عوسمان عومەر: داعش و کۆڕۆنا.
داعش و کۆڕۆنا دوانەیەکی سەرکەش و چەموشن لە سیستەمى نوێگەرى جیهاندا. هەردوکیان هێرش بەرێکى وێرانکەر و تۆقێنەرن, سنوربەزێنن, بێ رەچاوکردنى یاسا نێو دەولەتیەکان، بە کۆنتڕۆڵ و بێ پەساپۆرت بەفرۆکە لە شاران و ووڵاتان دەنیشنەوە.
کۆڕۆنا لە ووهانى چین دەرکەوت و گەیشتە پاریس، رۆما، ئۆتاوا، ئەمستردام، هلسنکى، نیویۆرک، واشنتۆن، بەرلین و مەدرید و….هتد. جگە لە سەرۆکەکانی لای خۆمان زۆر سەرۆکى بۆ گەلەکەى خستە گریان. کۆرۆنا سڵی نەکردەوە لە سەرۆک وەزیران و کورە پادشایەو وەزیرەو دکتۆر، وەک چۆن داعش لەژێر ئاڵاو دروشمی(لااله إلاالله و محمد رسول الله) سەرى دەیان کەسی بەچەقۆو شمشێر دەپەڕاند یان دەسوتاندن، هەروەها دەستى لەمزگەوت و ئاسەوارەکانیش نەپارست.
بابێمە سەر ئەسلى مەسەلەکە ئێمە هەلە تێگەیشتوین یا کۆرۆنا هەلەى بەرامبەر کردوین، ووهان لە شەنگەهایەوە 629 کم دوورە. ووهان بۆ بەیەژنگ 1052کم دوورە. ووهان بۆ میلان 8700 کم دەبێت. ووهان بۆ نیویۆرک 12.000کم دەبێت. ووهان بۆ ئیتالیا 8670کم. ووهان بۆ لەندەن 8880کم. ووهان بۆ پاریس 8900 کم دوورە,ووهان بۆ ئیسپانیا 9830 دوورەکم، ووهان بۆ ئێران 6560 کم دوورە. ووهان بۆ کوردستان چەندین هەزار کیلۆمەترە.. کۆرۆنا لەووهانى چینەوە هەموکون قوژبنێکى دونیاى تەنیەوە,کەچى ئەو ڤایرۆسە نەگەیشتە پایتەختە ئابوریەکەى چین شەنگەهاى و لێشى نزیک نەبۆوە بۆچى؟
بەیژنگ ئەوشارەى کە زۆربەى سەرکردە سیاسى و سەربازیەکانى چیین تێیدا دەژین. نە هیچ شوێنێکی داخراو نەکەسیش لیی کەرەنتینە کرا. شەنگەهاى پایتەختە ئابوریەکەى چین و دەولەمەندانى چین و کارگەکانى چینى تێدایە، نەدەرگاکانى کلۆم دراو نەکەرەنتینەى بەخۆوە بینى دیسان دەلێین بۆچى؟
ئایا کۆڕۆنا پەتایە ڤایرۆسە یا گازە یا ئیمە بەهەڵەلێى تێگەیشتوین؟. بەوشێوەیە هەموو جیهانى هەراسان کردو خستیە مەترسیەوە؟چەند نمویەک رەنگبێ لۆژیکى بێ و لۆژیکیش نەبێ هەندێ لە ووڵاتان دەلێن ژمارەیەک دیارکراوە دەلێن دەمرن چۆن ئەوە دەزانن؟ دیارە لەکۆى 195 وڵاتی جیهان لەزۆربەی بلاوبۆتەوەو، دەزانن بەگشتى چەند کەس بەو ڤایرۆسە گیان لەدەست دەدات؟
پرسیارە گرنگەکەم ئەوەیە و ڕەنگبێ زۆرکەسیش ئەو پرسیارەیان لا دروست بوبێ., گەورەترین وولاتانى جیهان تا ئێستا نەیانتوانیوە بەر بەکۆرۆنا بگرن و ترس و دڵەڕاوکێى لا دروستکردون بۆچى ئەو ترس و دڵە ڕاوکێیە نە بە پەکین گەیشت نە بە شەنگەهاى؟ کە هاوسێى ووهانەن، کە ڤایرۆسەکە تێدا بڵاوبۆوە؟
ڕەنگبێ ئەمرۆ یاسبەى هیندستان بەتەواوى داخرێ، ئابورى ووڵاتان ڕووى لەخراپى کردوە، بەلام زۆربەى شارە سەرەکیەکانى چین هەرکراوەن و لە 25ى ئادارەوە ووهانیش کرایەوە و تائەمرۆش حالەتى توشبون بەکۆرۆنا تۆمار نەکراوە لەو وڵاتە، بۆچى؟
پرسیارێکى گرنگتر هەرچەندە وەک خۆم هیج شارەزایی و خوێندنێکم لەبارەى ئابۆریەوە نییە، بەلام بۆرسەى هەموو جیهان پشکەکانى دابەزیوە بۆ نیوە, کەچى نرخى زێر لە بازارەکان دا هەر نرخى بەرزە ئایا ئەو ڤایرۆسە کاریگەرى بەسەر بازارەکانى چینەوە نەبوو؟ دەتوانرێ بگوترێ کۆڕۆنا چەکێکى بایۆلوژى بوو لەچینەوە دەرکەوت و وەک تسونامىیەک کەوتە لەناوبردنى ئابورى ووڵاتان بەبەخشینى چەند هەزار کەسێک ئەوانە لاى چینیەکان وەک قارەمانێک دەژمێردرێن، کە هیچ کێشەیەک نییە بەحوکمى زۆرى ژمارەى دانیشتوانى چین.
لە کۆتایی دا دەلێم چین توانى کۆنترۆلى ڤایرۆشەکەش بکات, دیارە چارەسەریشى لایە، بەلام بەشى هیچ وولاتێکى لێنەداوە؟ ئەو جەنگە بایۆلۆجیەش بۆوە هۆى ئەوەى کەچین ببێتە سەرکردەى جیهان و سەرکردایەتى ئەمریکاو بەریطانیا و یەکیتى ئەوروپا کۆتایی پێ بهێنێ و ئەمریکاو ترامپیش دەزانن ئەو ڤایرۆسە لە چینەوە هاتوەو گەیشتۆتە نیویۆرک، لەویشەوە بۆ شارەکانى دیکەى ئەمریکاو وولاتانى ترى وەک ئیتالیاو ئیسپانیا بەهۆى لاوازى سیستەمى تەندروستیان زیانى زۆرى لێداون.
تۆ بلێى هەردوو ڤایرۆسەکە (داعش و کۆڕۆنا) بەغافلگیرى سیستەم لەدایک بببن، یا وەک دەلێن لەمنالدانى ئەوانەوە لەدایک بووە یا بەهەلەیەک هەردوو ڤایرۆسەکە لەدایک بوون؟ یەکیان ڤایرۆسێکى سیاسى و کۆمەلایەتى و تەنانەت دەرونیش، ئەوی تریان ڤایرۆسێکى بایۆلوجییەو جیهانى هەراسان کردووە.
- Latest Posts by عوسمان عومەر
هیپاتیا، ژنێک لەسەردەمی نەخوێندەواری.
-بۆچی فرۆکەخانەی ئەتاتورک ناونرا؛ صبیحە.
-تا بەرانی شاخدار هەبێ، من خوریەکەی ببڕمەوە بیفرۆشم.
- All Posts