شاخەوان سەنگاوى: حکومەتى ڕۆژ.!
ئەگەر بە تەماشایەکى سەرپێیانەش بێت بڕوانیینە کابینە یەک لە دواى یەکەکانى حکومەتى هەرێم، دەگەینە ئەڕاستیەى لە ئیدارەدانى دامەزراوەکانى دوڵەتداریدا بە شێوەیى پلەبەندى پلاندانان کاریان نەکردووە، سەرە ڕایى هەبوونى وەزارەتێک بە ناوی پلاندانان. هەر بۆیە لە سەرجەم کارەکانى حکومەت کاریگەیى ڕۆژو ڕەزامەندى لایەنى بەرامبەر، کە کاربەدەستان حکومەت بە ئامانجى جێ بەجێکردنى مرامەکانى خۆیان بە ئامانجى گەیشتن، بەو ئامانجەى، کە خۆیان دەیانەوێت نەک دامەزراوەکانى حکومەت بە سەر دەرئەنجامى کارەکانیانەوە دیارە. چونکە کاربەدەستانى ئەم هەرێمە، ئیدى نازانم بڕوایان بە پلان نیە یان لە بنەچەدا پلان بوونى نیە بۆجێ بەجێکردنى کارەکان، هەر بۆیە دەبینین کاربەدەستانى یەکەمى حکومەت و وەزارەتەکان بە بێ لە بەرچاوگرتنى ئەرکى بەرپرسیارێتى بەرامبەر تاکەکانى ئەم هەرێمە، دەست دەبەن بۆ سەرجەم کایەکانى حکومەت دارى بە نموونە سندوقى خانەنیشینى فەرمانبەران، کە ئەمە رێژەیەک لە موچەى فەرمانبەران دەبڕێت بە ئێستاشەوە بۆ ئەم سندوقە. کەچى تائێستا کەس نازانێت دەچێتە کۆێ وە چى لێدێت؟ هەر بۆیە دەبینین کاتێک حکومەت توشى سادەترین قەیران دەبێت کاربەدەست بە بێ سڵمینەوە لە بەرامبەر هاولاتیان بەشێوەیەکى تەموو مژاوى ئفلاس بوونى حکومەتەکەیان ڕادەگەینن بە بێ ئەوەى هەستى بەرپرسیارێتیان تێدابێت، هۆکارێک بێت بۆ دەستلەکارکێشانەوەى خۆیان.
کاتێک دەبینین بە سى ساڵ لە تەمەنى حکومڕانى دەسلاتى کوردى کەچى خاوەنى هیچ سیویلەیەکى نقدى نەبێت بگرە زۆربەى ئاماژەکان بە سالبیش دەردەکەون. کەواتە ئە ئەمەیە حکومەتدارى ڕۆژ کاتێک مامۆستایانى وەزارەتى پەروەردە هاتنە سەرشەقامەکان بەو ئامانجەى، کە ئەم دەستەى کومەڵگا عەرشى کورسیەکانیان هەڵنەلەرزێنن بە بێ خوێندنەوەیەکى زانستیانەو پلان بۆدانراو، بەڵکو بەشێوەیەکى پیلان بۆدانراو مووچەکەیان زیاد دەکەن و، بگرە دەیخەنە سەرەتاى لیستى مانگانەى مووچەوە. هەمان کاریش ڕاست دەردەچێت، کاتێ شەڕى نەگریسى داعش سەریى هەڵدا. کەواتە پێشمەرگە پارێزەرى نیشتمانە، ئاراستەى سەهمەکە کاربەدەستان بەلاى ئەواندا شکایەوە. ئەم جوڵە پێکردنى ئاراستەى سەهمى بەرژەوەندیەکانى کاربەدەستان تا زەمەنى کرۆناش بەردەوامى هەیە. هەر بۆیە ئێستا کە دەبینین کەرتى تەندروستى و وەزارەتى ناخۆ لە پێشەوەى لیستەکەى حکومەتدایە بگرە لە ئەگەرى درێژە کێشانى ئەم دۆخە لیستى مووچە بەم شێوەیەى لێدێت ئەمیش لە بەر ڕۆشنایى ئەوەى لە سەر زارى خۆیانەوە بەتایبەتیش وەزیرى ناوخۆ، کە دەلێت داهاتى ناوخۆ نزیک بۆتەوە لە سفر کەواتە 250 ملیار دینار لە داهاتى ناوخۆ، کە حکومەت بۆ مووچە بەکارى دەهێنا کەم دەکات، لە بەرامبەر ئەوەشدا کاتى نەوت بەنزیکە 60 دۆلارى ئەمەریکى بوو وەزارەتى سامانە سروشتیەکان مانگانە 350 ملیارى بە شێوەیەکى نەگۆڕ دەخستە سەر حسابى وەزارەتى دارایى ئەى ئەگەر هاتوو نرخی نەوت بەنرخى ئەمڕۆى کەکەمترە لە 22 دۆلار لەم حاڵەتەدا دەبێت حکومەت پارە بدارت کۆمپانیاکانى نەوت، ئەویش بەهۆى جۆرێتى گرێبەستە نەوتیەکانى هەریم. کەواتە دەگەینە ئەو ئەنجامە ئەم بڕ پارەیەش لە داهاتى هەرێم ئەگەر سفر نەبێ، کەواتە نزیکە لە سفر. ئەوەى دەمێنێتوە 21 ملیارەکەى هاوکاریەکانى حکومەتى ئەمریکایە کە ئەمیش کەمى کردووە بۆ 8 ملیار دینار کەواتە حکومەتى هەرێم ئەوەى لە بەردەستیدایە تەنها ئەو 453 ملیارەکەى بغداد دە کە بەناویى مووچەى مانگى سێ 2020 بەڵام حکومەتى هەرێم بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى دوانزدە هەندێ لە وەزارەتە بچوکەکانى پێ دابەش دەکات (بێجگە لە وەزارەتەکانى خوێندنى باڵا و پەروەردە و اوقاف) ئەو باقیەیى دەمێنێتەوە دەدرێت وە بە مووچەى مانگى یەکى وەزارەتى تەندروستى و ناوخۆ چونکە بەرژەوەندى دەسلاتداران هەرێم تا ئێستا لە گەڵ ئەم دوو وەزارەتەداییە ئەمەیە پیلانى دەسڵاتدارانى ئەم هەرێمە نەک پلان.