لوقمان غه‌فوور: هه‌ر هیچ نه‌بێت سه‌یری ئه‌و گرافیكه بكه!
له‌م ڕۆژانه‌دا هاورێیه‌كی نێو فه‌یسبووكه‌كه‌م زۆر هیلاكی كردم به كۆمێنت، تا شه‌ش كۆمێنت پێكه‌وه رۆیشتین، زۆریش پێداگری له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك ئه‌كرد، بۆچی له‌ساڵی 20 ی هه‌موو سه‌ده‌یه‌كدا (1720-1820-1920-2020) ده‌ردێكی كوشنده بڵاوبۆته‌وه كه‌واته ئه‌مریكا خۆیه‌تی ده‌رده كوشنده‌كان بڵاوده‌كاته‌وه. به‌و پێیه‌ی له گفتوگۆكه‌دا وتی:”مامۆستای فیزیاكهم ئه‌م زانیارییه‌ی پێداوم”.
هه‌رچه‌ند من نازانم ئایا مامۆستای فیزیاكهی وتوویه‌تی یان ئه‌یویست هه‌ڵه‌كه بخاته ملی مامۆستاكه‌ی و خۆی لێده‌رباز بكات، به‌ڵام راستی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس بڵاوبۆوه كه فه‌یك بوو. لۆگۆی سكای نیوزی عه‌ره‌بی لێدرابوو تا خوێنه‌ری فه‌یسبووك باوه‌ڕ بكات. كاتی خۆی زۆر وه‌ڵامی هاورێكانم دایه‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئه‌ڵێ هه‌ر هه‌موو 20ی سه‌ده‌یه‌ك په‌تایه‌ك بڵاوبۆته‌وه كه له راستیدا وا نییه په‌تای تریش بڵاوبۆته‌وه، جگه له‌وه‌ی له‌رووی ساڵه‌وه هه‌ڵه‌ی تێدایه.
هه‌ر له‌و خهیاڵهشدا بووم بۆ خوێنه‌ر ئه‌م هه‌ڵه‌یه راست بكه‌مه‌وه كه ئه‌گه‌ر پێش سه‌ده‌ی بیست وه‌رگرین ئافاته‌كان زۆرن ناكرێت 1720 و 1820 به نمونه وه‌رگرین و ئه‌وانی تری لێدهركهین. به‌ڵام من زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ده‌ی بیست و بیست و یه‌ك ئه‌كه‌مه‌وه.
پێش هه‌موو شتێك 1920 هیچ روینه‌داوه به‌ڵكو 1918-1919 ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی بڵاوبۆته‌وه، ئه‌مه یه‌كێك له هه‌ڵه‌كان.
لێره‌دا ئاماری ئامار و شوێن و مێژووی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان له ته‌واوی وڵاتاندا ده‌خه‌مه ڕوو.
راستییه‌ك هه‌یه وه‌ك مرۆڤ بڵاوبووینه‌ته‌وه به دنیادا، بۆیه ئه‌و نه‌خۆشی و ده‌ردانه‌ی بڵاوده‌بنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له‌گه‌ڵماندا. هه‌تا مرۆڤایه‌تی به‌ره‌وپێش بڕوات، ڤایرۆسه‌كانیش به‌ره‌وپێش ده‌ڕۆن. من لێره‌دا ئه‌و ڤایرۆسانه ئه‌خه‌مه‌ڕوو كه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا دوركهوتوون و زۆربه‌شیان سه‌رچاوه‌كه‌ی چین و هۆنكۆنگ-ن و بوونه‌ته هۆی مردنی ئینسانه‌كان له ساڵی 1900ه‌وه تا ئێستا به‌نزیكه‌یی.
* ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی: ساڵی 1918-1919، (40-50) ملیۆن كه‌سی كوشتووه.
* ئه‌نفلۆنزای ئاسیا: ساڵی 1957-1958، (1 ملیۆن و 100 هه‌زار) كه‌سی كوشتووه.
* ئه‌نفلۆنزای هۆنگكۆنگ: ساڵی 1968-1970، (1ملیۆن) كه‌سی كوشتووه.
* ئێچ ئای ڤی- ئایدز: ساڵی 1981- به‌رده‌وامه، (25-35) ملیۆن كه‌سی كوشتووه.
* كرۆنا ڤایرۆس سارس1: ساڵی 2002-2003، (770) كه‌سی كوشتووه.
* ئیبۆلا: ساڵی 2009-2010، (13 هه‌زار) كه‌سی كوشتووه.
* مێرس: ساڵی 2012-2013، (850) كه‌سی كوشتووه.
* ئه‌نفلۆنزای به‌راز: ساڵی 2014-2016، (200 هه‌زار) كه‌سی كوشتووه.
* كۆرۆنا ڤایرۆس سارس2: كۆڤید ناینتین: ساڵی 2019- به‌رده‌وامه. مردنیش به‌رده‌وامه.
به‌كورتی ئێمه بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه ناو هه‌ڵه‌وه …. نابێت هه‌رشتێك هاته به‌رده‌ممان پڕی پیاكهین و بیخه‌ینه مێشكمانه‌وه. به‌رله‌وه‌ی بیچه‌سپێنین له مێشكماندا و بۆ گفتۆگۆ هه‌ڵیگرین، ئه‌بێت له‌لایه‌نی راستی دڵنیابینهوهو بیربكه‌ینه‌وه له راستی و دروستی ئه‌وكات شه‌نی بكه‌ین و سوودی لێوه‌رگرین.