عیماد عه‌لی: كازمیش دادی كورد نادات.
قسه‌یه‌كه و بۆ مێژوو ده‌یكه‌م و دواجار ئه‌گه‌ر راست ده‌رنه‌چوو، په‌یمان بێت له‌م شوێنه‌وه لۆمه‌ی خۆم بكه‌م و ره‌خنه‌ی توند له‌خۆم بگرم. جارێك تا ئه‌مڕۆ هیچ شتێك له كازمیه‌وه بۆ كورد و له‌ئاست پرسه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌چووه و له‌گوڵ كاڵتری به‌كه‌س نه‌وتووه و كورتبینهكانی ده‌سه‌لاتی كوردیش له خۆشی هاتنی كازمی وه‌ك ئه‌وانی پێشوو؛ مالكی و عه‌بادی و عه‌بدولمه‌هدیش گوایه هاورێی گیانی به گیانیانه، له‌خۆشیدا خه‌ریكه گه‌شكه ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ی پرسه‌كه كه‌سی بێت، به‌ڵام با قسیهك بكه‌م له ناخی دڵ و له فكر و بیری له‌خۆبوردوانه و توانای لێكدانه‌وه‌ی لاوازی خۆمه‌وه هه‌ڵم هێنجاندووه و ئه‌وه‌نده شاره‌زاش نیم شانازی بكه‌م بهدهرئهنجامهكهی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مێژوو فێری كردووین و په‌ندی لێ وه‌رناگرین و هه‌ڵه‌كان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌یان به روونی لام دیاره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها به بێ پلان و حساباتی دوورمه‌ودا و به كاردانه‌وه و كاری رۆژانه‌وه سیاسه‌ت ده‌كه‌ین، خه‌ڵك چه‌ند به هاتنی كازمی گه‌شبین بێت، من تۆزقالیك له‌وانی پێشوی خۆی به باشتری دانانێم. بۆچی؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی با هه‌مووان باش بزانن كه كێشه‌كه لای كورد خۆیه‌تی نه‌ك مالكی و عه‌بادی و عه‌بدولمه‌هدی و كازمی و زه‌ید و عوبه‌ید و یه‌كێكی دیكه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كورد رزگار ده‌كات ستراتیجی كاری سیاسی و رێگه و مامه‌ڵه‌ی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ خودی كورد و له‌گه‌ڵ به‌غدادا، نه‌ك چاره‌سه‌ره‌كه لای كه‌س و لایه‌نێك له به‌غدا بێت. با ئه‌وه‌ش بزانین تا به‌غدا ته‌با وخه‌ڵكێكی عیراقی دڵسۆز و عه‌یار چوارده‌ش له حوكمدا بێت و پێكهاته‌كان یه‌كریز و ته‌با و بن و وه‌زعی ئاسایش و ئابووری وڵاته‌كه سه‌قامگیر بێت، كورد هیچ به‌هیچ ناكات، دیموكراسیش مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌زه و هیچی تر و ده‌ستوریش به هێز جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌ر به یاساش هه‌زار فرت و فێلی تێدا ده‌كرێت، بۆیه ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌م هه موو بێدادیه له لای خودی كوردا ده‌بێت ، دوای ته‌بایی و یه‌كریزی و سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه بنه‌ما سه‌ركیه‌كانی هه‌ر ههگاوێكن و له‌كوردستان به‌دیناكرێت، دوای ئه‌م مه‌رجانه ئینجا ده‌بێت بیر له چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدادا بكرێت، ئه‌ویش به كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی ریشه‌یی و دلسۆزانه كه ئه‌مانه جێگه‌ی متمانه نین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ئه‌و مه‌هامه مێژوویی و ئامانجانه بده‌ن و ئه‌و شتانه بكه‌ن ، بۆیه كازمیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشوو ههرعهرهبه و ده‌رهاویشته‌ی عیراق و فكر و ۆكۆمهڵگه و مێژووی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه و هیچی تر، ئه‌گه‌ر له‌وانی تر خراپتر نه‌بێت باشتر نابێت، با باشیش بزانین شته‌كه كه‌سی نیه و پرسی كورد ئاڵۆزه و ده‌رهاویشته‌ی مێژووه و ته‌مه‌نی دوور و درێژه و دروستكردنی عیراق له بناغه‌وه به سروشتی نه‌بووه. ئه‌وه‌ی زۆر یه‌كلاكه‌روه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كورد كاری له‌سه‌ر بكات ئه‌وه‌یه كه یه‌كمجار دان به‌و حه‌قیقه‌ته بنێن و جه‌وهه‌ری هه‌نگاو و مامه‌ڵه‌كان له روانگه و بۆچونی پێشووه‌وه بن و بزانن كه كورد له‌ناخی خۆیدا له‌و رۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق دروست بووه هه‌ست به هاوڵاتیبوون و بوونی ئه‌و وڵاته‌ی عیراقی وه‌كو ولاتی خۆی نه‌كردووه و نامۆیی باڵی به‌سه‌ر هه‌ست و ده‌روونیدا كێشاوه و تاوه‌كو باری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی پێكهاته‌كانی عیراق وابێت و ، له‌و باوه‌ڕه‌دام بۆ سه‌ده‌یه‌كی تریش واده‌بێت، كورد له‌مه باشتر نابێت. به‌غداش لای خۆیه‌وه هه‌ر كه‌سیك حوكمداری بكات له پێگه‌ی فكر و ده‌سه‌ڵاتی باڵاییه‌وه ته‌ماشای كورد و كوردستان ده‌كات و بیر له‌وه دكاتهو، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بیخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه و به‌به‌شێك له وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌یزانێت و ئه‌گه‌ر له رووی ته‌كتیكیه‌وه له مامه‌ڵه‌یه‌كی رۆژانه‌دا، یه‌كێكیان جیاواز بێت له‌ویتر به‌ڵام له رووی ئمانجی راسته‌قینه‌ی كورد خۆیان گێل ده‌كه‌ن و به‌ڵكو دژی دهوسهتنهوه. ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه‌قه‌ت به سیاسه‌ت و دیبلۆماسیه‌ت ودیموكراسی و ئاشتی دان به مافی كورد نانێن، ئه‌مه جگه له فیتی ده‌رو دراوسێ و پیلانه‌كانیان، بۆیه چاوه‌رێی شتی باشتر نه له كازمی و نه‌ش له وه‌ی دوای ئه‌میش بێت مه‌كه‌ن و به‌ڵكو وه‌زعی كورد بخوێننه‌وه و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری عیراق لێكبده‌نه‌وه و ئینجا بزانن به چی ده‌گه‌ین.