شێرزاد شێخانى: پێشنيارێك بۆ حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه.
پێموايه بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ له‌هه‌رێم كاريگه‌رييه‌كى باشى ئه‌بێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر فايرۆسى كۆرۆناوه. چونكه ئه‌م رێكاره له چيين تاقيكراوهتهوهو ئه‌نجامه‌كه‌شى زۆر ئهرينى بووه. لاى خۆشمان پێده‌چێت ئه‌نجامه‌كه‌ى باشبێت. ئێستا پێشبينييه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه ئه‌م پرۆسه‌يه درێژه بكێشيت به‌تايبه‌ت دوو هه‌فته‌ى داهاتوو يه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاكه. بۆيه ئه‌م پێشنيارانه ده‌خه‌مه به‌رده‌م حكومه‌تى هه‌رێم و به تايبه‌تيش وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌شێوه‌يه‌ك كه ژيان نه‌وه‌ستێنێ.
1- ده‌رباره‌ى مووچه
گومان له‌وه‌دا نييه كه مووچه پێويستيه‌كى ژيارييه له‌م بارودۆخه‌داو راگرتنى كاريكهرى خراپى ده‌بێ له‌سه‌ر مووچه‌خۆره نزمه‌كان، بۆيه پێشنيار ده‌كه‌م ، وه‌زاره‌تى دارايى به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر دانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌پێى ئه‌و خشته‌يه‌ى دايناوه. به‌شێوه‌يه‌ك كه ئه‌و رۆژه‌ى نۆره‌ى هه‌ر وه‌زاره‌تێك يا دهستهيهك هات بۆ مووچه وه‌رگرتن، فه‌رمانبه‌ر وكارمهندى ئه‌و شوێنانه ئيستسنا بكرێن لهبڕيارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ، واته قه‌ده‌غه‌كه بۆ هه‌مووان به‌رده‌وام بێت، ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌ى له‌م رۆژه‌دا نۆره‌ى وه‌رگرتنى مووچهكهيانه، ئه‌ويش ئه‌كرێ مه‌فره‌زه‌كانى ناو شار ته‌ئكيد له‌ناسنامه‌ى هاتوچۆكه‌ران بكه‌ن كه سه‌ر به‌و فهرمانگهيهن كه مووچه‌يان پێده‌درێ. ئه‌و رۆژه‌ى نۆره‌ى وه‌زارته‌كه دێت پێويسته بانكه‌كان و فهرمانگهكانيان ته‌نها له‌و رۆژه‌دا كراوه بن تا مووچه‌كه دابه‌شده‌كه‌ن دواتر ئه‌وانيش قه‌ده‌غه‌كه بيانگرێتهوه.
2- هاتوچۆى ناو شار
به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوو هاتوچۆى ئۆتۆميبل قه‌ده‌غه بكرێ ، ته‌نها ئه‌و رۆژانه‌ى كه باسمان كرد بۆ وه‌رگرتنى مووچه.
3- هاتوچۆى ناهو كۆڵانه‌كان
پێويسته دوكان و ماركێتى ناو كۆڵانه‌كان كراوه بن و ئيستسنا بكرێن لهبريارى قه‌ده‌غه‌كردن ، ته‌نها ناو كۆڵانه‌كان نه‌وه‌ك ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر جاده‌ى گشتين. به‌مه‌ش خه‌ڵكى زۆر ناڕه‌حه‌ت نابێ و پێداويستى رۆژانهشيان ده‌توانن دابين بكه‌ن.
4- كاره‌باى نيشتمانى
له‌م ماوه‌يه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌م خواست له‌سه‌ر كاره‌باى گشتى كه‌مبۆته‌وه، هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى بازاڕ‌و فه‌رمانگه‌كان داخراون، ئه‌توانرێ كاره‌باى نيشتمانى زياد بكرێ، به‌شێوه‌يه‌ك رۆژانه 24 سه‌عات كاره‌با دابين بكرێ له‌رێگه‌ى هه‌ردوو كاره‌باى نيشتمانى و موهليده ئههلييهكانهوه، گرنكه به‌رنامه‌ى كارى موهليدهكانيش بگۆردرێ به‌شێوه‌يه‌ك كه هه‌تا سه‌عات يه‌كى شه‌و كاره‌با بدات، و دواى ئه‌ويش كاره‌باى نيشتمانى، يان ئه‌توانن كاره‌باى نيشتمانى به دوو وه‌جبه هه‌ر وه‌جبه‌ى هه‌شت سه‌عات بدرێ ، هه‌شت سه‌عاته‌كه‌ى ئه‌مێنێته‌وه موه‌ليده‌ى ئه‌هلى دابينى بكات.
بۆ مانگى داهاتووش واته له 1/ 4 تا 1/5 پێويسته ده‌وامى قوتابخانه‌كان، مزگه‌وته‌كان، فه‌رمانگه غهيره زه‌رووره‌كان بوه‌ستێنرێ.
بۆ هاتوچۆ ئۆتۆمبێليش پێويسته شێوازى ژماره‌ى تاك وجوت پياده بكرێ، واته رۆژێك سه‌ياره‌ى ژماره تاك ورۆژى دواتر ژماره‌ى جووت بێته ناو بازاڕ، به‌مه‌ش نيوه‌ى سهيارهكان له‌ماڵه‌وه پارك ئه‌كرێن.
هيوادارم به‌رپرسانى حكومه‌ت ئه‌م پێشنيارانه بهجيدى وه‌ربگرن وكارى له‌سه‌ر بكه‌ن.
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts