عیماد عه‌لی: چه‌ند بێ پلانین، بۆیه خۆمان وادهبینینهوه.
رۆژێك به‌خۆم گوێم لێ بوو، پرسیارێكیان له موقته‌دا صه‌در كرد، ئێوه چیتان پێ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا فشاربێنێت بۆ سه‌رتان و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌تان بكات، له وه‌ڵامدا وتی: ئێمه سه‌رایا سه‌لاممان هه‌یه و له پێشوو چیمیان كردووه، واده‌كه‌ین و زیاتریش، ئه‌مه نیشانهیكی زه‌ق و دانپێدادانی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كانی به‌غدایه له‌و ماوه‌یه، كه زۆرینه‌ی ره‌های زلهێزه‌كانی عیراق به‌شێكی نهێنیی چه‌كداریان بۆ ئه‌م فشارانه دروستكردوه و هه‌ر یه‌كه‌و سه‌ر به لایه‌نێكی ده‌ره‌كی و به‌تایبه‌تی وڵاتانی ده‌وربه‌ره. ئه‌وان به‌و ته‌مه‌ن كورته بێ شاره‌زاییه‌ی حوكمڕانیان، به‌و شێوه پلانیان داناوه كه له‌گه‌ڵ وه‌زع و واقعی عیراق گونجاوه و ته‌نانه‌ت رێگری له خودی ئه‌مریكا بكات و نه‌توانێت فشارێكی گه‌وره له‌سه‌ر نه‌یاره‌كانی هه‌بێت. ئا ئه‌و هه‌موو ته‌قینه‌وانه‌ی به‌غدا هه‌موو قاعیده و داعش نه‌بوون، ئه‌و رفاندن و تیرۆركردنه‌ی رۆژانه‌ی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه هه‌مووی تیرۆریستان نه‌بوون، به‌ڵكو ئه‌وه سیاسه‌تی گونجاوی وه‌زعه تایبهتەكهی عیراق بوو، كه به‌وشێوه‌یه هێزه‌كان خۆیان له نه‌یارانیان پاراست و تائێستاش ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پێكهاته و هێزه نهێنی و ئاشكرایانه نابن، كه وایكردووه ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا حسابیان بۆ بكات و له هاوكێشه‌كه ژماره بن.
ئا له‌روانگه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی هێزه عیراقیه‌كان و خویندنه‌وه‌ی وه‌زعی عیراق و به‌كارهێنانی ئامراز و ره‌فتاری گونجاو و واقیعی و ئاینده‌یی، ته‌نیا كورده به بێخه‌م پاڵی داوه‌ته‌وه و، نه‌ك هه‌ر ئه‌و شێوه بیركردنه‌وانه‌ی نه‌بووه و ئایندهی داوه‌ته ده‌ست قه‌دەر، به‌ڵكو ململانێی نێوخۆیی خۆیان وای كردووه تا دێت لاوازتر ده‌بن و له یه‌ك فشاری هه‌رلایه‌كی ده‌ره‌كی بێت هه‌ره‌س دێنن.
ده‌كرا له جیاتی پێكهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ و هه‌ژمون و فشار خستنه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان دژایه‌تی لایه‌نێك بۆ لایه‌نی ده‌ره‌كی، به نیوه خه‌رجیه‌كی تێچووی ئه‌م هێزه‌ی كه له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی كوردستان ده‌له‌وه‌ڕێت و زیانیشی له راده‌به‌ده‌ر بۆ یه‌كگرتووی گه‌لی كوردستان، هێزێكی نهێنی دروست بكرابایه به كرده‌وه‌ی هه‌مه‌جۆری موخابه‌راتی و ته‌نانه‌ت سه‌ربازی و چالاكی مه‌ده‌نی و زۆر شتی نهێنی جۆراجۆری تریش، له ململانێكان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ فشار دروستكردن به‌كاریان هێنابا، باشتر نه‌بوو، وا ئه‌مڕۆ ده‌بینین له‌كاتێكی ئاوادا عیراقی موفلیس! ئه‌گه‌ر به عه‌قڵیه‌تی خۆی بێت یان به هاندان و ئامۆژگاری ده‌وربه‌ر بێ منهتیهكی زۆریان به‌رامبه‌ر كورد پێوه‌دیاره و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا له‌مڕۆ زۆر زیاتر ده‌بێت و ده‌توانن مه‌رجه‌كانیان بسه‌پێنن و، تۆش ئه‌ی ده‌سه‌لاتی كوردی گه‌نده‌ڵی خه‌مسارد، له ئاست ده‌ره‌وه په‌لوپۆ كه‌وتوو و دوژمنی ناوه‌وه، له به‌غدا نا‌توانیت هیچ بكه‌یت و ده‌سته‌ودامان خه‌ریكی پاڕانه‌وه‌یت.
بۆیه به خۆداچونه‌وه و گۆڕانی سیاسه‌تی نێوخۆیی و خۆ توندوتۆڵ كردن و نزیكبونه‌وه و رێكه‌وتنی خێرا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌م كاته‌دا لهسهرستراتیجیهتێكی دوورمه‌ودا و پێكه‌وه‌یی و هاوكاریی لایه‌نه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری گه‌لی كوردستان، ده‌توانن له به‌غدا قسه‌ی خۆیان هه‌بێت فشاریخۆشیان بكه‌ن. ئه‌گینا له‌مه خراپترتان لێ دێت و، رۆژان رۆژی له‌دواوه‌یه.