لوقمان غه‌فوور: ئوسترالیا داوا ده‌كات “چین” واز له فێلكردن بێنێت.
ئوسترالیا ئه‌مڕۆ 19ی نیسان له رێگه‌ی به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌یه‌وه فشاری زیاتر ئه‌خاته سه‌ر چین ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی (چین) و داوادەكهن چین واز له فێلكردن و ناشه‌فافی بێنێت و ده‌شڵێن: پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر بنچینه‌ی ڤایرۆسه‌كه و چۆنێتی بڵاوبوونه‌وه‌ی بكرێت.
رۆژنامه‌ی زه ئیپۆك تایمز- ئه‌مریكی كه له 35 وڵات و به 21 زمان بڵاوده‌بێته‌وه، نوسیویه‌تی: به‌هۆی ڤایرۆسی حزبی شیوعی چین، كه به كۆرۆنا ڤایرۆس ناسراوه و شوێنی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی شاری وۆهان-ی چین-ه. (ماریز باین) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا ده‌ڵێت: دڵه‌ڕاوكێمان گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی ده‌رباره‌ی شه‌فافی چین له سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه.
هه‌روه‌ها باین بۆ ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌ی بی سی دووپاتیكرده‌وه” گرفتی كۆرۆنا ڤایرۆس پێویستی به‌وه‌یه به‌جیا قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و چین تێكه‌ڵ به هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌كات، پێمانوایه ئێمه ئه‌بێت ئه‌وه بكه‌ین” وتیشی: له راستیدا ئوسترالیا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها سوره له‌سه‌ر ئه‌و لێكۆلێنه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت رۆژی 18ی ئه‌پرل، باسیان له‌وه‌كردووه، كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت پێویسته هه‌وڵبده‌ن چین واز له ساخته‌چێتی و شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان بێنێت.
هه‌روه‌ها رۆیته‌رز-یش نوسیویه‌تی: له‌كاتێكدا باین داوای لێكۆڵینه‌وه ده‌كات كه نێوانی هه‌ردوو وڵات له گرژیدایه به‌شێوه‌یه‌ك پێشتر چین و ئوسترالیا دوو هاورده‌كار و ناردهری سه‌ره‌كی هاوبه‌ش بوون له كاری بازرگانیدا.
ئوسترالیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه تا راده‌یه‌ك توانیویه‌تی كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كه بكات، به‌ڵام رۆژ له‌دوای رۆژیش ڤایرۆسه‌كه له هه‌ڵكشاندایه و رۆژی 19ی ئه‌پرل 53 حاڵه‌تی نوێ-ی راگه‌یاند، به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبوان گه‌یشته 6586 كه‌س و تائێستاش 71 مردووه كه تێكڕای رێژه‌ی مردن نزیك 1% ده‌كات.
به‌ڵام هه‌روه‌ك به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێن: “لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كارێكی ئه‌خلاقییه و ئه‌بێت بكرێت، چونكه به ده‌یان وڵات و ناوچه‌ی كه‌مده‌رامه‌ت، زیانی ئابورییان به‌ركه‌وتووه و خه‌ڵك برسی و بێكاربوون له‌سایه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس كه سه‌رچاوه‌كه‌ی چین-ه”.
ئه‌م داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئوسترالیا له‌ئێستا له‌دوای ئه‌و ره‌خنه چڕانه‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ دێت له چین. تره‌مپ و به‌رپرسانی هاوكاری له ئیداره‌كه‌ی، چین به هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌زانن.
هه‌روه‌ها زه ئیپۆك تایمز نوسیویه‌تی كه تره‌مپ رایگه‌یاندووه پێویسته چین سزا بدرێت ئه‌گه‌ر به‌رپرسیارێتی زانینی په‌تاكه‌ی له‌سه‌ر ساغبێته‌وه.
هه‌رچه‌نده هه‌فته‌ی پێشوو دۆناڵد تره‌مپ ره‌خنه‌ی له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گرت به‌وه‌ی به‌لای چین-دا دایشكاندۆتهوه ولایه‌نگیری بۆ چین ده‌كات، به‌ڵام رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه. كه‌چی له‌هه‌مانكاتدا گرێگ هانت وه‌زیری ته‌ندروستی ئوسترالیا ره‌خنه‌ی گرت و وتی: “هه‌ندێك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له سه‌ر ڤایرۆسه چین –یه‌كه بێ كه‌ڵكه”.
هانت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا وتی: “كاتێك وه‌ڵامی هه‌ندێك له به‌رپرسانی رێكخراوه‌كه له جنێف ئه‌بیستین هاوكاری جیهان ناكات”.
تا رۆژی 19ی ئه‌پرل 2 ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون له جیهانداو نزیكه‌ی 165 هه‌زاریش مردوون.