پشتیوان جەمال: دووبارەکردنەوەی ئەزمونێکی شکست خواردوو.
مەسرور بارزانی بە وەرگرتنی دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیران، بەهەمان نەفەسی پێشووتر لە کڵێشەیەکی ناتەندروستدا حوکمرانی پێشکەش دەکات، کە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ کابینەکانی تردا نییە.
واتا گۆرانکاریی تەنها لە دەموچاوەکاندا کراوەو، هیچ گۆرانکارییەک لە ئەدای سیاسی بوونی نییە. دەبێت بپرسین: ئایا کابینەی پێشووتر، کابینەیەکی تەندروست بوو، تا مەسروور بەرزانی لەسەر هەمان ڕتم بڕوات؟ لێرەوە بۆ وەلامی ئەو پرسیارە، دەبێت هەمان بۆچوونی کۆچەرا بەبیر خۆمان بهێنینەوە، کە دەلێت: لە جیگۆڕکێی هەر دەسەڵاتێکدا مەدا کورتی و بەردەوامی حوکم، وابەستەیە بە گۆرانکاری و چەقبەستنەوە بە ڕابردوو. کەواتە ئەم کابینەیەی مەسروور بەرزانی لەچەقبەستوویدا ڕۆچووەو، هیج جوانکارییەکی لێ بەدی ناکرێت. بەهەمان هەڵەو کەمووکوڕی و کەماسی پێشووتر دەڕوات و، گلەیی و گازندەو، توڕەییەکانی پێشووتری خەڵک لەسەر یەکتری کەڵەکە دەبن و، وەک کورد وتەنی لەباتی چاکی بکات، خراپتری دەکەن.
لێرەوە دەبینین، هەموو چەمکە حیزبی و نەتەوەیەکان لە ژێر پرسیاردان، بۆیە کاتێک دەسەڵاتی تاکڕەوی و پێشەلکردنی مافی مرۆڤ و ناڕێکی لە دابەشکردنی دەسەڵات ئەنجام نەدرێت. حوکمێکی قۆرخکراو و مەترسیدارە بەهەمان ڕێچکەی کابینەکەی نێچیردا کە سەرۆکایەتی دەکات. کەواتە دەسەڵاتێک بەهەمان هەنگاوی خراپدا هەنگاو بنێت و، هیج گۆرانکارییەک لە ئەدای سیاسی و ئیداریدا نەکات، گومانی تیا نییە سەرکەوتو نابێت، یان لە ڕێی داپلۆسین و دەسەڵاتی پۆلیسیەوە بەردەوامی بەحوکم بدات.
بەقوتسیەت کردنی حزب و لەناو حزبیشدا کەسایەتی پیرۆزو گرنگترلەمیللەت وەرگیرا، لەسەر ئاستی بانگەشەی چاکسازی و وەستانەوە بەرووی گەندەڵیدا، بەهەمان شێوە حکومەت وەک کابینەکانی پێشووی خۆی، نەک پێشرەوی نەکردووە، بەڵکو بۆتە تەواوکەرو درێژەپێدەری لێکدانەوەی هەمان قەوانی پێشووی پڕ بەڵێن و بەکردەوەش وەستانەوە بەرووی چاکسازییە، وەک دەسپێک ڕووبەڕووبونەوەی ناوخۆ، دژوەستانەوە لەگەڵ هەمو ئەو حزبانەی کە داوای جێبەجێکردنی ئەو چاک سازیەیان دەکەن کەلەدوو توێی کارنامەکەی خۆیدا هاتبوون، هەر لە ڕوون نەبونی داهاتە ناوەخۆیەکان و نەوت و خاڵە گومرگیەکانەوە تا ئەو پارەی لەبەغداش دێت، کەئەمانە پەیوەندی دارن بەقوت ومافی میللەتەوە، دژیایەتیەک بەپاساوی بێ بنەماو جۆربەجۆر بەرهەڵستی بەرەی چاک سازی دەبنەوە تەنها لەبەر ئەوەی تاک جەمسەری هەرخۆیان بن و هیچ کەس و لایەنێک نەزانێ سەروەت و داهاتی ئەو هەرێمە چەندە چۆن سەڕف دەکرێت، ئەو لەویەتی دژایەتی کردنیشیان خستۆتە سەر پەرلەمەنان و کپ کردنی ئەو دەنگە ئازایانەی کەوا بەرنگاری گەندەڵی و نادادی حکومەتەکەی دەبنەوە، لەڕێگا هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەرپەرلەمانتاران و دانیان بەدادگا کانی خۆیان وەک تۆڵەی ڕابردوو ئێستا کەدژی گەندەڵی و نادادی حزبەکەیان بوو ون. ڕەنگە ئەوە بابەتێکی نوێ نەبێ بەنسیبەت سیاسەتی پارتی، چونکە ئەوان توانیان دەزگایەکی دیموکراسی ئەم وڵاتە کەپەرلەمانە لەڕێگای هێزەکانی خۆیانەوە بەبڕیاری تاک لایەنەدابخەن، کاتێکیش کەبۆ مەسەلەی ڕیفرانۆمە تاک لایەنەکەی خۆیان پێویستیان پێ بو دەرگاکەیان کردەوە، سیاسەتی ئەم حزبە جۆرێکە کارلەسەر دەزگادیموکراسیەکان و کەسایەتیە کان دەکات و بەئەنقەست بێ بەهایان دەکات هەرکات کاری پێیان بوو سیاسەتی بادانەوە بەکاردەهێنێت، نمونەی کەسایەتی دکتۆربەرهەم سەرکۆماری عێراق زیندوترین نمونەیە کا تێک لەبەرامبەرکاندیدی پارتی توانی لەکەشێکی دیموکراسیانەدا براوەبێت و ببێت بەسەر کۆمار لەسەر پشکی یەکێتی بوو، بەهەموو هێزێکیانەوە کەوتنەدژایەتی کردنی هەرلەڕێگای کەناڵەکانیان و لەڕێگای نوسەرەکانیانەوە ڕۆژانەدژایەتیان دەکرد، بەڵام کاتێک کەگلۆرەکەیان لەبەغدا کەوتەلێژی و کارگەیشتە بڕینی موچەی هاوڵاتیان لەبەغداوە، کەوتنە سیاسەتی بادانەوەو داوایان لەدکتۆر بەرهەم کرد کە نێوەندگیران بۆبکات وباری لاریان ڕاست بکاتەوە. بەڵام دەبێ بپرسین ئایە ئەم سیاسەتەی پارتی دەتوانێ تاسەربی؟
ئهم ستراتیژهی پارتی بهبێ کۆسپو ڕێگری نییه. بهتایبهتی کهههر ئێستا دوو کۆسپی سەرەکی ڕیزی پێشهوهیان گرتووه: یەکەمیان، یەکێتی یە لەدوای کۆنگرەوەو دەرکەوتنی لاهور شێخ جەنگی کەوەک هاوسەرۆک ڕکابەری سەرەکی پارتیەو هەوڵی سنوردانان بۆ زیادەڕۆیەکانیان وبهربهسته لهچونهپێشهوهی ستراتیژێکدا کهپارتی بهدواوهیهتی. دووەمیان، ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستانە لەدەست سیاسەتی تاک ڕەوی. بهم جۆرهش پارتی بەبێ یەکلاکردنەوەی حسابی لەگەڵ ئەم ڕێگریانەدا، ئەستەمە سهرکهوتن بهدهست بهێنێ.