عیماد عه‌لی: لامه‌ركه‌زیه‌ت به كاردانه‌وه ده‌كرێت؟
پێش هه‌مو شتێك ده‌بێت بڵێم له‌وانه‌یه خه‌ڵكێك به‌كه‌سێكی دژ به لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌قه‌ڵه‌مم بده‌ن، به‌ڵام كه كۆتایی ئه‌م وتاره بخوێننه‌وه ده‌زانن مه‌به‌ستم چیه و چۆن لامهركهزیهتێكم لا په‌سه‌نده و به سودبه‌خشی ده‌زانم.
له‌م كاته زۆر هه‌ستیاره‌دا كه هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێده‌په‌رێت، له سه‌ری گه‌رووه‌كه گیری به‌ستووه و چاوه‌رێ ئه‌كات ئه‌گه‌ر فریاد ره‌سێك قوتاری نه‌كات، ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش بێت ئه‌گه‌ر نهمرێتیش بۆ ماوه‌یكی باش ده‌بێت له ئینعاشدا بیت، یان رێی تێده‌چێت زۆر به زه‌حمه‌ت و به سه‌ختی خۆی به‌خۆی له ته‌نگه‌به‌ره‌كه ده‌رده‌كات، یان خوانه‌خواسته ده‌خنكێت و مایه‌پوچ ده‌رده‌چێت و مێژوو دووباره ده‌كاته‌وه.
ئا له‌م وه‌زعه ناله‌باره تێزگهڵیك دێته ئاراوه بۆ رزگار بوون و هیچیان به دراسه‌ت و به‌رهه‌می عه‌قڵیه‌تی كۆكه‌سی له‌دایك نابێت، به‌ڵكو وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی كه‌سی بێت یان له ده‌رئه‌نجامی ململانێی حزبی ده‌خرێنه‌روو، به‌داخه‌وه بۆ بیست و هه‌شت ساڵ ده‌چێت به‌م شێوه‌یه كوردستان به‌ڕیوه ده‌برێت.
ئینجا با بێینه سه‌ر تازه‌ترین و هه‌ستیارترین و ترسناكترین تێزی كوردستانی مۆدیڵێ سه‌رده‌می كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی و، ئینجا هه‌وڵ بده‌ین باس له هۆكار و ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كانی و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌م تێزه و سود و زیانه‌كانی بخه‌ینه به‌رچاوی خۆمان و ئه‌وجا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆبكه‌ین و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ههڵهێنجین.
هۆكاری پێویستی تێزێك و خستنه به‌ر باس و بریاردانی بابه‌تێك له‌م جۆره تائێستا ته‌نها بۆ ململانێی حزبایه‌تی ده‌گه‌رێته‌وه و، بۆ ئه‌و به‌ناو غه‌دره‌ی باس ده‌كرێت له‌ل ایه‌ن ئه‌م شار بۆ ئه‌و شار و له‌م ده‌سه‌ڵات و له‌م حزب بۆ ئه‌ویتر. واته هۆكاره‌كانی له ته‌سكبینی و ئادیۆلۆجیهت و كێبڕكیی حزبیه‌وه ههڵهدهقوڵێت نه‌ك وه‌كو رێگه چاره‌سه‌ری كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان و سیستمێكی گونجاو بۆ كوردستان و له پاش خوێندنه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی جێبه‌جێ كردنی و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی و له‌به‌رچاوگرتنی ئامانجه گه‌وره ستراتیجیه‌كانی ئه‌م میله‌ته به‌ش مه‌ینه‌ته خۆفیداكارهوه هاتبێت.
ئینجا وه‌ره‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی ناوه‌ندی عیراق و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و سه‌پاندنی هه‌ڵویستیان له قهرێوهبڕدنی عیراق، كه هه‌میشه له دژی سه‌رجه‌م ئامانج و داخوازیه‌كانی گه‌لی كوردستان بووه، جا ئه‌وه به راسته‌وخۆ بێت یان ناراسته‌و. تۆیه‌ك ته‌نها بریارێكی چاره‌نوسساز له سه‌ر حسابی ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ی له‌مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورد له‌به‌ر ره‌فتاری حزبێك یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان كه‌سیكی خودپه‌رستی بنه‌ماڵه‌په‌رستی حزب په‌ره‌ست بده‌یت و به زیان بۆ گه‌لی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه له كۆتا جاردا به زیان بۆخۆت ناگه‌رێته‌وه؟
ئه‌وه‌ی پارتی بناسێت ئه‌م دهنگوباسهی ئێره له‌مه‌ڕ لامه‌ركه‌زیه‌ت پێی خۆشه و زۆر وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كات و ته‌نانه‌ت له رووی جه‌ماوه‌ری و پۆپۆلیزمیشهوه یه‌كجار سودبه‌خش ده‌بێت و جهماوهرهكهیشی دڵنیاده‌كاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت كوردستان دهوویت به چه‌ندین پارچه‌وه، بۆیه قسه كردن له لامه‌ركه‌زیه‌ت وه‌كو كاردانه‌وه‌ی مامه‌ڵه تهسكبینیهكهی پارتی و جیاوازیكردنی له نیوان شاره‌كانی كوردستان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵین، كه زۆر مه‌به‌ستێتی ئه‌و تێزه نا به‌جێیه‌ی ئێره درێژه بكێشیت و زۆر باس بكرێت یانه هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی بدرێت و، ئه‌و بهشیهوهیهك ده‌یقۆزێته‌وه كه دیسان زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌م شارانه‌ی ئێره ده‌بێت، چ ل رووی بیركردنه‌وه‌ی پاریت و مامه‌ڵه‌كردنی و سیاسه‌تكردنی ئاینده‌شی یان له ململانێی حزبی و ته‌ماشاكردنی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو یه‌ك قه‌واره و جیاوازی كردنی به‌زه‌قی زیاتر ده‌كاته‌وه به‌و به‌هانانه‌وه.
ئه‌وه باسی رووی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی ئه‌م پرسه هه‌ر ناكه‌ین، كه له‌م كاته‌دا كه‌س لای لێ ناكاته‌وه‌و ئه‌گه‌ر باسی بكه‌یت به ره‌خنه‌ت ده‌ده‌ن، به‌ڵكو واقیعیان بیر بكه‌ینه‌وه، سیاسه‌تی ناوه‌ندی عیراق ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته ، واته په‌رت كردن و چه‌ن راوبۆچونی و ته‌ماشاكردنی هه‌رێم وه‌كو پاڕیزگایهكی عیراق و له‌ناوبردنی قه‌واره‌كه‌ی، واته هه‌موو ئه‌و قوریاندیان وخوێنه به سوك و ئاسانی به‌هێز و سوپا و دكتاتۆریه‌ته‌وه نه‌توانرا مرامهكانیان بێننه دی ئێستا به بڕیاریك وتێزیكێ خودی هه‌مو ستێك به‌فیرۆ ده‌درێت و حاڵی سڵمینیش له به‌سره باشتر نابێت.
لامه‌ركه‌زیه‌ت گه‌نده‌ڵی له‌ناوده‌بات؟ لامه‌ركه‌زیه‌ت داهات زیاتر ده‌كات؟ لامه‌ركه‌زیه‌ت كیبڕكی زیات رناكات و هه‌ر شارێك به راسته‌وخۆ وبه ئاسكرا دژ به شاره‌كه‌ی دیكه‌ی كوردستان مامه‌ڵه و ره‌فتار ناكات؟ ئابووری شاره‌كان ده‌بوژێنه‌وه؟ گه‌نده‌ڵكاران فرتوفێڵێ خۆین زیاتر ناكات كه چاودێری زیاتریان له‌سه‌ر نه‌بێت و ده‌سه‌لات له لای یهكو حزب و كۆمه‌ڵێك ده‌سترۆیشتووه بێت ؟ ئایا به‌م ده‌موده‌سته و به بێ هێوری وهێمنی و له كهشیكی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی جێگیر نه‌بوو بڕیاڕیكی قووڵی گرنگی ئاوا بهرسات ده‌رده‌چێت؟
بۆیه له سه‌رجه‌م بارهكانهوه، سیاسی. كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری ، رۆشنبیری و ته‌نانه‌ت جوگرافیش وردبونه‌وه و دیقه‌تی ده‌وێت، له‌كاتێكدا بێت كه ریتمی كاردانه‌وه‌ی پێوه دیار نه بێت و له باری ئاسایی سهدهكهانی بخریته به‌ر رۆشنایی گفتوگۆ و هه‌لسه‌نگاندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه و سودو زیانر به‌راورد بكرێت و زانستیانه هاوكێ}ه وكارلێكهكانی بخرێته روو ده‌توانرێت به هیمنی بڕیار یلهسهر بدرێت. ئه‌گینا به‌م ده‌سه‌لاته و به‌م عه‌قڵیه‌ته و به‌م ململانێ و كاره‌كته‌ره دهسترۆیشتووانهی ئه‌م حكومه‌ت و حزبانه جگه له كاری سه‌رپێی هیچی لێ سه‌وز نابێت و ته‌نها دوژمنان قزانجی لێ ده‌كه‌ن.
گرنگترین پرسیار خۆی ده‌رده‌خات ئه‌وه‌ی، مه‌رجه‌عی ده‌سه‌لاتی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر جه‌م پارێزگاكانیهوه به‌ره‌و كوێ مل ده‌نێت؟ بار كۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی حوكمدارێتی كوردستانچۆن ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ عیراق و وه‌زعه‌كه‌ی یه‌كتربڕ بن؟
ئایا په‌رتكه و زاڵ بهیهی ولاتانی ده‌وروبه‌ر له‌ڕیگه‌ی ده‌سه‌ڵانی كوردستانه‌وه توانیویانه به جوانی پراكتیزه‌ی بكه‌ن سه‌ری له كوێوه ده‌رده‌چێت؟ تۆ ئێستا هه‌رێم به‌و یه‌كگرتووییه هه‌رچه‌ند كارتۆنیش بێت ناوه‌ند یاریت پێ ده‌كات. سبه‌ی وه‌ره دوو ده‌سڵات و دوو ناوه‌ند و دوو بڕیاری سیاسی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هه‌بێت ( هه‌رواش ده‌بێت و كه‌س نه‌ڵێت لامه‌ركه‌زیه‌ت به یه‌كگرتووی دهتهێڵیتهوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری سیاسی عیراق وعه‌قڵیه‌تی كاربه‌ده‌ستانی و وڵاتانی خاه‌ن هه‌ژمون له‌سه‌ر به‌رێوه‌ربردنی ئه‌وه‌ما پێ ده‌ڵێن لامه‌ركه‌زیه‌ت واته گهرانهوهبۆ پارێزگاكانی زه‌مانی به‌عس له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع نه‌ك به شیعار و یاسای كارتۆنی و شتی زاره‌كی.
بۆیه ئێستا و له‌م قه‌یرانه هیچ بڕاڕیكی ئاساییش زه‌حمه‌ته ده‌رده‌چێت نه‌ك بابه‌تێكی له‌م شێوه‌یه. پێویسته چاوهڕێیهكی باش بكرێت و له‌كاتی ئاساییبونه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه زۆر به وردی دراسهتهبكرێت و لامهركهزیهتهكه له‌نیوان پاریزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بێت نه‌كه له‌گه‌ڵ عیراقی‌دا ئه‌مه‌ش لهدوایئهوهی په‌یوه‌ندیه‌كا نی نیوان پارێزگاكانی هه‌رێم به یاسا له رووه ئیداری ودارایی و په‌یوه‌ندیه دهرهكهیكانی رێك بخریت و یاسای گرنگه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ندی عیراق بریاری له‌سه‌ر بدرێت و رێكبخرێت له پاش تیپه‌ڕاندنی یاسای نه‌وت و غاز و پێشمه‌رگه و مجلیسی خدمه‌ی عیراق و سه‌قامگیری یاسای و نه‌مانی كی}هی یاسایی له نێوان هه‌رێم و به‌غدادا كه ده‌كڕیت به بریاردانی له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌مكاته‌دا هه‌موو ریسه‌كه‌ی ئه‌و تۆزقاڵه كاره ئێستا كراوه ببێته‌وه به خوری، به‌ڵێ ئه‌وكاته ده‌توانڕیت بوترێت ئهولامهركهزیهته له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی عیراقدا نابێت و نێوخۆیی هه‌رێمی كوردستاندهبێت و جێگه‌ی په‌سه‌ندكردنه سودی زیاتر ده‌بێت.