ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: فیتنه‌ی سیاسی له هه‌رێم دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره.
له‌گه‌ڵ هه‌ر جووڵانه‌وه و سه‌ركێشی و خه‌باتێكی نه‌ته‌وه‌یی كورددا، دوژمنانی كورد و دۆسته‌كانییان ژان ده‌یانگرێ و له‌گه‌ڵ هاتنه‌ئارای هه‌ر حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی كورد هه‌موو دوژمنه‌كانی كه‌وتونه‌ته، سۆسه و ڕاوێچكه‌ی خراپه‌كاری و چینینی ته‌ونی خیانه‌ت تا به ئامان و زامان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان له‌بار بردووه و ئاهی ئاسووده‌ییان به‌دڵ و ده‌روون داهاتووه، نموونه‌ی زۆر و زیندوومان له ڕابردووی دوور و نزیكیشدا هه‌یه، سه‌دان جار له ئه‌وجی ده‌سه‌ڵاتدا خلۆریان كردۆته‌وه، نزیك ترین جوڵه و كرداری قێزه‌ونی دوژمنه‌كان له دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری گه‌له‌مان له باشووری كوردستان و دروست بوونی په‌رمان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌م وڵاته خۆشه‌ویسته‌دا كه‌وته خزمه‌ت و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی، توركیا و ئێران و سوریا هه‌ر به‌سێ مانگ جارێك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی و چڕ و پڕدا پیلانیان داده‌ڕێژا و دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌شیان زۆر زاڵمانه و بێ شه‌رمانه به‌ئاشكرا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا زۆر ڕاشكاوانه ده‌یانوت: ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌مان تایبه‌ت بوو به چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان، له‌ژێره‌وه‌ش ده‌كه‌وتنه چاندنی داوی غه‌در و ناپاكی، تا ئاواته‌كه‌یان به‌دی هات و كورد گیرۆده‌ی شه‌ڕێكی ناوخۆی بێزراو و قێزه‌ون بوو، له‌و ڕۆژه‌وه ئیتر له ڕێگای ده‌سنده و چڵكاوخۆرهكانیان مه‌رامه‌كه‌یان پێكهات و وازیان له كۆبوونه‌وه‌كانیان هێنا، ئه‌و شه‌ڕه بووه هۆی وێرانكاری و ماڵوێرانی و نه‌مانی متمانه له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كان و جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش چه‌ندان تۆڕی خراپه‌كاری و جاسوسی و خیانه‌تكارانیان له‌ناو خه‌ڵكدا چاند، بۆ له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنی كۆمه‌ڵگای كوردی و نه‌مانی بڕوا و متمانه و بوونه ماكی فیتنه و ئاژاوه نانه‌وه له‌نێو جه‌ماوه‌ری هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كاندا، كه تۆوی ئاڵۆزی و ئاژاوه‌یان بره‌و پێدا و له ڕێگای پیاوه ده‌ست چێنهكانیانهوه فیتنه و خراپه‌كاری ڕۆژ به‌ڕۆژ له هه‌ڵكشاندایه، به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و كه‌ناڵه جۆربه‌جۆره‌كانه‌وه له ڕێگای ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر بره‌وی پێ درا و به‌ره‌و دوا ڕۆژێكی ترسناك هه‌نگاو ده‌نێ.
فیتنه‌ی سیاسی دیاردەیەکی ترسناکە، ده‌بێ ڕێگای لێ بگیرێ، نەک لەبەر ئەوەی قسە لەسەر ڕووداوە سیاسیەکان ده‌كه‌ن، یا وه‌ك خۆیان له گوێی خه‌ڵكی ده‌چرپێنن نهێنی و خراپه‌كاریه‌كان بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان ڕووداوه سیاسیه‌كانی هەرێمی کوردستان ئاشكرا ده‌كه‌ن، بەڵکو لەبەر ئەوەی نیه‌ته خراپه‌كانیان له هه‌ستی خه‌ڵكی كوردستان ده‌چه‌سپێنن و به‌رده‌وام خەریکی وروژاندنی هه‌ستی جەماوەری كوردستانن، له‌لایه‌كی تر كه‌وتونه نانه‌وه‌ی فیتنه‌ی سیاسی و دنه‌دانی جه‌ماوه‌ری لایەنێک دژ بەلایەنێکی تر بره‌و پێ ده‌ده‌ن. ئه‌و كاره‌كته‌ره كۆنتڕۆڵ كراوانه له‌ناو كوردا كه‌م نین، كه‌له‌هه‌ر بۆشاییه‌كی سیاسی و ئیداری و ئابوور…هتد، ئاماده‌ییان هه‌یه، عه‌لی جه‌وانمه‌ردی وه‌ك نموونه: ئەم پیاوە چەندین جارە بێ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی هه‌ستیاری كوردستان له‌كاتی هه‌ر ڕووداو و پێشهاتێكدا فرسه‌ت دێنێ و ژه‌هره‌كه‌ی خۆی ده‌ڕێژێت، هه‌ر وه‌ك لەكاتی هێرش و لەشکر کێشیەکانی تورکیا بۆسەر بنكه و باره‌گاكانی پەکەکە، له فه‌رمایشته‌كانیدا تورکی وەکو هێزێكی خاوه‌ن ماف و پەکەکەی وەکو دوژمنی کورد و هێزێکی ئیرانی ده‌ناساند، به گوتاره تورکانە و تێروانینه میتیەكهی ئه‌وه‌ی توركیا به‌هێزی سه‌ربازی و به‌پێشكه‌وتوترین چه‌كی ناتۆ نه‌یده‌توانی بیكات، ئه‌و ده‌یویست له‌ڕێگای به‌شینه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی نیشتمانی و كوردایه‌تی و جوڵاندنی هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك بۆ توركیای ئه‌نجام بدات. هه‌روه‌ها له‌كاتی موشه‌ك باران كردنی حزبی دیموكراتی كوردستان له كۆیه، كه‌به‌داخه‌وه زیانی گیانی به‌شێك له كادره‌كانی ئه‌و حزبه‌ی لێكهوتهوه، له‌و كاته‌دا وای بڵاوده‌كرده‌وه كه بنكه‌ی ئه‌و موشه‌كانه سه‌رچاوه‌كه‌یان له‌سلێمانی و له‌ناو هه‌رێمه‌وه ئاراسته ده‌كرێت، زۆرجا قسه‌ی وا بڵاو ده‌كاته‌وه گوایه ئەرتەشی ئێرانی هاتۆته ناو هەرێمی کوردستان و زۆنی سەوز و خاكی هەرێم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه داگیر كراوه. ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه و زیاتر سهرنجڕادهكێشێت ئه‌وه یه له هه‌ر دۆخێكی هه‌ستیاری هه‌رێم كه دێته پێش بارودۆخی ناسكی هه‌رێم به ئامانج ده‌گرێ و به‌شێوه‌یه‌ك جه‌ماوه‌ری هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كی پارتی و یەکێتی ده‌وروژێنێ، دۆخه‌كه به‌ئاراسته‌یه‌كدا ده‌بات له لێواری بەرپاکردنی شەڕێکی ترسناکدا به‌جێی دێڵێ.
هه‌موومان له‌بیرمانه لە کاتی ڕێفراندۆم نه لایه‌نگرانی پارتی و خه‌ڵكانی هه‌رێم هێنده‌ی ئه‌و پیاوه دڵگه‌رم بوون، له‌سه‌رخستنی ڕیفراندۆم و نه له كاتی هێرشه‌كانی سوپای عیراق بۆ ناوچه ڕزگاركراوه‌كان و كه‌ركوك له 16ی ئۆکتۆبەردا جه‌ماوه‌ر و هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی عیراق هێنده كارا و دڵخۆش بوون، له دنەدانی كادر و لایه‌نگرانی هه‌ردوو حزب به‌ئاراسته‌ی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ ژه‌هری ده‌ڕشت. دواجاریش بەسوودوەرگرتن لە هەڵهاتنی زیندانیەکانی سەقز، مسته‌فا سه‌لمیی كرده بیانوو هاته‌وه ناو گۆڕه‌پانه‌كه و دۆخی هه‌رێمی وروژاند، له‌كاتێكدا هیچ له‌لایه‌نێك له حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان نهیانگرتهخۆ و ڕاشیان گه‌یاند له‌كاتی هه‌ڵاتنی زیندانیه‌كان ناوبراو له شاری بانه گیراوه‌ته‌وه، كه‌چی ئه‌و پیاوه دووباره كه‌وته وروژاندنی لایه‌نه‌كان دژی یه‌كتر، بێ‌باك له ئه‌نجامی ئه‌م فیتهنهكاریی وئاژوهگێڕیه چی ڕوو ده‌دا و كاردانه‌وه‌كانی چی ده‌بێ.
ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی بۆ فیتنه‌چیه‌كان ئاسان كردووه ئه‌وه‌یه كه هەرکەس به‌پێوه‌ری پارتی كوردایه‌تی نه‌كات و لەگەڵ کوردایەتییهکەی ئەودا نەیه‌تەوە، ئەوە به خائین و خۆفرۆش ناوزه‌دی ده‌كات، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه ڕه‌گێكی قوڵی هه‌یه، به‌ڵام پارتیش پێویسته ئه‌و ڕاستیه باش بزانێت، كه فیتنه‌ی سیاسی جۆرێكی خه‌ته‌رناكه له پڕوپاگه‌نده و له‌وانه‌یه به‌بێ ویستی خۆمان بكه‌وینه ناو ته‌ڵه‌كه‌وه، ئه‌و كاته هه‌موو شتێك كۆتایی دێت، ئێستا ئه‌م جۆره فیتنه‌یه به‌جۆرێك ئه‌م هه‌رێمه‌ی شه‌كه‌ت كردووه، داهاتوومان نادره، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه پێویسته هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كان و به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه بزانن، ئه‌گه‌ر هوشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م كاره نه‌كرێت، له‌وانه‌یه له‌هه‌ر كاتێكدا فیتنەی سیاسی كاره‌ساتێكی گه‌وره و خه‌مهێنه‌ر لەهەرێمی کوردستان ده‌خوڵقێنێ، ئه‌و كاته په‌شیمانی هیچ گرنگیه‌كی نیه.