عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا: تەنها سنوردارکردنی بازرگانی لەدەروازەکان بەس نین بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.
دوێنێ (11 )ی ئازار لیژنەی باڵای ڕووبەڕوو بونەوەی کۆرۆنا کۆبوەوەو چەندبڕیارێکی دەرکرد، کەیەکێکیان سنوردارکردنی کاری بازرگانی و هاوردەکردنە لەهەرسێ دەروازەی باشماخ ــ پەروێزخان ــ حاجی ئۆمەران.
دیارە جگەلەم دەروازە فەرمیانە دەیان ڕێگەی لاوەکی و تولەڕێی ترهەن کەبەئاسانی هاتوچۆی پێدادەکرێت لەنیوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران تەنانەت کاڵاوشمەکی بەشێوازی قاچاغ لێوە هاوردەی هەرێم دەکرێت.
وەلەئێستادا ئێران بەیەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کەڤایرۆسی کۆرۆنای بەشێوازێکی چڕوپڕو بەرفراوان تێدابڵاوبۆتەوە، تەنانەت خەریکە بەتەواوی لەکۆنتڕۆڵکردن دەردەچێت.
بۆیە پێویستە بەزوویی بیر لەداخستنی تەواوەتی و وەستانی جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆ لەوسێ دەروازەوە بدرێت لانی کەمی تا ( 1 )ی نیسان و دواترودوای چاودێریکردنی بارودۆخەکە بڕیاربدرێتەوە لەسەر سنوردارکردنی بازرگانی تێیاندا.
هەروەها بەردەوام هەڵمەتی ڕشاندنی دژەڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شاروناوچانەی کەئەوسێ دەروازەی لێوەنزیکە کەبریتین لە پێنجوێن، کەلار و حاجی ئۆمەران و چۆمان.
چونکە گەر ڕێوشوێنەکان هەربەم شێوازە بن لەو دەروازەو ناوچانەی کەئاماژەیان بۆکراوە بەدڵنیاییەوە ئەگەری تەشەنەسەندن و بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسەکە نزیکەو دواتر ناتوانرێت زاڵ ببین بەسەریداو لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت.
بۆیە وێڕای سوپاسی زۆر بۆ ئەولیژنانەی لەوناوچانە دروستکراون لەئیدارەی شارەکان و تەندروستی و هێزە ئەمنیەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەو کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە، بەڵام چارەسەری یەکەم و کۆتایش لەئێستادا بۆبەرگرتنی زیاتر داخستنی تەواوەتی و وەستاندنی هەموو جموجوڵێکی بازرگانی وهاتوچۆکردنە لەو سێ دەروازەفەرمیەی کەهاوسنوری ڕۆژهەڵاتە( کۆماری ئیسلامی ئێران) ە و توندکردنی دەروازەلاوەکیەکانیشەلەلایەن برایانی پۆلیسی پاسەوانی سنورو هێزەئەمنیەکانی تری ناوچەکان تاکاتێکی نادیار.
وەدەکرێت سودلەدەروازەی ئیبراهیم خەلیل وەربگیرێت دوای داخستنی ئەودەروازانە بەشێوەیەکی کاتی.
ڕاستە بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان هەرێمێکی تەواوبەکاربەرو نابەرهەمهێنین وداخستنی سنور کاریگەری زۆردەکاتە سەرجموجوڵی بازاڕ، بەڵام بۆئەم قۆناغەو لەم کاتەدا پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و ڕێگیریکردن لەبڵاوبونەوەی پەتاکە ئەرکی هەرە لەپێشینەی هەموو دەزگاو لیژنە پەیوەندیدارەکان و کۆی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە.
ماوەتەوە بوترێت پێویستە لەپێناو پاراستنی ژیانی هەرتاکێکی ئەم نیشتمانە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست، و تەنانەت ناچاریش بگیرێتەبەر، چونکە تەنها چەکێکی بەهێز، کە لەدەستماندابێت بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەم پەتایەو هەر پەتایەکی تر خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکانە کە لەلایەنە فەرمی و پەیوەندیدارەکانەوە دەردەچێت.
خوای گەورە خاک و خەڵکی کوردستان بپارێزێت لەهەموو دوژمن و پەتاونەخۆشیەکی سەردەم.