌وه‌ی ئیدلب له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا به‌دی دێت.