ئارام هادی: پایزی حکومەت.
بەهەموو پێوەرەکان کابینەی نۆ شکستی هێناوە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆخەڵک و موچە بۆ موچەخۆران، ئابوری هه‌رێمی برده ئاستی سفر، ئەمە جگە لەوەی بێدەنگترین خولی پەرلەمان و دەستەمۆترین ماوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی بەرهەم هێناوە و دەسەڵاتی پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکانی شەلەلکردوە و ڕووی لایەنه بەشدارەکانی حوکمڕانی لەلای خەڵک شەرمەزارکردوە و تەنانەت تیمی پارتی لەحکومەت جگە لە سێ کوچکەی (سەرۆکی حکومەت و وتەبێژەکەی و وەزیری ناوخۆ) ئەوانیتریش پشتگوێخراون، لەسایەی ئەم حکومەتە سێ کوچکەییەوە دۆخێک دروستبوە لەچرکەساتی تەقینەوەی ناوخۆیی نزیک دەبینەوە، لەبری هەوڵی چاکسازی سەرقاڵی تۆخکردنەوەی ململانێی ناوخۆیی و دروستكردنی ئاڵۆزیە لەسنورەکانی قەندیل.
دواجار بغداد موچه‌ی هه‌رێمیشی ڕاگرت، كه ئه‌مه لێكه‌وته‌ی ڕاده‌ست نه‌كردنی نه‌وته له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه هاوكات هه‌وڵی تۆڵه كردنه‌وه‌یه له ئه‌نجامده‌رانی ڕیفراندۆمه گاڵته جاڕیهكه، هه‌روه‌ها ده‌ست لێبه‌ردانی عادل عبدالمهدی و پشتیوانی مسته‌فا كازمیه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه، سه‌رباری ئه‌مانه به‌رپرسانی حكومه‌ت شكستی حوكمڕانیه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ ناگرن و ده‌ڵێن “نه‌دانی موچه له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دانیه”، ئێستاش هه‌رێمی كوردستان له یه‌ككاتدا سێ مه‌ترسی جدی له‌سه‌ره (هه‌وڵه داگیركاریه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن بغداده‌وه به هاوكاری وڵاتانی ناوچه‌كه. خۆپیشاندانی ڕه‌وای موچه خۆرانی حكومه‌ت دژی دواخستنی موچه‌كانیان)، به‌شێك له مه‌ترسیه‌كانیش به‌هۆی له‌ده‌ستدانی پشتیوانی جیهانیه‌وه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ڕیفراندۆمهكهوه.
خۆتان ده‌زانن نزیك به دوومانگه به‌هۆی خۆپارێزی له كۆرۆنا خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان نه‌هاتونه‌ته ده‌ره‌وه و به‌شێكی ئه‌و خه‌ڵكه‌ش موچه خۆرن و بهشهكهیتریشی بژێوی ژیانی له‌سه‌ر كاری ڕۆژانه‌یه، ئێستاش نهبازاڕ ماوه و نهموچهش له‌كاتی خۆی ده‌درێت، ئاشكراشه كاری حكومه‌ت دابینكردنی باشترین ژیانه بۆ هاوڵاتیان به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نانه‌ت پێدانی موچه‌ش به موچه‌خۆران به‌ڕه‌وا نابینێت، ئه‌مه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان پڕبن له ده‌نگی ناڕازی دژی كابینه‌ی نۆ.
سیاسه‌تی حوكمڕانی پێش ڕیفراندۆم كه تائێستاش به‌رده‌وامه ئه‌و ده‌رده‌ی ئێمه چاره‌سه‌رناكات، گه‌ر به فۆڕمێكیتر سیاسه‌ت نه‌كرێت ئاینده‌مان زۆر خراپتر ده‌بێت له ڕابردوو، ناكرێت تاسه‌ر باجی هه‌ڵه‌ی ئه‌قڵیه‌تی ئه‌نجامده‌رانی ڕیفراندۆمه‌كه بده‌ین، گه‌ر به‌په‌له حكومه‌تی هه‌رێم ڕێگه‌چاره‌ی دۆخه‌كه پێشكه‌ش نه‌كات، ئه‌وا ده‌بێت بڵێین “ئێستا به دواڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌كه‌دا تێده‌په‌ڕین”، بۆ پێش‌گرتن به لافاوی ڕق و توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر، باشترین چاره‌سه‌ر هه‌ردوو بژارده‌ی (دوو ئیداره‌یی. یا لامه‌ركه‌زی ئیداری)ـه، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ر ئیداره‌یه‌ك یا پارێزگایه‌ك له‌بواری خزمه‌تكردنی خه‌ڵكدا كێبڕكێ بكه‌ن و خه‌ڵكیش كه‌مێك بحه‌سێته‌وه.