سامانی وەستا بەکر: ئەو جیاوازییەی کە نابینرێ.
یاسا بۆ خزمەتی مرۆڤ و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگەیەکە نەک مرۆڤ بۆ خزمەتی یاسا، بەڵام ئەی ئەگەر وانەبێ جێ ڕووئەیات؟
یاساکان هەمیشە بۆ خزمەتی مرۆڤ و خۆشگزەرانی دائەڕێژرێن و هەندێک یاساش بۆ بەرژەوەندی ژینگە، بەڵام دوای ئەوەی، کە مرۆڤ هەست بەوە ئەکەن چێتر ژینگە بڕشتی تیانەماوە زیاتر ببەخشێ بە مرۆڤ و، بە پێچەوانەوە بەرەو نەمان و فەوتان ئەچێ. ئیتر لەوەودوا مرۆڤ دیسانەوە بۆ بەرژەوەندی خودی خۆی هەندێ یاسا بۆ ژینگەپارێزی دائەڕێژێ، کە زۆربەی کاتیش وەک خۆی کاری پێناکرێ، ئەگەر دژ بە بەرژەوەندی سەرمایەداریبێت. لەوەش کوشندەتر ڕۆتین و بیرۆکراتی هەندێک جار هەر بەزیندووی ئەیتاسێنێ.
لە کاتێکا یەکەم تووش بوو لە سلێمانی وەک یەکەم تووش بوو لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا. ئەو کاتە سوید وە ستۆکهۆڵم هیچ تووش بوویەک نەبوو. بەڵام ئێستا لە هەرێمی کوردستان ژمارەکە تا ئێستا سەروو 100 کەسە، بەڵام لە سوید نزیکەی 3000 تووش بووە! بێگومان ئێستا پرسیارێک دروست ئەبێ، ئەویش ئایا هۆکارەکە چیە و بۆ؟
” Bureaucracy هۆکارەکە زۆر بە سانایی تەنها ووشەیەکە پێی ئەوترێ “بیورۆکراتی” بیورۆکراتی لە هەردوو زانستی کۆمەڵایەتی و زانستی ڕامیاریا بەکارئەهێنرێت، بە واتای جێبەجێکردنی یاساکان بەهێز لە کۆمەڵگە ڕێکخراوەکانا.
ووشەکە پیك هاتووە لە دوو بەش “بیورۆ” ووشەیەکی ئەڵمانیە واتە نوسینگە “المکتب” لە سەرەتای سەدەی 18 بەکارهێنرا تا ووشەکە هەموو کۆمپانیایەکی بواری کارکردن بگرێتەوە، نەک تەنها نوسینگەی فەرمی حکومی. ووشەی “کراتی یان کراتۆس” ووشەیەکی ئغریقییە بە واتای دەسەڵات “سلطـة” یان هێز. واتا کۆی دوو ووشەکە پێکەوە “هێزی دەسەڵات یان دەسەڵاتی نوسینگە” (قوة المكتب أو سلطة المكتب).
بیرۆکراتی کوشندەیە ئەگەر ڕۆچووە ناو ووردودرشتەوەBureaucracy.
بیوکراتیەکەی سوید لێقەومانی لێئەکەوێتەوە، ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستا کارەکان بەڕێبکرێت و مامەڵە لەگەڵ پەتای کوشندەیی کۆرۆنایا بکرێت. بۆ ڕوونکردنەوە دوو نمونەی سانا وەرەگرین ئەوانیش “ماسک یان دەمامک وە كحول یان پاکەرەوەی دژە ڤایرۆس و بەکتریا”. European conformity “CE” mark
مارکەیەکی گەرەنتییە، کە ڕەچاوی پێداویستییە سەرەکیەکانی تەندروستی و ژینگە و خۆپارێزی پەیوەندیدار ئەکات. مارکەیەکە، کە ئەیرێ لەو کاڵایانەی کە لە بازاڕی ئەوروپی هاوبەشا مامەڵەی پێوەئەکرێ. واتە ئەم مارکەیە وەک پاسپۆرتێک وایە بیرێ لەهەر کاڵایەک ئیتر ئەو کاڵایە ڕێگەپێدراوە، کە بە سەربەستی لە نێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپایا بێت و بڕوا و بەبێ کێشە بەکاربهێنرێ. ئێستا چەندین هەزار دەمامک و هەزاران لیتر کحولی پاکەرەوەی دەست “تەعقیم” لە وڵاتی سویدا بوونی هەیە. بەڵام ڕێگەنایرێ بەکاربهێنرێ تەنها لەبەر ئەوەی جارێ ئەو مارکەیەی لەسەرەوە باس کراو لێینەیراوە، لەکاتێکا مانگێک زیاترە لە هیچ دەرمانخانەو بازاڕێکی سویدا نە دەمانک و نە کحولی دژە ڤایرۆس و بەکتریا دەست ناکەوێ و بۆتە کێشە هەم بۆ خەڵک و هەم داودەزگا فەرمی و نافەرمی و تەنانەت کەرتی تەندروستیش، دەزگا تەندروستییەکان دەنگیان بەرزکردۆتەوە لەترسی کورتهێنانی بابەتی خۆپارێزی لە کەرتی تەندروستی و دەزگا هاوکارەکانیانا.
ئەم مارکەیە “نیشانە”یە لە یەکێتی ئەوروپاوە بڕیاری لەسەر ئەیرێ واتە هیچ وڵاتێکی ئەوروپی ناو یەکێتییەکە بۆی نیە بە سەربەخۆ بەکاربهێنێ و ئەبێ دوای گیراکردن “قبول” کردنی یەکێتییەکە بیرێ لە کاڵا جیاوازەکان، ئێستاش بەهۆی پەتای کۆڤید 19وە کێشە بۆ کۆبوونەوەو ئیش و کاری هەم یەکێتی ئەوروپا و هەم وڵاتانی ناو یەکێتییەکەش دروست بووە.
ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا ئەبێ ڕۆتیت و بیرۆکراتی بخرێتە پێش سەلامەتی و خۆپارێزی و پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان لە کاتێکا خودی یاساکان بۆ خۆشگوزەرانی و سەلامتی بو خۆپارێزی ژیانی مرۆڤ دائەڕێژرێن؟
چیاوازی شیوازی کارکردنی حکومەتی هەرێم و وڵاتی سوید بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڤید 19.
وێڕای کەموکوڕییە زۆرەکانی پێشووی حکومەتی هەرێم بەڵام بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە زوو وە بەپەلە هاتنە دست، ڕۆتینو بیرۆکراتی دەستگیر نەبوو، بڕیارەکان دەرەچن و زوو بەزوو جێبەجێ ئەکرێن، هەمووی وەک یەک تیم کارەکەن “هەڵبەتە ئەوەی ئێمەی بەچاو ئەیبینین”، ژیانی مرۆڤ خرایە پێش ئابوری و دارایی و داهات و دەستکەوتی حکومەت، سنورەکان توندوتۆڵکران بە تایبەت سنور لەگەڵ وڵاتی ئێرانا کە یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرتین تووشبووی هەیە لە جیهانا و… هتد.
وڵاتی سوید وێڕای ئەوەی یەکێک لە باشترین سیستمی بەڕێوەبردنی هەیە بۆ ڕۆژگاری ئاسای بەڵام لە ئێستایا بیورۆکراتی و ڕۆتین وای لێکردووە کە ڕۆژانە سەروو 200 کەس تووشبن بە کۆڤید 19، هەماهەنگی تەواو نیە لە نێوان فەرمانگە و دەزگاکانا ئەگەر پێشتر بەپێی یاسا ڕێگەیان پێنەدرابێ، خوێندکارە پێشکەوتوو و تازە دەچووەکان دوو دڵن بێن بەدەنگ بانگەوازی حکومەتەوە بۆ هاوکاری کارکردن چونکە تا کار زیاتر بکەن ئەبێ بڕێکی زیاتر لەو قەرزەی بۆ کاتی خوێندن کردوویانە بیگێڕنەوە ئەمەش واتا ترس لە تووش بوون و خۆ ماندوو کردنێکی بێ سود چونکە ئەمەش دیاسانەوە یاسایەکی پێویستە تا لەپای ماندووبوونیان بڕێکی زۆری داهاتەکەیان نەچێتە بری قەرز، باخچەو فێرگەکان داناخرێن چونکە پێیان وایە ئەبێ دیاک و باوکەکان لەماوە بمێنەوە بەدیار مناڵەکانیانەوە بەمەش دەستی ئیشکەر کەمەکات و ئەبێ بەبارگرانی بەسەر حکومەتەوە و پارەیەکی زۆری پێویست ئەبێ، سنورەکان کراوەن، ڕانەوەستانی بازرگانی و کارگەکان زۆر گرنگی پێئەیرێت، لە لێدوانی لایەنە بەپرسەکانا ئیکۆنۆمی لە پێشینەی کارەکانا ڕژدی لەسەر ئەکرێتەوە.
ئەمە بەو واتایە نیە کە سیستمی بەڕیوەبردن لە وڵاتێکی وەک سوید خراپبێت یان بەراوردێك بێت بە حکومەتی هەرێم چونکە ئەگەر بێینە باری ئاسایی ئەوا ناکرێ ئەو دوو حکومەتە لە هێچ ئاساتێکا بەراورد بکرێ، بەڵکو ئەمە تەنها خستنەڕووی خراپی بیرۆکراتی و ڕۆتینە لە کارکردن کە ئەو جیاوازیەی دروست کردووە کە تووش بوون لە هەرێم لەسرەو 100وەو لە سوید نزیکەی 3000 تووش بوو لە هەمان کاتا، لە کاتێکا سیستمی بەڕێوەبردن لە سوید ئەگەر یەکەم نەبێ لە جیهانا ئەوا یەکێکە لە باشتریینەکان.
هەڵبەتە زۆرینەی وڵاتانی جیهان تا ئاستێک وەک یەک ڕووبەڕووی پەتای کۆڤید 19 بوونەتەوە بە کەرەنیت کردنی هەموو کۆمەڵگە وەک حکومەتی هەرێم یان بەشێکی، بەڵام وڵاتی سوید ئەو کەرەنتینکردنە بە ڕێگەچارەیەکی گونجاو نابینێ و فەرمانگەی تەندروستی گشتی سوید کە بڕیاردەرە پێی وایە کە کەرەنین کردن ڤایرۆسەکە لەبڵاوبوونەوە ڕاناگرێ. بۆیە ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە چاوەڕێ بکەین تا دوای بنبڕکردنی ڤایرۆسەکە، ئەو کات تەماشاکەین ئایا کەرەنینەکەی وڵاتان ئەنجامی باشی ئەبێ یان نەکردنەکەی سوید، ئایا ئابوری ئەو وڵاتانە زەرەری گەورەی بەرکەوێ لە پێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتییەکانیان، یان ئابوری سوید کەمتر زەرەرمەند ئەبێ و سەرکەوتووش ئەبێ لە پاراستنی هاوڵاتیانی یان قوربانییەکی زۆری لێئەکەوێتەوە. ئەم پرسیارانە بێ وەڵامن لە ئێستایا؟