عیماد عه‌لی: ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌ربژێره كورده‌كه له‌به‌غدا و داوای یه‌ك هه‌ڵوێستی.
(عبدالرحمن مصطفی) كۆنه پارێزگاری كه‌ركوك له په‌رله‌مانی به‌غدا شكستی هێنا و تا ئێستاش كه‌س باسی ئه‌وه ناكات، كه كورد به‌شه دیاریكراوه‌كانی به هاوهه‌ڵویستی خستۆته دهنگادانهوه یان به پیلان و كاری ژێر به‌ژێر و پاشقول له‌یه‌ك گرتن. هه‌رچه‌ند یه‌كێتی ده‌ڵێت: كاك ئه‌وره‌حمان كاندیدی ئیمه نه‌بووه و نه‌ك هه‌ر خۆمان ده‌نگمان پێ نه‌داوه، به‌لكو داواشمانكردووه كه‌س ده‌نگی پێنه‌دات و ئه‌و وه‌زاره‌ته له حیصه‌ی ئێمه‌یه و ئێمه كاندیدی بۆ دیاری ده‌كه‌ین.
كه‌س هه‌یه بۆ چه‌ندین رۆژ ده‌چێت گوێی له‌وه نه‌بوبێت، كه ئهمهچهندین جاره كۆبونه‌وه بۆ یه‌كسختنی هه‌ڵوێسته‌كان ده‌كه‌ن و دواجاریش له ماڵی به‌رهه‌م صالح بووه و به‌گه‌شبینیه‌وه باس له یه‌ك هه‌ڵوێستی كراوه و به‌شه‌كانیان وه‌كو برابه‌ش قسه‌ی خۆیان له‌سه‌ر كردووه و دابه‌شیان كردووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر روونتره، كه هه‌ر یه‌كه‌و لای خۆیه‌وه به نهێنی خه‌ریكی گفتوگۆ بووه له‌گه‌ڵ كازمی و هه‌وڵی خۆی داوه و به‌و پێیه هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی خۆی راگه‌یاندووه و قسه و هه‌ڵوێستی كۆبونهكانیش ته‌نها رووكه‌شی بووه یان بۆ هه‌ڵه‌خه‌ڵه‌تاندنی یه‌كتر بووه. له‌وه‌ش سه‌یرتر، وه‌كو ئه‌و ره‌فتاره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه تا ئەو ڕاده‌یه‌ی پێی كراوه ته‌نانه‌ت تاوه‌كو دوا چركه‌ش هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی وه‌زاره‌تێكی داوه (ئه‌گه‌ر به یهدهكیش دابنرێت) كه‌چی شكستی هێناوه و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كه به كورد بفرۆشێته‌وه له نیوه شه‌وی چه‌ند چركه‌یه‌كی پێش ده‌نگدان بهكابینهكه رایدهگهنێت، كه له‌به‌ر ناڕوونی هه‌ڵوێستی كازمی له كێشه‌كانی هه‌رێم ئه‌وان ده‌نگ به كابینه‌كه ناده‌ن. وه‌كو ئه‌وه‌ی له كوردستان كه‌س ئاگای له كهینو به‌ینه‌كانی به‌غدا نه‌بێت، كه چی ده‌گوزه‌رێت و وا ده‌زانن خه‌ڵك له گوێی گادا نوستووه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وا دانێین خه‌ڵك ئاگادار نه‌بێت، ئایا بیرتان نه‌كردووه لێتان ده‌پرسیت بۆچی ته‌نانه‌ت دوو سه‌عات پێش ئه‌وه هه‌ڵوێستان ده‌رنه‌بڕی؟
ئه‌م ره‌فتارانه‌ی كورد له‌م كاتانه‌دا هه‌ر به ئاسانی ئه‌وه‌ی ژێر به‌ڕه ده‌خاته سه‌ره‌وه و بۆ هه‌مووان ئاشكرای ده‌كه‌ن، كه ئه‌م حزبانه به هه‌ر هه‌موویان چه‌ند له ئاست به‌رژه‌وه‌نیه‌كانی گه‌لی كوردستان شه‌رمه‌زارن و ئه‌وه‌نده خه‌ریكی كاری حزبی كه‌سین به هیچ شێویه‌ك و له چركهساتێكیشدا كه‌سیان بیریان له هیچ ئامانجێكی خه‌ڵكی كوردسنتانیان نه‌كردۆته‌وه و بهكورتبینیهوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن.
پارتی و یه‌كێتی سیهفتهكانی خۆیان خسته داوێنی حزبه‌كانی تریشه‌وه و خۆیان به هاوهه‌ڵوێست و ڕێككتهوتوو دانا له به‌غدا، كه‌چی به‌زوویی درۆكه‌یان ده‌ركه‌وت و كاندیدكردنی كاك ئه‌وره‌حمان گوریسی درۆی ئه‌وانی كرده‌وه به خوریهكه و ناته‌بایی و ناكۆكی ئه‌م دوو حزبه به هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی موجامه‌له‌دا كه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه. بۆیه، تا دێت ماڵی كورد له‌وه زیاتر په‌شێوی تێده‌كه‌وێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ناكرێت، كه هه‌ركه‌س بۆ خۆیهكهی كورد جیاوازه له‌وه‌ی ماڵی شیعه‌ی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت كه ئه‌وان له قووڵایی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی هیچ زه‌ره‌رێك له‌و كێبركییه ناكه‌ن و وه‌كو كورد نین، كه‌چی كورد لاسایی ئه‌وان له هه‌موو شتیكدا ده‌كاته‌وه و، به‌ڵكو لهوانخراپتریش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پرسه‌كان ده‌كات.
به تهفهڕود و دزیه‌وه كاركردنی حزبه‌كان و بێ ئاگایی له‌یه‌كتر و خودپه‌رستی و نه‌بونی سازان و كۆبونه‌وه‌ی بێ ئه‌نجامی به‌رده‌وام و په‌یوه‌ندی نهێنی ژێربه‌ژێری حزبی له به‌غدا و ملكه‌چبوون بۆ ئه‌ویتری عراقی له‌سه‌ر حیسابی برایه‌تی نێوخۆیی و هه‌وڵی به‌ده‌ستهینانی ته‌نها پۆست و پاڕهو پوڵ و گوێ نه‌دان به ناوچه دابڕاوه‌كان و خه‌مساردی له ئاست پرسه ستراتیجیه‌كان زیانی زۆر زۆرتره له ناكۆكیه نێوخۆیه‌كانی نێو هه‌رێم. به‌ڵام سه‌یره‌كه له‌وێدایه كه وه‌زعی هه‌رێم له‌م لهوتكهی ئاڵۆزیدا بێت و قه‌یران له‌دوای قه‌یران بیناقاقای گهلكهت گرتبێت و تا ئێستاش واز له‌و ره‌فتاره قێزه‌ون و ناپه‌سه‌ندانه نه‌هێنێت و هه‌ر هه‌لێك بدۆزیته‌وه هه‌وڵ بده‌یت له‌سه‌ر حسابی ئه‌ویتر ده‌ستكه‌وتی كاتی و بچوك بۆ حزبێك و بنه‌ماڵه‌یه‌ك كۆمه‌ڵی كه‌سی ده‌سترۆیشتوو به‌ده‌ست بهینێت و ملهتیش چش.
بۆیه، دواچاره‌سه‌ر لای میله‌تی كورد خۆیه‌تی ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه تاكه حزبێكی كوردستانی نیه خه‌م بهرژهوهندیكانی ئه‌وان بخوات و تا ئێستا زۆرینه‌ی گه‌ل دوورن له حزبه‌كان هه‌ره‌چه‌ند ساخته و دزی وفزیش له ههڵبژاردنكان بكه‌ن، بۆیه ستراتیجیه‌تی راماڵینی ئه‌مانه به شێوه‌ی ئاشتیانه و بههێمین له‌سه‌رخۆ به وریاییه‌وه ده‌كرێت و تاقه رێگه وشاریی گه‌ل خۆیه‌تی و چه‌ندین رژێمی سته‌مكار لهمانهخراپتر به‌دره‌دی دیكتاتۆره‌كان چوون و ئه‌مانیش رۆژی دیاریكراوی راماڵینیان زۆر نزیكه و له‌سه‌ر ئه‌ستۆی گه‌نجانی ژی و هۆشیاره.