کاوسێن بابەکر: پارتی دەبێ پیاڵە ژەهرەکە بخواتەوە.
کێشەی لەمێژینەو نوێی پارتی قبوڵنەکردنی هێزی دیکە بووە لەتەنیشت خۆی، گرێی براگەورەیی وایکردوە هەمیشە بەدوای دوژمنێکدا بگەڕێ، هەرحزب و لایەنێکیش هەوڵی هاوسەنگی دابێ ئەوە دوژمنە چاوەڕوانکراوەکە بووەو خێرا کەوتۆتە تەڵەو داونانەنەوەو دروستکردنی قەیران، لاموابێ هیج حزبێک نییە کە کادیری نەگیرابێ یان تیرۆرنەکرابێ یان بارەگای نەکەوتبێتە بەر هێرش و سوتان! بەتایبەت لەزۆنی زەرد کە پێی وایە تاپۆی ڕەشی پێیەو کەس بۆی نییە ڕکەبەری بکات!
لەهەر شوێنێک پارتی هەستی بەکەمکردنەوەی دەستەڵاتەکەی کردبێ و ڕکەبەرێک سەری دەرهێنابێ بەدەیان شێواز بەگژیداچۆتەوە، رکەبەری سەرەکی ئەویش یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوە هەر دامەزراندنی ئەو حزبە کەڕەتکردنەوەی هەرەسی 75ی پارتی بوو ترسێکی لەڕادەبەدەری لەدڵی سەرکردایەتی پارتیدا دروستکردو وەک دوژمن حسابیان بۆکردوکەوتنە دوژمنایەتی لەگەڵیدا و کارەساتی هەکاری و شەڕەکانی ناوخۆ نمونەی دیاری ئەو دوژمنایەتیەن تا 31 ئابی 96 کە جەماوەرو دەستەڵاتی یەکیتی لەهەولیر بۆ قوت نەچوو، پەنای بۆ دەبابەکانی سەددام برد، لەوکاتەوە بەردەوام سەرکوتی یەکیتی و پارتەکانی تردەکات و وەک براگەورە ڕەفتاریان لەگەڵدا دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش کەڵکی لەهێزە ناوچەییەکان وەرگرتووە بەهەر نرخێک بووبێ، کادیر و ئەندامانی یەکیتی بەردەوام ئەو دۆخەیان ڕەتکردۆتەوەو سەرکۆنەی ئەو سەرکردانەیان کردوە کەملکەچی ئەودۆخە دەبن، بۆیە دوای کۆنگرەی چوار کاری سەرەکی سەرکردایەتی نوێ گێڕانەوەی هاوسەنگی سیاسی بوو بەشێوەیەک پێگەی نوێی یەکێتی لەگەڵ ڕوباری خوێنی شەهیدەکانی و سەروەریەکانی بێتەوە، ئێستا هەرچەند پارتی خەریکی قەیران و کێشە لەدوای کێشەیە لەکاتێکدا هەموو وولاتان خەریکی رزگارکردنی وولات و خەڵکەکەیانن لەوقەیرانی کۆڕۆنایە کە قەیرانێکی قوڵی ئابوریشی لەگەڵ خۆی هێناوە، پارتی خەریکی داسەپاندنی دەستەڵاتی زیاترە بەسەر لایەنەکاندا و لەوانەش یەکێتی، کێشەی زینوی تیرو هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتار سۆران و قیتکردنەوەی وەزیرێک بەناوی یەکێتیەوە بۆ سوتاندنی مافی یەکێتی لەحکومەتی نوێی عێڕاق هیچ نییە جگە لە ناچارکردنی یەکیتی بۆ دوبارە گەڕانەوەی بۆ ژێر سێبەری خۆی! بەڵام بۆ هەموان ڕونبۆتەوە کە یەکێتی یەکێتی دوێنێ نییەو دەبێ سەرکردایەتی گەنچی یەکیتی قبوڵبکات و هاوسەنگی هێز بگێڕێتەوەو کار بەپرەسیپە دێموکراسیەکان بکات و سەردەمی دیکتاتۆری و براگەورەیی بەسەر چووە و دەبێ بەناچاری پیاڵە ژەهرەکە بخواتەوە، لەپێناوی یەکڕیزی وتەبایی کە بەردی بناغەی سەرخستن و چارەسەرکردنی کێشەی نیشتمان و گەلەکەمانە ئەگەر یەک تۆز لەگەڵ دروشم و بەڵێنەکانی ڕاستگۆبێ.