عەلی مەحمود: بۆچی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقی تاوانی كۆمەڵكوژی پێشمەرگەكانی گوردانی شوانی شاردەوە؟
بەرواری 9-3-2006, ر ش ر ناسراو بە ر ر سەركردەیەكی كۆمەڵە, سكاڵا لەسەر حكومەتی ئێرانی بەرامبەر بە تاوانی كۆمەڵكوژی 71 پێشمەرگەی گوردانی شوان لە چوارچێوەی تاوانی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە لای دادوەری لێكۆڵینەوەی لقی سلێمانی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقی تۆمار دەكات لەسەر ناوی سازمانی كوردستانی حكا ناسراو بە كۆمەڵە” سكاڵاكە لای من پارێزراوە”, بە پێی وتەی وەرگیراوی سكاڵاكەر 60 پێشمەرگەی كۆمەڵە لە میانی تاوانەكە گیان بەخت دە كەن و 11ەش وەك دیل دەكرێن دواترلە زیندانی شاری سنە ئیعدام دەكرێن, كە بۆخۆی ئیعدام كردنی دیلی جەنگ تاوانێكی دیكەیە بە پێی رێكەوتنامەی جنێف, “پێشتر لە گەڵ دادوەری بەڕێزی ناوبراو ك ع ر گفتوگۆمان لەوبارەیەوە كردبوو وە زانیاری پێویستمان خستبووە بەردەستی”, ئەو تاوانە وەك كات و جوگرافاو ئەكتەرەكانی تاوانی هەڵەبجە دەچنە چوارچێوەی هەمان تاوانەوە, پاش وەرگرتنی وتەی ناوبراو لە چوار لاپەڕە بە ژمارەی ” 2202,203,2204,2205 ” لە دۆسیەی ئامادەكراو بۆ دادگای باڵای تاوانەكان, وەك سكاڵا خرایە ناو دۆسیەی تاوانی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەوە, دەبوایا لە كاتی دادگای دۆسیەی هەڵەبجە بەشێك بوایە لە پرۆسەی دادگاییەكە, لە كاتێكدا تاوانی ناوبراو بە پێچەوانەی تاوانی كیمیابارانكردنی شاری سەردەشت لەسەر زەوی عێراق و لە چوارچێوەی تاوانی هەڵەبجە لە روی جوگرافیاو كاتەوە روی دابوو,بە هەموو پێوەرێك دەبوایا سكاڵاكە پەسەند بكرابایا و بچوایەتە دەستوری كاری دادگاوە, كەچی بە پێچەوانە فەرامۆش كرا بەهۆی نا سەربەخۆیی و سیاسی بوونی خودی دادگاكەوە, تەنانەت نەك سكاڵاكەر بانگ نەكرا بۆ دادگا وەك هەموو سكاڵاكەرانی دی دۆسیەی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە لە كاتی دادگا, بگرە لە دۆسیەكە دەركراو وەڵامیش نەدرایەوە بە رەتكردنەوەش, لەوكاتانەدا بە دواداچوونم بۆی كرد بەڵام بێ هودە بوو, دیارە هەمان دۆسیە لە كاتی دادگایكردنی فرانس ڤان ئانرات لە وڵاتی هۆڵەندا كاك م ب م برد بۆلای داواكاری گشتی هۆڵەندا بۆ سكاڵاكردن لە كۆماری ئیسلامی ئێران لەوێش دۆسیەكەیان پەسەند نەكرد, بەهۆی بەرلێكەوتنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵاتەوە.
تاوانی شەهید كردنی پێشمەرگەكانی رۆژهەڵات” كۆمەڵە, سوپای رزگاری و حیزبی دیموكرات..” لە كاتی ئەنجامدانی تاوانی هەڵەبجە, تاوانێكی نێونەتەوەییەو كات و شوێن ناتوانێت دۆسیەكە دابخات, لە هەر كات و شوێنێك دەتوانرێت بهێنرێتەوە بەر رۆژەف بۆ نموونە سكاڵاكردن لە دادگایەكی وەك وڵاتی ئەرجەنتین, ئەم تاوانە بەشێكە لە تاوانی هەڵەبجە و دەبوایا ئێستا ناوی ئەو قوربانیانە لە پاڵ ناوی قوربانیانی هەڵەبجە جوت بكرابایا لەناو مۆنمێنتی هەڵەبجە و هەمووشیان لە گۆڕستانە رەمزییەكە كێلی تایبەتی خۆیان هەبوایا, وەك ئەو پێشمەرگانەی لایەنە بەشداربووەكانی باشور كە لەو رۆژگارەدا گیانیان بەخت كرد, لە پێناو خەونە ناشرینەكانی سەركردەكانیان, هاوكات لایەنە بەشداربووەكانی شەڕی هەڵەبجە لە ” ینك, پدك, حسك, بزوتنەوەی ئیسلامی, مەجلس ئەعلاو حیزبی دەعوە.., بە فەرمی داوای لێبوردنیان لێیان بكردبایا بەهۆی ئەوەی بێ ئاگاداركردنەوەیان خستیانیانە ناو جەهەنەمی شەڕەكەوە, بە تایبەت ” كۆمەڵەو رزگاری” بەهیچ شێوەیەك لە بیارە ئاگادار نركراونەتەوە لە شەڕەكە بە پێچەوانەی هەندێك بڵاوكراوەی هەندێك بەرپرسی باشور, وە پێویستە قەرەبووی كەسوكاریانیان بكرێتەوەو وەك شەهیدی هەڵەبجە لە روی قەرەبووی مەعنەوی مادی تۆمار بكرابانایاو مۆنمێنتێكیش بۆ قوربانیانی رۆژهەڵات لە گۆڕستانی شەهیدانی هەڵەبجە دروست بكرابایا.