زەبەنگ بەهادین: ده‌بێ پارتى دۆخه‌كه چاك بكات.
وه‌ختێ هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت حیزبى براوه به سنگێكى به‌رزه‌وه دێته پێشه‌وه‌و ده‌ڵێ رێگه چۆڵ بكه‌ن ته‌نها ئێمه‌ین مافى پێكهێنانى حكومه‌تمان هه‌یه، ئه‌مه شهرعیهتێكه میلله‌ت به ئێمه‌ى به‌خشیوه. ساتێك ئه‌م حیزبه خۆى بانگهێشتى حیزبه‌كان دى ده‌كات و به ویست و خواستى خۆى وه‌زاره‌ته ده‌به‌خشێته‌وه به سه‌ریاندا، ئه‌مه ته‌نها بۆ بێده‌نگ كردنى شه‌قام و كوشتنى ئوپۆزسێونه. ته‌نانه‌ت له‌و به‌ش بهشێنهیه كایه هه‌ستیار و جومگه هه‌ستیاره‌كان هه‌ر لاى حیزبى سه‌ركه‌وتو ده‌مێنێته‌وه، گه‌ر به‌شێك له‌وانه‌ش ببه‌خشێ ده‌بێ له ژێر چاودێرى خۆیدا بێت.
ئه‌م سیسته‌مى پێكهێنانهى سه‌ره‌وه ئه‌و سیستمه‌یه، كه ئێستا له كوردوستان ده‌گوزه‌رێ. حكومه‌تێك به ناو هاوبه‌ش، به‌ڵام شاده‌مارى حكومه‌ته‌كه‌و گشت جومگه گرنگه‌كانى لاى پارتى دیمو‌كراتى كوردوستانه. حكومه‌تى هه‌رێم له‌م كابینه‌یه نوێ یه له سه‌ره‌تاوه هه‌ر به ته‌ما نه‌بوو ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكات به‌سه‌ر وه‌زیره‌كانه، به پێچه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵى راوێژكار‌و وه‌زیرى هه‌رێمى تایبه‌تى دانا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به نیازى ئه‌وه‌ى هه‌موو حكومه‌ت ته‌نها ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بیبات به‌رێوه. هه‌رچى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆران وه‌ك شكل له ناو حكومهتهكهن، بگره هه‌ر كات پارتى بیه‌وێت ناهێڵێت هیچیان بچنه هه‌ولێره‌وه كه ئه‌مه رویداوه‌و پێشتر و بینیومانه، به واتا له هه‌رێمى كوردوستان ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات ده‌بات به رێوه پارتى دیمو‌كراتى كوردوستانه، چونكه دوو جومگه‌ى گرنگى ده‌سه‌لاتى له ژێر ده‌سته كه سه‌رجه‌مى ده‌سه‌ڵاتدارى به‌و دوانه ده‌رۆن به‌رێوه ئه‌ویش جومگه‌ى نه‌وت و جومگه‌ى دارایى، لێره‌دا دارایى به مه‌به‌ستى داهاتى ناوخۆ، هه‌موو باش ده‌زانین حكومه‌ت بێ پاره حكومه‌ت نى یه بوونى نامێنێ.
ئێستا له میانه‌ى هاتو چۆ بۆ به‌غداد و هه‌وڵى رێكه‌وتن له‌گه‌ل به‌غداد دوو گریمانه‌یه هه‌یه، كه ره‌نگه گریمانه‌ى یه‌كه‌م زۆر قورس بێت بۆ دۆخى دارایى ئێستاى عێراق كه رازى بێت به‌و رێككه‌وتنه ئه‌ویش ناردنى بودجه‌ى هه‌رێم به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنى نه‌وتى هه‌رێم، دووه‌م راگرتنى ته‌واوى بودجه‌ى هه‌رێم كه هه‌موو ماڵى شیعى كار بۆ ئه‌م ئه‌گه‌ره ده‌كه‌ن.
له كاتى به دیهاتنى ئه‌گه‌رى دووه‌م، كه عیراق هیچ پاره بۆ هه‌رێم نه‌نێرێ ده‌بێ هه‌رێم چى بكات؟ جا باشتر وایه بڵێین ئه‌بێ پارتى چیبكات؟ نه‌ك حكومه‌تى هه‌رێم. چونكه هه‌مووان باش ده‌زانین له هه‌موو قۆناغه گرنگه‌كان خاوه‌ن بریار هه‌میشه پارتى بووه، وه حیزبه‌كانه دى دواى پارتى كه‌وتون پاشكۆى ئه‌و بوون له بریار دان. هه‌ر له مه‌سه‌له‌ى ریفراندوم هه‌لویستى كورد له به‌غداد و بریارى فرۆشتنى نه‌وت و هه‌موو بریاره گرنگه‌كان پارتى داوێتى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر حیزبه‌كانى تر بووه ته‌نها ئیمزا كردن بووه به گوێرایه‌ڵى. بۆیه ئه‌وه‌ى ئێستا به‌رپرسیاره له‌و دۆخه هه‌ر پارتى دیمو‌كراتى كوردوستانه، چونكه ئه‌وشى كه زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت له تێكچونى ئه‌و دۆخه هه‌ر پارتى دیمو‌كراتى كوردوستانه، له به‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانیش لاى پارتى یه بۆیه ئه‌وه‌ى لێ ى تێكده‌چێت پارتى یه. بۆیه ده‌بێت مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان به زوویى بێته سه‌ر خه‌ت و هه‌وڵ بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگه چاره‌یه‌ك بۆ دۆخه‌كه، له به‌ر ئه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان خۆى ساغكرده‌وه له هه‌ڵبژاردنى لایه‌نى ئه‌مریكى به سه‌ر ئێران‌دا به رازى بوون بۆ چه‌سپاندنى پاتریوت له هه‌ولێر، كه‌واته پێویسته له‌م كاتهداپهنا بۆ ئه‌مریكا ببات و داواى هاوكارى ئه‌مریكى یه‌كان بكات جا یان به په‌ستان خستنه سه‌ر به‌غداد بۆ ریكه‌وتن له گه‌ل كورد , یان پشتگیرى كورد بۆ جیابونه‌وه له عیراق و دروستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردى كه ئێستا كاتێكى باشه بۆ بریارێكى له‌و جۆره به تایبه‌ت كه ئێستا به‌غداد خۆیان له‌به‌ر دۆخى ئالۆز و سه‌ختى خۆیان پێمان ده‌ڵین برۆن لیمان جیابنه‌وه‌و له كۆڵمان ببه‌نه‌وه.