باسى کۆرۆنا نابڕێتەوە.
زمانزا و ئامادەکردنی: عوسمان عومەر
وەک دەلێن هێشتا خێروشەر بەش نەکراوە زانیارى نوێ دەردەخرێ, تا رۆژەکان تێدەپەرن زانیارى نوێتر دەردەکەوێ سەبارەت بە کۆڤید 19. نیویۆرک پۆست لە RT بلاو کراوکراوەتەوە و لە والى هاوڕێى ئەزیزم کاک کوردۆ وەرمگرتوە و وەرمگێرایە سەر زمانى کوردى.
زاناکان هەشت وەچەى ئەو ڤایرۆسە کۆڕۆنا نۆێیەیان دیارى کردووە، کە بەجیهان دا بلاوبۆتەوەو سەرئیشەى دروستکردوە.
زاناکان دەلێن: نزیکەى 2000 زنجیرە، بۆ ماوەییەکانى ئەو ڤایرۆسە نێردراون بۆ تاقیگەى Next Strian دەریانخستوە، کە لەشێوەیەکەوە بۆ شێوەیەکى تر لەکاتى خۆى گۆڕانى بەسەردا دێت. لێکۆلەرەکانیش دەلێن ئەو داتایانەى لەهەر کیشوەرێک وەرگیراوە، جگە لە کیشوەرى بەستەلەکى باشور نەبێ، دەریانخستوە هەر 15 رۆژ جارێکە بەپێى ناشناڵ جیۆگرافێک.
تریفۆر بیدفۆرد، یەکێکە لە دامەزرینەرانى Next Strain دەلێت (پەرینەوە یا گۆرانکارى –طفرة)کانى زۆر بچوکە و، بە ڕەچەلەکێک نەدۆزراوەتەوە، کە زۆر زیانبەخش بێ. ئەو (پەرینەوە –طفرة)یە بێ زیان و سود بەخشە، وەک پارچە گازێک پێمان دەلێت: ئەو ڤایرۆسە چۆن بلاودەبێتەوە. ئەوەشى رونکردۆتەوە, وەچە جیاوازەکان وادەکات لێکۆلەران چۆنیەتى گەشەکردنى ڤایرۆسەکەو ڕێگەکانى بلاوبونەوەى و ئەوەش دەردەخات ئایا خۆ کەرەنتینەکردن لەماڵەوە کاریگەرى دەبێ؟
بیدفۆرد ئاماژەشى بەوەکردوە دەتوانرێ ئەوە بزانین، چۆن رێگە لە بلاوبونەوەى ڤایرۆسەکە بگرین. بۆ وەلامى ئەو پرسیارەش، کە توانرا پێ لە سکرێتەرى بەنزین هەلگرین واتە ڕیگەگرتن لەو ڤایرۆسەیە.
چالز چیو مامۆستاى درمە بلاوەکان لە زانکۆى کالیفۆرنیا/ کۆلیژى پزیشکى لە سان فرانسیسکۆ دەلێت: بنچینەى داتاکان وامان لێدەکات بەووردى ئەوە بزانین چۆن ئەو ڤایرۆسە بلاودەبێتەوە لە سەرتاسەرى ویلایەتە یەکگرتوەکان بەپێى ئەوەى بۆ usa today ئاشکراى کردوە, ئەو نەخۆشیە شایستەى ئەوەیە، بەدواداچونى بۆبکرێ و لەتوانامان دایە زنجیرەى جینەتیکى چییە تا وەچە یا پەرینەوەکانى ئەو ڤایرۆسە بزانین.
هەر ئەو رۆژنامەیە ئاماژەى پێداوە زۆربەى حالەتەکان لەکەنارەکانى خۆرئاوا پەیوەندى بەوەچەیەکەوە هەیە یەکەمجارە لەواشنتۆن دەست نیشان بکرێ، کە 3 پەرینەوە لەیەکەم وەچەوە دووربێ. لەهەمانکات لەکەنارى خۆرهەلاتى وا دەردەکەوێ، لە چینەوە هاتبێ تا گەیشتۆتە ئەوروپا و دواتر نیویۆرک، ئینجا وولاتانى تر. بەلام کریستیان ئەندرسۆن مامۆستا لەسەنتەرى لیکۆلینەوەى Scripps Rsearch هوشدارى ئەوەى داوە، کە نەخشەى تەواوى بلاوبونەوەى ڤایرۆسەکە ڕون نییە.
ئەندرسۆن بە USA Today ڕاگەیاند ئیمە تەنها شێوەیەکى بچوکى ئەو ڤایرۆسەمان بەرچاو گرتووە. بەلام ڤایرۆسەکە قەبەیە …. ئیستا نیوملیۆن حالەتى دەستنیشان کراومان لەبەردەستە، بەلام رەنگبێ 1000 زنجیرە جینەتیکى هەبێ، بۆیە دەلێم زۆر وەچەى هەیە کە نارونەلامان.
هەرسەبارەت بە هەوالى کۆڤید 19 ئەم هەوالەش هەیە.
بەپێی سەرچاوەیەک لە سایتی TT Tweaktown لەماوەی هاتنی کۆرۆنا تا 21 ئادار زیاد لە 21 ملیۆن بەشدار بووی تەلەفونی دەستی تەلەفونەکانیان داخراوە. لەکاتێکدا بەپێی یاسا لە چین هەموو کەسێک دەبێت تەلەفونی سمارت و هێڵی تەلەفونی هەمیشە کراوەبێت بۆ چاودێری هاتووچون و گوێ لێگرتنیان. پرسیارەکە ئەوەیە ئەو 21 ملیۆن هێڵە بۆچى و چۆن داخراون. هەروەها لەماوەى ئەو 3 مانگە 840 هەزار هیلى ئەرزى واتە نۆرماڵ داخراون و نەماون. ئەوەش دەرخەرى ئەوەیە، کە چین ژمارەى توشبوان و مردوانى ڕاستەقینەى شاردۆتەوە.
Connectivity & Communications
Is China hiding the real COVID-19 death toll? 21 million phones VANISH
Chinese phone operators lose 21 million subscribers over COVID-19 coronavirus outbreak
https://www.tweaktown.com/news/
- Latest Posts by عوسمان عومەر
هیپاتیا، ژنێک لەسەردەمی نەخوێندەواری.
-بۆچی فرۆکەخانەی ئەتاتورک ناونرا؛ صبیحە.
-تا بەرانی شاخدار هەبێ، من خوریەکەی ببڕمەوە بیفرۆشم.
- All Posts