شێرزاد شێخانى: رۆژنامه‌ى شۆڕش لهبنباڵى رژێمى به‌عس.
ئه‌مڕۆژانه ياده‌وه‌رى راپه‌ڕينه مه‌زنه‌كه‌ى گه‌لى كوردستانه. زۆرن ئه‌وانه‌ى يادهوهرييان له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه مێژووييهدا هه‌يه، به‌تايبه‌تيش ئه‌وانه‌ى خۆيان به‌شێك بوون لهبزوێنهرانى ئه‌م رووداوه، خۆزيا هه‌موو ئه‌وانه‌ى رۆڵيان هه‌بووه له‌سه‌رخستنى راپهڕينهكهدا ياده‌وه‌رى خۆيان بنوسيايه، بۆ ئه‌وه‌ى رووى راستهقيينهى ئه‌م رووداوه مێژووييه بخرێته روو و، نه‌چێته سه‌ر حيسابى كه‌سانێك، كه به‌ناهه‌ق هاتنه سه‌ر حازرهكى و به‌رى ره‌نجى خه‌ڵكانى تێكۆشهرييان خوارد‌و، ئێستاش خۆيان ئه‌كه‌ن به‌خاوه‌نى راپهڕێنهكهو منه‌ت به‌سه‌ر پاڵه‌وانه راستهقيينهكانهوه ئه‌كه‌ن.
مه‌به‌ستم له‌م نوسينه باسكردنى حه‌قيقه‌تێكه كه پێويسته نه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ بيزانن كه كه‌سانێك هه‌ن له‌رۆژگارێكدا گيانى خۆيان خستبوه سه‌رده‌ست بۆ گه‌ياندنى په‌يامى شۆڕشه مه‌زنه‌كه‌ى ميلله‌ته‌كه‌مان و، ئه‌وان وه‌كو سه‌ربازێكى ون ئه‌ركى سه‌رشانى خۆيان به‌جێ گه‌ياند كه ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت قوربانييهكانيشيان له‌به‌رچاو ناگيرێ. له‌م وتاره‌دا ده‌مه‌وێ باسى هه‌ندێ له‌و سه‌ربازه ونانه بكه‌م كه ره‌نگه زۆر كه‌س نهيانيناسبێ، به‌ڵام به‌لاى منه‌وه ئه‌وان زۆر له‌و كه‌سانه قاره‌مانتر بوون، كه ئه‌مڕۆ به‌ناهه‌ق خۆيان كردووه به خاوه‌نى ده‌ستكه‌وته‌كان و لافى كوردايهتيمان به‌سه‌را لێئه‌ده‌ن.
دواى وه‌ستانى شه‌ڕى كۆڕێ له‌ئه‌نجامى ده‌رچوونى بڕيارى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ژماره 688 و ده‌ستپێكردنى مفاوهزاتى ساڵى 1991، باره‌گاى سه‌ركردايه‌تى هه‌ولێرى حزبه‌كه‌ى ئێمه( حزبى سۆسياليستى كوردستان ) له شارۆچكه‌ى شه‌قڵاوه بوو. باره‌گاى ئيعلاميشمان له ناحيهى ديانه بوو، كه مامۆستايان موحسين عوسمان و ئاسۆ حه‌سه‌ن و رێبوار مه‌نتك و كاوه محەمەد ئه‌مينى لێ‌بوو. منيش به‌خۆم و مناڵهكانمانهوه له‌وێ نيشته‌جێ بووين دواى گه‌ڕانه‌وه‌مان لهديوى ئيران. من خۆم پێشتر له ئيعلامى حزب له‌شاخ كارم كردبوو، له‌وێ هه‌م ئه‌ندامى ده‌سته‌ى نوسه‌رانى ئۆرگانى حزب ( رێگاى ئازادى ) بووم، هه‌ميش سكرتێرى نوسينى گۆڤارى ( ده‌نگى پێشمه‌رگه ) بووم.
به‌هۆى مفاوه‌زاته‌وه رێگاى هاتوچۆى شاره‌كانى هه‌رێم كرانه‌وه، به وه‌رقه‌ى به‌ره‌ى كوردستانى ده‌مانتوانى هاتوچۆى هه‌ولێر بكه‌ين. وهرقهكه بريتى بوو له‌وه‌ى كه‌وا هه‌ڵگره‌كه‌ى نوێنه‌رى به‌ره‌ى كوردستانييهو كارى له‌ناو هه‌ولێره، ئيدى رێگايان ئه‌دا لهسهيتهڕهكهى كۆڕێ ده‌رباز ببين و بچينه ناو شارى هه‌ولێر.
له‌و ده‌مه‌دا بهخهياڵما هات ژماره‌ى نوێى رۆژنامه‌ى ( رێگاى ئازادى ) حزب ده‌ربكه‌م. له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵى دێرينم كاك فازل قه‌ره‌داغى ( عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغى ) كه ئه‌و كاتى مه‌سئولى ئيعلامى حزب بوو، قسه‌م كرد‌و، بابه‌ته‌كانم ئاماده‌كرد. هه‌ر لهرانيه، كه ئه‌وسا باره‌گاى مه‌كته‌بى سياسى حزبى لێ‌بوو، له‌گه‌ڵ ره‌وانشاد كاك ره‌سوڵ مامه‌ندى سكرتێرى حزبيش قسه‌م كرد‌و داوام لێ‌كرد كه‌وا چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌م له‌سه‌ر ره‌وتى مفاوه‌زاته‌كه، به‌تايبه‌تيش كه مفاوه‌زاته‌كه زۆر درێژه‌ى كێشابوو. خه‌ڵكيش به‌عام نيگه‌ران و بێ‌ئومێد ببوون لهئهنجامهكانى. كاك ره‌سوڵ رازى بوو، ديدارێكى درێژم له‌گه‌ڵدا كرد‌و كردم بهمانشێتى ژماره 18ى رۆژنامه‌كه، كه پێشتر ژماره 17ى له‌شاخ چاپكرابوو دواتر به‌هۆى راپهرێنهوه وه‌ستابوو. مانشێتهكهش به‌مشێوه بوو ( ره‌سوڵ مامه‌ند بۆ رێگاى ئازادى: درێژبوونه‌وه‌ى ماوه‌ى دانوستانه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى كوردى نازانم ).
بابه‌ته‌كانم هه‌ڵگرت و رووم كرده باره‌گاى حزب له شه‌قڵاوه كه ئه‌و كاتى دكتۆر مه‌حمود عوسمان و كاك عه‌دنان موفتى و شه‌هيد مامۆستا سه‌عد عه‌بدوڵلاى لێبوون. داوام لێ‌كردن وهرقهيهكى (عدم تعرض) م بۆ بكه‌ن، كه ده‌چمه هه‌ولێر بۆ چاپكردنى ژماره‌ى نوێى رۆژنامه‌ى شۆڕش. زۆر پێيانه‌وه سه‌ير بوو كه‌وا ئه‌و موغامهرهيه ئه‌كه‌م و، باوهڕييان نه‌ئه‌كرد ئه‌م كاره بكرێ، به‌ڵام له‌ژێر فشارى خۆم وهرقهكهيان بۆ كردم و روومكرده هه‌ولێر. لهسهيتهڕهى كۆڕێ كه بابه‌ته‌كانيان به‌ده‌ستمه‌وه بينى پرسييان ئه‌وه چييه ؟؟. منيش وتم ئه‌مه رۆژنامه‌ى شۆڕشه ئهيبهم له‌هه‌ولێر چاپى ئه‌كه‌م !. ئه‌وان وا لێكياندايهوه كه‌وا مفاوه‌زاته‌كه سه‌ركه‌وتووه‌و ئيدى ئاشتبوونه‌وه ده‌ستى پێكردووه‌و رێگايان دام بڕۆمه هه‌ولێر .
پێشتر مامۆستاى گه‌وره‌و هونه‌رمه‌ندى ديارى كورد كاك محمه‌د زادهم ده‌ناسى، بهحوكمى كارى رۆژنامهوانيم ده‌مزانى كه‌وا پێاوێكى زۆر بهسهلييقهو شاره‌زاييه له هونه‌رى ديزاينى رۆژنامه‌دا، هانام بۆ برد، ئه‌ويش وه‌ك پياوێكى مه‌ردو ئازا يهكسهر ئاماده‌يى خۆى پيشاندا كه‌وا بۆ خزمه‌تى شۆڕشى كورد ئه‌مكاره بگرێته ئه‌ستۆ، هه‌رچه‌نده له‌و سه‌رده‌مه‌دا هێشتا داموده‌زگاى ئه‌منى و ئيستخبارى و حيزبى به‌عس و ته‌نانه‌ت هێزه‌كانى حه‌ڕه‌س جهمهوريش له‌ناو هه‌ولێر هه‌ر مابوون و دهسهڵاتداريش بوون. هه‌ڵوێستى مامۆستا محەمه‌د زۆر ئازا‌و دلێرانه بوو، كه ژيانى خۆى بخاته مهترسييهوه له‌پێناو شۆڕشى كورده‌وه. ئه‌وه‌بوو به‌جوانترين شێوه ديزاينى رۆژنامه‌كه‌ى بۆ كردم.
بۆ چاپكردنيشى چوومه چاپخانه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى ئه‌وسا كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى رهفيق حزبييهك بوو به‌پله‌ى ئه‌ندامى شوعبه، كه ناوى ئیبراهيم محەمەد ئەمين بوو . سێ چوار براده‌رى خۆمى لێبوون له‌وانه، كاك خاليد خۆشناو و ياسين عاسم و كاك مه‌حمود، كه ئاماده‌ييان پيشاندا بۆ كاركردن له‌سه‌ر چاپكردنى رۆژنامه‌كه. به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ره بهعسيهكه زۆر ترسا له‌وه‌ى رێگا بدات بهچاپكردنى رۆژنامه‌يه‌كى شۆڕش له‌ناو چاپخانه‌ى حكومه‌تدا، كه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رى بوو. بۆيه داواى لێكردم كه‌وا يه‌ك رۆژ مه‌جالى بده‌مێ پرس به‌سه‌رووى خۆيه‌وه بكات. بۆ رۆژى دواتر دياربوو پرسى به‌سه‌ركردايه‌تى حزبه‌كه‌ى له‌هه‌ولێر كردبو، ئه‌وانيش پێيان راگه‌ياندبوو كه كار له‌كار ترازاوه‌و ناتوانن رێگه‌مان لێ‌بگرن. ئه‌وه بوو له‌و رۆژه به‌دواوه ئه‌و موديره نه‌وێرا جارێكيتر بێته‌وه چاپخانه‌كه به‌يه‌كجارى بهجێيهێشت.
يه‌كه‌م ژماره له‌و چاپخانه‌ى وه‌زاره‌تى په‌رورده‌ى ئه‌وسا ده‌رچوو بهتيراژى 3500 دانه، كاتێك رۆژنامه‌كه‌م گهيانده مه‌كته‌به‌ى هه‌ژارى كاك جومعه له جاده‌ى قه‌ڵا، بهنيو سه‌عات يه‌ك دانه‌ى لێنه‌ما. چونكه هه‌م ماوه‌ى نزيكه‌ى چه‌ند مانگێك بوو هيچ رۆژنامه‌و گۆڤارى حكومه‌ت نه‌ده‌هاته هه‌ولێر، هه‌ميش خه‌ڵكى زۆر تێنووى هه‌واڵى مفاوهزاتهكهى شۆڕش و حكومه‌ت بوون، چونكه ئه‌و كاته نهتهلهفزيۆن هه‌بوو نه راديۆ و نه رۆژنامهيهك باسى ئه‌و مفاوه‌زاته بكات. بۆ ئێواره‌كه‌ى جارێكيتر چووينهوه چاپخانه‌و ئه‌مجاره‌يان شه‌ش هه‌زار دانه‌ى ترمان چاپكرد، ئه‌ويش بۆ رۆژى دواتر ته‌واو بوون.
ئێمه لهئيعلامى حزبى سۆسيالست يه‌كه‌م لايه‌نى شۆڕش بووين، كه رۆژنامه‌ى شاخ بهێنينه شار‌و چاپى بكه‌ين، دواى ئێمه‌ش هاوڕێيانم كاك نه‌وزاد عه‌لى ئه‌حمه‌د و كاك دارا و كاك حه‌ميد به‌ردخان ده‌ركه‌وتن و ئه‌وانيش بڵاوكراوه‌كانى يهكێتييان هێنايه چاپخانه‌كان و ده‌ستيان بهچاپكردنيان كرد. دواى چه‌ند ژماره‌يه‌ك، ئه‌مجاره‌يان له‌گه‌ڵ مامۆستاى گه‌وره‌مان كاك عه‌بدولقادرى كوڕى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد مامۆستا عه‌لى مه‌ردان رێكهوتين كه ئيدى ديزاينى رۆژنامه‌كانمان بكات.
كاك محەمه‌د زاده و عه‌بدولقادر عه‌لى مه‌ردان ده‌ستێكى باڵا‌و رهنگينيان هه‌بووه له‌بوارى ديزايندا و بوونه مامۆستاى گه‌وره‌ى مه‌دره‌سه‌ى ديزاين له‌كوردستان كه زۆربه‌ى ديزاينه‌رى تريان پێگه‌ياند له‌وانه‌ش كاك عوسمان پيرداود و ياسين عاسم، كه ئه‌وانه به‌گشتى ديارترين ديزاينه‌رى رۆژنامه‌كان بوون.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌وڵێكى تريشم دا بۆ دامه‌زراندنى سه‌نديكاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان .. له‌گه‌ڵ ره‌وانشاد مامۆستا مه‌حمود زامداردا ئه‌و مهسهلهيهم باسكرد و زۆر پێيخۆشبوو پشتگييرى كردم . ئه‌وه بوو پێشنيارم كرد كه‌وا ده‌سته‌يه‌كى ئاماده‌كارى دروست بكه‌ين له نوێنه‌رانى هه‌ر هه‌شت حزبه‌كه‌ى به‌ره‌ى كوردستانى ئه‌وسا ، بۆ ئه‌وه‌ى كار بكه‌ين بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى دامه‌زراندن . به دوو قۆڵى سه‌ردانى مه‌كته‌بى راگه‌ياندنى هه‌ر هه‌شت حزبه‌كه‌ى به‌ره‌ى كوردستانيمان كرد و هه‌ر يه‌كه‌و نوێنه‌رێكى خۆيان ده‌ستنيشان كرد ، به‌ڵام به‌داخه‌وه زرووفى ئه‌و سه‌رده‌مه له ملمڵانێى حزبايه‌تى و هه‌ڵبژاردن ودواتريش ههڵگيرسانى شه‌ڕى ناوخۆ ئه‌م پڕۆژه‌يه‌ى ههرهسپێهێناو ، تا دواتر سه‌نديكاى رۆژنامه‌نوسان له‌هه‌ردوو زۆنى سه‌وزو زه‌رددا هاتنه دامه‌زارندن ودواتريش له‌ساڵى 2004 كۆنگره‌ى يهكبوونيان به‌ست و سه‌نديكاى ئێستاى لێكهوتهوه ..
- Latest Posts by شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts