ئارام هادی: بۆ ئه‌وانه‌ی به قاچاخ لهئیرانهوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو هه‌رێم.
بۆمبه تهقیتكراوهكانی ناو كۆمه‌ڵگا
له2/21ی ئه‌مساڵه‌وه تائێستا به‌ڕێگه‌ی یاسایی و قاچاخ نزیك به 34هه‌زار كه‌سی هه‌رێمی كوردستان له ئیرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له‌م ژماره‌یه‌ش 11هه‌زاریان له‌سنوری پارێزگای سلێمانیه و تائه‌مڕۆ نزیك به 2هه‌زاریان پشكنین و كه‌ره‌نتینه‌یان بۆ كراوه، ژماره زۆره‌كه‌ش ئه‌وانه‌ن كه له ناو كۆمه‌ڵگادا خۆیان شاردۆته‌وه!!، هه‌روه‌ها جگه له‌ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌میان مه‌رجیش نیه ئه‌و كه‌سانه هه‌موویان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌بن، له‌م ژماره‌یه‌ش دیسان مه‌رج نیه هه‌ركه‌س هه‌ڵگربێت بمرێت، له‌لایه‌كیتره‌وه هیچ شهرمێكیشی تیانیه هه‌ركه‌سێك توشبوی ئه‌م ڤایرۆسهبێت چونكه په‌تایه‌كی جیهانی و هه‌موو وڵاته‌كانی ته‌نیوه، ئه‌وه‌ی كه شه‌رمه و له ئه‌خلاقی مرۆیی به‌ده‌ره خۆشاردنه‌وه و یاخی بونه.
چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته به خۆشاردنه‌وه نایه‌ته‌دی، كه ژماره‌یه‌كی زۆرتان له ناو ماڵ و منداڵی خۆتان و به‌شێكیشتان له ده‌شت و شاخه‌كاندا خۆتان حه‌شارداوه، به‌ڵكو ئه‌مه ده‌بێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی تا به‌زوویی و به فراوانی ڤایرۆسه‌كه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا بڵاو ببێته‌وه، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه خێزان و هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانتان له‌ڕێگه‌ی ئێوه‌وه ده‌بنه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه و لێره‌شه‌وه به‌ته‌واوی كۆمه‌ڵگادا بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌تی هه‌رێمیش توانای كۆنترۆڵكردنی له‌ده‌ست بدات و له‌سایه‌ی سه‌ری ئێوه‌وه چاره‌نوسمان له (ئیران و ئیتاڵیا و چین) زۆر خراپتر ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر به‌ده‌م داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیشه‌وه بچن و پشكنینتان بۆبكرێت و بخرێنه كه‌ره‌نتینه‌وه، ئه‌وا ته‌ندروستیتان پارێزراوتردهبێت و ویژدانی خۆشتان ئاسوده ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگاكه‌ش سهلامهتتردهبێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدا ئێستا ئێوه به‌پێی یاسا دادگاكان مامه‌ڵه‌ی تاوانبارتان له‌گه‌ڵده‌كات، هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشیه‌كه‌شدا ئێوه له كۆمه‌ڵگادا ناشرین ده‌بن و ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش وابكات ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ببنه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌بنه هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه، بۆیه تكایه ویژدانی خۆتان ئاسودهبكهن و له‌نزیكترین كاتدا خۆتان ڕاده‌ستی نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی بكه‌ن به مه‌به‌ستی پشكنین و له‌وێشه‌وه بۆ كه‌ره‌نتینه‌كان.
بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به كه‌مترین زه‌ره‌ر له‌م ڤایرۆسه ده‌ربچێت، پێویسته له‌سه‌ر تاك به تاكی خه‌ڵك به‌و په‌ڕی هۆشیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا بكات و گه‌ر زانیاری له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك یا چه‌ند كه‌سێك هه‌بو كه به قاچاخ لهئیرانهوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له ماڵه‌وه یا له‌و ده‌شت و ده‌ره خۆیان شاردۆته‌وه، پۆلیس و ئاسایشیان لێ ئهگاداربكهنهوه، چونكه ئه‌م كه‌سانه له‌ئێستادا له بۆمبی تهوقیتكراودهچن و له هه‌ر چركهساتێكدابێت به‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌ته‌قنه‌وه.