عیماد عه‌لی: به‌ناوی لامه‌ركه‌زیه‌ته‌وه، ئازاری گیانی شه‌هیدان مه‌ده‌ن!
دیاره باس و خواس و تیۆریزه‌كردنی پرسی لامه‌ركه‌زیه‌ت به‌و شوهیهی ئێستا باس ده‌كرێت و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌و ناوه‌وه خه‌ریكن قه‌واره بچوككراوهكهی پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر بچوكتر بكه‌نه‌وه و هه‌زار و یه‌ك بیردۆز و تێۆری سیاسی بۆ دێننه‌وه، كه‌چی له ناخدا جگه له شارچێتی هیچی دیكه‌ی تێدا نابینیته‌وه.
به‌ڵێ به‌ڵای خودپه‌رستی و له خۆباییبوونی پارتی و سه‌ركردایه‌تی بێ سترایتیج و حوكمی بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه زۆر ئازاری سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی كوردستانی داوه و فه‌رق و جیاوازی كردنی نێوان شاران و به‌تایبه‌تی ركابه‌ری هه‌ولێر و سلێمانی وه‌كو كه‌له‌پورێكی لێهاتووه و خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه باجی ده‌ده‌ن و، نه‌بوونی روحی نیشتمان په‌رستی و كورت بینی بنه‌ماڵه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندخوازی متمانه‌ی هیچ كه‌سیكی به خودی خۆیشی وه‌كو كوردێك نه‌هێشتۆته‌وه، به‌ڵام باسكردن له لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌گه‌ڵ به‌غدا گێڕانه‌وه‌ی هه‌رێمه بۆ وه‌زعی پارێزگاكانی پێش روخانی سه‌دام و نه‌هێشتنی هه‌موو پێگه‌یه‌كی هه‌ریمه به‌ناوی لامه‌ركه‌زیه‌ته‌وه، كه دیاره له‌م كاته‌دا زۆر لایه‌ن و شتی له‌پشتیه‌وه‌یه و، بێگومان بارودۆخی خراپتری به‌داودا دێت و زنجیره‌ی دۆمنه ریزكراوهكه له گرێژنه ده‌رده‌چێت و یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌كه‌وێت و وه‌زعه‌كه وا له ده‌ست ده‌رده‌چێت ئاشبه‌تاڵێكی هێمن روو له كوردستان ده‌كات و دواتر هیچ شتێك نامێنێته‌وه په‌یوه‌ندی به كورده‌وه به‌كشتی هه‌بیت و ته‌نانه‌ت پارچه‌كانی تری كوردسنتانیش له په‌لوپۆ ده‌كه‌ون.
شه‌هیدانی كوردستان نه‌ك بۆ مانه‌وه له نێو قه‌واره‌ی عیراق خۆیان گیانفیدا نه‌كرد، به‌ڵكو زۆرینه‌ی ره‌های باوه‌ڕی به‌سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی به‌زۆر سه‌پێنراوه‌ی سه‌ر كورد هه‌رچوار پارچه‌كه نه‌بوو. كه‌وا گه‌یشتویت به حاڵه‌تێكی جیاواز له پێشتر، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت هه‌تا هه‌تایه به وڵاتێكه‌وه بمانبهستنهوه كه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كن بۆ هه‌زار و چوارسه‌د ساڵه به ئاگر و ئاسن شمشێر ئه‌م كوردستانه‌یان داگیر كردووه. سه‌یره‌كه له‌وێدایه كه به یه‌كجار و به چڕوپڕی و له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی دیاریكراوه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌م تیزه نایابه! ده‌كرێت كه گومانت لا دروست ده‌بێت و پرسیار گه‌لێكت دێت به‌مێشكدا:
* بۆچی له‌م كاته‌دا و له‌م وه‌زعه‌دا كه له سه‌رجه‌م رووه‌كانه‌وه هه‌رێمی كوردستان ناجێگیره و ده‌ست داگیركه‌ران تێیدا به فروانی له ئاژاوه و پیلان جیووهجێ كردنی خۆیانن و له كاتێكی پێوانه‌یی وا باسوخواستهكان چڕ و پر كراوه‌ته‌وه. وا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌فه‌رمان بێت و كاتی بۆ دیاری كرابێت؟
* بۆچی بانگه‌شه‌كارانی له سنوری شهستیهكهی سلیمانی زیاتر تیپهرناكهن و ته‌نانه‌ت نه‌ك له شاره‌كانی دیكه, به‌ڵكو یه‌كێك له ده‌وروبه‌ی شهستیهكهی شاری سلێمانی نادۆزیته‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ بكات و به كارێكی ئیجابی و چاره‌نوسسازی له‌قه‌ڵه‌م بدات؟ ئه‌گه‌ر باش بێت و له‌قازانجی هه‌موان بێت و ده‌رده‌سه‌ری هه‌میشه‌یی به‌دوا خۆیدا نه‌هێنێت، بۆ كه‌سێكی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وانی سلێمانی باسی ناكات، تۆ بڵێیت كه‌سێك له‌و شارانه نه‌دۆزیته‌وه تۆزێك له سیاسه‌ت بزانێت و به‌رژه‌وه‌ندی كورد و خه‌ڵكی شاره‌كانی خۆیان له‌به‌رچاو بێت؟
* بۆچی له‌م ماوه دوورودرێژه‌دا كاری بۆ نه‌كراو له پڕێكدا به‌گه‌رمی بانگه‌شه‌ی ده‌كه‌ن وپرۆژه‌ی بۆ داده‌نێن و كاری بۆ ده‌كه‌ن؟
* بۆچی باس له لامه‌ركه‌زیه‌تی پارێزگاكانی هه‌رێمی كورستان له نێوخۆی هه‌رێمه‌كه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی هه‌رێم ناكرێت كه ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌كوخۆی زیاتره و باس له په‌یوه‌ندی پارێزگاكان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر وه‌كو حكومه‌تی كوردستان ناكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به لامهرگهزیهت رێكبخرێت، بۆچی باس‌و خواسه‌كان هه‌مووی رووله به‌غدایه؟
* تۆ بڵێیت كورد له پێناو موچه‌دا قوربانیداوه و هیچ تیكۆشانێك له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و كیانێكی خودی نه‌بوبێت، یان گه‌نده‌ڵی ئه‌م بنه‌ماڵه و زلهێزه ته‌سك بینانه وای كردووه كه خه‌ڵك متمانه‌ی به خۆیشی نه‌مێنێت نه‌ك باسی سه‌ربه‌خۆیی بكات؟
* تۆ بلێیت له به‌غدا خه‌لكێكی دڵسۆزتر له شاره‌كانی تری كوردستان بۆ سلێمانی بدۆزیته‌وه یان ئه‌م ماسته موی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری تێدایه؟
* مه‌عقوڵه ركابه‌ری و كێبركێی هه‌رزه‌كارانه‌ی بنه‌ماڵه‌یی و حزبی به‌رچاوی هه‌موانی لێڵ كردبێت و ته‌نها به‌ر دهرگایبهرژهوهندی شه‌خسی و ململانێی بنه‌ماڵه‌یی و حزبی ببین وبه‌س؟
*حه‌ق نیه خه‌ڵكی دڵسۆز و بێ لایه‌نی سه‌رجه‌م شاره‌كان بێنه ده‌نگ و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك راستی ئه‌م هه‌وڵانه ده‌ربخه‌ن و بێ ده‌نگ نه‌بن له ئاست هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌م جۆره كه ته‌نها له ده‌رئه‌نجامی كاردانه‌وه و زیاتر كورتبینی ناوچهپرهستی و شارپهرستیهوه سه‌چاوه ده‌گرێت؟
* بۆچی هه‌ڵوێست وه‌رناگیرێت و تا كار له‌كار نه‌ترازاوه خه‌ڵكی بێ لایه‌نی دوور له‌م حزبانه و رۆشنبیرانی كوردستان و خه‌مخۆرانی راسته‌قینه‌ی ئه‌م میله‌ته له‌م هه‌راوهوریا و كاره ژێر به‌ژێر هاندراوهی به‌فیتی دوژمنان رێگه‌یه‌كی ناگرنه‌به‌ر پێش ئه‌وه‌ی به‌غدا و ئه‌وانه‌ی له پشتیه‌وه‌ن كاری خۆیان كۆتایی پێ بێنن و كاره‌كه فه‌رز بكرێت و ئه‌و كاته كه‌س نه‌توانێت رێگه‌ی لێ بگرێت؟
* كوان خه‌لكی به‌وه‌فای گه‌رمیان و پشده‌ر و بتوێن و هه‌ڵه‌بچه و شاره‌زوور و كه‌ركوك و خانه‌قین، بۆچی رای خۆیان ده‌رنابڕن كه كار گه‌یشتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها خه‌ڵكانێكی مه‌به‌ستدار بانگه‌شه بۆ ئه‌مه بكات و ره‌واجی پی بدات هه‌رچه‌ند له زیانی هه‌موو لایه‌ك بكه‌وێته‌وه هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی بدات؟
* ئه‌ی لامه‌ركه‌زی ته‌نها ناوه‌وه‌ی شهستیهكهی سڵێمانی ده‌گه‌یه‌نێت یان ئه‌و خه‌ڵكانه به ناوی ئه‌و هه‌موو شار و شارۆچكانهوه قسه ده‌كه‌ن و ماف به‌خۆیان ده‌ده‌ن له‌وباره‌وه راوبۆچونی خۆیان بكه‌ن به‌ماڵ به‌سه‌ر خه‌ڵكی تره‌وه؟
* كوا ئه‌نجومه‌نی پارێگاكانی دیكه و كوا راوبۆچون و هه‌ڵوێستیان به رازیبون یان ره‌تكردنه‌وه. ئایا ئه‌مه ته‌نها په‌یوه‌ندی به سنوری دیاریكراوی ناوه‌ندی شارێكه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا و خه‌ڵكی پشت په‌رده تیۆریزه‌ی ده‌كات، یان بۆ هه‌موو سنووری رووبه‌ری پارێزگای سڵیمانیه كه له لای به‌غدا هه‌له‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌رینیش ده‌گرێته‌وه؟
بۆیه حه‌ق وایه هه‌مووان به یه‌ك ده‌نگ راستی و حه‌قیقه‌تی ئه‌م داواكاریه له‌پر ههڵتۆقیوهی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك كه ته‌نها نوێنه‌ری سنورێكی تاكه شارهوانیهكن به‌سه‌ر هه‌موواندا تێنه‌په‌ڕێت و هه‌ڵه و نه‌زانی و گه‌نده‌لی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به‌سه‌ر هه‌موواندا به‌م شێوه‌یه نه‌شكێته‌وه. ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و سه‌رجه‌م حزبه‌كانی تریش هه‌ر یه‌كه و به گوێره‌ی قه‌باره‌ی خۆی گوناهی ئه‌م وه‌زعه‌ی له‌سه‌ره ده‌بێت ئه‌وان باجی بده‌ن نه‌ك خه‌لكی كوردستان به گشتی و تا هه‌تایه به‌ده‌ست هه‌نگاوێكی هه‌ڵه كه ده‌چێته خانه‌ی ناپاكیه‌وه بناڵێنن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو قوربانیه‌كانی ئه‌م گه‌له نه‌كه‌ن به قوربانی ئه‌م سیاسی و سیاسته بێ دهربهستانهی ئه‌م گه‌نده‌ڵانه‌ی كوردستان.