دلێر كه‌ركوكى: دەنگی مۆزیکی تفەنگەکەی مەسعود بەرزانی!
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
كاتێك هێمن هه‌ورامى وتى ( ديوهخانهكهى مه‌سعود بارزانى ئه‌وه‌نده بچووكه جێگاى ميوانانى لێنابێته‌وه )، لهجياتى ئه‌وه‌ى پێى بڵێن، خودا له‌ناوت ببا تۆ ئه‌و درۆيه شاخداره چۆن ئه‌كه‌ى، خۆ هه‌موو كه‌س ئه‌زانى سه‌رۆك هاوينهههوارێكى گه‌وره‌ى كوردستانى داگيير كردووه‌و، زۆر كه‌سيش قهسرهكهيان بينيوه له سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، كه‌چى له پاداشتى ئه‌و درۆيه كرديانه جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، كه ئێستا به‌فيعلى سه‌رۆكه نه‌وه‌ك جێگر!..
كاتێك عه‌لى فه‌يلى له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزيۆن ده‌ڵێ: سه‌ياره‌ى هاوڵاتيه‌كى ئاسايى له‌وه‌ى كاك مه‌سعود به‌رزتره. نه‌چوون گوێى راكێشن و بيبهنه سه‌ر ئه‌و لێوا تايبه‌ته‌ى مه‌سعود و كه‌ژاوه‌ى سهيارهكانى پێشان بده‌ن كه له‌هه‌ر دهرچوونێكيدا يه‌ك فه‌وج عه‌سكه‌ر و ده‌يان سه‌ياره‌ى ئاخير مۆديل بهدواييهوه ئه‌كه‌ون. خوا ئه‌زانێ له‌وانه‌يه فرۆكه‌ى تايبهتيشى هه‌بێ.
كاتێك په‌رله‌مانتارێكى گهوجيان ئه‌ڵێ: ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا و ئه‌ڵمانيا خه‌ريكى دۆزينه‌وه‌ى فاكسينى كۆرۆنان، پشتهملى راناكێشن بۆ گوندى دۆرهو ئه‌شكه‌وته‌كانى بارزان كه ده‌يانى بنه‌ماڵه له‌وێ له‌ترسى كۆرۆنا خۆيان حه‌شارداوه. هيچ بهدووريشى نازانم ئێستا خانه‌واده‌ى مه‌سعود بارزانى له جهزيرهيهكى زه‌رياى هێمندا بن كه پێشتر كڕيويانه.
ئه‌مانه هه‌مووى جێى سه‌رنج بوون، چونكه له‌م سه‌رده‌مه‌ى تهكنۆلوژيا و پێشكه‌وتنى مرۆڤايه‌تيدا، سه‌يره كه‌سانێك هه‌بن به‌مشێوه‌يه بير بكه‌نه‌وه، لهويش سه‌يرتر كه‌سانێك هه‌بن باوه‌ر به‌م قسه پڕوپووچانه بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌موو شتێكى له‌بيرمان برده‌وه، دوايين قسه‌كانى خودى مه‌سعود بارزانى بوو كه له ديدارهكهى ( ئيم بى سى ) دا وتى كه‌وا ده‌نگى ته‌قه لاى من خۆشتره له ده‌نگى مۆسيقا!. ئه‌مه جۆرى بيركردنه‌وه‌ى سه‌رۆكى حيزبێك و رابه‌رێكى كورد بێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ئيتر چاوه‌ڕێى چى لهموريدو چلكاوخۆرهكانى ئه‌كرێ.
بڕوا ناكه‌م كه‌سێكى ئاسايى هه‌بێ حه‌زى لهمۆسيقا نه‌بێ، مه‌گه‌ر مرۆڤێكى ده‌روون نه‌خۆش، يان بێ مێشك، يان له‌ئه‌و په‌ڕى ئيجرامدا بێ كه هه‌موو ژيانى له‌ناو تاوان وكوشتوبڕدا به‌سه‌ر بردبێ.
له‌ساڵانى چله‌كاندا ته‌نانه‌ت ستالينى گه‌وره ديكتاتۆرى جيهان، كه زياتر له شه‌ست مليۆن مرۆڤى وڵاته‌كه‌ى خۆى له‌ناوبرد، هه‌فته‌ى جارێك راديۆى مۆسكۆ شريتى تايبه‌تى ئاهه‌نگه‌كانى مۆسيقاى ئۆپيراى روسيايان بۆ ئه‌برده كۆشكه‌كه‌ى گوێى لێبگرێ.
ئه‌بێ ئه‌م مهخلووقهى كه وه‌كو شه‌يتانێكى برسى به‌خوێنى ميللهتهكهى خۆى كه‌ناوى مه‌سعود بارزانييه له‌چ توخمێك دروست بووبێ كه ده‌نگى ته‌قه‌و مۆسيقا له‌لاى وه‌كو يه‌ك بێت!.
كاتێك ئه‌م قسه‌يه له‌زارى سه‌ركرده‌ى ميلله‌تێك ئهبيستى، ئينجا تێئهگهى ئه‌م ميللهته تووشى چ مه‌رگه‌ساتێك بووه به‌ده‌ستييه‌وه، بۆيه ئێستا بۆمان ده‌ركه‌وت كه خوينى سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانى مامه حه‌مه و ويداد حوسين و ده‌يانى تر‌ى ناو زيندانه‌كانى پارتى و پاراستندا كه خه‌ڵتانى خوێن كران، درێژه پێده‌رى ئه‌و هه‌موو كوشت‌و كوشتاره‌ى بنه‌ماڵه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانييه كه له‌ساڵانى شه‌سته‌كانه‌وه ده‌ستيان پێكردوه.
ئه‌وه‌ى ئه‌م مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌كه‌ى ئهيكهن ته‌نهاو ته‌نها سه‌ركردايه‌تيكردنى باندێكى تاوانكارى و چه‌ته‌گه‌رى و مافياييه، كه دروشمى سه‌ره‌كى ئه‌مجۆره باندانه له‌ناوبردنى دوژمنهكانيانه به گوله. چونكه ئه‌وان ده‌نگى گوله‌يان پێخۆشتره له‌ده‌نگى مۆسيقا!.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە