ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: ئه‌ستیاگ دوا پادشای ماده‌كان زوحاكی ماربه‌شانی نه‌ورۆز نییه.
له‌گه‌ڵ هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك و ده‌ربازبوون له سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌به‌ر بێ نازی جێژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ، ده‌مه‌وێ له‌و باره‌یه‌وه ئه‌م بابه‌ته‌تان پێشكه‌ش بكه‌م، كه له ڕابردوو له چه‌ند وتارێكدا له ڕیشه‌ی جێژنی نه‌ورۆزمان كۆڵیه‌وه و ڕوونمان كرده‌وه، كه نه‌ورۆز جێژنێكی كۆنی كورد و به‌سه‌رهاتێكی ئه‌فسانه‌یی كۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له چوار هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، لێره ده‌رفه‌تی ئه‌وه نیه جارێكی تر به ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌دا بچینه‌وه، ئێستا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه ئاستیاگ و زوحاك به‌یه‌ك ده‌چووێنن، ئه‌وانه‌ی به‌سه‌رهاتی ئه‌فسانه‌یی كاوه و زوحاك نزیك ده‌كه‌نه‌وه بۆ كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی ماده‌كان، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه گوایه ئاستیاگ دوا پاشای ماده‌كان، زوحاك یان (ئه‌ژده‌هاك)ی ماربه‌شان بووه، هه‌روه‌ها وا باسی (زوحاك و فه‌ره‌یدون و كاوه) ده‌كه‌ن، كه فیرده‌وسی له شانامه‌دا وه‌ك ناسیونالیستێكی فارسی شانازی به‌سه‌ركه‌وتنی كۆڕش به‌سه‌ر دوا پادشای ماد ئاستیاگ ی كورد دا ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن له ڕووداوی كاوه و زوحاك ده‌بێ كورد پرسه بگێڕێت نه‌ك جێژن بكات، چونكه له‌و ڕۆژه‌دا ئاستیاگ دوا پادشای ماد له‌لایه‌ن كۆڕشی فارسیه‌وه كوده‌تای به‌ردا كراوه و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی كورد هێنراوه، بۆ چیرۆكی (كاوه و زوحاك)یش ده‌ڵێن: ئاستیاگ دوا پادشای ماد ده‌بێته ئه‌ژده‌هاك و به‌رده‌بێته گیانی خه‌ڵك، بۆیه كاوه‌ی ئه‌فسانه‌یی ده‌كه‌نه كۆڕشی فارسی مێژوویی و ئاستیاگ ی دوا پادشای ماد ده‌كوژێت، ئیتر زوحاك= ئه‌ژده‌هاك به ئاستیاگ چوێنن و كاوه به كۆڕش پێناسه ده‌كه‌ن، به‌م بیانووه چیرۆكی ئه‌فسانه‌یی سه‌ركه‌وتنی كاوه به‌سه‌ر زوحاكدا ده‌كه‌نه ڕووداوی مێژوویی سه‌ركه‌وتنی كۆڕش به‌سه‌ر ئاستیاگ دا، ئینجا لێره‌وه بۆ گه‌مارۆدانی جێژنی نه‌ورۆز له چوارچێوه‌ی چیرۆكی (كاوه و زوحاك)دا ژه‌هری مه‌به‌سته‌كه‌یان ده‌ڕێژن، كه بریتیه له‌وه‌ی نه‌ورۆز یادی سه‌ركه‌وتنی كۆرش به‌سه‌ر ئاستیاگ پادشای ماد، سه‌ركه‌وتنی هه‌خامه‌نشیه‌كانه به‌سه‌ر ماد‌دا، واته سه‌ركه‌وتنی فارس به‌سه‌ر كورد دا، لێره‌وه ده‌گه‌نه مه‌به‌سته سه‌ره‌كیه‌كه‌یان و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌جووڵێنن، كه‌وا نه‌ورۆز جێژنی فارسه و بۆ كورد لاسایی كردنه‌وه‌ی فارسه، كه ده‌بوایه بۆ كورد پرسه بوایه نه‌ك جێژن، چونكه باسی شكستی كورد و ڕووخانی ئاستیاگ دوا پادشای ماد و ده‌وڵه‌تی ماده.
ئه‌م بنه‌ما هه‌ڵه‌یه‌ی هه‌ندێ نووسه‌ر به‌تایبه‌ت بانگخوازه ئیسلامیه‌كان كه به‌لای ئه‌وانه‌وه جێژنی ئاگرپه‌رست و كافره‌كانه، ده‌یكه‌نه بناغه‌ی وته‌كانیان بۆ پێناسه‌كردنی ئاژده‌هاك به ئاستیاگ، كه ئه‌مه یه‌كێكه له‌و بیروڕا هه‌ڵه و بێ بناغانه‌ی زۆر له‌ڕاستیه‌وه دووره، به‌داخه‌وه ئه‌م قسه بێ بناغه‌یه به‌سه‌ر ڕۆشنبیری كوردیشدا زاڵ بووه، به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك جگه‌له لێكچونێكی ڕواڵه‌تی ناوی ئاژده‌هاك و ئاستیاگ، زۆر جاریش بۆ زیاتر له‌یه‌كتر نزیك كردنه‌وه‌ی ناوی ئاستیاگ ده‌كه‌ن به (ئاستیاك). ئه‌مه‌ش ته‌نیا ڕواڵه‌تێكی فریوده‌ره و خۆشیان باش ده‌زانن بۆچوونێكی بێ بناغه‌یه، به‌ڵام له شێوه‌ی گوتنی فێڵ ده‌كه‌ن و بۆ لێك نزیك كردنه‌وه و لێكچواندنی ناوه‌كان ئاژده‌هاك به‌شێوه‌ی ئاژدیهاك به‌كاردێنن، هه‌روه‌ها ئاستیاگ به‌شێوه‌ی ئاستیاك به‌كاردێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه له‌یه‌كدی بچێت.
ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان ته‌نیا قوربانی ئه‌و بۆچوونه بن، به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ڕاڤه و شیكردنه‌وه و به‌دوادا چوونی وردی بۆ بكه‌ن، قسه‌ی بێ به‌ڵگه و بێ بنه‌ما دروست ده‌كه‌ن، بۆ زیاتر چه‌سپاندنی بۆچوونه هه‌ڵه‌كه‌یان، له‌به‌رنامه‌یه‌كدا كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رزی ئیسلامی ده‌یوت: كورد نابێ یادی جێژنی نه‌ورۆز بكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جێژنی مه‌جوسه‌كانه و بۆ كوردی موسڵمان دروست نیه یادی ئه‌و جێژنه بكاته‌وه.
له نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌دا ده‌مانه‌وێ به‌به‌ڵگه‌ی مێژوویی ئه‌م هه‌ڵه‌یه ڕاست بكه‌ینه‌وه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌یان به‌هه‌ڵه وه‌رگرتووه، یاخود به‌ئه‌نقه‌ست و بۆ شێواندنی بابه‌ته‌كه ئه‌مه ده‌وروژێنن، واز له‌م بیركردنه‌وانه‌یان بێنن، ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی زمانه‌وانیشه‌وه ئه‌م دوو ناوه له‌یه‌كتر جیاوازن، به‌ڵام ئێمه لێره خۆمان له‌لایه‌نی زمانه‌وانی ده‌بوێرین و ته‌نیا گرنگی به‌لایه‌نی مێژوویی ده‌ده‌ین و ده‌مانه‌وێ له‌ڕووی مێژووییه‌وه ساغی بكه‌ینه‌وه كه ئاستیاگ دوا پاشای ماد، زوحاك یان ئاژده‌هاك ی دێوه‌زمه‌ی نه‌ورۆز نیه، به‌ڵكو ئاستیاگ دوا پادشای ماده‌كان كه‌سایه‌تیه‌كی هێمن و ئاشتیخواز و لایه‌نگیری هه‌ژاران بووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ڕوون بكه‌ینه‌وه، دروست بوونی ده‌وڵه‌تی ماد و ڕۆژگاری فه‌رمانڕه‌واییان ده‌بێ بزانین تا شكستی ئاستیاگ و له‌ناوچوونی ئیمپراتۆری ماد، لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو هه‌ڵده‌ینه‌وه و قسه‌ی ئه‌و نووسه‌ر و مێژوونووسانه وه‌ربگرین، كه شاره‌زای مێژووی ماده‌كانن و له‌نزیكترین سه‌رده‌می ئه‌واندا ژیاون و ڕووداوه‌كانیان به‌دروستی تۆمار كردووه.
به‌سه‌رهاتی ڕۆژگاری ماد له ژێر ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئیمپڕاتۆریێتی هه‌خامه‌نشیه‌كاندا له نووسراوه سێ زمانیه‌كانی (پارسی كۆن، عێلامی، بابلی) هه‌ندێ پاشایان و هه‌روه‌ها نووسراوه‌ی گه‌وره‌ی داریوشی یه‌كه‌م له ڕووكاری بێستون ئاوێنه‌ی یه‌كترن…، ئه‌م به‌ڵگه و سه‌رچاوانه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می ڕووداوه‌كانی ماد‌دا نووسراون نرخدارن، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی ده‌سته‌ی دووه‌م زۆربه‌یان به زمان گێڕدراونه‌ته‌وه و به‌ده‌می بڵاوبوونه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌وانه جێگای باوه‌ڕنین و نرخیان كه‌م تره، بایه‌خی ئه‌مانه له‌لایه‌ك به‌ستراوه به‌واقیعی باسه‌كه‌وه و له‌لایه‌كی تریش به‌ویژدان و ئه‌مانه‌ت په‌روه‌ری ئه‌و كه‌سه‌ی باسه‌كه ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌مانه ده‌كرێن به‌چه‌ن به‌شێكه‌وه، نووسه‌ره كۆنه‌كانی یۆنان ده‌كه‌ونه ڕێزی یه‌كه‌م له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵی دواییدا.
یۆنانیه‌كان له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی یۆنان و ئێرانیه‌كاندا له‌سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایین‌دا ئاشنایه‌تیه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ مێژووی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه په‌یداكرد، له‌و شه‌ڕانه‌دا له‌شكری ماده‌كانیش به‌شدار بوون، یۆنانیه‌كان بیریان له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی هاوڕێی خۆیان ده‌كرده‌وه، بێ په‌روا په‌نایان ده‌برده به‌ر ڕۆژگاری كۆن و سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشیه‌كان به‌سه‌ر چۆنێتی مێژووی ماد و ئاشوورییه‌كان دا تێده‌په‌ڕین.
هێشتا نه‌وه‌ی زۆر له نێوان بنه‌ماڵه به‌رزه‌كانی ماد دا هه‌بوو، به‌شداری ژیانی سیاسی وڵات بوون و زۆربه‌یان له ئیمپڕاتۆریه‌تی هه‌خامه‌نشییه‌كاندا جێگا و مه‌قامی به‌رزیان به‌ده‌سته‌وه بوو، هه‌روه‌ها گه‌لێك له‌مانه له‌گه‌ڵ یۆنانییه‌كاندا په‌یوه‌ندیان هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ بڵێین له‌و كاته‌دا به‌ڵگه و سه‌رچاوه‌ی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌تی ماد له‌لایه‌ن ده‌رباری هه‌ندێ پادشاهانه‌وه ئاگاداری ده‌كرا، له‌م ڕێگایه‌وه له‌گه‌ڵ یۆنانیه‌كانیش په‌یوه‌ندییان هه‌بوو.
داخه‌كه‌م یۆنانییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌رچاوه‌كانی ده‌رباری سه‌ڵته‌نه‌تی هه‌خامه‌نشیه‌كان نه‌ده‌گه‌یشت و دیسانه‌وه له كاتێكدا ئه‌سكه‌نده‌ر له‌سێیه‌كی دوای سه‌ده‌ی چواره‌می پێش زایین، ئیمپراتۆریه‌تی هه‌خامه‌نشییه‌كانی تێكدا و داگیری كرد هه‌موو ئه‌و نووسراوانه‌ی ده‌رباری شاهی له‌ناوچوون.
له‌باره‌ی سه‌ڵته‌نه‌ت و كیشوه‌ری ماده‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی تاكه تاكه له نووسینه‌كانی نووسه‌ره یۆنانییه‌كانی سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایین هه‌ن. وه‌كو هكاتی میلتی و هارون لامپساكی و دیونیس میلتی كه له‌باره‌ی داریۆشی یه‌كه‌م نووسیویانه، هه‌روه‌ها كسانت لیدیائی نووسه‌ری (مێژووی لیدیا) له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی پێنجه‌م ژیاون، ئه‌مانه ده‌رباره‌ی ماده‌كان شتیان وتووه، هلانیك نووسه‌ر و مێژوونووس دروست بوونی ماد ده‌به‌ستێ به‌نووسراوی قاره‌مانانی ئه‌فسانه‌كانی یۆنانه‌وه، به‌ڵام له‌باره‌ی ڕێكخستنی ته‌واوی مێژووی ماده‌وه یه‌كه‌مجار مێژوونووسی گه‌وره‌ی یۆنان و دامه‌زرێنه‌ری زانیاری مێژوو (هیرۆدۆت هالیكارناسی) له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌می پێش زایین دا هه‌وڵ و كۆششێكی زۆری داوه. له‌ساڵی 447ی پێش زایین چووه بۆ ئاتن و دواتر سه‌ری له سه‌رزه‌مینی ماد و پارس داوه و چه‌ند نووسینێكی له‌باره‌ی مێژووی نه‌ریت و ڕه‌وشت و هه‌ستان و دانیشتنی ئه‌و كیشوه‌رانه نووسیوه و بۆ ئه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌ی ته‌واو بكات زۆر تێكۆشاوه.
هه‌رچه‌نده سوودی له نووسینی نووسه‌ره‌كانی پێش خۆی وه‌ك: هكاته و هلانیك و دیونیسدا وه‌رگرتووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشتی به لێكۆڵینه‌وه و پرسیاركردن و وته‌ی سه‌رزاری خه‌ڵك به‌ستووه، بۆ نموونه له‌باره‌ی مێژووی ماده‌وه سوودی له قسه‌ی خانه‌دانه‌كان وه‌رگرتووه به‌تایبه‌تی (زوپیر). ڕه‌نگه سوودی له‌وته‌ی یه‌كێ له نه‌وه‌ی هارپاك وه‌رگرتبێ، كه ناوبراو یه‌كێ له گه‌وره پیاوانی ماد بووه و سه‌د ساڵ پێشتر نه‌خشێكی شوومی له‌تێكدان و له‌ناوچوونی سه‌ڵته‌نه‌تی ماده‌كان یاری كردووه، به‌م جۆره شاره‌زاكان توانیویانه زانیاری شێوه ڕاست، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی داستان و به‌سه‌رهاته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی خۆیانه‌وه به‌هیرۆدۆت بده‌ن.
له‌باره‌ی نووسینه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانه‌وه هیرۆدۆت (باوكی مێژوو) زۆر به‌ئه‌مانه‌ته‌وه باسه‌كانی نووسیوه، له هه‌ندێك جێگادا له‌باره‌ی به‌سه‌رهاتێكه‌وه چه‌ند جۆرێك به‌ڵگه‌ی ده‌ستكه‌وتووه، به‌راوردی كردوون و ئه‌وه‌ی له‌هه‌موویان زیاتر ڕاست ده‌رچووه (به‌پێی بیری خۆی و ڕۆشنایی سه‌رچاوه‌كان) ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردووه و نووسیوێتی، نووسینه‌كانی ئه‌و تازه‌ترین به‌ڵگه‌ی كۆنه شوناسی ڕۆژهه‌ڵات شوناسیه له‌بابه‌تی ورد و بچوكیش كۆڵابێته‌وه، یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه‌ی ڕاست و دروستی وته‌كانی هیرۆدۆت ده‌سه‌لمێنێ، نووسراوه‌كانی داریۆشی یه‌كه‌م پادشای هه‌خامه‌نشییه له بێستوون، ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه‌ی هیرۆدۆت نزیكه‌ی سه‌د ساڵ دوای ڕووداوی مێژووی كوشتنی گئوماتای مغ نوسیویه‌تی و ناوی ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی ده‌ستیان له كوشتنه‌كه‌یدا بووه و باسی كردوون به‌ڕاست ده‌رچووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ له‌ناوی یه‌كێكیاندا تووشی گومان بووه و ناوی یه‌كێك له نزیكه‌كانی داریۆشی هێناوه، ئه‌و یه‌كه‌ش ده‌ستی له‌و كار و كوشتنه‌دا نه‌بووه.
كتسیاس كیندی نووسه‌رێكی تری یۆنانیه و له‌پاش هیرۆدۆت هاتووه و ده‌بێ ناوی بهێنین، كتێبێكی مێژوویی به‌ناوی (پریسكا)داناوه، كتسیاس پزیشكێكی ده‌ركه‌وتوو له خزمانی (بقراط) بونیادنه‌ری زانستی پزیشكی بووه و له ده‌وروبه‌ری ساڵی 414 پێش زایین ئێرانیه‌كان به‌دیل گرتویانه، بردوویانه بۆ ده‌رباری داریوشی دووه‌می پادشای ئێران، ماوه‌یه‌ك له ده‌رگای داریۆشی دووه‌م و ئاردهشێری دووه‌م بووه و بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یۆنانیه‌كان سوودی لێ وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌رچی قسه‌كانی كتسیاس له‌ڕاستیه‌وه دوورن و ڕواڵه‌تێكی ڕێك و پێكیان نیه، به‌ڵام له‌باره‌ی دوا شه‌ڕی نێوان ئاستیاگ و كۆرش قسه‌كانی كتسیاس تاڕاده‌یه‌ك له ڕاستیه‌وه نزیكن، هه‌ندێ له نووسنه‌كانی ئه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه بابلیه‌كاندا یه‌كن.
نووسه‌رێكی تری یۆنانی له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی ماده‌وه شتی نووسیوه (كزنفون= گه‌زنه‌فۆن)ه، كه به‌ته‌واوی له‌نووسه‌ره‌كانی تر ڕاستگۆتره، زانایه‌كی ئایدیالی و پیاوێكی سیاسی خاوه‌ن ڕێز و قوتابی سوقرات و هاوڕێی ئه‌فلاتون بووه، له‌هه‌مان كاتدا یه‌كێك له مامۆستایانی وێژه و گفتوگۆی یۆنان، گرنگتر له‌هه‌موو نووسینه مێژوویی و نیوه مێژووییه‌كانی یۆنانه (هانیكا Hellenika) كه دوا به دوای كتێبه‌كه‌ی (فوكیدید) مێژوونووسی گه‌وره باس ده‌كرێ، كزنفون به‌شداری له‌شكركێشیه‌ی كۆڕشی بچووك، له‌ساڵی 401 پێش زایینی ده‌كا، كه كردیه‌سه‌ر ئاردهشێری دووه‌م.
كزنفون ده‌یزانی (هیرۆدۆت) كه یه‌كه‌م: له‌سه‌رده‌می سه‌ڵته‌نه‌تی ماد‌دا گه‌لێك وڵات و هۆزی سه‌ربه‌خۆی بینیوه، كه له‌دواییدا كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی (پارس)ه ئێرانییه‌كانه‌وه، دووه‌م: له‌وڵاتی ماد‌دا چه‌ند شانشینێك بووه سه‌ر به دوه‌ڵه‌تی ماد بوون، ئه‌و شانشینه سه‌ربه‌خۆیانه له كۆڕشنامه‌دا باسكراون، زۆربه‌یان ئه‌و ساتراپ نشینه ئێرانیانه بوون، كه كزنفون خۆی هه‌ندێكیانی ناسیووه و هه‌ندێكیشیانی له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ساده و سهرپێییهوه وه‌رگرتووه، وه‌كو شانشینه‌كانی كاپادۆكیه و ئه‌رمه‌نستان و هیركانیه و شوش …هتد.
نووسه‌ره یۆنانیه‌كانی ئه‌م دواییه ته‌نیا نووسینه‌كانی هیرۆدۆت و كتسیاس و هه‌ندێك له نووسینه‌كانی كزنفون و به‌شێكی زۆر كه‌می (بروس)یان باس كردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌و نووسینانه‌ی ئه‌وان له‌باره‌ی مێژووی سه‌ڵته‌نه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كۆنه‌وه نووسیویانه به‌شێكی كه‌می له داستانێكی مێژوویی تردا هه‌یه، ناتوانین بیكه‌ین به‌نووسینی هیچ نووسه‌رێك كه‌له‌مه‌و پێش باسمان كردوون.
دوا سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌باسی مادی كردووه و شایانی ئه‌وه بێ باسی لێوه بكرێ، (مێژووی موسی خورنی) – موسس خورناتسی- نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌رمه‌نیه، كه‌له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا دایناوه به‌زمانی ئه‌رمه‌نی بووه.
موسی خورنی بۆ نووسینی مێژووه‌كه‌ی خۆی له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌ی ههمهجۆر و فراوان وه‌كو ته‌ورات و نووسینی نووسه‌ره یۆنانیه‌كان و سریانییه‌كان و ئه‌رمه‌نیه‌كان سوودی وه‌رگرتووه، له‌سه‌رده‌می موسی خورنیدا كه به‌پێی مێژووه به‌ناوبانگه‌كه‌ی له‌سه‌ده‌ی پێنجه‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شه‌شه‌می زایینی‌دا ژیاوه، كه ماوه‌یه‌كی زۆر له سه‌رده‌می ماده‌كان دوور كه‌وتۆته‌وه، له‌و كاته‌دا لێكۆڵینه‌وه و ڕه‌خنه‌گرتن له‌ناو نووسه‌ره یۆنانییه‌كاندا نه‌بووه.
موسی خورنی نه‌یده‌توانی سود له‌سه‌رچاوه پێشووه‌كان وه‌كو نووسینه‌كانی هرۆدۆت و كتسیاس و كزنفون وه‌ربگرێ، به‌ڵام سوودی له‌و نووسینانه‌ی دوایی وه‌رگرتووه، ئه‌و سه‌رچاوانه‌یان باس كردووه و باسه‌كانیان له‌وانه‌وه وه‌رگرتووه، هه‌ندێك نووسینه‌كانیشی له‌باره‌ی سه‌رده‌می كۆنه‌وه ده‌دوێن زۆر تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵن، ئه‌م ئاڵۆزیه هۆیه‌كی تایبه‌ت تری هه‌یه، چونكه موسی خورنی به تایبه‌تی پشتی به‌كتێبی كابرایه‌كی سووریه‌یی به‌ستووه و باسی لێوه كردووه، ناوی (مارئاباس كارتینا) بووه، له‌وه ده‌چێ ته‌نیا ئه‌و له‌باره‌ی ڕۆژگارێكی نزیكه‌وه زانیاری لێ وه‌رگرتبێ (مارئاباس كارتینا) یا (ئه‌و كه‌سه، ئه‌م ناوه‌ی بۆ خۆی داناوه) خۆی به‌هاوچه‌رخی یه‌كه‌مین پادشای ئه‌شكانی له‌سه‌ده‌ی دووه‌می پێش زایین له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نووسینه‌كانی كۆمه‌ڵه نووسینێكی نووسه‌ره كۆنه‌كانه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕێك و پێك، كه‌به‌سه‌ریه‌كدا نووسراون و مێژووی ئه‌و نووسینانه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ده‌ی سێیه‌می زاینی‌دا به‌دواوه نه‌بێ پێشتر نییه.
موسی خورنی زۆرتر ئه‌و باسانه‌ی نووسیوه، كه مێژوونووسه‌كانی پێشووتر له‌باره‌ی مێژووی ئه‌رمه‌نستانه‌وه نووسیویانه، له‌به‌رئه‌مه باسی (تیگرانی یه‌كه‌م) كۆنترین شای ئه‌رمه‌نستان و … كردووه، زۆر به‌وردی داویه‌ته به‌ر سه‌رنج و له‌باسه‌كاندا بایه‌خی پێداوه، هه‌روه‌ها ناوی (ئاستیاگ)ی به (ئاژده‌هاك) بردووه، لێره‌دا له نووسینه‌كانی موسی خورنیدا ده‌رده‌كه‌وێ مێژوونووسی ئه‌رمه‌نی ناوبراو ویستویه‌تی ئه‌و باسانه‌ی له‌سه‌رچاوه یۆنانییه‌كانه‌وه وه‌ریگرتوون، له‌گه‌ڵ باس و به‌سه‌رهاته مێژووییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتدا په‌یوه‌ست بكات، ئارده‌هاك azi(s)Dahaka– (ماژدهاك)ی ئاوێستا زۆردارێكی ئه‌فسانه‌یی و مارێكی شێوه ئاده‌میزاد له خه‌ڵكی باوری ( Bawri= بابل) به‌ده‌ستی (ثراتیلون= TraiTeuna) (فه‌ره‌یدون( كوژراوه، كه له دواییدا وڵاتی ئاژی- ده‌هاك له دوای سه‌رده‌می سه‌رده‌می پارته‌كان به بابل یان داده‌نا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ناوه‌كان به‌هیچ جۆرێك له (ئاستیاگ) ناچن، ئه‌م ئاڵۆزیه دیسان له‌كۆنه‌وه تووشی ناوی (ئاستیاگ) بووه، هه‌ر چۆن بێ ئه‌م قسه بێ بناغه‌یه له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا سه‌ری له گه‌لێك له نووسه‌رانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا شێواندووه و تووشی هه‌ڵه‌ی كردوون، ئاشكرایه موسی خورنی كه‌متر له شاره‌زایان و نووسه‌رانی ئه‌وروپای سه‌رده‌می تازه سه‌رچاوه‌ی یۆنانی ده‌ستكه‌وتووه و خۆی به‌لێكۆڵینه‌وه‌یانه‌وه خه‌ریك كردووه، وه‌كو ئه‌و نامانه‌ی یۆنانییه‌كان ده‌ستیان كه‌وتووه، له‌باره‌ی ناوی ماده‌كان و (ئاوێستایی) كه له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا كۆن بوون ده‌ستگیری نه‌بووه، توانای نه‌بووه یانه‌یویستووه ئه‌و نووسراو و سه‌رچاوانه‌ی ده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵكو شێوه‌ی نامه‌كانی چۆن بیستووه به‌و جۆره داویه‌ته به‌ر سه‌رنج و باسی كردووه.
موسی خورنی نه‌ك هه‌ر سوودی له‌به‌رسه‌رهاته مێژووییه‌كان وه‌رگرتووه، به‌ڵكو سوودیشی له داستانه ئه‌رمه‌نییه‌كانیش وه‌رگرتووه، له‌داستانه‌كه‌ی (تیگران) قاره‌مان- مێژوونووسان به‌و تیگرانه‌ی ده‌زانن كه كزنفون باسی كردووه، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ فه‌ره‌یدون له دژی ئه‌ژده‌هایه‌ك كه (ئاژده‌هاك)ی ناوبووه ڕاپه‌ڕیون، باسی كراوه، دیسانه‌وه (ئاژده‌هاك) و (ئاستیاگ) له‌نووسینه‌كانی كزنفون دا هاوچه‌رخی تیگران بوون، موسی خورنی زیاتر به‌هه‌ڵه‌دا بردووه.
نووسینه ئه‌رمه‌نیه‌كان و به‌تایبه‌ت كتێبه‌كه‌ی موسی خورنی له‌چه‌ند بوارێكی جۆربه‌جۆردا باسیان كردوون، به‌ڵام جیاكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئه‌رمه‌نیه‌كان زۆر گرانه، ڕه‌نگه موسی خورنی له‌هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه سوودی وه‌رگرتبێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا جێگای باوه‌ڕ نییه، له‌سه‌ده‌ی پێنجه‌می زایینی‌دا به‌سه‌رهاتێكی مێژووویی سه‌ربه‌خۆ بۆئه‌وه بشێ پشتی پێ ببه‌سترێ، له‌باره‌ی سه‌ڵته‌نه‌تی ماده‌وه بووبێت، ده‌توانین بڵێین له ڕۆژگاری ساسانیهكاندا (له‌سه‌ده‌ی سێیه‌م تا حه‌وته‌می زایینی) ته‌نانه‌ت بیره‌وه‌ری هه‌خامه‌نشییه‌كانیش به‌رگوێ نه‌ده‌وكه‌وت، له‌جیاتی قاره‌مانانی ئاوێستا وه‌كو (كوی كوات) (كه‌یقه‌باد) و (كوی خسره‌و) (كه‌یخوسره‌و) و (كوی ویشتاسب) (گشتاسب) و پادشایانی تری كۆنی ناوچه‌كه به‌مجۆره باس ده‌كران، سه‌رده‌می سه‌ڵته‌نه‌تی هه‌خامه‌نشیه‌كان له‌داستانه مێژووییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕست دا به ته‌واوی فه‌رامۆش كرابوو، ته‌نانه‌ت له باره‌ی ده‌وڵه‌تی پارته‌وه هیچ جۆره زانیاری و شاره‌زاییه‌كی ڕوون و ڕاست نه‌بوو.
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ماد
له‌باره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی باسی مێژووی ماد ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه گه‌لێك له‌و سه‌رچاوانه گومان له‌نووسین و باسه‌كاندا په‌یدا ده‌بێت، كه باسی سه‌رچاوه‌یه‌ك یا نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ین، پێویسته به‌وردی سه‌رنجی نووسینه‌كه و باری ڕۆژگاری نووسینه‌كه و نووسه‌ره‌كه به‌وردی بده‌ین و له‌ڕواڵه‌تی مێژوویی و ئه‌ده‌بی و سیاسی نووسینه‌كه و نووسه‌ره‌كه به‌وردی بكۆڵینه‌وه، ده‌بێ ئه‌وه بزانین هه‌ر باسێك له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه وه‌رگیراوه، چیه و چ نرخێكی هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌مجۆره نه‌بێ ئه‌وا ناتوانین به‌ڕێك و پێكی و ڕه‌وانی بگه‌ینه ئه‌نجام و بیروڕای خۆمان بچه‌سپێنین.
پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌وه بزانین سه‌ڵته‌نه‌تی ئاستیاك دوا پادشای ماده‌كان له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه یه‌كێتی تیره‌كانی ماد سه‌رچاوه و هۆی سه‌ره‌كی پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ماد بوون، له‌م بابه‌ته‌شه‌وه قسه زۆر كراوه و هه‌ر كه‌سه بۆچوونێكی ده‌ربڕیوه، كه به‌ناوبانگ ترینیان ڕوانگه‌ی هیرۆدۆت مێژوونووسی نێوداری یۆنانی كۆنه، ناوبراو كه‌سێك به‌نێوی (دیۆك یا دیاكۆ= دیۆكس یا دیائۆكۆ) به‌مایه‌ی سه‌ره‌كی یه‌كگرتوویی تیره‌كانی ماد و یه‌كه‌م پێكهێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ماد ناساندووه، ئاشكراشه دیائۆكۆ له‌پێشدا سه‌ركرده‌ی یه‌كێك له هۆزه‌كانی ماد بووه و به قه‌ولی كوتوان له‌سه‌رده‌می هێرشی سارگۆنی دووه‌می پادشای ئاشوور بۆ سه‌ر ماننا و ماد، به‌دیل گیراوه و بۆ سوریه دوورخراوه‌ته‌وه.
ئه‌و داستانه‌ی “هیرۆدۆت” بۆ به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی “دیائۆكۆ” ده‌یگێڕێته‌وه كه له‌نێو هۆزی خۆیدا جێگای ڕێز بووه و له ژیری و ڕێزلێنانیدا به‌ناوبانگ بووه و زۆربه‌ی خه‌ڵكی هۆزه‌كه‌ی خۆی و بگره خه‌ڵكی لاوه‌كیش بۆ كردنه‌وه‌ی گرێی گرفته‌كانیان ده‌چوونه لای و هێدی هێدی قه‌در و ڕێزی له‌نێو هۆزه‌كه‌ی خۆی و خه‌ڵكدا ئه‌وه‌نده به‌رز بۆوه، كه وایان بیرده‌كرده‌وه به‌بێ ئه‌و هیچ گیروگرفتێك چاره‌سه‌ر نابێ، بۆیه كاتێك هاتنه‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك بۆ ڕێبه‌ری قه‌وم، هه‌موو یه‌ك ده‌نگ دیائۆكۆیان هه‌ڵبژارد.
هیرۆدۆت ده‌نووسێ: یه‌كه‌م كاری دیائۆكۆ ئه‌وه بوو كۆشكێكی به‌خه‌ڵك ساز كرد و چه‌ند پارێزه‌رێكیشی بۆ گرت، دوایش فه‌رمانی دا له ده‌وری كۆشكه‌كه‌ی شارێكی گه‌وره دروست بكه‌ن، تا ببێته ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات، و گه‌لی ماد له هه‌موو شوێنێك بۆ كاروبار و گیروگرفته‌كانیان بێنه ئه‌و شاره، كۆشك و شار به‌دڵی دیائۆكۆ له شوێنی ئه‌مڕۆی (هه‌مه‌دان) دروست كرا و نێویان نا (هه‌نگماتانه، هه‌نگماتان یا ئه‌كباتان) به مانای شوێنی كۆبوونه‌وه، له هه‌مان كاتدا ئه‌و بێ غه‌ره‌زی و عه‌داله‌تی كه له‌پێشدا ده‌یكرد درێژه‌ی پێ ده‌دا، ئه‌و له ماوه‌ی 53 ساڵ پاشایه‌تی خۆیدا قه‌ومه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی یه‌كگرتوو كرد و هه‌موو كۆششی خۆی بۆ ئه‌وه وه‌گه‌ڕخست، كه بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێز دابمه‌زرێنێ، بناغه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به ناوی “ماد” ده‌ناسرا به‌هێز تر بكا. دیاره دوای ئه‌و كوڕه‌كه‌ی “فره‌ئۆرتیش یا خشتریته” كه‌وته بیری داگیركردنی خاكی خه‌ڵكی تر و فراوان كردنی وڵاتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
پێویسته فرائۆرتیش كوڕی دیائۆكۆ له‌دوای باوكی به یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئیمپراتۆری ماد بزانین، كه به وته‌ی هیرۆدۆت ئه‌ویان به‌كوڕی دیائۆكۆ زانیوه. فراوه‌رتیش كوڕ یا نه‌وه‌ی دیائۆكۆ به‌زیادكردنی خاكی ئه‌و ئه‌میرنشینه بچووكانه‌ی له ده‌وروبه‌ری خاكی خۆی بوون، چه‌ند هه‌نگاو له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی ماد نزیك تر بووه‌وه. به‌هه‌رحاڵ فرائۆرتیش یا خشتریته دوای 22 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ماد‌دا كوڕه‌كه‌ی كیاكسار شوێنی گرته‌وه، به‌وته‌ی هیرۆدۆت ناوبراو له‌شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ ئاشوورییه‌كان له ساڵی 652 یا 653 به‌رله زایین كوژرا.
ڕووخانی ده‌وڵه‌تی ئاشووری
یه‌كخستنی هۆزه‌كانی ماد له‌ئه‌نجامدا بوو به هۆی دامه‌زراندنی یه‌كێك له ناوه‌كانی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له دنیای ئه‌و سه‌رده‌م و پێكهێنانی ئیمپراتۆری ماد و یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه و سه‌ربه‌خۆ. له‌و كاته كه ئاشوورییه‌كان زلهێزی ئه‌و سه‌رده‌مه بوون، هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی ئاشووری به‌سه‌ر ماد‌دا زیاتر ده‌بوو، زه‌مینه‌ی خۆڕاگری و به‌رگری و بیری خۆڕزگاركردن له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاشوورییه‌كان له‌نێو خه‌ڵكدا زیاتر ده‌بوو.
هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی ئاشوور له باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی گرتبوو و له ده‌ستی ده‌رهێنرایه‌وه، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی و ناته‌بایی له‌نێو ئه‌و هێزه یه‌كگرتووانه‌ی ماد‌دا به‌هۆی ئاشوورییه‌كانه‌وه پێكهاتبوو گه‌یشته جێگایه‌ك پاشای ئاشوور په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سكاییه‌كان به‌ست و كچه‌كه‌ی دابه پادشای سكایهكان، تا ئه‌و له‌و یه‌كگرتنه له‌گه‌ڵ ماده‌كان په‌شیمان بكاته‌وه، كۆتایی به‌م سه‌ركه‌وتنتانه هێناو بۆ ماوه‌یه‌ك خه‌یاڵی ئاشووریه‌كانی دڵنیا كرد.
پاشای ئه‌سكیته‌كان بۆ پشتیوانی ئاشوورییه‌كان دژی ماده‌كان وه‌ستا، هه‌ر چۆن بێ له ساڵی 625 پێش زایین‌دا پادشای ماد له ژێر ڕكێفی ئه‌سكیته‌كان ڕزگاری بووه، جارێكی تر وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن هێز و سیاسی گرنگ هاته‌وه ڕوو.
هیرۆدۆت ده‌ڵێ: له‌سه‌ره‌تای حكومه‌تی كیاكساردا پادشای ماد گه‌لێك هۆز و له‌وانه پارسه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دابوون، به‌ڵام له‌ده‌یه‌ی سێیه‌می سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین پارس (پرسید) وه‌كو پادشانشینه بچووكه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی عیلام و ئه‌ودیو عیلامه‌وه هێشتا به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌ژیا.
سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌ره‌وه له‌دوای ده‌ركردنی ئه‌سكیته‌كان له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی كیاكساردا له دوای ساڵی 616 پێش زایین ده‌ستی پێ كرد، هیرۆدۆت له‌باره‌ی كیاكساره‌وه ده‌ڵێ: ده‌ڵێن ئه‌و …. یه‌كه‌م كه‌سێك بووه هۆزه‌كانی نیشته‌جێی ئاسیای كرد به‌چه‌ند به‌شێكه‌وه و ڕێكیخست.
ڕه‌نگه چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری تری هۆزه‌كانی تری وه‌كو مانناییه‌كان و ئه‌وانی تر، ئه‌وانیش له ساڵی 612 پێش زایین له‌ناو له‌شكری سه‌ركه‌وتوی مادا بووبن، به‌م هۆیه‌وه سه‌ركه‌وتنی ماد به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی ته‌واو هۆزه‌كانی ئاسیای نزیك دابنێین، ئیتر كیاكسار بیری له‌وه كرده‌وه باسكی به‌هێزی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌كاربێنێ له دژی زۆر و سته‌می ئاشوورییه‌كان.
(بروس) مێژوونووسی بابلی ده‌نووسێ: نه‌بوپلاسار پێش شه‌ڕ له‌و هاوپه‌یمانیه ده‌گه‌ڕا له‌سه‌ر بنه‌مای دۆسایه‌تی له‌گه‌ڵ هوخشتره هه‌یبوو، له وتوێژێكدا بوونه‌وه هاوپه‌یمان و كچی هوخشتره به‌ناوی (ئه‌مێئی ئیدا)یان داوه به (نه‌بو كدنه‌سر= نه‌بوخودنه‌سر)ی كوڕی نه‌بوپلاسار، بۆ یه‌كگرتن دژی ئاشوور ڕووی لێنا و دوایه‌ش ماده‌كان له زاگرۆس تێپه‌ڕین و له داوێنی ڕۆژئاوای زاگرۆس له دیجله په‌ڕینه‌وه، دیواری ده‌وری ئاشووریان تێك ڕووخاند و شاری پیرۆزی (ئاشوور) یان گرت، كه هه‌موو ده‌ستكه‌وتی ئاشووری تێدابوو، ئه‌وه‌ی له تاڵان و بڕۆی چه‌ند سه‌ده‌ی وڵاتانی دراوسێ كۆیان كردبووه‌وه هه‌مووی له‌وێ دابوو.
ڕووخانی نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن ماده‌كانه‌وه، له مانگی ئوت ی ساڵی 612 پێش زایین بووه، گرتنی ئه‌و شاره كه‌چه‌ندین سه‌ده ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی هه‌موو ئاسیای ڕۆژئاوا و پایته‌ختی زاڵمانه‌ترین حكومه‌ته‌كانی دنیا بوو، وای به‌حاڵی شارێك كه پڕ له ته‌ڵه‌كه و تاڵان و تایبه‌تمه‌ندیی لێ دوورناكه‌وێته‌وه، شه‌قه‌ی شهللاق و گڕه‌ی تایه‌ی عه‌ره‌بانان و ته‌په‌ته‌پی سمی ئه‌و ئه‌سپانه‌ی تاوده‌درێن، گوێی فه‌له‌ك كه‌ڕ ده‌كه‌ن، بریقه‌ی شمشیران ده‌دره‌وشێن و نووكه ڕمان تروسكه‌یان دێ، كوژراو یه‌كجار زۆرن و ته پۆلكه‌ی ته‌رمان به‌رچاو ده‌كه‌وێ، به‌واتایه‌كی تر له جه‌نازه‌ی كوژراوان ته‌پۆلكه سازبووه، هات و هاواری بڕانه‌وه‌ی ئاو وه‌سه‌ر ئاخ گه‌ڕاوه و كه‌نیزه‌كان به‌دیل گیراون و هه‌ر كه‌س له توانای دابووه، چه‌ك هه‌ڵگرێ كوژراوه و ئه‌وانی دیكه‌ش كران به كۆیله…، داگیركه‌رانی ئاشوور نینه‌وایان وێران كرد، كه‌له‌سه‌ر گۆی زه‌وی نه‌ما و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و شاره‌یان بۆ ئه‌كباتان (هه‌مه‌دان) نارد و به‌م شێوه‌یه نه‌ینه‌وا بۆ هه‌میشه له‌ناو چوو. شای ئاشوور كه فه‌رمانڕه‌وای دنیایه‌ك بوو، كۆشكی ئیمپراتۆری ئاورتێبه‌ردا و خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی لهنێوگڕی ئاگردا سوتان. به‌ڵام تا ساڵی 609ی پێش زایین به پچڕپچڕی شهر به‌رده‌وام بوو.
بیستی ئه‌یلول (سه‌ره‌تای سپتامبه‌ر)ی 612ی پێش زایین كیاكسار گه‌ڕایه‌وه بۆ ماد، نا‌بوپلاسار له كه‌لاوه وێرانه‌كانی نه‌ینه‌وادا مایه‌وه و له‌شكره‌كه‌ی هه‌روه‌كو جاران په‌لاماری ئاواییه‌كانی ناوچه دانیشتووه‌كانی ئاشووریان ده‌دا و تاڵانیان ده‌كردن. له‌كاتێكدا له‌شكری بابلیه‌كان به‌دوا پاشماوه‌كانی ئاشووردا له حه‌ڕان له‌شه‌ڕ دابوون، له‌هه‌مان كاتدا ماده‌كان به‌سه‌ختی له ئوراتویان دا و گه‌یشتنه (نوشیا) و پایته‌ختی كیشوه‌ره‌كانیان له‌كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی وان بوو، ده‌وڵه‌تی ئورارتویان داگیركرد، پادشای ماد نه‌ك ته‌نیا ئیمپڕاتۆریه‌تی ئاشووری له‌ناوبرد، به‌ڵكو پادشاییه‌كانی ماننا و ئه‌سكیت و ئورارتوشی هێنایه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، ئه‌مه خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌بوو.
به‌قسه‌ی هیرۆدۆت له دوای ڕزگار بوونی ماد له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سكیته‌كان له‌ساڵی 625 پێش زایین، كه ئه‌سڵی ئه‌سكیته‌كان به‌ڕای زۆربه له قه‌فقازه‌وه هاتبن، بۆ كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ڕه‌ش، ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌سكیته بیابان نشینه‌كان له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆیی چوونه خاكی ماده‌وه، به‌ڵام به‌شێك له‌وانه به‌هۆی ناكۆكی ناوخۆیانه‌وه له شوێنی خۆیان مانه‌وه و له‌سه‌ر ئاره‌زووی خۆیان سه‌ریان بۆ كیاكسار دانه‌واند، له‌و سه‌رده‌مه‌دا كیاكسار كوڕی فرائورت كوڕی دیوك حوكمی ماده‌كانی ده‌كرد، ئه‌و له‌سه‌ره‌تاوه داخوازی ئه‌سكیته‌كانی قبوڵ كرد، كه داوای یارمه‌تیان لێ كردبوو، ته‌نانه‌ت كوڕه‌كانی بۆ فێربوونی زمان و پیلانی تیرئه‌ندازی نارد بۆ لای ئه‌وان، ئه‌و كاته كیاكسار له خۆیه‌وه پادشایانی ئه‌سكیتی ڕه‌نجاند و ئه‌وانیش تۆڵه‌ی خۆیان لێ سه‌ند و له‌جیاتی گۆشتی ڕاو گۆشتی یه‌كێ له‌و لاوانه‌یان پێداوه كه بۆ فێربوونی هونه‌ر هاتبوون بۆ لایان، له دواییدا له‌دژی كیاكسار به‌په‌له چوون بۆ لای ئالیات كوڕی سادیات له ساردیس.
كیاكسار داوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌سكیته‌كانی لێ كرد، به‌ڵام پادشایانی لیدی به‌تایبه‌ت ئالیات نزیكه‌ی له‌ساڵی 617 تا 561 پێش زایین له كۆنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌سكیته‌كاندا په‌یوه‌ندی دۆستانه‌یان هه‌بوو، چونكه دوژمنی كیمیرییه‌كان بوون، به‌م هۆیه‌وه ئه‌و داوای كیاكساری دایه دواوه، له‌به‌رئه‌وه شه‌ڕ له‌نێوان ماد و لیدییه‌كاندا ده‌ستی پێكرد و زیاتر له پێنج ساڵ واته له ساڵی 590 تا 585ی پێش زایین درێژه‌ی كێشا.
له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌ر جاره‌ی یه‌كێكیان سه‌رده‌كه‌وتن، هه‌ندێك جار وا ڕووی ده‌دا له‌شكره‌كانی ئاسیای بچووك ده‌چوونه ناو خاكی ئاسیای نزیكه‌وه، به‌مجۆره ماده‌كان توانیان له‌شكری ئالیات به‌ره‌و ڕۆژئاوا بكشێنه‌وه دواوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چونكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ماد له‌و شه‌ڕانه‌ی ساڵانی دواییدا زۆر ماندووببوون، نه‌یانتوانی به ته‌واوی سه‌ركه‌ون و له 28ی مانگی (؟) ساڵی 585ی پێش زایین له‌كاتی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ لیدیه‌كاندا ڕۆژ گیرا، هه‌ردوولا ڕایان وابوو ئه‌م ڕووداوه غه‌زه‌بی یه‌زدانه و نیان كردنێكی جیهانی سه‌ره‌وه‌یه، ڕێكه‌وتن ده‌بێ سولح بكه‌ن و ئاشت ببنه‌وه، ئینجا به‌هۆی ناوبژی كردنی بابل و كیلیكیه په‌یمانی ئاشت بوونه‌وه‌یان به‌ست و سنووری نێوان لیدی و ئیمپڕاتۆریه‌تی ماد به درێژایی ڕووباری گالیس (قزل ئیرماكی ئێستا) دیاریكرا، ئه‌م په‌یمانه به‌وه‌ی ئه‌ستیاگ كوڕی كیاكسار ئاریانیای كچی ئالیاتی خواست مه‌حكه‌م تر بوو، هه‌موو ناكۆكیه‌كان له‌بیرچوونه‌وه، و له‌ناوا لابران، ڕه‌نگه په‌یمانی ئاشتی به‌هۆی كیاكسارخۆیهوه نه‌به‌ستراوه، به‌ڵكو به‌هۆی كوڕه‌كه‌یه‌وه ئاستیاگ به‌ستراوه، چونكه كیاكسار به‌و خاكه‌ی خستیه ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه، سنووری ئیمپڕاتۆرێتی مادی تا ئه‌و جێگایه‌ی فراوان كرد، هه‌رگیز له‌وه به‌ولاوه تێنه‌په‌ڕی، هه‌ر له هه‌مان ساڵدا له‌دنیا ده‌رچوو.
ده‌وڵه‌تی ئیمپڕاتۆری ماد
دوای ئه‌م هه‌موو سه‌ركه‌وتنتانه‌ی ماده‌كان به‌دوای یه‌كدا سنووری ئیمپراتۆری ماد زۆر فراوان بوو، ماننای پێشوو (ئازربایجانی ئێران) ناوه‌ندی ئابووری و فه‌رهه‌نگی ئیمپراتۆریه‌تی ماد بوو، هیرۆدۆت به‌م جۆره باسی ڕێكخستنی ئیمپڕاتۆریه‌تی ماد ده‌كات، له‌سه‌رده‌می فارمانفه‌رمایی ماد‌دا هۆزێك حوكمی به‌سه‌ر هۆزێكی تردا ده‌كرد و ماده‌كانیش حوكمیان به‌سه‌ر هه‌موویاندا ده‌كرد، به‌ر له‌هه‌موو به‌سه‌ر ئه‌و هۆزانه‌دا له‌وانه‌وه نزیك تر بوون، ئه‌وان به‌سه‌ر دراوسێكانیاندا و دراوسێكانیشیان به‌سه‌ر هاوسنووره‌كانیاندا، سه‌رچاوه عیبریه كۆنه‌كان له‌باره‌ی پادشای ماده‌وه قسه‌یان كردووه و نووسراوه بابلیه‌كه‌ی (نابونید) ئه‌ویش باسی ماد و ئه‌و پادشایانه‌ی سه‌ر به‌وان بوون باسی كردوون.
ماد یان پادشایی ماد له‌پادشایه كۆنه‌كانی ماد و ماننا و ئه‌سكیت پێكهاتبوو، به‌م هۆیه‌وه سه‌رچاوه‌ی هیرۆدۆت جگه‌له ماد پاریكانیه‌كان، و ئورتوكوریبانییه‌كان، كه‌هه‌مان دانیشتوانی پادشای پێشووی ئه‌سكیت بوون، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ناوبراو مه‌به‌ستی له (پاریكانیه‌كان) به‌شێك له دانیشتووانی پادشایی ماننا بوون، كه‌هێشتا به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ماد تێكه‌ڵاو نه‌ببوون، دیسان به‌شێك له ساتراپ نشینه‌كانی ماد ناو ده‌بات، له نووسراوه‌كه‌ی بێستوندا ده‌ڵێ: شاری ئاشووری (ئاربل) ئه‌ویش به‌شێك بووه له خاكی ماد، لهوتهكانی (گه‌زنه‌فۆن) (ئاناباسیس) به‌شێوه‌كی گشتی زه‌وی و زاری ئه‌سڵی ئاشوور ببوو به‌به‌شێك له خاكی ماد، دوایش خه‌ڵك به به‌شێك له خاكی مادیان ناوده‌برد، وڵاتی پێشووی ئاشوور كه روی و زاموا و پارسوا و بیت هامبان و كیشه‌سو و خارخار ئه‌مانه‌ش ببوون به‌به‌شێكی وڵاتی ماد.
ماد له ژوورووی ڕۆژئاواوه تاڕاده‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی په‌یداكردبوو، هه‌ندێك له زه‌وی و زار و دانیشتوانه‌كانیان له هوری و ئۆرارتۆیی و (ماتیانی) بوون، له‌وه ده‌چێ له ڕۆژئاوای ده‌ریاچه‌ی ورمێوه له ده‌راوی ئاراس نیشته‌جێ بوون، هێنابوونیه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه، هیرۆدۆت دووباره‌ی ده‌كاته‌وه شانشینی ماد له‌گه‌ڵ ساسپیریان- واته هۆزه‌كانی ئیبری و گرجی هاوسنوور بووه، دوایی ناوچه‌كانی ئاوڕێژگه‌ی (قزل ئوزون) هۆزه‌كانی كادوسی و كاسپی تیانیشته‌جێ بوون، كه هێشتا نه‌هاتبوونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ماده‌وه، به‌به‌شێكی ئه‌و سه‌رزه‌مینه ده‌ژمێردران، دیاری كردنی سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ماد گرانه، ئێمه وا ده‌زانین ئه‌و سنوورانه به‌جۆرێك بووه به‌شێك بووه له‌سه‌ر زه‌مینی ئایندهی پارت، ئه‌ویش پارچه‌یه‌ك بووه له خاكی ماد.
سه‌رزه‌مینی هۆزی ساگارتیهكان ئه‌ویش به‌شێك بووه له خاكی ماد، له كێ‌و و بیابانه‌كانی ناوه‌ندی ئێران (ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانی ئێستا) ده‌ژیان، دوایی ئه‌م ناوچه‌یه كه‌وته سه‌ر وڵاتی پارت. له‌ده‌روبه‌ری ماد‌دا چه‌ند سه‌رزه‌مینێكی خودموختاری و شانشینی و هۆز و حاكمنشین بووه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان ماد بوون. به‌ڵام ئه‌مانه به‌شێك نه‌بوون له خاكی ماد، ده‌وڵه‌تی ماد سنووری زه‌وی و زاری خۆی تاڕاده‌یه‌ك ئاشكرا نه‌بووه. ئه‌م هه‌موو خاكه پان و به‌رینه بێ ڕكابه‌ر كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریه‌تی ماد، به فه‌رمانڕه‌وایی ئاستیاگ.
سه‌رده‌می سه‌ڵته‌نه‌تی ئاستیاگ
بۆ ئه‌وه‌ی به دروستی به ئه‌نجامی ڕووداوه‌كانی سه‌رده‌می سه‌ڵته‌نه‌تی ئاستیاگ بگه‌ین، ده‌بێ لاپه‌ڕه‌ی كتێبی ئه‌و مێژوونووسانه هه‌ڵده‌ینه‌وه كه به وریاییه‌وه ڕووداوه‌كانیان تۆمار كردوون، ئه‌وه ڕوونه هه‌رچه‌ند ئه‌و ڕووداوانه له‌سه‌رده‌می ژیانی نووسه‌ره‌وه نزیكتربن، زۆر تر له ڕاستی ده‌چن، به‌م هۆیه‌وه ده‌توانین پشت به مێژووی سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایینی زیاتر ببه‌ستین، تاكو مێژووی سه‌ده‌كانی دوایی.
سه‌رچاوه بابلیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕاستن، به‌ڵام له‌باره‌ی ڕووداوی كۆتایی سه‌ڵته‌نه‌تی ئاستیاگ زۆر شپرزه و ناڕاستن. ده‌بێ بڵێین له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی سه‌ڵته‌نه‌تی ناوبراو، هه‌رچۆن بێ تا سه‌ره‌تای جه‌نگ له‌گه‌ڵ پارسه‌كاندا، زۆر سه‌خته، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوانه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ تا ڕاده‌یه‌ك شتێك به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌توانین باری ناوخۆ و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سه‌رزه‌مینی ماد له سه‌ده‌ی شهسشهمی پێش زایین بێنینه به‌رچاومان، له‌م ڕووه‌وه سه‌رچاوه‌كان جیاوازیان له‌نێودا نیه.
له‌سه‌رده‌می سه‌ڵته‌نه‌تی ئاستیاگ دا سنووری پان و پۆڕی ئیمپراتۆری ماد هێنده فراوان بوو، باسێك له داگیركردن نه‌مابوو، ئه‌م سنووره فراوانه پێویستی به هاتنه ئارای دۆخێكی هێمن و ئاشتی و ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه هه‌بوو، هیرۆدۆت ده‌ڵێ: له‌سه‌رده‌می سه‌ڵته‌نه‌تی ئاستیاگ دا هیچ جۆره شه‌ڕێكی گه‌وره نه‌كراوه و هیچ شوێنێك داگیر نه‌كرا، له‌و سه‌رده‌مه‌دا حكومه‌تێكی به ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ن پادشا له ماد، ته‌نیا مه‌رجی به‌ربه‌ره‌كانێی گه‌وره‌كان و پشتبه‌ستن به‌خه‌ڵكه ئازاده‌كان ده‌یتوانی بێته‌دی. ئاستیاگ ده‌یویست وڵات به ئاشتی و هاوكاری خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كان به‌ڕێوه ببات، خانه‌دان و گه‌وره پیاوه‌كانی پشت گوێ خست، هیرۆدۆت ده‌ڵێ: ئاستیاگ سه‌باره‌ت به پیاوه گه‌وره‌كانی ماد یان (یه‌كه‌مین كه‌سانی نێو ماده‌كان) بێ به‌زه‌یی بووه، و پاشماوه‌كانی پادشایانی دهیوپتی Dahypati وا بووه.
ئاستیاگ له سیاسه‌تی خۆیدا له ئامۆژگاری و ئایینی موغه‌كان سوودی وه‌رده‌گرت، به‌پێی وته‌ی هیرۆدۆت موغه‌كان لای ئه‌و ڕێزیان گیراوه و ئاستیاگ زۆر جار پرس‌وڕای پێ كردوون، ئه‌و ئامۆژگاریانه به‌پێی وته‌ی (ئی، م، دیانۆكۆف) له‌و سه‌رده‌مه‌دا هێشتا له‌گه‌ڵ نه‌ریتی سه‌ره‌تایی به‌ناوی زراتوشترا ناوده‌برا زۆر جیاواز نه‌بوون، زۆر جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی بوون.
ئاستیاگ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی زراتوشترا موغه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌ده‌وری كۆبوونه‌وه و خزمایه‌تیان بووه، ئه‌وه‌مان له‌یاد نه‌چێ به‌رله‌زه‌رده‌شت پاشا‌كان خۆیان كاهن بوون، له‌ئه‌نجامدا قودره‌ت و ده‌سه‌ڵات و ناویان له پله‌یه‌كی ئایینی دابوو، به‌م جۆره ئه‌و تاكه ئایینه‌ی موغه‌كان نوێنه‌ری بوون، هه‌رچۆنێك بوو گه‌لێك بایه‌خی بۆ پادشایانی ماد هه‌بوو.
هه‌ڵبژاردنی ئاسپیتام مێردی ئامیتیدا كچی ئاستیاگ بۆ جێنشینی له‌نێوان خه‌ڵك و خاوه‌ن كۆیله‌كان كه لایه‌نگیری ئاستیاگ بوون، له‌لایه‌ك و گه‌وره پیاوان و سه‌رپێچیكاره‌كان له‌لایه‌كی تر به‌ربه‌ره‌كانێ و ناكۆكی زۆری هێنا، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می سه‌ڵته‌نه‌تی ئاستیاگ دا هیچ جۆره شه‌ڕێكی گه‌وره نه‌كراوه و هیچ شوێنێك داگیر نه‌كرا، له‌ئه‌نجامدا گه‌وره و كاربه‌ده‌ستانی له‌شكر بێ كار و ده‌ست به‌تاڵ مانه‌وه و هیچ جۆره تاڵانیه‌كیان له‌م ڕێگایه‌وه ده‌ست نه‌كه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ته‌واو شكستی هێنا بوو، له‌به‌رئه‌وه به‌توندی به‌رهه‌ڵستی پادشا وه‌ستان و كه‌وتنه گله‌یی و گازه‌نده و جموجۆڵ له دژی ئاستیاگ، هه‌رچۆن بێ له كیشوه‌ری ئاشووریشدا هه‌ر به‌م جۆره بوو.
هیرۆدۆت خۆی ده‌ڵێ: ئاستیاگ هارپاك ی كرد به فه‌رمانده‌ی له‌شكری ماده‌كان، له‌م ڕووه‌وه هیرۆدۆت وته‌ی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی – هارپاك-ی نووسیوه‌ته‌وه، به‌وته‌ی ئه‌و به‌ر له شۆڕشی پارسه‌كان له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانی ماده‌وه كۆبوونه‌وه و جموجۆڵ ده‌ستی پێكرد، له دژی سه‌ڵته‌نه‌تی ئاستیاگ، كه هارپاك دهیمهزراند بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر له ئه‌ستیاگ ڕه‌نجا بوو.
كۆڕش یه‌كه‌مین كه‌سی خانه‌دانی هه‌خامه‌نشی، كه باوكی كۆڕش كه‌مبۆجیه‌ی یه‌كه‌م و باپیری ئه‌و كۆڕشی یه‌كه‌م له زنجیره‌ی پاشایان بوون، كۆڕش به‌رله نه‌خۆشی و مردنی باوكی ماوه‌یه‌ك له ده‌رباری ماد ژیاوه و به‌شداری له‌شكركێشیه‌كانی ماده‌كانی كردووه، له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕدا چه‌ند ساڵ بووه، له‌سه‌ر سه‌ڵته‌نه‌تی پارس یان جێنشینی كه‌مبۆجیه‌ی دووه‌م بووه.
به‌پێی وته‌ی كتسیاس كۆڕش ئه‌و كاته‌ی له‌ده‌رباری ئاستیاگ دابووه، له‌لایه‌ن ئه‌ستیاگه‌وه به‌نوێنه‌ری چوو بوو بۆلای پێشه‌وای كادۆسیه‌كان، ئه‌مانه هۆزێكی گرنگی سه‌ربه‌خۆ بوون، له چیاكانی خوارووتری ڕووباری ئاراس، كۆڕش (ئیبار)ی مه‌یته‌ری له‌گه‌ڵ خۆیدا برد، كه له‌وه‌به‌ر وه‌كو كۆیله ده‌ستگیر كرابوو، ئیبار داخی زۆری به‌رامبه‌ر به‌ماد له دڵ دابوو، له‌به‌رئه‌وه كۆڕشی هاندا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست ماده‌كان ده‌ربێنێت و بكه‌وێته ده‌ست پارسه‌كان.
به‌ڕای زۆربه‌ی مێژوونووسان پێكهێنانی پێشه‌كی كاره‌كان دژی ئاستیاگ، كۆبوونه‌وه و جموجۆڵی چینه‌كانی ناوه‌وه‌ی گه‌وره‌كانی ماد به‌ده‌ستی هارپاگ و له‌لایه‌كی تریشه‌وه هاندانی هۆزه جۆربه‌جۆره‌كان بۆ ناو شۆڕش به‌هۆی ئیباره‌وه بووه.
هه‌روه‌ها به‌وته‌ی كتسیاس ڕووداوه‌كانی دواتر به‌م جۆره‌یه، كۆڕش له‌سه‌ر زه‌مینی كادۆسیه‌كان گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌كباتان، گوایه دوایی مۆڵه‌تی له ئه‌ستیاگ وه‌رگرتووه بچێت بۆ لای باوكی له پارس، له‌مه‌دا موغه‌كانیش هاوكاریان كرد، ئیتر ئاستیاگ ڕازی بوو سه‌ردانی باوكی بكات، هیرۆدۆتیش له‌م باره‌یه‌وه نووسیویه: به‌ڵام له ڕاستیدا كۆڕش ده‌یویست ڕابه‌ری شۆڕشگێره‌كان بگرێته ئه‌ستۆی خۆی، كه (ئاترادات) پێشه‌وای مه‌زن به‌رپای كردبوو، له‌م كاته‌دا به‌ڕێكه‌وت ژنێك پیلانه‌كه‌ی دۆزییه‌وه و ئاستیاگ پێی زانی و ده‌ستوبرد كه‌وته خۆ له دژی یاخی بووه‌كان له‌شكری كێشا.
ئه‌و كاته هارپاگ نووسراوێكی بۆ كۆڕش نارد، كه له‌فارس نیشته‌جێ بوو، له‌و نامه‌یه‌دا هارپاك كۆڕشی هاندا تا پارسیه‌كان بێنێته شۆڕشه‌وه و بێته‌سه‌ر ئاستیاگ، له‌م ڕووه‌وه به‌ڵێنی پێدا گه‌وره پیاوانی له‌شكری ماد كه له‌لایه‌ن ئاستیاگه‌وه كراون به فه‌رمانده‌ی سوپا هه‌موویان لایه‌نگری ئه‌و ده‌كه‌ن.
ئاستیاگ كه به‌م خۆڕێكخستنه سوپاییه‌ی كۆڕشی زانی، ئه‌وی بانگ كرد بۆ لای خۆی، به‌ڵام كۆڕش له‌وه‌ڵامدا شه‌ڕ كردنی ڕاگه‌یاند، سه‌رچاوه بابلیه‌كان به‌مجۆره ده‌ڵێن كه‌شه‌ڕ له‌نێوان كۆڕش و ئاستیاگ سێ ساڵ درێژه‌ی كێشا، به‌م هۆیه‌وه هیرۆدۆت كهتهنیا باسی دوو شه‌ڕ و شۆڕی دوایی ماده‌كان ده‌كات، له‌ڕاستی0دا به ئاشكرا بگره و به‌رده‌و ڕووداوه‌كان به‌كورتی باس ده‌كات، له‌شه‌ڕێكدا هارپاك فه‌رمانده بووه و له‌شه‌ڕێكی تردا ئاستیاگ خۆی. به‌وته‌ی كتسیاس ئاستیاگ له‌سه‌ره‌تادا كه‌له‌گه‌ڵ له‌شكری كۆڕشدا كه‌وته شه‌ڕه‌وه شكاندنی، ئاترادات پێشه‌وای مه‌رده‌كان له‌شه‌ردا كوژرا، ئینجا ئاستیاگ كه‌وته شوێن پارسه‌كان و له‌سه‌ر زه‌مینی پارس (پرسید) له‌به‌رامبه‌ر گه‌ردنه‌یه‌ك كه له‌باره‌گای پادشایانی پارس واتا –پاسارگاد- كۆتایی پێ دێت، جارێكی تر شكاندنیه‌وه، چۆنێتی پارسه‌كان زۆر ناهه‌موار بوو، شكست یان به ئاڵۆزی شكا، كه ژنان له حه‌ساری قه‌ڵاكان ده‌هاتنه ده‌ره‌وه و هانی شه‌ڕكه‌ره‌كانیان ده‌دا، پرسیان ئایا ده‌تانه‌وێ ڕابكه‌نه‌وه ناو سكی دایكتان و ژنه‌كانتان بێننه‌وه.
ئه‌و شه‌ڕه ئه‌وه‌نده به‌ڕاستی و گه‌رم بووه، كه ماده‌كان له‌ناكاو له‌شكره‌كانی خۆیان له سنووره‌كاندا ئاگاداركرده‌وه و ماوه‌یان به نابونید پاشای بابل دا، تاكو له یساڵی 552 پێش زایین شاری حه‌ڕان كه هینی ماده‌كان بوو، له ژوورووی (بین النهرێن) بیخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی كۆڕش له‌گه‌ڵ ئاستیاگدا، هارپاگ كه فه‌رمانده‌ی له‌شكری ماده‌كان بوو، له‌گه‌ڵ گه‌وره پیاوانی سوپا و سه‌ركرده له‌شكرییه‌كاندا ئاستیاگی به‌جێ هێشت و چوون بۆ لای كۆڕش و چوونه ناو ڕیزی له‌شكره‌كه‌یه‌وه.
له‌وه به‌دواوه هه‌واڵێك له هیرۆدۆته‌وه ده‌گێڕێته‌وه، گوایه ئاستیاگ له‌شه‌ڕێكدا ده‌ستگیر كراوه كه‌له دواییدا ڕووی داوه به‌شێوه‌یه‌كی تر باس ده‌كات، چونكه به‌ر له شه‌ڕه‌كه‌ی پاسارگاد باسی سێ شه‌ڕی تر ده‌كات، پارسه‌كان تیایا سه‌رنه‌كه‌وتون، شه‌ڕێك كه له‌ژێر دیواری حه‌ساری قه‌ڵای پاسارگاد ڕوویدا بوو، به خاڵی گۆڕینی چاره‌نووسی شه‌ڕه‌كه، له‌دوای ئه‌وه هۆزه‌كانی سه‌ر به ماد، وه‌كو هیركانیه‌كان و له دواییدا پارته‌كان ڕوویان كرده ناو پارسه‌كانه‌وه.
له‌ساڵی 550 پێش زایینی له‌گه‌ڵ خیانه‌تی هارپاگ و شه‌ڕی سه‌روماڵی ده‌ست پێده‌كات و هیركانیه‌كان و پارته‌كان، ڕوویان كرده پارسه‌كان و ئاستیاگ هه‌وڵی دا، تاكو په‌لاماری پارسه‌كان ڕابووه‌ستێ و دوایی ڕای كرد، بۆ ئه‌كباتانا و پارسه‌كان پایته‌ختی مادیان داگیركرد.
دوای ئه‌وه كتسیاس به ڕوونی باسی ڕووداوه‌كه ناگێڕێته‌وه، هه‌روه‌كو وترا شه‌ڕ دوور و درێژ بووه، سه‌ركه‌وتن هه‌ر تاوه‌ی به‌ده‌ست لایه‌كه‌وه بوو، هه‌روه‌كو كتسیاس باسی شه‌ڕه‌كان ده‌گێڕێته‌وه، هۆی بنه‌ڕه‌تی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی كۆڕش هه‌مان خیانه‌تی گه‌وره پیاوه سوپاییه‌كانی ماده، كه هارپاگ سه‌ركرده‌ی هه‌موویان بوو، هیرۆدۆت باسی ئه‌وه ده‌كات، به‌ڵام كتسیاس له‌م باره‌یه‌یه‌وه بێ ده‌نگه، له‌وه ده‌چێ پارچه پارچه بوونی هۆزه‌كانی سه‌ر به ماد ئه‌وانیشی به‌و خیانه‌ته دابێته قه‌ڵه‌م، وه‌كو سه‌رنج دراوه له‌ناو نووسینه‌كانی كتسیاسدا شتی ڕاست هه‌یه، مێژووی بابلی و نابونید و كتسیاس و هیرۆدۆت ده‌توانین كۆبكه‌ینه‌وه و له‌نێوان هه‌موویاندا وێنه‌یه‌كی ڕاستی ڕووداوه‌كه بخه‌ینه ڕوو.
هه‌واڵه‌كانی هیرۆدۆت ڕاسته، چونكه مێژووی ڕووداوه‌كانی بابل لایه‌نگیری ئه‌م نووسینه‌ی هیرۆدۆت ده‌كه‌ن، مێژووی ناوبراو ئه‌و ڕووداوانه له ساڵی 550ی پێش زایین ده‌گێڕێته‌وه، واتا كۆتایی شه‌ڕه‌كه باس ده‌كات، به‌ڵام ده‌بێ زانیارییه‌كانی كتسیاس له‌باره‌ی قۆناغی سه‌ره‌تایی شه‌ڕه‌كه‌وه بخرێته‌سه‌ر هه‌واڵه‌كانی هیرۆدۆت.
هیرۆدۆت له‌باره‌ی دوا ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئاستیاگه‌وه به‌م جۆره ده‌ڵێت: ئاستیاگ موغه‌كانی خنكاند – له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا تا ئه‌و سه‌رده‌مه باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا بوو، چونكه ئامۆژگارییان كردبوو، كه ڕێگای كۆڕش بدات بڕوات، وه‌كو وتراوه به‌شێك له كاهینه‌كان – موغه‌كان له‌گه‌ڵ پارسه یاخیه‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كیان دروست كردبوو، له ڕاستیدا ده‌بینین له دوای ئه‌و ڕووداوانه موغه‌كانی ده‌رباری كۆڕش و كوڕه‌كه‌ی كمبوجیه‌ی دووه‌م گه‌لێك ڕێزیان لێگیراوه، سروشتی بیروباوه‌ڕی ئایینی و چۆنێتی باری كۆمه‌ڵایه‌تی كاهنه‌كان وا بووه، كه‌ماوه‌ی نه‌ده‌دا ئه‌وانه ماوه‌یه‌كی درێژ خاوه‌نی سوود و خێر و بێری گشت خه‌ڵك بن.
كۆتایی سه‌ڵته‌نه‌تی ئاستیاگ
له دواییدا كه پارسه‌كان ڕوو له سه‌ركه‌وتن بوون، ئاستیاگ هه‌موو دانیشتوانی ئه‌كباتانای پڕ چه‌ك كرد و له حه‌ساری شار هاتنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ده‌ره‌قه‌تی پارسه‌كان نه‌هاتن و دیسانه‌وه شكان و ئاستیاگ به دیل گیرا، گفتوگۆی هارپاگ له‌گه‌ڵ ئاستیاگ له‌دوای گرتنی ئاستیاگ، هارپاك چووه لای خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌گیرانی، ئاستیاگ به هارپاك ده‌ڵێت: تۆ وه‌زیری حكومه‌تی من بووی، كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له دوای پاشا ئه‌ی له‌وێ ده‌بی به‌چی، هیرۆدۆت هارپاگ به‌بێ ئه‌قڵترین و بێ ویژدان ترین كه‌س داده‌نێ، پارسه‌كان ئه‌كباتانایان داگیركرد و به‌پێی مێژووی نابونید ئه‌كباتانایان تاڵان كرد و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكه‌كانیان به تاڵانی ده‌ستگیركرد و بر‌دیانن.
به وته‌ی كتسیاس ئاستیاگ ده‌موده‌س دوا به دوای شكسته‌كه‌ی به‌دیل نه‌گیرا، به‌ڵكو یه‌كه‌م جار ڕای كرد بۆ ئه‌كباتانا و له‌وێ خۆی شارده‌وه، كۆڕش دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته ئه‌كباتانا، فه‌رمانیدا ئامیتیدا كچی ئاستیاگ و مێرده‌كه‌ی (ئاسپیتام) و كوڕه‌كانیان ئه‌سپیتاك و مهابران – ئازار بده‌ن، دوای ئه‌وه ئاستیاگ خۆیدا به‌ده‌سته‌وه، تاكو ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ری ئه‌ون ئازار نه‌درێن.
ئاستیاگ له كوشتن ڕزگاری بوو، (هردۆت و كتسیاس هه‌ردووكیان باسی ئه‌مه‌یان كردووه و له‌مێژووی ڕووداوه‌كانی بابل دا شتێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌م باسه نییه، به‌وته‌ی كتسیاس به‌ناوی جێنشینی حاكمی هیركانییه‌وه زۆر به‌ڕێزه‌وه نێردرا بۆ ئه‌و سه‌ر زه‌مینه و دوورخرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو خواجه‌یه‌ك كه ناوی (پتساگ) بوو (ئیبار) هانیدابوو به بیانوی دیده‌نی كچه‌كه‌یه‌وه، بردی بۆ بیابانێك و له‌وێ به‌ره‌ڵڵای كرد، تاكو به‌سه‌رگه‌ردانی له‌برساندا بمرێ. كتسیاس ده‌ڵێ: دوای ئه‌وه ئامیتیدا چه‌رمه‌سه‌ریه‌كی زۆری بۆ پتساگ نایه‌وه، ئیبار خۆی كوشت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كۆڕش نه‌یده‌ویست سزای بدات.
له‌م نووسینانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێ، ماده‌كان به‌درێژایی ڕۆژگاری شه‌ڕ به‌هێزه‌وه ڕاوه‌ستان و ئه‌گه‌ر گه‌وره‌كانی ماد له‌ناوخۆی كیشوه‌ره‌كه‌دا ده‌ستیان به خیانه‌ت نه‌كردایه، حكومه‌ت نه‌ده‌كه‌وته ده‌ست پارسه‌كان.
سه‌ركه‌وتنی كۆڕش به‌سه‌ر ئاستیاگ دا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی، كه به‌هۆی گه‌وره‌كانی ماده‌وه ده‌ستی كه‌وتبوو، ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بوو كه یاسای تازه‌ی حكومه‌تی كۆڕش به‌ڕواڵه‌ت له‌گه‌ڵ ماده‌كاندا بگونجێ، به‌م هۆیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئه‌كباتانا تاڵان كرا و هه‌ندێك له ماده‌كان به‌دیلی و به‌تاڵانی ده‌ستگیر كران و بران، به‌ڵام هه‌روه‌كو وڵاتێكی داگیركراو و خه‌راج و باجیان خستنه‌سه‌ر، له وته‌یه‌كی ئاستیاگ له‌گه‌ڵ هارپاگ كه هیرۆدۆت باسی كردووه، ئاستیاگ ده‌ڵێ: هارپاگ ماده‌كانی به‌یلی گه‌یاند، ئه‌گینا تا ئه‌و كاته‌ش ماده‌كان هه‌موو كاره‌كانیان به‌ده‌سته‌وه بوو، ته‌نیا وه‌كو شتێكی ڕواڵه‌تی پارسه‌كان سه‌ركه‌وتوبوون، نوێنه‌ره‌كانی ئاسپارت خشاریاشایان به‌پادشای ماده‌كان ناوده‌برد، چه‌ندان نموونه‌ی تر له‌م ڕووه‌وه هه‌یه، ئه‌وه ده‌زانین كه یۆنانیه‌كان شه‌ڕه‌كانی نێوان یۆنان و پارسیان به‌شه‌ڕی یۆنانییه‌كان و ماده‌كان ناوده‌برد، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بۆ ئه‌وه‌ی ڕازی بكرێن گه‌وره‌كانی ماد زنجیره ده‌سه‌ڵاتێكی گونجاویان پێدرا، بۆ نموونه: كۆڕش پادشایانی مادی نه‌گۆڕی و له‌ناوی نه‌بردن، به‌ڵكو خۆی كرد به‌پادشای ماد و خۆی هه‌ر به‌ناوی پێشووه‌وه ناونا پادشای پارس، ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ی نووسراوه‌كانی سه‌رده‌می داریۆشی یه‌كه‌م، ماد و پارس له‌ڕووی كیشوه‌ره‌كانی تردا یه‌ك بوون، له نووسراوی نووسه‌ره یۆنانیه‌كاندا هاتووه ماوه‌یه‌ك له دوای ئه‌وه و له‌كاتی زنجیره‌ی ناوی پیاوه گه‌وره‌كانی ئیمپڕاتۆریه‌تی هه‌خامه‌نشی، ناوی نوێنه‌ره‌كانی ماد ده‌بینین، یۆنانیه‌كان و هۆزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات پادشای ئیمپڕاتۆریه‌تی هه‌خامه‌نشیان به‌پاشای ماد ناوده‌برد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كۆڕش له بابلدا پادشای مادی هێشته‌وه و ساتراپێكی تیا دروست كرد و یه‌كه‌مین ساتراپی ماد ئویبار بوو.
به‌وته‌ی كتسیاس كۆڕش له‌گه‌ڵ كچی ئاستیاگ، كه ناوی ئامیتیدا بوو زه‌ماوه‌ندی كرد، ئه‌م هه‌واڵه له گومان به‌ده‌ر نیه. له‌واقیع دا ناوی ئامی تیدا به‌پێی وته‌ی بروس له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی ماده‌كاندا به‌كارهێنراوه، له‌دواییدا بۆ ناوی ژنه هه‌خامه‌نیشیه‌كان به‌كارهاتووه، به‌ڵام پێشتر مێرده‌كه‌ی ئامیتیدا (ئاسپیتام)ی كوشت، كه حه‌قداری تاج و ته‌خت و دوژمنی ئه‌و بوو. مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو بۆ داواكاری خۆی واتا حكومه‌تی (قانونی) به‌سه‌ر ئیمپڕاتۆری ئاستیاگ بكا به‌به‌ڵگه.. له‌نێوان ماده‌كان و پارسه‌كاندا – وه‌كو میسرییه‌كان نه‌ریت وابوو، كچه زاده یان زاوا (مێردی كچ) ی پادشای پێشوو به‌پێی یاسا حوكمی وڵات بكات.
ژماره‌یه‌ك له گه‌وره‌كانی ماد چوونه لای كۆڕش، وه‌كو هارپاگ كه یه‌كێك بوو له‌سه‌ردارانی سوپای ماد، سێیه‌مین حاكمی كیشوه‌ری لیدی بوو، هارپاگ یونیه‌ی بۆ كۆڕش داگیركرد و حه‌زی نه‌ده‌كرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رزه‌مینی ماد، له‌ئاسیای بچووك جێگیر بوو، موڵك و زه‌وی و زارێكی زۆری خسته ژێر ده‌ست خۆیه‌وه، له لیكیه نووسراوێك به زمانی لیكه‌یی و یۆنانی ماوه‌ته‌وه كه له‌و نووسراوه‌یه‌دا یه‌كێك له نه‌وه‌ی ئه‌وه (؟) كتسیاس ده‌ڵێ: كوڕه‌كانی ئامیتیدا كه له ئاسپیتام یه‌كه‌م مێرده‌كه‌ی ناویان ئاستیاگ و مهابرن – بوو، له‌لایه‌ن كۆڕشه‌وه كرا به ساتراپ و براكه‌ی كه (پارمیس) كوڕی ناشه‌رعی ئاستیاگ یان كوڕی دایكی ئامیتیدا له‌مێردێكی تره‌وه- یه‌كێك له‌سه‌ردارانی سوپایی پارس بووه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسه‌كانی كتسیاس به‌لای ماد‌دا داده‌تاشێ و ڕقه‌به‌ری كۆڕش ده‌كات، له‌نووسراوی بێستوندا داریۆشی یه‌كه‌م ناوی هه‌ندێك له‌سه‌ردارانی پارس ده‌بات كه‌مادی بوون، ته‌نانه‌ت تا سه‌رده‌می خشاریاشا ناوی هه‌ندێك له‌گه‌وره‌كانی پیاوانی مادی بردووه، كه له ده‌رباری ئیداره‌ی هه‌خامه‌نشیه‌كاندا پله و پایه‌یه‌كی به‌رزیان به‌وده‌سته‌وه بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌نانه‌ت گه‌وره‌كانی ماد له‌باره‌ی داگیركردنی ئه‌و كیشوه‌ره‌وه له‌لایه‌ن پارسه‌كانه‌وه بێ لایه‌ن بوون، هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می داریوشی یه‌كه‌مدا گه‌لێك شوێن و پله و پایه‌ی گرنگیان به‌ده‌سته‌وه بوو، به تایبه‌تی نه‌وه‌ی ئه‌و حه‌وت خانه‌دانه‌ی كه له كوده‌تاكه‌ی داریوشدا به‌شداریان كردووه، ژماره‌یه‌كی كه‌م له بنه‌ماڵه و خانه‌دانه‌كانی ماد له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كانی پارسدا تێكه‌ڵ بوون و زۆربه‌ی ئیشوكاری ساده‌یان گرته‌ده‌ست، یان له ڕۆژگاری پڕ له ئاژاوه و سه‌ره‌تای سه‌ڵته‌نه‌تی داریوشی یه‌كه‌مدا (521- 522 پێش زایین و ڕه‌نگه له‌سه‌رده‌می خشاریاشا دیسان 484-486ی پێش زایینی دا له‌ناوچوون.
ئه‌مه به‌سه‌رهات و مێژووی دوا پادشای ماد و سه‌ڵته‌نه‌تی ئاستیاگ بوو، به ڕای زۆربه‌ی مێژوونووسانی ئه‌و سه‌رده‌مه، كه به دیقه‌ته‌وه ڕووداوه‌كانیان تۆمار كردووه، ئایا كۆتایی سه‌ڵته‌نه‌تی ئاستیاگ، كوێی له كۆتایی زوحاك یا ئاژده‌هاكی ماربه‌شان ده‌چێت، هیچ باسێك له زوڵمی ئاستیاگ و چه‌كوشه‌كه‌ی كاوه و په‌لاماره له ناكاوه‌ی فه‌ره‌یدون نیه، هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، شه‌ڕی هه‌خامه‌نشی له‌گه‌ڵ ماد، كۆڕش له‌گه‌ڵ ئاستیاگ له ساڵی 553 تا 550 پێش زایین درێژه‌ی كێشا و شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو، له شه‌ڕیشدا هه‌رجاره لایه‌كیان سه‌رده‌كه‌وت، تا دواجار به‌هۆی خیانه‌تی هارپاك و پیاوه گه‌وره‌كانی ماد پارسه‌كان توانیان به ته‌واوی سه‌ركه‌ون، به‌داخه‌وه كورد تائێستاش ڕابردووی خۆی خۆشناوێت و به‌رامبه‌ر به مێژوو و كه‌لتوور و سیاسه‌ت و خانه‌دان و پیاوه گه‌وره و كه‌سایه‌تیه قاره‌مانه‌كانی ڕابردووی خۆی كه‌مته‌رخه‌مه و زۆر به‌ساده‌یی و بێباكانه ده‌ست له خاك و خه‌ڵك و مێژووی خۆی هه‌ڵده‌گرێ بۆ دراوسێ و لایه‌نانی تر، ده‌بێ ده‌كی ئه‌و ڕۆژه بێت ئێمه‌ش به‌دوای مێژووی دزراوی خۆماندا بگه‌ڕێین و بیدۆزینه‌وه و وه‌ری بگرینه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1- ئی. م. دیانۆكۆف، میدیا، وه‌رگێڕانی: بورهان قانع، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری- هه‌ولێر، 2008.
2- حه‌بیبوڵڵای تابانی، هاونه‌ته‌وه‌یی كورد و ماد، وه‌رگێڕانی: جه‌لیل گادانی، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات- هه‌ولێر، 2010.