فەرەیدون کونجرینی: سەردەشت عوسمان، گەشمردەیەکی زیندووە.
هاوبیرو هاوڕێ و خۆنەویست ڕۆژی ڕفاندن و تیرۆرکردنت یاددەکەیینەوەو لەگەڵماندا دەمێنیت” بەو هیوایەی ساڵەهای ساڵە کردومانە بە چرایەك و ڕۆشنایی لە کۆمەڵگەی کوردیدا بە درەوشاوەیی. هاورێ سەردەشت دوای کۆچی تۆ زۆرمان نوسی و زۆرمان وت، خوێندنەوەشمان بۆ هەر بیروڕایەک هەبووەو بەردەوام هاوڕێیانی ئازادی سەربەخۆ لە پێشبڕکێی یەکدابون و بیروڕایان فراوانتر لەیەکتری نیشانداوە. نوسراوەکان بەردەوام لە گۆڕانکاریدان، بەڵام سەرکردایەتی کورد لە باشورو دەسەڵاتداران لەشوێنی خۆیدایەو، هێشتا جەنگی ناوخۆ بەردەوامە. لە پاش مەرگی تۆ، کە 10 ساڵە ئێمە لەنێو قوتابخانەیەکداین و بەردەوام وانە بە سەرکردەکانمان دەڵێینەوە، وانەیەك گەر هــــی پانزدەساڵ لەمەبەر بگوترێتەوە لەگەڵ رەوشی ئێستای سیاسیان دەگونجێ.
لە پاش کۆچی دوایی تۆ دەیان کەس هاتن و قەڵەمەکانیان بەکارهێنا بۆخۆجێگاکردنەوەو بەرژەوەندی خۆیان شەقامیان هەژاندو پاش خۆدەرخستن و ناساندن و گەورەبونیان، هەمو ئەوشتانەی بەویژدانیانەوە هەڵواسرابوو فرۆشتیانەوە بە حزبێك یان بەرپرسێك. بۆ هەڵبژاردنەکانی کابینەی نۆ کۆنەبەعسیەك کەیسەکەتی بەکارهێنا لە خۆکاندیدکردنیدا، هەندێك لەوانەی لە ڕۆژی بەخاك سپاردنتا دەیانگوت ئێمە هەمومان سەردەشت عوسمانین، قۆناغەکانی حیزبی و حکومییان تێپەراندو ئێستا خانەنشینن. ساڵی پار داوام لەیەکێکیان کرد، کە 05.05 یادی ڕفاندن و تیرۆرکردنی تۆیە گوتی بابەتێکی ترنیە باسیکەی. لەوڕۆژەوە ڕۆشنایی هاوڕێیەتیم لێ خامۆشکردوە.
ئەوانەی خۆیان نــەفرۆشت و قەڵەمیان بۆ هێشتنەوەو نوسینی وشەی ئازادیی دەربڕین بەکارخست، خوێنەرو نوسەرو چەند هاوڕێیەکی کەمی ئەو کاتەتن و هێشتا بەردەوامن” بەهۆی خراپی باری ژیانیان لە ئاستێکی باشدانین و نەگەیشتون بەهیواکانیان. یەکیان پاکەت و ئەویتریان ساردەمەنی دەفرۆشێ، دوانیان عەرەبانچیە” هەندێکیشیان بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت، وڵاتیان بۆ ژمارەیەک لەگەندەڵ و دزو چەوسێنەرو جێـــهێشتوە.
هەندێكیان گیرۆدەی بارودۆخن بەهۆی بەردەوامی لە بیروڕاو ئازادی سەربەخۆ و، هەڵدەکوتنە سەر ماڵیان و دەستگیر دەکرێن ” ئازادیخوازان بەڵێنیانداوەو دەڵێن قەلە ڕەشەکانی باشور دوردەخەینەوەو باڵەکانیان دەبڕین و پێیەکانیان دەشکێنین”
لە پاش کۆچی دوایی تۆ دەیان کەسی کامڵنەبوی ئازاو بەهەڵوێستی ڕوناکبیر هاتونەتە کایەی ڕۆژنامەگەری و نوسەری باشن. هاوڕێ گیان بەرپسە بکوژەکان دەیان قەڵەم فرۆشی بێنرخیان هەیەو پیاهەڵدانیان بۆدەکەن و هەمیشە لە ئاشوب نانەوەو گێرشێوێنیدان. بەرپرس و حزب لە چاوەڕوانی هاتنی غولامێکدان بیکڕن و بیکەنە کۆیلەو پاسەوانی خۆیان و سەرمایەو موڵکیانی پێ ببستنەوە، ئەوان خەڵکانێکیان کڕیوە بەهەمان ئەو مافەی لێی سەندراوەو بەرپرس داگیریکردووە، ئیدی لەهونەری ستران” موسیک” شانۆ” سینەماو ئەکادیمی” مامۆستا” نوسەر” ڕۆشنبیر و دەیان جۆریتر نەرخەکانیان هاوتایە بە ئۆتۆمبێل و پارجەیەک زویی یان دەکرێنە موچەخۆریی بندیوار.
دڵنیابن لەم جۆرە تیرۆرکردنانە دووپات دەبێتەوە” دەیان عەبدولستارو سۆران و سەردەشت و کاوە گەرمیانی و ویداد دهۆکی لە بەرنامەی ئەقڵە تیرۆریستییەکاندایە بۆ ئەوەی ئازادی بمرێنن و قڕوقەپ بە خەڵکی مەدەنی بکەن و ڕاستیەکان نەگوێزرێنەوە بۆ شەقام و کپکرێ”.
هاوڵاتیانی ئازادیخواز سڵمەکەنەوە لە ڕفاندن و هەڕەشەی دەسەلاتداران” بوێرانە ڕووبەڕووی هەر بەرپرسێك ببنەوە، وێنەی گەندەڵکاران بەرز بکەنەوەو لەسەر وێنەکان تەواوی تاوانەکانیان بنوسنەوە، دزین و تاڵانی هەربەرپرسێك چۆن کراوە، گەندەڵی و جۆری پیشەکانیان ئاشکراکەن. کاتێك بەئێوە دەگوترێ ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی دەبێت قۆڵی مەردایەتی لێهەڵکات و، بە وشەی گورز وەشاندن ڕووبەڕووی هەر بەرپرسێك ببنەوە تا ڕیشەکێشیان دەکەن.
- بابەتەکانی تری فەرەیدون کونجـــرینی
فەرەیدون کونجرینی: 31ی ئاب بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟
-فەرەیدون کونجرینی: هۆکاریی سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش!؟
-فەرەیدون کونجرینی: پێویستریین شت بۆ مرۆڤ!
- All Posts