جینکینز گاریت: ئەو مناوەرە سەربازیەی تورکیا لە سوریادا کردی جێگەی بەزەیی پیاهاتنەوەیە.
زمانزا: پشکۆ ئەمین
شارەزای بواری سەربازی، خاوەنی کتێبی ئیسلامی سەربازی و سیاسی لە تورکیا، لە وتارێکدا باس لەو هەڵە کوشندانە دەکات کە سوپای تورکیا لە چوونە ناو سوریادا کردیان.
جینکینز گارێت دەڵێت: گەر دەسەڵاتی سەربازی ئەم بڕیارانەی بدایە هەرگیز بڕیاری وایان نەدەدا، ئەم بڕیارانە ئەردوگان دای کە هیچ شارەزاییەکی نیە لە بواری سەربازیدا، بڕیاری تاکە کەسی بوو.
ئەمڕۆ تورکیای چوارهەم هێزی ناتۆ لەسوریادا جێگەی بەزەییە، نازانێت کە لە چ رێگەیەکی داخراودایە، بۆیە چاوەڕوانی سەرکەوتنی لێناکرێت.
جینکینز دەڵێت: تورکیا هەڵەی کوشندەی کرد، کاتێک بە داخوازیی رووسی رازیبوو کە فرۆکەی جەنگیی تورکی هەڵنەستینێت، لەکاتێکدا فڕۆکەی جەنگیی سوری و رووسی بەسەر سوپای تورکیدا جرت و فرتیانە و دەیانکەنە ئامانج، چۆن دەبێت تۆ بەمە رازیبیت، دەبوایە کاتێک رازیبوویتایە کە فرۆکەی هیچ لایەک هەڵنەستێت، واتە ئەوە بۆ هەمواان بووایە نەک تەنها بۆ تورکیا!
جینکینز دەڵێت: تورکیا بەهۆی شەڕی سوریاوە، کۆمەڵێک کێشەی گەورەی تووشبوە.
گەورەترین کێشەمان، نەمانی دام ودەستگای بڕیاردانی سیاسیە، سەرۆک رەجەب ئەردوگان ساڵانێکە تەنها خۆی بڕیاردەدات، هیچ پرس و رایەک بەکەس ناکات، بۆ نمونە ئەو هەڵانەی ئەو کردی لە سوریا، لەوانە بوو سوپا نەیکردایە، تورکیا سوپاکەی بڵاوکردەوە لە سوریادا،ب ەڵام رووسیا بە زۆر رێگەی هەستانی فرۆکە و ساروخی دژە فرۆکەی لێگرت، ئەمە خۆکوژیە بۆ هێزێکی سەربازی، ئەردوگان دەبوایە، یان هێزی ئاسمانیشی بڵاوکردایەتەوە لەسوریا یان وازی لە داگیرکردنی سوریا بهێنایە.
تورکیا تەنها یەکجار فرۆکەی شەرکەری F-16 ی هەستان کە ئەویش بۆ پارێزگاری کردن بوو لە فڕۆکە هەلیکۆپتەرەکانی کاتێك تەرمی 36 سەربازە کوژراوەکانیان دەهێنایەوە، ئەوانەی بەفڕۆکەی رووسی و سوری کوژران، بێگومان بریندارەکانیش دەبوایە لەو مەیدانەدا بگوێزنەوە.
هەڵەیەکی تری کوشندەی تورکیا نەکێشانە دواوەوەی ئەو 4 بنکە سەربازیانەیە کە لە سوریادان. تورکیا خاوەنی 12 بنکەی چاودیریی سەربازیە کە پاش ئەوەی سوپای سوری هاتە پێشەوە و 4 بنکەی تورکی کەوتنە پشتەوەی ئەو هێزانەی سوریا لە روی سەربازیەوە واتە دەوریان گیرا، بۆیە دەبوایە پێش ئەوەی دەوریان بگیرێت، ئەو بنکانە چۆڵبکرانایە و سەربازەکان بهێنرانایەتە دواوە.
جینکینز دەڵێت: بەبێ زۆری سیاسی سوپا خۆی ئەو بنکانە دەکێشیتەوە کە دەوری گیراوە لەکاتێکی گونجاودا.
تورکیا پێشێلی ریکەوتنەکەی کرد و کۆتایی پێهێنا کە لەگەڵ روسیادا کردبووی، لە کاتێکدا ئەو میلیشیایانەی تورکیا پاڵپشتیان دەکات، ساروخی سەرشانیان بەکار دەهێنا دژی دەبابەکانی سوریا کە تورکیا پێیدابوون، ئەمەش هۆی هێرشی فرۆکەکانی رووسی و سوری بوو کە لە 27 .02 کردیانە سەر قافڵەیەکی سەربازی تورکی و ژمارەیەکی زۆری سوپای تورکیای تێداکوژرا، بە شیوەیەکی وەهابوو کە ئەنقەرە بیشارێتەوە و نەهێڵێت باسبکرێت و ژمارەی کوژراوەکان زۆر کەم بکرێتەوە لەوەی کە هەبوو.
جینگنیز دەڵێت: ئەمانە هەمووی هەڵەبوون و باش نەبوون، بۆیە بۆ سپی کردنەوەی رووی خۆی، ئەردۆگان هەستا بەهێرشێکی گەورە بۆ سەر سوپای سوریا و لە هەمانکاتدا رێگەی یۆنانی کردەوە بۆ لابردنی چاوی کامێراکان لەسەر هێرشەکەی سوریا.
جینکنیز دەڵێت: تورکیا دەتوانێت کە سوپای سوریا بەئاسانی ببەزێنێت، لە ئێستادا هێزی رووسی ناتوانێت شەڕی گەورە دژی تورکیا بکات.
رووسیا گەر بیەوێت شەڕی تورکیا بکات، پێویستی بە ژمارەیەکی زۆری سەرباز و چەک و جبەخانەیە و دەبێت پارەیەکی زۆریش سەرف بکات، جگە لەوەی بۆ هێنانی ئەو سوپا زۆرە ریگەی ئەرزیشی نیە بۆ سوریا.
ئێرانیش کە پاڵپشتی سوریایە و لایەنێکی پشتگیری کەری ئەسەدە لەم کاتەدا، سزای ئەمریکی و ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنگی پێهەڵچنیوە، نایپەرژێتە سەر پشتگیری کردنی سوریا، بۆیە لەسەر ئەردوگانە کە بڕیاری دەستوەشاندنێک بدات ،
جینکنیز دەڵێت: کە تورکیا توانای پاراستنی هەموو وڵاتەکەی نیە گەر هەمووی داگیر بکات، پاشان شەڕی پارتیزانی دروست دەبێت کە تورکیا ناتوانێت خۆی بگرێت لەبەردەمیدا.
جگە لەمە رووسیا ئابووریەکی بەهێزی هەیە، لەوێوە تورکیا گازی سروشتی بە دەست دەهێنێت، لە ئێرانیشەوە کە دیسان پاڵپشتی سوریایە، نەوت دەکڕێت.
جینکنیز شارەزا دەلێت: ئەردوگان دەبێت بریاربدات، یان بەشێک لە خاکی سوریا داگیر بکات، یان بەیەکجاری بکشێتەوە، پێم وایە کشانەوە باشترین چارەسەرە،
هێرشەکەی ئێستای ئەردوگان تەنها بۆ سپی کردنەوەی رووی خۆیەتی لەو تێکشاندنانەدا، بۆ ئەوە دەیکات کە لەگەڵ پۆتیندا رێکەوتنێک بکات.
لەوانەیە رێکەون لەسەر وەستانی شەڕ، بەڵام بە مەرجی دەستگرتنی سوپای سوریا بەسەر رێگەی سترتیژی سەرەکی M5دا کە ماوەیەک پێش ئێستا بەشێکی لەژێر دەسەتی سوپای تورکیا و میلیشیاکاندا بوو.