عیماد عه‌لی: ئه‌و خوێنچۆڕانهی خانه‌قین له ئه‌ستۆی گه‌نده‌ڵكارانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانه.
دوو گه‌نجی خوێن گه‌رمی خانه‌قین به‌ده‌ستی دڕنده‌كانی به‌ناو داعش به ئاشكرا و، به نهێینی هه‌زار و یه‌ك لایه‌نی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی له پشته‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وانه‌یه، خوینیان رژا. دیاره كۆنه به‌عسی و مهیلدارانی دین و مهههب سه‌ر به‌هه‌ر لایه‌ك بن له‌به‌رامبه‌ر كورد هیچ جیاوازیه‌كیان نیه، ئه‌وه‌تا ته‌نانه‌ت ئه‌رز و ئاسمانی ئه‌وشارانه ده‌گۆڕن و ده‌سه‌ڵاتی كه‌مته‌رخه‌م و بێفه‌ڕی هه‌رێم له كوردستان و به‌غدا ململانێ پۆستێك و پاشقول لهیهكگرتنن بۆ ئه‌وه‌ی سودی حزبی ببینن و به‌س. ئه‌گه‌ر یه‌ك قردگ ئه‌م وه‌زعه بخوێنیته‌وه زۆر شتت بۆ روون ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌راستی له‌وانه‌یه خه‌ڵكێك هه‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌ناسێت و سه‌ری سور بمێنێت له‌م ره‌فتارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو كوردی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناخی ئه‌م گه‌نده‌ڵ و مافیانه بناسێت كه له‌دواجاریشدا زه‌ڕه‌یه‌ك بیركردنه‌وه‌یان ته‌رخان ناكه‌ن بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان و ئه‌و فشاره هه‌مه‌جۆرانه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه له لایه‌ن هه‌موو لایه‌كی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی، قه‌ومی و دینی و مه‌زهه‌بیه‌وه ده‌كرێت نابینن و ته‌نها نه‌وت و جهوتیان له‌به‌رچاوه و به‌س.
ئه‌و خه‌ڵكه له‌به‌رامبه‌ر داعش و كۆنه‌پارێزی ئایین و مه‌زهه‌بی و ملمانێی وڵاتان و ده‌ستی ده‌ره‌كی راوه‌ستاون و به كوڵه‌مه‌رگی ده‌ژین، ئه‌و خه‌ڵكه به خۆڕاگری خۆیان نه‌فره‌ت له ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌كه‌ن و تا دێت باوه‌ڕیان به‌م كۆمپانیایانه‌ی به‌ناوی حزبه‌وه حوكم ده‌كه‌ن كز ده‌بێته‌وه. بۆچی له‌و روحیه‌ته پاشه‌كشه نه‌كه‌ن كه ده‌بینن گه‌نجانی دواڕۆژی ئه‌م میله‌ته به به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتی مافیایی كوردستانه‌وه سه‌رده‌بڕێت و ئه‌وانیش مێش میوانیان نیه، چۆن دڵ‌سارد نه‌بنه‌وه و نه فره‌ت له نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب و حزب و ئایدیۆلجیا و هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌ك نه‌كه‌ن كه هه‌موو چركه‌یه‌ك چاوه‌رێی مه‌رگ ده‌كه‌ن و كه‌س بهفریایانهیهوه ناچێت. چۆن نه‌فره‌ت له هه‌موولایه‌ك نه‌كه‌ن كه ده‌بینن هه‌موو كه‌له‌پور و ئاسه‌وار و شوێنه‌واری وێران ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت مێژووه‌كه‌یشی ده‌دزرێت و به ناوی ئایین و مه‌زهه‌بی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه سه‌رخان و ژێرخانی داده‌ماڵرێت و هه‌موو سیفه‌ته رهسهنایهتیهكهی ده‌سرێته‌وه و ئه‌ویش زه‌قه‌ی چاوی دێت و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و حزب و دهسترۆیشووان نوتقیان به‌ستبووه و فزهیهكیشیان لێ نایه‌ت.
ئه‌وه‌ی كردیان له‌و ناوچه‌یه له‌هیچ ناوچه‌یه‌ك نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی به شاری خانه‌قین كرا له ده‌رئه‌نجامی یه‌ك ململانێدا نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌وه به‌رهه‌می ململناێی حزبی و دینی مه‌زهه‌بی و كوتلهوی تاك حزبیش له‌وێدا كرا، كه له هیچ شوێنێكی ته‌نانه‌ت ناوچه درابڕاوهكانیشدا نه‌كراوه، خه‌ڵكی شاره نزیكه‌كانی ناوچه‌ی خانه‌قینیان له‌یه‌كتر جیاكرده‌وه و كێبڕكێ و ململانێی شارچێتیان به‌ناوی ململانێی حزبی و له ناو حزبیش كوتلهوی و كه‌سێتیان له‌وێ سه‌پاند، هه‌ر كه‌سه و خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌و شاره زانی و كه‌سیش خاوه‌نی نه‌بوو. جگه له روڵی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان بۆ زه‌ره‌ر و زیانی لێدانی ئه‌م شاره ئه‌وه له نێوخۆی خۆیشیدا وایان كرد كه یه‌كێتیبوون و یه‌كگرتوویی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ق بێت تاوه‌كو گیاندیانه ئه‌وه‌ی وه‌كو بڵقی سه‌رئاوی لێ بێت و كه‌س باوه‌ڕی به هیچ نه‌مێنێت.
خه‌ڵكی نا دڵسۆزی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌یان هێنا و به‌ناوی شاره‌وه پۆست و پێگه‌یان له عیراق و له خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌ی كوردستانیش وه‌رگرت و بوون به ملیۆنیر و، له به‌رامبه‌ردا ئاستی بژیۆی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی جێگه‌ی به‌زه‌ییه. بۆ به‌دبه‌ختی ده‌سترۆیشوو و به‌رپرسی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش گه‌نده‌ڵ ده‌رچوون و هه‌زار مامه‌ڵه‌یان به تاكه داهاتی شاره‌كه كه زه‌وی زار بوو كردووه و بوون به ملیۆنیڕ له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی هه‌ژار و داماوی شاره‌كه .
گوناح نیه یه‌كه‌مین قه‌زا بیت له عیراق تا ئێستا به‌قه‌د گوندێك خزمه‌تت نه‌كرابێت و، قوربانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق و ئێڕان بیت و ئاسه‌وارو پاشماوه‌ی شه‌ره‌كه شار و خه‌ڵكه‌كه‌ی هیلاك و ده‌ربه‌ده‌ر كردبێت و له‌و ماوه‌یه سه‌دان جار چۆڵ كرابێت، له لایه‌كی تره‌وه هه‌زار قورباینت بۆ شۆرش دابێت كه‌چی له پاش رزگاری ئه‌وه حاڵت بێت. له كاتی ده‌سه‌لاتی خودیش هه‌زار و یه‌ك گه‌نده‌ڵیت تێدا بكرێت و زه‌وی و زار و داهاتت به‌فیڕو بده‌ن و بهبهرزكی باناناوه لێی ده‌ربچن و له شاره گه‌وره‌كانی كوردستان شوقه و ڤیلا و ماڵ و موڵك و بازرگانی هه‌مه‌جۆری پێ بكه‌ن. ده‌یان به‌ناو به‌رپرس له‌سه‌رحسابی ئه‌م شاره جگه له قازانجی خۆیان تاكه هه‌ڵوێستێكی ئیجابی وخێرێكیان بۆ ئه‌م شاره و گه‌نجه‌كانی نه‌بێت. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ره‌نگاوره‌نگی ئایین و مه‌زهه‌بی روحی نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تیی لێ نه‌سه‌نده‌وه، ئه‌وخه‌ڵكه‌ی شه‌هیدانی خوێنی خۆیان به‌خت كرد به شۆرشه‌كانی گه‌لی كوردستان و تاشه به‌ردێك نیه خوێنی كوڕانی خاوه‌ن غیره‌ت و فیكر و زیندووی خانه‌قین له پاڵێدا نهرژابێت و، ئێستا له سایه‌ی گه‌نده‌لی به‌رده‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان هه‌ر رۆژ له لایه‌ن دوژمنێكه‌وه خه‌ڵتانی خوێن بكرێت و خودی خۆتیش وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو ده‌سه‌ڵاتی كوردستان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ت هه‌بێت و غه‌رقی ململانێی نێوخۆیی بیت و ته‌نها گه‌نده‌ڵیه‌كانت وه‌كو به رێسا و سیفه‌ت په‌تا و به كرده‌وه گه‌یاندبێته خانه‌قین و هیچی تر. جا حه‌قه خه‌ڵكی شاره‌كه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ سه‌یران و سه‌ردان و خۆشی خۆیان سه‌ردانی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن بهردباریان بكه‌ن و شاربه‌ده‌ریان بكه‌ن و كه‌س نیه گله‌یی له‌و خه‌ڵكه داماوه بكات.
با ده‌سه‌ڵاتی كوردستان باش بزانێت كه ئه‌و خوێنه‌ی له خانه‌قین ده‌تكێت، پێش هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له ئه‌ستۆی ئێوه‌یه؛ جا ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی داعش و هاوكوفه ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كانی جێبه‌جێ بكرێت یان هه‌ر لایه‌نی قه‌ومی و مه‌زهه‌بی دیكه. پێان بلێن: له كاتی رزگاری به‌هی خۆتان زانی و ئه‌وه‌ی هه‌یبوو بردتان و له كاتی میحنه‌ت پشتی لێ ده‌كه‌ن.