عیماد عه‌لی: گه‌نجان هه‌ر له ئێستاوه قۆڵی لێههڵمان.
زیاده‌رۆیی ناكه‌ین ئه‌گه‌ر بڵیین ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر شانی گه‌نجی كوردستان، له‌و ئه‌ركانه‌ی زه‌مانی به‌عس قورستره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا كۆتا رێگه چه‌ك هه‌ڵگرتن و پێشمه‌گایه‌تی راسته‌قینه بوو ( نه‌ك وه‌ك زۆڕیك له‌به‌ر كێ}هی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقیش ده‌بوون به پێشمه‌رگه)، به‌ڵام ئێستا رێگه‌ی ئاشتی بۆ به‌دیهێنانی هه‌مان ئامانج له چه‌ك هه‌ڵگرتن كاریگه‌رتره، خۆش به‌ختانه ئه‌و رێگه‌یه له‌به‌رده‌م گه‌نجاندا فه‌راهه‌م كراوه، به‌ڵێ رێگه‌یه‌كی ئاشتیانه و دیموكراسیانه و به هێمنی، به‌ڵام به كاری به‌رده‌وامی دوورمه‌ودا و ویست و بیری قووڵدا.
ئه‌وه‌ی تا دوێنی تۆزێك ئومێدی مابوو، كه ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حزبانه بتوانن به‌خۆداچونه‌وه و چاكسازی له‌خۆیاندا بكه‌ن و له‌و لادانه قووڵه‌ی خۆیان راست ببنه‌وه و بوار به لایه‌نگر و هه‌وادار و ئه‌ندامانیان بده‌ن دووباره كاری حزبیانه و نیشتمانینانهی دروست بكه‌ن، به‌ڵام وائێستا ده‌ركه‌وت، كه هیچ بوارێكی تێدا نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت تروسكاییه‌كی روناكی له ئاسۆیه‌كی زۆ ردووریشهوه به‌دی ناكرێت، بۆیه سه‌رجه‌م حزبه‌كان چاره‌نوسیان زبڵدانی مێژوو ده‌بێت و، هه‌رچه‌ند پاره و چه‌ك و هێزیان به‌ده‌سته‌وه بێت دادیان نادات و ئه‌مرۆ بێت یان سبه‌ی، ( به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر روونه كاتێكی ئه‌وێت) مایه‌پوچیان مصۆگهره و و خه‌ڵك دڵنیایه كه له كاتی گونجاوی خۆیدا نه‌خۆش كه‌وتن یان ته‌نانه‌ت مه‌رگی خۆیان ده‌بینن. به‌هه‌ر شێوهیهیك بێت زۆرینه‌ی له‌سه‌ر حساب خۆیانیش لییان ده‌تكێته‌وه و ته‌نانه‌ت كادرانی خۆشیان هه‌ڵده‌وه‌رن و به به‌راورد به خه‌ڵكی دوور له‌حزبه‌كان رێژه‌یان تا دێت كه‌متر ده‌بێته‌وه، هه‌مومان رێژه‌ی ده‌نگدانی دوا هه‌ڵبژاردن ده‌زانین، كه زۆرینه‌ی ره‌ها ته‌نانه‌ت سه‌ر صندوقهكانیان نه‌بینی، نه‌ك وه‌ك حولهكانی پێشتر بۆ لابردنی گله‌یی برۆن و ده‌نگ نه‌ده‌ن.
له‌وانه‌یه خه‌ڵكانێك ئه‌م قسانه‌یان به خه‌یاڵی بێته‌به‌رچاو، به‌ڵام كه وردبن و وه‌زعی حزبه‌كان له راپه‌ڕینه‌وه تا ئه‌مرۆ بخهنهبهرچاوی خۆیان، به خۆیان دڵنیا ده‌بن و رۆژی سڕینه‌وه‌ی ئه‌مانه‌یان له‌به‌رچاو ده‌بێت، به‌ڵام بۆ زیان نه‌گه‌یشتن به كۆی گشتی میله‌ت و هه‌ل نه‌ره‌خساندن بۆ دوژمنان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م باره نه‌قۆزنه‌وه و هه‌موو شتێك تێكنه‌ده‌ن، ئه‌و ئه‌ركه قورس و پیرۆزه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی گه‌نجی به ویست و ئیراده و ژیرانی نه‌وه‌ی نوێ و دوارۆژ و دابڕاو له نه‌وه كۆنه‌كه.
ده‌بێت ئه‌و نه‌وه‌یه چی بكات؟
هه‌ر لهرئێستاوه كار له‌سه‌ر زیاتر ده‌رخستنی حه‌قیقه‌تی ئه‌م حزبانه به شێوه‌ی زانستیانه و به داتای به‌رده‌ست و كاری سه‌رده‌مانه‌ی خۆیان سه‌رقاڵ بن، بۆ ئه‌وه‌ی تا ئێستا باوه‌ڕی به‌م حزبانه ماوه له خه‌ڵكی تر جیابكرێته‌وه و رێژه‌یه‌كی فراوانی خه‌ڵك دووره په‌رێز بن و تا كاتی یاریكراوی خۆی و له رێگه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌وه قسه‌ی خۆیان هه‌بێت و رووی راستقینه و جه‌ماوریی سه‌رجه‌م حزبه‌كان بۆ خۆیان ده‌ركه‌وێت.
واته له‌ئیستاوه هه‌وڵدان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی نارازی و ئه‌وانه‌ی له واقیعه‌كه وه‌كو خۆی تێگه‌یشتون و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی كه‌سی ته‌فره‌ی نه‌داون، ئه‌و خه‌ڵكه ورده ورده له‌وانه‌ی رۆچونه‌ته نێو زه‌لكاوی گه‌نده‌لی حزبه‌كان جیاده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش تاڕاده‌یك ئه‌م و حزبانه به باڵا ده‌ستی بمێنینه‌وه، به‌ڵام كێش و قورسایی خۆیان بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت و نه‌وه‌ی نوێی پاكژ و جیاواز له له نه‌وه كۆنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له نێوكۆمه‌ڵگه هه‌ڵاوێرد ده‌بن و ده‌رده‌كه‌ون.
له هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌ی پاش دوو خولی دیكه‌دا، ئهوخهڵته پیسه‌ی سه‌رده‌ریای حزبایه‌تی ئه‌م نه‌وه كۆنه به ئاسانی ده‌كه‌وێت رۆخی ده‌ریای نه‌وه نوێكه‌وه و، هاوكێشه و كارلێكه كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ئابووریه‌كه خه‌ڵكی به‌توانای نه‌وه‌ی نوێ ده‌رده‌خات و ده‌توانن كاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بكه‌ن و خۆیان بسه‌پێنن. واته ئه‌ركه‌كان به‌شیوه‌یه كی زانستی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
* خوێندنه‌وه‌ی واقیعه‌كه رێگه نادات بڵێین له ئایندهی نزیكدا یان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دادێت ئه‌م حزبانه ته‌فروتونا ده‌بن، به‌ڵكو كزبونی جه‌ماوه‌رێتی و نه‌بونی هه‌وادار و باوه‌رپێكراویان بۆ روون ده‌بێته‌وه.
* له دوو هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا، ده‌كرێت وه‌زعی سیاسی نه‌وه نوێكان و نه‌وه‌ی دابڕاو له كۆنه‌كه بخه‌مڵێت و جێی خۆیان بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌كو سه‌رده‌مه‌كه كاری زانستیانه بكرێت و كۆمه‌ڵێ ك پێشه‌نگی ژیر و عاقڵ ده‌ربكه‌ون و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌لات و حزبانه نه‌كه‌ن و به یه‌كلایی دابڕان بكه‌ن.
* هێزی چه‌كداری ههمهجۆر به‌ری هێزی جه‌ماری فراوان ناگرێت و ئه‌و كاته‌ی توانای خۆ فه‌رزكردنی سیاسیت بوو، ئه‌و هیزانه‌ش باوه‌ڕت پێ دێنن و میژوو پره له‌و جۆره رووداوانه.
بۆیه پێویسته گه‌نجان به هه‌موو توانای خۆیانه‌وه به‌دوور بن له‌م حزبانه و به‌خۆیان چاودێری وه‌زعه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه گشتیه‌كه بكه‌ن و له‌كاتی گونجاو ئه‌گه‌ر دره‌نگیش بێت كاری تایبه‌تی خۆیان به‌جێبگه‌یه‌نن.
* مایه‌پوچی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌م حزبانه له مایه‌پوچی دارایی و ئیداریان زۆر گرنگتره بۆ نه‌وه‌ی نوێ و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان، ئه‌گه‌ر پێشتر له‌م ناوچه‌یه شتی وارووینهدابێت و له‌م وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه گۆڕانكاری ئاسایی و ئاشتیانه رووینه‌دابێت، ئه‌وا ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت، كه دونیای ئه‌مڕۆ زۆر جیاوازه له پێشتر و نه‌وه‌ی نوێ به هیچ شنتێكهوه به نه‌وه كۆنه‌كه‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌واندا هه‌یه وا ده‌خوازێت به ئاشتی ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ بكه‌ن، كه نه‌وه‌ی كۆن به چه‌ك و توندوتیژی به‌رامبه‌ر دوژمنان جێبه‌جێیان كرد.
كۆمه‌ڵگه هه‌ڵده‌قوڵێت و باروگوزه‌رانی خه‌ڵك و بیركردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی تازه زۆرشتمان پێ ده‌ڵێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌هاتۆته دی چۆنێتی هه‌ڵقوڵانی پێشه‌نگانی تازه‌ی پێشكهوتهی بزوتنه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووریهكهیه كه ماوه‌یه‌كی باشی جوڵاندنی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی تێیدا هه‌ڵهێنجێت، ئه‌وه‌ش له نێو ئه‌م جوڵانه‌ی له شێوه‌ی سهنتهرفیوچێكی كۆمه‌ڵگه به روونی بۆ هه‌موولایه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و خه‌ریكه به‌رهه‌می چڕكراوهی سروشتی خۆی دروست بكات، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه‌یش ساڵانی ده‌وێت و، له‌و باوه‌ره‌دام ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری یان وه‌رچه‌رخانێكی زل و زه‌به‌لاح و كتوپر روونه‌دات له ماوه‌ی دوو هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا سیماكانی وه‌رگۆران و گۆڕانی ریشه‌یی ده‌رده‌كه‌ون. بۆیه ده‌بێت گه‌نجان له ئێستاوه قۆڵی لێههڵمانن و وردبن و كاری ستراتیجی ئایندهی خۆیان له‌بیر نه‌چێت و به هیچ شتێكی ئه‌م حزبانه نه‌خه‌ڵه‌تێن و وره‌به‌رز بن و بێ ئومید نه‌بنن و بلش بزانن مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م حزب و خه‌لكه دهسترۆیشووهی كایه‌ی سیاسی ئه‌مرۆ؛ نه‌وه‌یه‌كی وه‌ڕسبووی متبووی بێ ئومێد دروست بێت، بۆ مانه‌وه‌ی زۆرتری خۆیان و كۆمه‌ڵێك ته‌مه‌ن كه‌می بیركۆنی ده‌رباری نه‌وه‌ی كۆنی خۆیان دروست كبهن و له‌گه‌ڵیاندا بمێننه‌وه.