ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: ڕۆڵی باشووری كوردستان لە ڕاپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهریدا/ به‌شی هه‌شته‌م.
گه‌یشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی شێخ عوبه‌یدوڵڵا بۆ نه‌هری و ته‌قه‌للای هه‌ستانه‌وه
دوای شكستی ڕاپه‌ڕینه‌كه و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كه، زیانێكی زۆری ماڵی و گیانی به‌ر ڕاپه‌ڕیوان و دانیشتوانی گونده كوردنشینه‌كان كه‌وت، هه‌ردوو قۆڵه‌كه‌ی ئازربایجانی خۆرهه‌ڵات (موكریان و میاندواو) و ئازربایجانی خۆرئاوا (ورمێ) نه‌یانتوانی مه‌به‌سته‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، لەهەردوو قۆڵی سابڵا‌غ و ورمێ، بەسەركردایەتی شێخ عەبدولقادر و شێخ عوبەیدوڵڵا و هەمزاغای مەنگوڕ و فەرماندەكانی تری هێزەكان، كە لە (10 و 12- 11- 1880ز) سابڵا‌غ و ورمێ‌یان جێهێشت، هه‌ردوو هێزه‌كه، به‌رودوا به‌تێكشكاوی به‌ره‌و مه‌رگه‌وه‌ڕ كشانه‌وه، سەرەڕای ئەوەی هێزەكانی عوسمانی سنووریان بە (18) بەتالیۆن سەرباز و (36) عەڕادە تۆپەوە تەنی بوو، بەڵام گەیشتنەوە شوێنەكانی جارانی خۆیان، شێخ عوبه‌یدوڵڵا و شێخ عه‌بدولقادر و ته‌واوی هێزه‌كه‌یان له گوندی مه‌رگه‌وه‌ڕ له‌سنوور په‌ڕینه‌وه و چوونه خاكی عوسمانی، به‌شێكیشیان به‌سه‌ركردایه‌تی هه‌مزاغای مه‌نگوڕ، به‌ره‌و لاجان و سه‌رده‌شت پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن و هه‌مزاغا له سنووری سه‌رده‌شته‌وه چووه ناوچه‌ی پشده‌ر له باشووری كوردستان، بن ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی. پاشان گه‌له كۆمه‌كێی له‌شكره‌كانی ئێرانی و عوسمانی و ڕووسیا به‌ریتانیا ده‌رفه‌تی ته‌قه‌لای سه‌ربازییانه و هه‌ڵسانه‌وه‌ی شۆڕشی كوردیان نه‌داوه.
زۆربەی ئەو سەرۆك خێڵە كوردانەی ئێرانیش لەڕاپه‌ڕینەكەدا بەشداریان كردبوو، یان خۆیان بۆ پاڵ ئێران چوونەوە، یان دەوڵەتی ئێران تەقەللای هێنانەوە و نیشتەجێ كردنەوەیانیدا و لە ئاكامدا بەتەنیا هەر (هەمزاغای مەنگوڕ)، لەگەڵ بەشێك لە خێڵەكاندا لەناوچەی (سەردەشت) و (لاجان) و سنوورەكانی ئێران- عوسمانی‌دا مایەوە و جارجار شەڕی پارتیزانانەی دژی هێزەكان و پیاوانی دەوڵەتی ئێران دەكرد.هێزەكانی دەوڵەتی ئێرانیش كە لەو ناوچانەیه‌دا(حەسەن علی خانی گەڕوسی) سەركردایەتی دەكردن بە هەموو توانایانەوە تەقەلای گرتن و كوشتنیانی دەدا.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵا و هێزه‌كه‌ی بۆ ناو خاكی عوسمانی، شای ئێران داوای له عوسمانی كرد، ئێستا شێخ عوبه‌یدوڵڵا شكێنراوه، پێویسته له‌سه‌ر بابی عالی ده‌بێ شێخ بگرێت، یان سزای بدات، یان ڕاده‌ستی كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی بكاته‌وه، یانیش ڕێگا به‌هێزه‌كانی ئێران بدات له‌سنوور بپه‌ڕنه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزی عوسمانیه‌كاندا هاوكاری بكه‌ن بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده باڵاكانی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه.
له سه‌ره‌تای كانوونی یه‌كه‌می 1881دا، موحسن خانی سه‌فیری ئێران له ئه‌سته‌مبوڵ نامه‌ی ئاراسته‌ی هه‌موو هێزه ناوبژیكه‌ره‌كان كردبوو، داوای به‌گه‌رخستی ده‌سه‌ڵاتیانی كردبوو، تا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بابی عالی هه‌بێت، هه‌نگاو بنێت بۆ ڕێگاگرتن له شێخ عوبه‌یدوڵڵا، كه ئێستا له‌ناو خاكی توركیا دایه سنووری ئێران نه‌به‌زێنێت، سه‌فیری ڕووسیش سه‌باره‌ت به په‌لاماری كورده‌كان پشتگیری داواكاری موحسن خانی سه‌فیری ئێرانی كردبوو.
حه‌سه‌ن عه‌لی خانی گه‌ڕووسی به‌فه‌رمانڕه‌وای مه‌هاباد
ئەگەرچی دەرباری قاجاری لە سەرەتادا لە (12/11/1880ز) حاجی سە‌درلدە‌ولە‌ی وەك فەرمانداری سابڵا‌غ دانا، بەڵام ناوبراو نەیتوانی چاوپۆشی لەو هه‌موو كوشتار و تاڵان و زوڵمە بێ سنوورە بكات، هێزەكانی دەوڵەتی ئێرانی بەرامبەر كوردەكانی ئێران و سات و ماڵات و گوندەكانیان دەكات، هەر تەنیا ماوەی مانگێك توانی دان بە خۆیدا بگرێ، لەبەر ئەوە سەرانی دەوڵەتیش كە دەزانن هه‌ڵسوكە‌وتی بە گوێرەی خواستی ئەوان نیە، لایدەدەن و لە جێی ئەو لە (11/12/ 1880ز) حسن علی خانی گەڕوسی- وەزیری فەوائید بە فەرمانڕەوای سابڵا‌غ دادەنێن.
وەزیری فەوائید(حسن علی خانی گەڕوسی) كەلە گەورە بەرپرسانی دەوڵەتی ئێران و سەرۆكی ڕاوێژخانەی دەربار و خاوەن قەڵەم و شمشێربوو، لەلایەن شاهەنشاوە كرابووە فەرمانڕەوای سابڵا‌غ و سەردەشت و لاجان. ئەویش بەڕاوێژ و بەرنامەی زیرەكانەوە، هەرچی عەشایەر بوون، لەماوەیەكی كورتدا ئارام و هێوری كردنەوە و هەندێ سەرانی موكری و لاجانیشی خەڵات كرد و دیاری پێبەخشین، هەندێكی تریشیان لەتۆڵەی كارەكانیان سزادا و هەندێكی تریشی كوشت و لەگەڵ پاشماوەی بنەماڵەی خان باباخان یشدا ئەوپەڕی سۆز و میهرەبانی نواند.
هێزەكەی حەسەن عەلی خانی گەڕووسی، لەم كاتەدا بریتی بوو، لە (4) فەوج سەرباز، بە فەرماندەیی (عەزیزخانی سەرهەنگی تۆپخانە) بە (4) تۆپ و سوارەی قەرەپەپاغ، بەسەركردایەتی حەسەن عەلی خان و (200) كەس و دۆیرن و ئێرانلو و سوارەی بەختیار و یورتچی و فەوجی قەهرەمانییە و حەوتەمی شوقاقی، فەوجێكی حەسەن عەل خان.
ئەم هێزەی حەسەن عەلی خانی گەڕووسی سەركردایەتی دەكرد، ڕۆژی (9- 12- 1880ز) دەگاتە سابڵا‌غ و سەربازگەی له ئاقاری شاری سابڵا‌غ دامەزراند و تا بەجێهێنانی بەرنامە و ئەركەكەشی، بارەگای هەر لە سابڵا‌غ دەبێت.
حسن علی خان پیاوێكی فێڵباز بوو، به‌فراوانی كه‌وته دروست كردنی ده‌سته و تاقمی سیخور و ناردنیان به‌هه‌موو لایه‌كدا، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌داو خستنی لایه‌گرانی ڕاپه‌ڕینه‌كه، به‌تایبه‌ت له قۆڵی سابڵاخ و له‌سنووری سه‌رده‌شت- پشده‌ر كه‌وته بڵاوكردنه‌وه‌ی سیخوره‌كانی، بۆ دانانی كاریگه‌ری و فریودانی خزم و لایه‌نگرانی هه‌مزاغا، له‌و باره‌یه‌وه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر زۆرێك له لایه‌نگرانی هه‌مزاغا دانا، ته‌نانه‌ت كاكه‌ئاڵڵای برای هه‌مزاغاشی فریودا، به‌ناوی ئه‌وه‌ی هه‌مزاغا شیاوی سه‌رۆك خێڵی نیه و ئه‌گه‌ر كاكه‌ئاڵڵا واز له هه‌مزاغا بێنێ و بگه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ئێران و له‌سه‌ر ئێل و ماڵی خۆی دابنیشێ، له شوێنی هه‌مزاغا ده‌یكه‌ن به سه‌رۆك هۆزی مه‌نگوڕ.
هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كابوونیه‌وه به‌پشتیوانی ئه‌و سه‌رۆك خێڵانه‌ی له ده‌مێكه‌وه سه‌ربه ده‌وڵه‌ت بوون، هه‌وڵی ههڵتهكاندن و له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی ڕیزه‌كانی سه‌رۆك خێڵ و خێڵه كورده‌كانی داوه، له چه‌ندان نامه‌یدا بۆ ناسره‌دین شا و سه‌رانی قاجاری خۆی به‌وه هه‌ڵده‌كێشێ فیتنه‌یی و دووبه‌ره‌كی و ئاژاوه له‌ناو سه‌رۆك عه‌شره‌ته هاوڕێ و دۆسته‌كانی یه‌كتردا دروست بكات و هه‌موویان بترسێنێ و به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بیانكات به جاسوس و باوه‌ڕی ده‌وڵه‌تخوازیان لا دروست بكات.
هه‌ر زوو كه‌وته تۆقاندنی لایه‌نگرانی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی كورد و شێخ عوبه‌یدوڵڵا و هه‌وڵی دوور خستنه‌وه‌یان له شێخ، به‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فراوان و خێرایان له‌گه‌ڵ بكات و نامه‌ی په‌شیمانیان بۆ ناسره‌دین شا پێ بنووسێ، له‌گه‌ڵ چاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆڕێكی سیخوڕی به‌ناو خه‌ڵكدا له‌هه‌موو لاوه پیاوه‌كانی زانیاریان كۆده‌كرده‌وه و له‌ڕێگای نامه‌وه حه‌سه‌ن عه‌لی خانیان ئاگادار ده‌كرده‌وه و ئه‌ویش زانیاریه‌كانی به‌سه‌رووی خۆی ده‌گه‌یاند.
حه‌سه‌ن عه‌لی خان دوای گه‌یشتنی، به‌هه‌موو لایه‌كدا كه‌وته‌كار، له ته‌لگرافێكدا بۆ ناسره‌دین شا ده‌نووسێت:”هەر كە گەیشمە شارۆچكەكە (سابڵا‌غ ) خەڵكم بە هەموو لایەكدا ڕەوانە كرد و ئەوانەش كە تا ئەو كاتە دڵنیا نەبوون و نەهاتبوون وەك فە‌یزوڵابە‌گ، حەسەن ئاغای خوشكەزای قادرئاغا، برازاكانی احمد بەگ، محمد سالح بەگی كوڕی بابا خان و محمد به‌گی ئامۆزای پیاو ماقوڵانی باوەڕ پێ كراوی ورمزیار، وەك: مامەند ئاغا، یوسف ئاغا و فڵان و فیسار كە لە (30) كەس زیاتر دەبوون هەر هەموویانم یەك یەكە دڵنیا و دڵخۆش كرد و بەرەبەرە هێنایانن، جگە لە خدراغا و ناسراوانی سەردەشت، كە هێشتا بە بیانووی بێ سەر و بەرەوە نەهاتوون، لە تایەفەی بەگزادەو سەرانی دیبۆكری و ناودارانی تری ناوچەی موكری هیچ كەس نەماوە نەهاتبێ و ئه‌م گیان فیدایە هەموویانم دڵداونە‌تە‌وە و خەڵاتم كردوون.”
جه‌ربه‌زه‌یی هه‌مزاغا و درێژه‌دانی ڕاپه‌ڕین
جه‌ربه‌زه‌یی و قاره‌مانی و لێهاتوویی هه‌مزاغا له‌وه‌دابوو ئاڵۆزی بارودۆخ و كێشه‌ی ناوچه‌كه و گوشاری ده‌وڵه‌ته‌كان نه‌یانتوانی كۆڵی پێ بده‌ن و واز له ڕاپه‌ڕین بێنێ، به‌ڵكو كه‌وته ته‌قه‌لا و هاندانی هۆزه‌كانی باشووری كوردستان بۆ پشتیوانی شێخ عوبه‌یدوڵڵا و به‌رده‌وامی ڕاپه‌ڕین، له نامه‌یه‌كدا له‌سه‌فاره‌تی ئێرانیه‌وه ناردراوه بۆ بابی عالی له 25ی تشرینی دووه‌می 1880 (21 زوالحجه‌ی 1297)دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌مزاغا دوای ئه‌وه‌ی له ئێران هه‌ڵاتبوو بۆ ئه‌ودیو سنووری توركیا، له‌وێش دوای ته‌جنید كردنی هه‌ندێ له‌لایه‌نگره‌كانی شێخ عوبه‌یدوڵڵا و چه‌ند هه‌زار كوردێكی ناوچه‌كه. به‌رده‌وام له چالاكی دابووه.
هه‌موو جوڵه و چالاكیه‌كانی هه‌مزاغا له ڕێگای چاندنی تۆڕێكی جاسوسی حه‌سه‌ن عه‌لی خانی گه‌ڕووسی چاودێری ده‌كرا و له‌ڕێگای نامه‌وه ده‌گه‌یشته ده‌ست حه‌سه‌ن عه‌لی خان و دواتریش بۆ ده‌ست ناسره‌دین شای قاجار، له ناوەڕۆكی نامە‌كانه‌وه خوێنەر بارودۆخی سه‌ختی ئه‌و ڕۆژگاره تێ ده‌گات و ده‌توانێ لە ڕێگای ئەو نامانەوە شوێن پێی هەمزاغا هەڵبگرێ و بزانێ بە چ ئەوینێكی شۆڕشگێڕانە و نیشتیمانپەروەرانە و جە‌ربە‌زانە‌وە، لەناوچەكەی خۆیدا ماوەتەوە و بە تەنگ ڕاپەڕاندن و پیادەكردنی بەرنامە و هەڵسانەوە و بەزیندوو ڕاگرتنی شۆڕشەكە بووه، بە ئاواتی دەست پێكردنە‌وە‌یە‌وە دەژی، بێ پەروا فەرمانەكانی شێخ عوبەیدوڵڵا لە هەموو جێیەكی قەڵەمڕەوی قاجاری و عوسمانی‌دا جێبەجێ دەكات، تا ئەو كاتەی وەك لە نامەی ژمارە (116)ی حه‌سه‌ن عه‌لی خان دەردەكەوێ كە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی (1881)داَ هێزەكانی دەوڵەتی عوسمانی دەچنە نەهری و شێخ عوبەیدوڵڵا لە بارەگاكەی خۆیدا دەستبەسەر دەكەن و بەرە و ئەستەمبووڵی دەبەن.
دوای پاشه‌كشێ پێ كردن و ناچاركردنی بۆ كشانه‌وه‌ی یه‌كجاری، له شار و ناوچه ئازاد كراوه‌كانی سابڵاخ و كوردستانی بن ده‌ستی ئێران، و كشانه‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئێران و پاشان دامركاندنه‌وه و له‌ناوبردنی شوێنه‌واره‌كانی ڕاپه‌ڕینه‌كه و ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ڕاپه‌ڕین و هێنانه‌وه‌ی ئه‌و لێشاوه خه‌ڵكه‌ی له ترساندا له‌ناوچه‌كانی خۆیاندا هه‌ڵاتبوون و لێبوردنی پیاوانی ئایینی و سه‌رۆك خێڵه‌كانی موكریان، لاجان، شنۆ و سه‌رده‌شت…كه‌چی تاقه كه‌سێك ده‌رباری قاجاری بۆ هه‌میشه چاوی لێی نه‌پۆشی و لێی نه‌بورد، به‌ته‌نیا هه‌ر هه‌مزاغای مه‌نگوڕ بوو، كه ده‌رباری قاجاری بێ پسانه‌وه مه‌به‌ستی بوو، به‌هه‌ر شێوه و به‌هه‌ر نرخێك بێت، ده‌ستگیری بكات، یان له‌ناوی به‌رێت.
دوای شكستی ڕاپه‌ڕینه و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی شێخ عوبه‌یدوڵڵا له كوردستانی بن ده‌ستی قاجار بۆ نه‌هری، هه‌مزاغاش له قۆڵی سه‌رده‌شته‌وه كشایه‌وه سه‌ر سنوور و دوایش چووه سنووری ده‌وڵه‌تی عوسمانی له باشووری كوردستان له سه‌ید ئه‌حمه‌دانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر تاوڵی هه‌ڵدا و له‌وێوه شه‌ڕی پاتیزانانه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئێران ده‌كرد، له‌و باره‌یه‌وه له مێژووی 29 صە‌فە‌ری 1298 كۆچی (21- 1- 1880ز) حه‌سه‌ن عه‌لی خانی گه‌ڕووسی تلگرافێكی بۆ ناسره‌دین شا ناردووه، كه له چەند بەشێكی نامەكەدا هاتووه:
نامەی ژمارە 56
(چەند بەشێك لە نامەكە )
لاپەڕە:153 – 164
مێژوو:29 صە‌فە‌ری 1298 كۆچی (21- 1- 1880ز)
بۆ: ناسرەدین شا (بەتلگراف بۆی نێردراوە)
“بۆ خاكی بەرپێی هومایۆنانە‌ی موبارەك ((ڕوحمان بەقوربانی بێت))
دەبێ ئەوە عەرز بكەم ئەگەرچی ڕادەی ئاژاوەكەی عوبەیدوڵڵای نەفرەتی و لە بەختی شوومی ئەو خەڵكەش، كە بە دڵ و نابەدڵ هاوكاریان لەگەڵ كردووە، وێرانی و زیانێكی زۆری گیان و سامانیان لە بەشێكی گرنگی هه‌رێمی ئازربایجان كەوتووە، بەڵام ئەم خەڵكەش هەر لە پاداشتی كردەوەی خۆیاندا ئازار و زیانێكی وایان بەركەوتووە بە بیردا نایەت، بەشێكی زۆری ئەم وڵاتە بە جۆرێك ژێرەو ژور بووە، دەبێ چەندین ساڵی پێ بچێت تا لەم ناوچەیە بڕێك هێمن و ئاسایی ببێتەوە و شوێنە كاولەكان ئاوەدان ببنەوە.
دوای نیوەڕۆی (17)ی موحەرەم لەلایەن گوڵاوی ئاغا هەواڵ گەیشت، كە لە كاتێكدا خۆی و عوسمان ئاغا لە سەردەشت بوون، هەمزاغا بە پشتیوانی هەندێك لە خەڵكی سەردەشت بە شەست حەفتا كەسێكەوە لە دەست و پەیوەند و نزیكانی خۆیەوە لە‌مە‌حاڵی (دارمە) كە دەكەوێتە خاكی سەردەشت بە قەڵەم ڕەوی عوسمانیەوە لكاوە، كتوپڕچۆتە ناو سهردەشت و گوڵاوی ئاغا و عوسمان ئاغاش كە هێزێكیان لەگەڵدا نەبووە، شارۆچكەی سەردەشتان بە جێ هێشتووە، هاتوونەتە دەرەوە. گیانفیداش بیرم لێكردەوە ئەگەر مانەوەی هەمزاغا لە‌سە‌ردە‌شتدا ماوەیەك بخایەنێ، بێشك خەڵكی سەردەشت و خێڵی گەورك لەوانەیە خێڵەكانی تریشی لەگەڵدا ڕێكبكەون و ئاژاوەیەكی تازە بنێنەوە، لەبەر ئەوە هەر ئەوساتە لە لایەكەوە نامەم بۆ خزمەتی جەنابی بەڕێزی پایەبەرز سوپاسالاری مەزن نارد و هه‌ر بۆ دڵنیابوونیش سوارە و سوپا و چەكی پێویستیشم لەو پایە بەرزە خواست و لەلایەكی تریشەوە به هەموو پیاوماقوڵانی ناوچەكەم ڕاگەیاند، تا هەموویان هێزی خۆیان بە سوارە و پیادەوە ئامادە بكەن و خۆبە گیان فیدا بگەیەنن، هەر هه‌مان ڕۆژیش سەرانی قەرە پە پاغ و محمد ئاغای مامەش و یونس خانی بانە‌ییم ئاگادار كرد، تا بە هێزەكانی خۆیانەوە لە دوولاوە ڕێی دەربازبوونی هەمزاغا ببەستن.
هەمزاغا دوای هەڵاتنی لەسەردەشت و هەواڵ زانینی دژایەتی عوسمان ئاغا و خدرئاغا و پیاوماقوڵانی سەردەشت بەرامبەری و بەڵێنیان بۆ گرتن، یان كوشتنی، چۆتە شوێنێك بەناوی (سوێسنە) كە دارستان و كوێستانێكی سەختە و ئەشكەوت و ڕەهۆڵی زۆر تێدایە.
سوێسنە لەسەرسنووری پایەبەرزی بڵندایە و بەمحاڵی (پشدەر) و خاكی عوسمانیەوە لكاوە، هەمزاغا ئێستا خۆی و چوار برازا و عەزیزی فەتاح و براكەی و ئەمین ئاغای كوڕی قادرئاغا و فەتحوڵڵاخانی كوڕی موزەفەرولدەولە و شەست- حەفتا كەسی تری لەتەكدایە و لەوێ نیشتەجێن و خێڵ و تایەفە و ماڵ و منداڵی هەمزاغا و باپیراغای كوڕی لە (سەیید ئەحمەدان) دان، كەسەر بە پشدەر و خاكی عوسمانیە .
ئەو جۆرەی بۆمان دەركەوتووە و ئەرخایەن بووبن، قایمقامی (ڕانیە) كەبەشێكە لە سنجاقی (كۆیە)، بەرامبەر خێڵ و تایەفە و خێزانی هەمزاغا، پشتیوانی پێویستی كردووە و بە تایبەتیش باپیراغای كوڕی هەمزاغای خەڵات كردووە. بۆ ئاگاداری جەنابیشتان ڕایدەگەیەنم، بۆ لەڕیشە دەركێشانی ئەم توخمی خراپەكارییە (هەمزاغا)، لەلایەكەوە كارێكم كردووە، قادراغا و میرزاقاسمی قازی، كە پێشینەی دۆستایەتیان پێكەوە هەیە، كارێكی وا بكەن نامە و ڕاسپێرییان لەگەڵیدا ببێ و ئەگەر بەقسەی ئەم دوو كەسە ئەرخایەن بكرێ، ئەوسا بیانێرم لەشوێنێكدا چاویان پێی بكەوێ و بەهەر جۆرێك بێت، بەڵكو بەبڕیار و بەڵێنی گیانفیدا دڵنیای بكەن و بیهێنن.
لەلایەكی تریشەوە سەرقاڵی ئەو فەرمانەم لەجەنابی سوپاسالاری مەزنەوە گەیشتووە، بەمجۆرە بە هاوكاری سەلیم خانی چواردۆڵی، زەمینە و هۆیەك بۆ یەك كەوتنی محەمەد ئاغای مامەش و عوسمان ئاغای گەورك ساز بكەین، بۆ ئەوەی ئەم دوو كەسە دەست بدەنە دەستی یەكتر و لەهەر ڕێگا و بەهەر جۆرێك بۆیان بكرێت، پێكەوە یان بیكوژن، یان بەزیندوویی بیگرن، هیوای زۆرم هەیە، لەناوچاو و بەختی خاوەن شكۆوە، یەكێك لەم دوو تەگبیرە سەربگرێ.”
حەسەن عەلی خان نامه‌ی په‌شیمانی یا وه‌ك خۆی ده‌ڵێت (ڕووڕه‌شانه)ی به‌خه‌ڵك و لایه‌نگرانی ڕاپه‌ڕینه‌كه نووسی و پێویست بوو له‌پای نووسینی ئه‌م نامه‌ی په‌شیمانیه‌دا سزا بدرێن و باج بده‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا داوای له سیخوڕ و ناپاكه‌كانی ده‌وری خۆی كردووه هه‌مزاغا ده‌داو بخه‌ن و بیكوژن تاكو له‌م سزای (ڕووڕه‌شیانه) ببه‌خشرێن، به‌نامه‌یه‌كیش له مێژووی 25ی ڕەبیعی یەكەمی 1298 كۆچی (25- 2- 1881ز) شای له ئه‌نجامی كاره‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه و لەسەرەتای ئەم نامەیەدا كە وەڵامە بۆ نامەیەكی ناسرەدین شا بەدوور و درێژی سوپاس و ستایش و دەبدەیەكی زۆرەوە باسی گەیشتنی نامەكەی ناسرەدین شا دەكات، لەبەشێكی داد دەڵێت:
نامەی ژمارە: 60
(بەشێكی)
لاپەڕە: 174-183
مێژوو: 25ی ڕەبیعی یەكەمی 1298 كۆچی (25- 2- 1881ز)
بۆ: ناسرەدین شا
…پوختەی ڕووڕەشیانەی دانیشتوانی موكریان، بەو جۆرەی لەبەرامبەر بەڵێندا، كەلە هۆردوگای سەرەكی، لە پیاوماقوڵانی ئەم هەرێمە وەرگیراوە، بریتیە لە ڕووڕەشیانە و بڕگەیەكیشی بەو جۆرەیە لەبەرامبەر ئەو بەڵێنەدا، مەرجی ئەوە كراوە، بڕی (40) هەزار تمەن، بەناوی (ڕووڕەشیانە) وە بۆ بەر پێی پیرۆز پێشكەش بكەن و داواكردنی ئەم پێشكەش جارێ ڕابگیرێ، تا بەڵكو بە پشتیوانی خوای گەورە و بەختی بەهێزی شاهەنشا، ئەو هەمزاغا ناڕەسەن و شەڕانی و ئاژاوەگێڕە، كەماكی فیتنەیی و ئاژاوە نانەوە بووە، لە هەڵكەوتێكدا، كەدێنە سابڵاخ، بەمردویی بێت، یان بەزیندوویی، بیگرن و بەدەست دەوڵەتەوەی بدەن و خۆشمان لەو (ڕووڕەشیانە) ببەخشرێین و دەوڵەتیش لەبەرامبەر ئەو خزمەتەدا، كە گرتن، یان كوشتنی هەمزاغایە، چاوپۆشیمان لێ بكات. بەگوێرەی ئەم مەرج و بەڵێنانە و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی، هێشتا ئەم پارەی (ڕووڕەشیانە) یە، لەم خەڵكە وەرنەگیراوە.
لەبارەی هەمزاغاشەوە، بەو جۆرەی لەنامەكانی پێشوودا باسكراوە، گیانفیدا لەدوولاوە و بەدوو هۆوە بە وریایی تەواوەوە خەریكی بەئەنجام گەیاندنی ئەم خزمەتەم (واته كوشتنی هه‌مزاغا) و پشتگوێم نەخستووە، دیارە ناوەرۆكی بەڵێننامەی محەمەد ئاغای مامەش لەو بارەیەوە و نامەی خودی هەمزاغاش، كەلە وەڵامی (قادرئاغا) دا نووسیویە، و گیانفیدا چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بەتلگراف بۆ سوپاسالاری مەزنم ناردووە، بەرچاوی هومائاساتان كەوتووە”.
ماویه‌تی