دکتۆر محەمەد ئەمین: کۆڕۆنا له ته‌رازووی ته‌ندروستی و ئابووری دا.
له ماوه‌ی ئه‌م دوومانگه‌ی دوییدا بەشی هەره زۆری وه‌ڵاتانی جیهان وه مرۆڤه‌کان چوونه‌ته حاڵه‌تیکی نائاسایی مێژووییه‌وه به که‌مکردنه‌وه یا برینی پایوه‌ندی نه‌ک له‌گەڵ خه‌لکی تر، به‌ڵکو له‌گه‌ل نزیک ترین وه ئازیاترین که‌سانی خۆشیان. ئەمه جگه له یاساخ بوونی هاتوچۆی ناوشارەکان وه نیوان شاره‌کان و وه‌ڵاتان، که تا ئێستا له مێژووی مرۆڤایه‌تی دا ئەمه یه‌که‌م جاره ببینرێ. بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کورۆناوە هەموو کەرتە حکومی/ گشتی و تایبەتیەکان تووشی داخستنی ته‌واو بوون، وه خەڵک له ماڵ کارینتینه کراوه له پێناو پاریزگاریکردن له ژیان و ته‌ندروستیان. بەمه‌ش هەموو دامه‌زراوه‌و ئابووریی جیهان تا ئێستا زیانیکی گه‌وره‌یان لێکەوتووە. وه نزم بوونه‌وه‌ی بەهای ووزه/ نه‌وت بۆ که‌مترين ئاست له مێژودا نیشانه‌یه بۆ وه ستانی ژیانی ئابووری له جیهان.
به رده وامی کارینتینهو داخستنی هەموو که‌رته‌کانی ئابووی له هه موو وه‌ڵاتان، جیهان رووبه‌رووی مایه‌پوچی دارییی ئه‌کاته‌وه، به‌مه‌ش قه‌یرانی ئابووری، هەڵاوسان و گرانی ئه‌بیته نیشانه‌یه‌کی دیاریی نه‌ک زۆربه‌ی هەره زۆری وه‌ڵاتان، به ڵکو هەموو جیهان. بێ گوومان ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی ئاڵوزی سیاسی و کۆماڵایه‌تی وه هەڵوهشاندنهوهی زۆر کۆمه‌لگا، دەسهڵات، وه حکومه‌ت. وه هەتا ئه‌بێته هۆی هەلوهشاندنهوهی وه‌ڵاتان، به تایبه‌ت ئه‌و وه‌ڵاتانه‌ی که دروست کراون، وه خاوه‌ن پێکهاته‌یه‌کی سروشتی نین له رووی میژوویی، جوگرافی وه دیمۆگرافیه‌وه بە ره‌هەندی نه‌ته‌وه‌یی وه ئایینی و مەزههبیهوه.
تا فاکسین/ ده‌رمان نه‌دۆزرێته‌وه، کۆرۆنا به‌رده‌وام ئه‌بێ له بڵاوبوونه‌وه، وه هەڕه‌شه‌ی زیاتر‌و زیاتر له ژیانی مرۆڤ ئەکات. وه هەر شلکردنیک به‌رامبه‌ر کۆرۆنا به‌وه‌ی، که ئێستا هەیه له کارانیتنه، داخستن وه خۆ دوورگرتن، واته تووش بوونی زیاتر‌و زیاتر‌و ئاڵۆز بوونی ره‌وشی ته‌ندروستی تا ئاستی له‌ده‌ست ده‌رچوون له زۆر وه‌ڵات. ئەمه‌ش له‌هەر شوێنێک رووبدات به مانای ووشه تراجیدیا دروست ئه‌کات. هەڵبه‌ته به‌رده‌وامی ئه‌م حاڵه‌ش واته دارمانی ئابووری وه به دواشیا ئاڵۆزی سیاسی کۆمەڵایەتی وه گه‌لێک گرفتی تر وەک له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد.
کۆرۆنا ئێستا بۆته دژواری و مه‌ته‌ڵێکی هەڵ نه‌هاتوو/dilemma بۆ هەموو وه‌ڵاتانی جیهان چوونکه:
1- ئه‌گه‌ڕ ره‌وشی ته‌ندرستی په‌سندتر بکرێ به سه‌ر ره‌وشی ئابووری دا به به‌رده‌وامی داخستن و خۆپاراستن له سه‌ر ئاستی نیشتیمانی هەر وه‌ڵاتیک، ئه‌وا تەندروستی کۆمه‌ڵ ئهپاریزرێ، به‌ڵام ئابووری تاک و کۆمەڵ دائه‌ڕمێ، که له ئه‌نجاما ده‌رهاویشته‌ی ترسناک تری لێ ئه‌که‌ویته‌وه، که ئه‌شێ ترسناکتر بێ له کۆرۆنا.
2- ئه‌گه‌ر ئابووری په‌سندتر بکرێ به سه‌ر ته‌ندروستیا بۆ رزگارکردنی ئابووری له داڕمانی ته‌واو هەر وه‌ک ئێستا له زۆر وه‌ڵات هەوڵ ئه‌درێ که‌م که‌م رێکاره تونده‌کان شل بکرێن وه ورده ورده زه‌مینه‌ساز ئه‌کرێ تا ده‌رگای دامه‌زراوه‌کانی کارکردن بکرێنه‌وه، هەڵبه‌ته بۆ رەوایهت دان بەمه، له هەندێ شوێن له ئه‌مریکا وه ئەڵمانیا هەندێ خەڵک ئه‌بینین له شاشه‌کانه‌وه له شه‌قامه‌کان خۆپیشاندان ئەکه‌ن بۆ هەڵگرتنی بریاری داخستنی گشتی وه گه‌ڕانه‌وه بۆ کاره‌کانیان. ئه‌مه‌ش واته قبوڵکردنی که‌م که‌م قوربانی دان به‌ته‌ن دروستی له ژێر چاودێریدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری له سه‌ر ئه‌ژماری ژیان و گیانی تاکه‌کان تا ژیانی ئابووری کۆمه‌ل بپارێزرێ. وه بێ گومان تا کرانه‌وه زیاتر بیێت تووش بوون زیاتر ئه‌بێ، وەک ئێستا له عێراق ئه‌بینرێ، بۆیه ئه‌گه‌ر هەیه له زۆر شوێن ئه‌م کرانه‌وه‌یه بۆ قازانجی ئابووری ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی هەبێ، واته قازانج سەری مایه ئه‌خوات.
به‌ڵام پرسیار ئه‌مه‌یه تا چه‌ند ئەتوانرێ قوربانی به ته‌ندروستی بدرێ به شلکردنی داخستن یا نه‌هێشتنی داخستن به کردنه‌وه‌ی ده‌رگای شوێنه‌کانی کار وه شوێنه گشتیەکان؟ چونکه بههەڵگرنتی بریاری داخستن به دلنیایی ڕێژه‌ی تووش بوون به کۆرۆنا زیاتر‌و زیاتر به‌رز ئەبیتهوه، که ئه‌شێ له زۆر شوێن له‌ده‌ست ده‌ربچێ، ئه‌مه‌ش دوباره جگه له‌وه‌ی پێویستى بهداریی زۆره بۆچاره‌سه‌ر، به هەمان ئه‌ندازه‌ش زیانی ئابووری هەیه.
ئه‌مڕۆ، کۆڕۆنا بۆته دژواریهکی فره لایه‌نەی بێ وێنه بۆ هەموو مرۆڤایه‌تی، وه به به‌ردەوامی هێزی کاریگه‌ری خۆی زۆر له نۆرمه سیاسی، ئابووری، دارییی، کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌گۆڕێ هەتا فۆرمی ژیان، پەیوندیهکان وه هەلس و که‌وتی مرۆڤه‌کان گۆران کاریان به‌سارا دیت، به جۆرێ که جیهانی پاش کۆرۆنا وه مرۆڤی پاش کۆرۆنا وه‌کو جیهان و مرۆڤی پێش کۆرۆنا نابن. بوونی هه‌ر یه‌کێ له‌م دوو حاله‌ته‌ی سه‌ره‌وه، چ ته‌ندروستی قوربانی ئابووری بکرێ یان ئابووری قوربانی ته‌ندروستی بکرێ تا ڤاکسین نه دۆزرێتهوه ئەنجامی هاوکیشه هەر وه‌ک یه‌ک ئه‌بێ له‌وه‌ی، که په‌یوه‌ندی به فیرۆدانی بێ شوماریی توانای ماددی و مەعنەویی وه‌ڵاتان و هەموو گەلانه‌وه هەبێ هەم له سه‌ر ئاستی ئابووری وه هەم له سه‌ر ئاستی ته‌ندروستی له گه‌ڵ به‌رده‌وامی نا ئارامی ده‌رونی و دڵه ڕاوکێ، هەروه‌ها له چاوه‌ڕوان بوونی گۆرانکاریی ڕیشه‌یی له سه‌ر هەموو ئاسته‌کان.