ئارام هادی: پێوستمان به كه‌ره‌نتینه هه‌یه؟
چین سه‌ركه‌وت و ئیران تێكه‌وتن
دوێنێ سەرۆکی چین لە شاری وهان، کە ناوەندی بڵاو بونەوەی کۆرۆنایە دەڵێ: بە شێوەی سەرەتایی نەخۆشیەکەمان لەناو بردوە و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا سەرکەوتنی یەکجاری ڕادەگەیەنین”، هەرچی پەیوەندی بە ئیرانیشەوە هەیە ڤایرۆسەکە بەجۆرێک بڵاوبوەتەوە لە کۆنترۆڵی حکومەت دەرچوە و ڕۆژانە دەیان کەس به ڤایرۆسه‌كه ده‌مرن، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی چین به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا په‌یوه‌ندی به پێشكه‌وتنی ئاستی ته‌ندروستی وڵاته‌وه هه‌یه هاوكات به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی به‌ربه‌ستی ته‌ندروستی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه و ئاستی هۆشیاری خه‌ڵكیش ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بینی لهسهركهوتنهكهدا به پابه‌ندبونیان به‌ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان.
هەرچی پەیوەندی بە ئیرانیشەوە هەیە (غوڵام ڕەزا حەیدەری) نوێنەری تاران لە پەرلەمانی ئیران دەڵێ: حکومەت کەمتەرخەمبوە و ڤایرۆسەکەی لە خەڵک شاردوەتەوە و له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیه‌كه‌ش له‌شاری قوم ڕێوشوێنی پێویستی نه‌گرتۆته به‌ر” حكومه‌تی ئیران به‌هۆی سه‌رقاڵبونیان به به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌وه نه‌یویستوه ئه‌م نه‌خۆشیه ئاشكرابكات، تا كارگهیشت به‌و ئاسته ترسناکەی ئەو وڵاتەی پیا تێپەڕدەبێت.
ئێمه پێویستمان به به‌ربه‌ستی ته‌ندروستی (كه‌ره‌نتینه) هه‌یه؟
ئه‌م پرسه زیاتر په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه هه‌یه، به‌ڵام خه‌مه‌كه گشتیه و ئێمه‌ش ده‌توانین قسه‌ی تیابكه‌ین، خۆشبه‌ختانه تائێستا ئه‌م نه‌خۆشیه له‌هه‌رێمدا له‌ژێر كۆنترۆڵدایه، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی له كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چێت دەبێت ڕاگرتنی ده‌وامی فه‌رمانگه حكومیه‌كان باره‌گا حزبیه‌كانیش بگرێته‌وه، هاوكات ئه‌و ژماره له كافتریا و چێشتخانه و باڕ و مۆڵه‌كان كه تائێستا دانه‌خراون دابخرێن، هه‌روه‌ها له‌ڕێی تیڤی و سۆشیال میدیاوه هه‌ڵمه‌تێكی چڕوپڕی فراوان ڕێكبخرێت و تیایدا خه‌ڵك هۆشیاربكه‌نه‌وه لانیکەم تاسەرەتای مانگی چوار له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و نه‌چنه بازاڕ و پارك و سه‌یرانگاكان، به‌مه‌ش هه‌رێم به‌گشتی ده‌كه‌وێته بارودۆخی به‌ربه‌ستی ته‌ندروستیه‌وه و هەوڵێکیشە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە.
ئه‌م نه‌ورۆزه بۆ ئێمه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه؟
ئێمه یانزدە ڕۆژمان له‌پێشه بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌كاتێكدا ئه‌م نه‌خۆشیە له وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ش بونی هه‌یه، بڵاو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ش وه‌ك لای هه‌مووان ڕوونه به‌هۆی تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك و چڕبونهوهیان لەشوێنێکدا هۆکاری سەرەکی بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسەکەیە، تۆی هاوڵاتیش ده‌توانی ئه‌م نه‌ورۆزه دان به‌خۆتتدا بگریت و له‌ماڵه‌كه‌تدا بمێنه‌وە له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆت خێزان و كه‌س و كاره‌كه‌ت، هەروەها حکومەتیش دەبێت بوێرانەتر بڕیاری کەرەنتینەی گشتی بۆماوەیەکی دیاریکراو ڕابگەیەنێت، بەتایبەت لە ڕۆژانی نەورۆزدا سەیرانگاکان دابخات و بازگەکانیش ڕێگری لەچونی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەبگرن، بەجۆرێکیتر لەم نەورۆزەدا بەمانەوە لەماڵەکانمان دەبینە ڕێگر لەبەردەم بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و بەچونە دەرەوەشمان چانس دەبەخشینە ڤایرۆسەکە و بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە، جا تۆ کامیان هەڵدەبژێری؟.
لەکۆتاییدا دەمەوێت بڵێم، بە پابەندبونمان بەڕێنماییە تەندروستیەکان هاوشێوەی چین سەردەکەوین، بە گوێ پێنەدانیشمان نمونەی ئیران و ئیتاڵیامان لەبەرچاوە و لەم بارەوە خاتونێکی ئیتاڵی لە تویتەرەکەی خۆی دەڵێ “ئێمە سەرەتا وامانزانی ئەمە تەنها هەڵامەتێکی ئاساییە و گوێمان پێنەدا تا وایلێهات بە بەرچاومانەوە دایک و باوک و باپیرانمان و بەتەمەنەکان دەمردن چونکە ئەمە هەڵامەتێکی ئاسایی نیە”، باشترین بژارده بۆ ئێمە ئەوەیە پابەندی بەربەستی تەندروستی بین و خۆمان و ئایندەمان بپارێزین، دواین لێدوانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەڵێ: گەر پابەندی ڕێنماییەکان نەبن ئەوا ناتوانین بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵبین”.