لوقمان مصطفی صالح: کۆرۆنا و بەرپرسیارێتی تاک.
بەرپرسیارێتی تاك لە کۆمەڵگادا گرنگی خۆی هەیە،چونکە خودی مرۆڤ خۆی لێی بەرپرسە و دەبێت پابەندی سەرجەم یاساو ڕێساكانی ژیانیشبێ كە لە ڕێگەی هەڵقوڵاوی داب و نەریتی ناو كۆمەڵگەكەی خۆی پەیڕەوی دەكات، كە بێگومان لەم جۆرە بەرپرسیارێتیەدا تاك خۆی لە ناو كۆمەڵگەدا دەرەنجامی ئەرێنی ونەرێنی هەڵدەگرێت و هەندێك جاریش دەرەنجامەكان و لێکەوتەکانی بە هەردوو جۆرەكەیەوە كاریگەری دەبێت لەسەر خێزان و کۆمەڵگا بە گشتی.
ئەم بەرپرسیارێتیە زیاتر لەکاتە هەستیارە کاندا دەردەکەوێ، کاتێ قەیرانێک دێتە ئاراوە جاچی درووستکراوبێ یاخوود سرووشتی، بۆ نمونە ئەم پەتا گشتگیرە کە بە( ڤایرۆسی کۆرۆنا )یاخود( کۆڤید 19 )ناسراوە، کە هەموو جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵکردووە،بۆتە مەترسی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.
لێرەدا تاک دەتوانێ بە شێوەیەکی ئەرێنی ڕۆڵی مێژوویی خۆی ببینێ، هەر لە هاوکاری و ووریاکردنەوەی خێزان و دەوروبەری لەو مەترسیە سامناکەی کە روبەروی مرۆڤایەتی بۆتەوە، نەک بە پێچەوانەوە ڕۆڵی نەرێنی بگێڕێ،کەواتە بەشداری تاک بریتییە لە کۆمەڵێک چالاکی کە هاوڵاتیان چ وەک تاک یان وەک گروپ ئەنجامیدەدەن. دەتوانێ هەوڵبدات بەرژەوەندی گشتی بپارێزێت و بەشداربێت لە پرۆسەی نەهێشتنی قەیرانەکان بە سرووشتی و دەستکردەکانیشەوە، بەشداربێ لە بڕیاردان و بەرێوەبردنی وڵات و گەشەکردنی کۆمەڵگادا.
ئەم بەشداریکردنە یان ئەم چالاکییانە دەکرێت مادیی یان مەعنەوی بێت، دەکرێت لە رێگەی خستنەڕووی بیروڕایەکەوە یان لە رێگەی کارەوە یان کۆمەک و تەمویلکردنەوە یان هەر رێگەیەکی دیکەوە بێت کە دواجار دەبێتە هۆکاری تێپەراندنی قەیرانەکە و گەشەکردن و پێشخستنی کۆمەڵگا لەسەرجەم ئاستەکان.
مەبەست لە چالاکی تاک لە ناو کۆمەڵدا بریتییە لە بەشداریکردنی تاک یان گروپ لە کۆمەڵێ چالاکی جۆراوجۆر، لەوانە بەشداریکردن لە رێکخراوە خێرخوازییەکانە بۆ دوو مەبەست: لەلایەک بۆ سەلماندنی بوونی کەسایایەتی خۆیەتی، لەلایەکی کەشەوە هەست دەکات بەو ئەرکەی کارێکی مرۆڤانەی ئەنجامداوە، هەروەها دەتوانێ هەڵمەتی خۆبەخشانە بۆ چاودێریکردن و بەدەمەوەچونی بەساڵاچوان منداڵان و خاوەن پێداویستی تایەبەت بکات، سەرپەرشتیکردنی منداڵانی بێ دایک و باوک و بێ نەوا، رێکخستنی جووڵەی هاتووچۆ، بەشداریکردن لە هۆشیارکردنەوەی تەندروستی بەتایبەت پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەستان بە پاککردنەوەو پاراستنی ژینگە بۆ دەرباز بوون لەم دەردە کوشندەیەی کە رووی تێکردووین و… هتد، بکات.
- Latest Posts by لوقمان مستەفا سالح
لوقمان مستەفا: ھەسەدە نەبنەماڵەیە و نە میرنشین.
-لوقمان مستەفا: هەڵبژاردن تەنھا ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری.
-لوقمان مستەفا: لە پشتی یاساوە لە کەرکوک چی دەگوزەرێ!
- All Posts