سامانی وەستا بەكر: بۆ وای لێھات؟
كاتێ مام جەلال چاوی بڕییە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و لە ھەوڵا بوو, كە بگاتە ئامانجێك، كە دوورنیە پێشتر خۆشی بە خەونی شاعیرانەی زانیبێ. ئیتر بۆ گەشتن بەو ئامانجە، ھەموو تنازولێكی بۆ كاك مەسعود كرد و، لەوەش خراپتر پشتی كردە ھاوڕێ دێرێنە چل ساڵییەكەی “كاكە نەوە” خۆی ووتەنی.
كاك مەسعود سوودی زۆری لە دووركەوتنەوەی مام جەلال كرد و گۆڕەپانەكەی بۆ تەخت بوو، لە كاتێكا مام جەلال یەكێتیشی لەبەردەما توانەوە.
ڕووی لە كاك نەوشیروانیش وەرگێڕا، كە تاكە كەسێك و بەربەستێكیش بوو لە توانایابوو ھاوسەنگی ھاوكێشەكە ڕابگرێ بە بیرتیژی و خۆنەویشتی ڕێگە لە زۆر ھەڵەی ستراتیژی بگرێ.
دواتر لە غیابی كاك نەوشیروان و مام جەلالا، كاك مەسعود بێگەڕانەوەو بۆ ھیچ كەسێك و حسابكردنێك كەوتە زۆر ھەڵەی ستراتیژی و سیاسی و تەنانەت ئابوریشەوە و كوردستانیش گەشت بەم ڕۆژەی، كە ئێستا خودی كاك مەسعودیش بۆی ڕێكناخرێتەوە.
بۆیە بێ ویژدانییەكی زۆرە ئەوەی ئێستا بەسەر ھەرێم ھاتووە ھەمووی بسوێنرێ بە ملی كاك مەسعودا و، مام جەلالی لێدەركری، لە كاتێكا مام جەلال لە پێناو پۆستی سەرۆك كۆمارا ھەرێمی بەجێھێشت. بۆیە ھەردووكیان پێكەوە ئەم ڕەوشەیان ھێنایە ئاراوە. بەڵام تەرازووی ھەڵەكانی مام جەلاك لاسەنگترە.
سەردەمانێك ھیچ كابینەیەكی حكومەتی بەغا بەبێ گیراكردنی ھەولێر ڕۆژی ڕوناكی بەچاو نەئەبینی بەڵام ئێستا ھاوكێشەكە بەجۆرێ گۆڕاوە لە ڕاسپاردنی ھەرسێ “عەلاوی و زەرفی و كازمی”دا ھیچ یەكێكیان سەردانی ھەولێریان نەكرد بە مەبەستی ئەوەی حكومەت پێكبھێنن بەڵكو كە كۆی گفتوگۆكانا لایەنی كوردی “پارتی بە پلەی یەك” بەھەموو توانایەكی خۆی داوای دانانەوەی وەزیری دارییان كرد و سەرەنجام ئەویشیان بۆ نەچووەسەر و دەست بەتاڵ ھاتنە دەرێ و لە كۆی 22 وەزیری كابینەكەی كازمی، دوو وەزیری كورد دەنگیان نەھێنا ئەوەش باشترین ئاماژەیە بۆ ئەو پاشەكشێیەی كە كورد لە پرۆسەی سیاسی عێراقا كردوویەتی و گەڕانەوەی سەردەمی زێڕینی كورد بۆ دوای ساڵی 2003 بۆ چەندین دەیەیتر دواكەوتووە.
سهنگى سیاسى كورد لهبهغدا چهند ساڵێكه رووهو لێژییه، بهڵام جیاوازتر له كابینهكانى پێشوو كورد ئهدایهكى لاوازو پهرتهوازهى پێشكهشكرد، ڕۆڵی لاوازی كورد لە گەمەی سیاسی عێراقا ئێستا ڕوون و ئاشكرایەو لە ھەر لایەكەوە لێی بڕوانی بە ئاسانی ئەتوانی لەوە تێبگەی كە چیتر كورد لە بەغا لە ڕۆڵێكی كارتۆنی بەولاوە ھیچ ئەرزشێكی نیە و سونە بەو كێشە قوڵ و شڵەژاویەی خۆیانەوە توانیان ڕۆڵێكی باشتر لە كورد بگێڕن.
ھەندێ جار ئەتوانی دەسەڵاتدار و سیاسەتوانانی كورد لە مێژووی كۆن و نوێیا بە ماسی بچوێنی “بشوبھێنی”، ئاخر ماسی تەنھا بۆماوەی 20 چركە “ثانية” شتی لەبیر ئەمێنێ و پاش ئەو ماوە كەمە دیسانەوە ئەچێتەوە قەپ ئەكاتەوە بە ھەمان قولاپا. سیاسیە بالا دەستەكانی كوردیش ھەروان ھیچیان بیرنامێنێ و تیمى ههردوو فراكسیۆنى زۆرینه یهكێتى و پارتى، ئهوهنده سهرقاڵ كرابوون، بهوهى كێ له كورد چ وهزارهتێك وهردهگرێت، داواكارییه بنهڕهتییهكانى كورد، بوون بهژێر ئهو دۆخهوهو لهكاتێكى ئاڵتونیدا ئهو داوایانه خرانه لاوه سەرەنجام ھیچیشیان نەچنیەوە لە كاتێكا ھەر لەسەرەتاوە بەبێ مەرج پشتیوانی ھاتنی كازمییان كرد.
ناوچە دابڕێنراو داگیركراوەكان، ھێزی پێشمەرگە، گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ناوچەكانیتر ھەمووی كرا بە قوربانی بۆ مووچە، بەڵام ھیچ بەڵێنێكیش بۆ پێدانی مووچە وەرنەگیرا كە ئەمە ئەوپەڕی لاوازی كورد ئەسەلمێنێ و بگرە نەنگی و شەرمیشە داواكاری گەلێك لە مووخەیا بچوكرێتەوە وە وێڕای ئەوەش مستهفا كازمیى سهرۆك وهزیران ئامادهنهبوو هیچ بهڵێنێك یاخود هیچ گرهنتییهك به كورد بدات، كه كێشهكانى چارهسهر دهكات، به تایبهت بۆ كێشهى مووچه، بهڵكو گوتبووى ئهگهر ئهم بابهته بخاته بهرنامهى كارهوه نهیارى بۆ زیاد دهبێت، بهڵام دڵنیایى دابوو كه نیهتى باشه. سهرهڕاى ئهوهش كورد له پشتیوانى خۆى بۆ كازمى ساردنهبوویهوه چونكە (نیەتی باشە) ئەمەش زیاتر لە قسەی سەرتەنور ئەچێت.
تازە كورد لە بەغا دۆڕاو ناگەڕێتەوە دۆخی جاران بەڵام ئێستا جارێكیتر بارزانی لەبەردەم ھەڵەیەكیتری مێژووی و چارەنوسازدایە و كە ئەگەر ھاوكاری توركیا بكات بۆ لەناوبردنی قەندیل ئەوا لە دوای قەندیل شتێك نامێنێ بەناوی ھەرێمی كوردستان لە باشوری وڵات و پارتی دیموكراتی كوردشتانیش لە حیزبێكی كارتۆنی بەولاوە ھیچ بوونێكی نابێ.
كێشەیەكی تری پارتی و یەكێتی ئەوەیە كە كار لەسەر كۆنە قین ئەكەن و ڕاوێژی ھەموو دۆستێكیش تەنھا ئەگەر پارتی و یەكێتی نەبێ بە ھەند وەرناگرێ.
ئاقڵمەندان لای پارتی و بارزانی تەنھا ئەو كەسانەن كە ووشەكانیان بە باڵای ئەوان ئەدوورن ئەوەش یەكێكە بووە لە ھەرە ھۆكارە گرنگەكانی پاشەكشەی پارتی ئەگەر چی ئەوان ھەڵەی بەدەستھێنانی 47 پەرلەمان كە ھەموومان ئەزانین چۆن ھێناویانە گومڕای كردوون.
مانەوەی خەڵكی باشوری كوردستان وەك داشی دامەی پارتی ھەڵەی پارتی نیە ھێندەی ئەوەی كە نەبوونی حیزبێكی خاوەن ستراتیژی قوڵ و جیاواز بەمانی ووشە لە پارتی لە لایەك و گوێنەگرتنی ئەو حیزبانە لە بنكە جەماوەریەكانیان و ئەقڵمەندانی بێ بەرژەوەندی لەلایەكی ترەوە.
لەدواین كارە ناشرینەكانیشیانا سۆران عومەری ئەندام پەرلەمانیان كرد بە قارەمان و ھەرێمیشیان كرد بە پەند.