شێرزاد شێخانى: ستراتيژيه‌تى نوێى پارتى بۆ له‌ناوبردنى ده‌نگه ناڕازييه‌كان.
له هه‌موو قۆناغه‌كانى ژيانى سياسيدا، پارتى كێشه‌ى گه‌وره‌ى له‌گه‌ڵ ده‌نگه ناڕازييه‌كانى دژ به سياسه‌ت و ههڵويستهكانيدا هه‌بووه. جا ئه‌و ده‌نگانه له‌ناو حيزبه‌كانى كوردستانه‌وه هاتبن، يان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا. به‌تايبه‌تيش ئه‌و ره‌خنانه‌ى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى ده‌كرێن له سه‌ر سياسه‌تى تاكڕه‌وى حزبه‌كه‌يان.
به‌درێژايى ته‌مه‌نى پارتى له‌سه‌ر ساحه‌ى سياسى كوردستانيشدا هه‌ميشه ئه‌م حزبه كاردانه‌وه‌ى تووندى هه‌بووه دژ به حزب و لايه‌ن و كهسايهتىيه ناڕازييه‌كان تا سنوورى شه‌ڕى براكوژيش. نموونه‌ى كاره‌ساتى هه‌كارى و شه‌ڕى براكوژى له‌شاخ و دواتريش شه‌ڕه نهگرييسهكهى ناوه‌ڕاستى نه‌وه‌ته‌كان سه‌لمێنه‌رى ئه‌و راستيهن، كه سه‌رانى پارتى بۆ پاراستنى ده‌سه‌ڵاتى خۆيان هه‌موو شتێك ئه‌كه‌ن.
له‌م ساڵانه‌ى دواييه‌دا له‌ژێر فشارى نێوده‌وڵه‌تى كرانهويهكى گه‌وره له‌رووى ميدياى ئازاد هاته كايهوه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ويستى پارتى بوو وه‌كو حزبێكى شموولى، بۆيه هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه بۆ كپكردنى ده‌نگه ناڕازييه‌كان هاناى بۆ تيرۆرى رۆژنامه‌نووسان برد، ئه‌وه بوو كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووس و رۆشنبيرى ناڕازى له‌ناوبرد. به‌ڵام دواى ئه‌و فۆكسهى خرايه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى راپۆرتى رێكخراوه نيودهوڵهتيهكانى پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ و ميدياكاران، حكومه‌ته‌كه‌ى پارتى ده‌زگايه‌كى له‌ناو حكومه‌ت دامه‌زراند بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و راپۆرتانه، به‌ڵام به‌درێژايى ته‌مه‌نى ئه‌م ده‌زگايه هه‌موو هه‌وڵه‌كانى شكستيهێنا لهقهناعت پێكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بهپێشێلكارييهكانى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم، لێره‌دا پارتى ناچار بوو تا حه‌ددێك ده‌ست لهتيرۆرى رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵبگرێ. به‌ڵام ئێستا پێده‌چێ سه‌رانى پارتى ستراتيژێكى تازه په‌ێڕه‌و بكه‌ن ئه‌ويش به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاتى دادوهرييه بۆ كپكردنى ده‌نگى نه‌ياره‌كانى.
ئێستا گومانه‌كان رۆژله‌دواى رۆژ زياتر ده‌بن له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانى پارتى له‌كاروبارى دادگاكان، به‌تايبه‌تيش حكومه‌ته‌كه‌ى ئێستاى پارتى كه به‌ته‌واوه‌تى مۆركێكى موخابه‌راتى پێوه دياره، چونكه زۆربه‌ى كاربه‌ده‌سته هه‌واڵگرييه‌كانى جومگه سه‌ره‌كيه‌كانى حكومه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ زياتر چه‌سپاندنى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منى و زيادبوونى پێشێلكارييه‌كانى مافى مرۆڤ له‌كوردستاندا به‌تايبه‌تيش دژ به رۆشنبيران، ئه‌مه‌ش سه‌روه‌رى ياساو سه‌ربه‌خۆيى دادگاكان ده‌خاته ژێر پرسيارێكى گه‌وره‌وه. ئه‌وه‌تا رۆژانه ده‌بينين ده‌يان و سه‌دان كه‌يسى ياسايى له‌دژى رۆژنامه‌نووس و رۆشنبيرانى ناڕازى ده‌جولێندرێن.
پارتى به‌م ستراتيژه تازهيهوه ده‌يه‌وێ به ئيستغلالكردنى دادگا و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌نگه ناڕازييه‌كانى دژى كپبكاتهوهو بهدونياى ده‌ره‌وه‌ش بڵێ ” ئه‌م كه‌يسانه ياسايين و من ده‌ستوه‌ردانى تيا ناكه‌م، خه‌ڵك به مافى ياسايى خۆيان داواى ياسايى تۆمار ده‌كه‌ن!. به‌مه‌ش ده‌يانه‌وێ رێگرى بكه‌ن له‌ده‌ستوه‌ردانى لايه‌نه ناوخۆ‌و ده‌ره‌كييه‌كان له‌و كه‌يسانه به‌و ئيعتبارهى كهيسهكان ياسايين و كه‌س بۆى نيه ده‌ست له‌كاروبارى دادگاكان وه‌ربدات!. به‌مه‌ش دوو چۆله‌كه به‌به‌ردێك دهپێكيت، هه‌م خه‌ڵكه نارازييهكانى ته‌مبێ ده‌كات، هه‌ميش به‌ناوى ياساوه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تيه‌كان چه‌واشه ده‌كات.
ده‌زگايه‌كى ميديايى له‌هه‌ولێر ده‌يان داواى ياسايى له‌سه‌ر تۆمار كرا، له‌هه‌ر كهيسێكدا ده‌يان مليۆن دينار غه‌رامه‌كرا، تا ئه‌م ده‌زگايه لهنهتيجهدا ئيفلاسى كرد‌و نه‌يتوانى به‌رگه‌ى ئه‌و هه‌موو پاره زۆره بگرێ ئێستا ده‌زگاكه تهقريبهن له‌كار كه‌وتووه.
كه‌يسى ئێستاى رۆژنامه‌نووس هێمن مامه‌ند ئه‌ويش ئه‌چێته قاڵبى ئه‌و سيناريۆيه تازهيهى پارتييه‌وه، ئه‌وه‌تا له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا دوو كهيسيان له‌دژى جوڵاندووه، ئه‌وه بيست رۆژه به بڕيارى دادگا له زيندانه، قه‌ناعه‌تم وايه ئه‌مجاره‌ش ده‌رى بێنن كه‌يسێكى تر‌ى له‌دژ دهجوڵينن و ماوه‌يه‌كى تريش كه‌يسى تر، ئيدى به‌مشێوه‌يه ئيزعاجى ئه‌كه‌ن تا بێزار ئه‌بێ و له‌ترسى گرتنى به‌رده‌وامى ده‌ست لهرهخنهكانى هىهڵئهگرێ.
سه‌ير لهوهدايه هه‌موو كهيسهكان به تۆمه‌تى ناوزڕاندن و ته‌شهير وجنێودان به‌پێ ياساى سزاى عيراقى دهوجوڵێنرێن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدايه، هه‌م ياسايهكى تايبه‌ت به كارى رۆژنامه‌نووسى له‌په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه هه‌يه و كارى پێناكرێ، هه‌م له‌هه‌موو ياساكانى عيراقيشدا ته‌نها ئه‌م ياسايه له‌كوردستان په‌يڕه‌و ئه‌كه‌ن كه ئه‌ويش هى سه‌رده‌مى به‌عسى فاشى به‌غدايه!.
رژێمى به‌عس به‌درێژايى سى و پێنج ساڵى ره‌شى حوكمى خۆى لهعيراقدا ده‌يان هه‌زار رۆشنبيرى ناڕازى عيراقى تووشى ده‌ربه‌ده‌رى كرد، به‌ڵام لهنهتيجهدا هه‌ر ئه‌وان هاتنه‌وه سه‌ر مييراتهكهى و بوونه ده‌سه‌ڵاتدار لهعيراقدا، ئه‌مه‌ش په‌ندێكه ئه‌گه‌ر سه‌رانى پارتى لێى تێبگه‌ن.
- Latest Posts by شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts